ستایلی خاتوونه کان

ستایلی خاتوونه کان یەکێکە لەو بابەتانە وا هەموو خانمێک بە زۆری بۆی گرنگە. لە ڕاستی دا هەموو خانمێک پێی خۆشە لە کۆمەڵگا جوان و شاز بەرچاو بکەوێت. تا چەن ساڵ لەمەو پێش گۆڤارە کوردیەکان زۆر بەکەمی باسی ئەم بابەتانەیان دەکرد، بەڵام بەخۆشحاڵیەوە ماوەیەکە دەبیندرێت کە گۆڤارە کوردیەکانیش هەوڵی تەواویان داوە که زۆرتر بە بابەتەکانی خانمان بە تایبەت ستایل و جل‌و بەرگ بایەخ ئەدەن. ئێمەش وەک هەموو کوردێک بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانی هەتا هەنگاوێکی بچوک بۆ پەرەدان بەم بابەتانە هەڵ بگرین. گۆڤاری کانیاو ئەو شوێنەیە که هەوڵ دەدات ستایلی خاتوونەکان لە سەرانسەری جیهان‌دا تاو و توێ بکات. لەکانیاو هەوڵ ئەدەین بەزمانی کوردی بۆ هەموو کوردێک لە دنیا بابەتەکانمان ئامادە بکەیەن. ئێستا وەک ساڵانی زوو نەماوە کە خانمان هەموو کاتی خۆیان لەماڵه‌وە بەسەر بەرن. ئێستا خانمانیش لە کۆمەلگادا ڕۆڵێکی گرنگ‌یان هەیە. لە دایرە ئیش دەکەن، لە کۆبوونەوەکان رۆڵی خۆیان ئەگێڕن و دەچنە زانکۆ و تەنانەت له زۆر بابەتی بەرچاوتر و گرنگ‌تری کۆمەڵگا وەکو ئەکتەری سەرەکی دێنە هەژمار. ئێمە ئەو هەلەمان ڕەقساند کە هەموو خانمان بتوانن کەڵک لە نووسراوەکانمان سەبارەت بە ستایلی خاتوونه کان وەر بگرن. ئەگەر کچێکی بچوکت هەیە بابەتەکانی کانیاو بە کوردی لە دەست مەدە. ئێمە فێرت دەکەین جلە جوانەکانی رۆژی دنیا بۆ منداڵان ببینی. جیاواز لەوە دەتوانی لێکدانەوەکان وا بۆ ستایلی منداڵان دەکرێت ببینی و کەڵک لە زانیاریەکان سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕەنگەکان وەربگری. وەکو خانمێک غەمگینی ستایلت مەبە. لە گۆڤاری ئێنتەرنێتی کانیاو دەتوانی ئەو بابەتانە وا سەبارەت بە ستایلی خاتوونە کان و شاز دەرکەوتنی خانمان لە کۆمەڵگایە بە ئاسانی پەیدا بکەیت. شێوازی بەکارهێنانی ڕەنگەکان بناسە، ئەو شێوازانەی وا خانمان لە ئەوروپا و ئەمەریکا بەکاری دێنن بناسە، گرنگ نیە لە چ تەمەنێکی، ئەرخەیان بە کانیاو هەموو ئەو شتانە وا بۆ شاز بوون و جوان دەرکەوتن لە کۆمەڵگا پێویستتە بۆت دابین دەکات.