ڕێنمایی کڕین و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ

بەشی ڕێنمایی کڕین و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ، بەر لە کڕین و پاش ئەو زۆر یارمەتی‌تان دەدات. ئەمە لە وانەیە بۆ ئێوەش ڕووی دابێت، کاتێک کە جلێک دەکڕن پاش جارێک شۆردن جوانی یەکەم جاری نەمابێت و ئێوەش جارێکی دیکە لەبەرتان نەکردبێتەوە. یان جاری وایە ڕەنگی جلەکەت دەڕوات و بۆ لەبەر کردن گونجاو نامێنێت. یەکەم کار کە بە مێشکت دەگات ئەوەیە کە لە ئینتەرنێت بەدوای چارەسەری ئەم کێشەیە بگەڕی. بەڵام بەداخەوە زۆر بەکەمی گۆڤارە ئێنتەرنێتیەکان بایەخ بە ئەم بابەتە ئەدەن. هەر ئەمە وای لێ کردین بۆ کۆتایی هێنان بەم کەم‌و کورتیە، بەشێک لە گۆڤارەکەمان بۆ ئەم بابەتە تەرخان بکەین. ڕێنمایی کڕین‌و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ بەزۆری لەکانیاو باس دەکرێت. بەڵام بۆچی کڕین و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ تا ئەم ڕادەیە گرنگە؟ وڵامەکەتان ئاوا ئەدەمەوە که له ئێستادا هەر تاکێک پێویستە به شێوازێکی لانی کەم شیاوەوە بچنە نێوان خەڵک و کۆمەڵگا. بۆ ئەمەش دەبێ جۆری ستانداردی قەبارە و جنسی قوماش و ئەو جۆره جلەی کە بۆ هەر کام لە ئێمه گونجاوتره بناسین.

پاش ئەمە دەبێ جۆری پاراستن و ڕاگرتنی تایبەت بە هەرکام لە جلەکانمان بزانین که ناچار نەبین پاش ماوەیەکی کورت پارەیەکی زیاتر بۆ جلی تازە بدەین. کانیاو بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە ببێ بە ئەو ڕێنمایه بۆ تۆ. هەر ڕۆژ چەندین وتاری سەرنج‌ڕاکێش لە سەرانسەری دونیا له کانیاو دەبینی. لێرە ئاگادارت دەکەینەوە کە کام ڕەنگ بۆ پێستی تۆ گونجاوە، کام ئەکسوارات وەکو خانمێک دەتوانی بەکار بێنی. هەندێ کات جلێکت کڕیوە و نازانی چۆن دەتوانی ئاگاداری لێ بکەیت و چۆن دەتوانی بیشۆیت. کانیاو هەموو قوماشەکانت پێ دەناسێنێ و شێوازی ڕاگرتنی هەموو جۆرە جیاوازەکانی جل‌و بەرگت پێ دەڵێت. هەر وەها لە کانیاو شێوازەکانی شۆردنی جل‌و بەرگت پێ دەناسێنین. زۆر بەئاسانی ئەو جلە وا حەزت لیەتی بیکڕە و رێنمایەکانی کانیاو بۆ ڕیک خستن لەگەڵ جلەکانی دیکه بخوێنەرەوە و شاز دەرکەوە.

  • ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

    ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

    ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019 ئەم بابەتەی کانیاو سەبارەتە بە ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019. لەم بوارە یارمەتیتان ئەدەین تا زۆر بەباشی ستیلی نؤیتان ببێت.

    زیاتر بخوێننەوە
  • شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال

    شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال بۆ میوانی

    یەکێک له زەوقەکانی دایک‌و باوک، یەک‌خستنی جل‌و بەرگەکەیان لەگەڵ منداڵەکانیاندایە. ئەم کاره سەره‌ڕای ئەوەی کە بنەماڵەی ئێوه جوان‌تر دەکات، ئێوە بە منداڵەکەتان زۆر نزیک‌تر دەکاتەوە. هەروەها پەیوەندی ئێوە له شێوازی دایک و منداڵی دەر دەهێنێت و به پەیوەندی دو هاوڕێی هاو تەمەن و هاو زەوق نزیک دەکاتەوە. لەم وتارەی کانیاودا…

    زیاتر بخوێننەوە
  • ستانداردی قەبارەی جل‌و بەرگ

    ستانداردی قەبارەی جل‌و بەرگ لە فرۆشگە ئینتەرنێتیەکان

    بە پێشکەوتنی زانست و تکنۆلۆجیا کەڵک وەرگرتن لە جیهانی ئینتەرنێت رۆژبەرۆژ زۆرتر دەبێت. هەتا ئەو جێگەی کە بوە بە بەشێکی گرینگ لە ژیان. لەم کاتەدا چونکە تەنانەت شت کڕینەکانیشمان بوە بە ئینتەرنێتی، زانینی قەبارەی خۆتان زۆر بەبایەخ و گرنگە. لەبەر ئەوەی کە هەندێک لە فرۆشگە ئینتەرنێتیەکان، شتە فرۆشراوەکە وەرناگرنەوە و…

    زیاتر بخوێننەوە
  • یەک خستنی پێڵاو و جل‌وبەرگ

    یەک خستنی پێڵاو و جل‌وبەرگ

    هەندێ کات هەرکام لە جل‌وبەرگەکان‌مان بە تەنیایی جوانن، نە لە پەنای یەکترین‌دا. گرینگ نیە پێڵاوێک کە تازە کڕیوتە چەندە جوانە یان کراس و مەنتۆ تازەکەت چەندە شاز و جوانە. بۆ ئەوەی کە بتوانن ستایلێکی شاز و جوان بۆ خۆتان دروست بکەن دەبێ یاساکان بۆ یەک خستنی پێڵاو و جل‌وبەرگ بزانن…

    زیاتر بخوێننەوە
  • هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

    هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ بۆ شوێنه جۆراو‌جۆره‌کان

    هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ به شێوێکی شیاو بۆ شوێنه جۆراوجۆره‌کان یه‌کێک له  گرفتە‌کانی خه‌ڵک به‌تایبەت خاتوونەکانە. له بەیانیه‌وه که له ‌خەو هه‌ڵ‌دەستین و ده‌چین بۆ ده‌وام هه‌تاکو شەو که له‌وانه‌یه بۆ میوانیەک بانگهێشت کرابین یان ته‌نانه‌ت کاتێک که له ماڵه‌وه‌ین به‌رده‌وام گیرۆ‌ده‌ی ئه‌م بابەتەین که “کامه جل له‌بەر بکه‌ین”؟ “کامه ‌پێلاو‌…

    زیاتر بخوێننەوە