کانیاو

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ زایینی‌دا گۆڤاری ئینتەرنێتی کانیاو دەستی بە کار کرد. لە ڕاستی‌دا هەستمان کرد پێویستە بە زمانی کوردی و بۆ خەڵکی کوردستان و هەموو کورد زمانێک لە دنیا گۆڤارێک دابنێین کە هەموو شتێک سەبارەت بە جیهانی مۆدی تێدا باس بکەین. بە یارمەتی خودا و بنەماڵه‌ی خۆش زەوقی کانیاو ئەم دەرفەتەمان بە دەست هێنا هەتاکو کارەکەمان دەست پێ بکەین. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە لە خۆتان پرسیار بکەن کانیاو کوێیە و چی لە خەیاڵیایەتی؟ بۆ وڵام دانەوە بەم پرسیارە دەبێ بڵێین، ئامانجی کانیاو لە چالاکی خۆی بەس کار کردن وەکو ماڵپەڕێکی ئاسایی نیە. بەڵکو کانیاو هەموو هێزی خۆی دادەنێت کە ببێتە دەسپێکی جووڵەیەکی کۆمەڵایەتی. جووڵه و حەرەکە بەرەو زانیاری، بەوەو زانست و جیهانی نوێ. بۆیە کانیاو یەکەم چالاکی خۆی لە بواری مۆد و دونیای بەرینی فاشیۆن و جل‌و بەرگ دەست پێکرد. بۆ ئەوەی هەموو تاکێکی کۆمەڵگا بتوانێ بە ئاگاداریەوە جل لەبەر بکات. دەروون‌ناسەکان سەلماندوویانە کە بەشێکی هەرە گرنگ لە متمانە بەخۆ بوونی مرۆڤەکان لە شاز بوون و جوانی جلەکانیانەوە سەرچاوە دەگرێت. کەواتە کانیاو دڵنیاتر بوو لەوەی کە چالاکی خۆی لە بواری جل‌و بەرگ و فاشیۆن بە ورەیەکی بەرزترەوە دەست پێ‌بکات. بڕوامان هەیە هەر جووڵەیەکی دیکەش، لە یەکەم هەنگاودا پێویستی بە ورەی بەرز و متمانە بەخۆ هەیە. ئێوەش بڕواتان هەبێت ستایلی شیاو بە مانای پارەی زۆر نیە. لە کانیاو هەموو ڕۆژێک دەتوانن وتاری نوێ بخوێننەوە. کانیاو بۆ ستایلی خاتوونەکان، پیاوان، دایکەکان، گەنجەکان و هەموو خەڵکی کورد زمان گونجاوە. تەنها بابەتی جل و بەرگ نیە کە لەم گؤڤارە‌دا باس دەکرێت. بەڵکو دەمانەوێت باسی ئەو بابەتانە بکەین وا بۆ شاز بوون و سەرنج ڕاکێش بوون پێویستە؛ وەکو ئاگاداری لە جل و بەرگەکانتان، بەکارهێنانی ڕەنگەکان و شێوازەکانی ژیان بە وردی باس دەکەین.

  • کانیاو

    بەسەرهاتی گۆڤاری کانیاو

    کاتێک هەر کام لە ئێمە دەچینە شوێنێک و وەعد وایە بەرانبەر جمهورێکی زۆر پێشکەش کردنێکمان هەبێت، سەرەتا خۆمان دەناسێنین. واتە ئەمە ویستی جمهورە کە دەیانەوێت بزانن کات بۆ چ شتێک تەرخان دەکەن. بۆیە لە ئێرەدا بە کورتی کانیاو و شێوازی کاری کانیاو بۆ هەموو خوێنەران شی دەکەینەوە. کانیاو کوێیە؟ گۆڤاری ئینتەرنێتی…

    زیاتر بخوێننەوە