ڵایف ستایل

یەکێک لە شێوازەکانی پیشان دانی دنیای مۆد و فاشیۆن گۆڤارە ئینتەرنێتیەکان یان خود تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن. بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی دەبیندرێت بە زمانی کوردی پەرە بە دنیای مۆد و فاشێن بدرێت. ئەم کەم‌و کورتیە وای لێ کردین تا هەوڵ بدەین گۆڤارێکی ئینتەرنێتی بە ناوی کانیاو دابنێین. ئاواتە خوازین بتوانین ڵایف ستایل و شێوازەکانی بە باشی باس بکەین. ڵایف ستایل یان شێوازی ژیان ئەو بابەتە گرینگەیە کە دەمانەوێت لە کانیاو باسی بکەین. لەوانەیە زۆر جار بیر لەوە بکەیتەوە چۆن جل لەبەربکەیت، کام‌یەک لە ڕەنگەکان پێکەوە رێک دەخرێت یان خود چون پێستی گەشاوەت بێت. ئێمە لەگۆڤارەکەمان یارمەتی‌دەری تۆ دەبین.
چۆن ڵایف ستایل لەکانیاو باس دەکرێت؟ لەم ساڵانەدا بابەتی فاشیۆن و ڵایف ستایل لە کوردستان پەرەی پێ دراوە بۆیە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی کە بۆ کوردستانی خۆشەویستمان بە زمانی کوردی لەم گۆڤارە بابەتەکانمان پێشکەشتان بکەین. بەڵام کانیاو چۆن یارمەتی تۆ دەدات؟ بەتەواوی هەوڵمان داوە بابەتە کانی رۆژی ژیان کە لەوانەیە بۆ هەموان ڕوو بدات باس بکەین. بابەتەکان بەم شێوە شرۆڤە ئەدەین:
بابەتەکانی پێست: هەمو کەس ئاواتە خوازە پێستی سەرەنج راکێش و جوانی هەبێت. تۆ دەتوانی بە کوردی بابەتەکانی ڕوژی دنیا سەبارەت بە چۆنیەتی ئاگاداری لە پێست بخوینیتەوە.
بابەتەکانی جل و بەرگ: ئێمە لە شێوازی ژیان‌دا بۆ ئێوە بابەتەکانی شاز بوون و هەموو پێداویستیەکانی خاتوونەکان، پیاوان و تەنانەت منداڵانیش بە زمانی کوردی باس دەکەین.
زانیاریە وردەکان: مەرج نیە بۆ ئەوە کە بزانی چۆن دەتوانی سڵامەت بی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بگەڕێیت.
گۆڤاری ئینتەرنێتی کانیاو بە زمانی کوردی بابەتەکانی شێوازی ژیان کە لە جیهان باس دەکرێت بۆ ئێوە ئامادە دەکات. بۆیە دەتوانی زۆر بە ئاسانی کەڵک لە ئەم وتارانە وەربگری.