18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان بەشی1

18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان باسی ئەوە ئەکات کە باش‌ترین مۆدێلی قژ بۆ منداڵان چ بۆ قوتابخانە و چ بۆ ناو وێنە کامەیە؟ گۆڕینی مۆدێلی قژی منداڵان لەوانەیە سەخت بێت، بۆیە ئێمە چەند مۆدێلی قژمان کۆکردوەتەوە و پێتان دەناسێنین. لەم مۆدێلە قژانەدا هەم بۆ منداڵی کوڕ و هەم بۆ منداڵی کچ مۆدێلی قژ هەیە. ئەم مۆدێلانە زۆر بەڕۆژن و بە دڵنیایەوە منداڵەکاتەن حەزی پێ‌دەکات.

 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان

 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان لە مۆدێلی جوانکیلەی بیبێر هەتا مۆدێلی باردو، مۆدێلی قژی جیاواز لەم لیستەدا بۆ منداڵان هەیە. دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەم وێنانە بەرن بۆ سەرتاشخانە هەتا وەکو ئەم وێنانە قژی منداڵەکەتان بڕازێننەوە. هەروەها خۆتان دەتوانن لە ماڵی خۆتان مۆدێلێکی سادەی بۆ میوانیە تایبەتەکان بۆ تاقی بکەنەوە. ئەگەر قژی منداڵەکەتان کاڵ بێت یان ڕەش، ئەستوور بێت یان ناسک، کورت بێت یان درێژ، ئێمە گشتیمان لەبەرچاو گرتوە با دڵنیا بین کە بۆ هەر جۆر قژێک چەن مۆدێلێک لەم لیستەدا ببێت. ئێستا ئەگەر پێتان خۆشە منداڵەکەتان بەم مۆدێلانە بڕازێننەوە، تەنیا دەبێت بۆ ماوەیەک ئارام ڕایان‌بگرن هەتا مۆدێلی قژیان بۆ دەڕازێننەوە. کەڵک گرتن لە مۆبایلێک دەتوانێت فێڵێکی باش بێت.

 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان: مۆدێلی قژی پیکسی

بەلاتانۆ چۆنە منداڵەکەتان مۆدێلێکی قژی پیکسی وەکو توئیگی ببێت؟ بۆ ئەو منداڵانەی کە خۆشیان لە قژی کورت نایەت بەڵام قژی کورتیان هەیە، ئەم مۆدێلە تاقی بکەنەوە. بەرلەوەی کە بۆ هەمووکات قژی منداڵەکەتان بەم مۆدێلە کورت بکەنەوە، بزانن منداڵەکەتان حەزی پێدەکات یان نا؟ زۆر سادە لە هەرلایەک لە سەری کە پێیدەکەوێت، بە هێڵێک قژەکانی جیا بکەنەوە و بیکەن بە دوو بەش. دوای ئەوە لە هەرلایەک ئەڵقەیەک دروست کەن با قژی جوان ساف بێت.

 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان: مۆدێلی قژی بیبێر

ئەگەر منداڵەکەتان حەز ئەکات وەکو جاستین بیبێر بێت، بەڵام ئێوە گەرەکتانە دڵنیابن کە زۆر شپرز و شێواو نەبێت، ئەم مۆدێلە تاقی بکەنەوە. تاقی کردنەوەی ئەم مۆدێلە جوانکیلە بۆ منداڵەکەتان کارێکی بەگشتی دروستە. ئەم مۆدێلە بەرن بۆ لای دەلاکەکەی و دڵنیابن کە بە مەکینەی ڕیش‌تاشین یان بە مقەست قژی بۆ لای خوارۆ کورت بکاتەوە. کورت کردنەوەکە دەبێت بە شێوەیەک بێت کە شێوازی Y بگرێت. ئەگەر قەراغەکانی ساف بێت لەوانەیە زۆرتر لەوەی کە لە بیبێر بچێت، لە قاپێک بچێت کە کرابێت بەسەریدا. ئەگەر فێربن چۆن بەرچاوی کورت بکەنەوە، دەتوانن بێ ئەوە کە هەفتەیەک جارێک بیبەن بۆ سەرتاشخانە، خۆتان بۆی کورت بکەنەوە.

18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان: مۆدێلی قژی باردو

ڕازانەوەی مۆدێلی قژی فەرمی‌تر بۆ منداڵان زۆر سادەیە. ئەم مۆدێلە کە لە مۆدێلی باردو گیراوە تاقی بکەنەوە. مۆدێلی باردو بۆ هەر باڵا و جۆری قژێک گونجاوە و تەنیا دەبێت لە ئەتۆی قژ و کەژی قژ کەڵک بگرن. بەشێکی کەم لە قژ کە دەکەوێتە بەینی دوو نیوەی برۆ، ببەستن. لە کۆتاییدا بە ئەتۆی قژ باقی قژەکان لوول بکەن. ئەو بەشەی کە بەستراوە با ساف بێت.

مۆدێلی قژی پیاوی ڕۆنێسانس

ئەگەر کوڕەکەتان قژی لوولی هەیە، ئەم مۆدێلە زۆر بۆی جوانکیلەیە. بە دەلاکەکەتان بڵێن کەمێک لە ڕادە زۆرتر قژی درێژ بکاتەوە. بەم شێوەیە قژە لوولەکان درێژتر و بازتر دەبن. دوای ئەوە کە سەرتان بۆ شۆرد بەرلەوە کە تەواو وشک بێتەوە کەمێک ژێل بدەن لەسەری با قژی دەق بگرێت و لوول بوونەکەی جوان‌تر دەرکەوێت. ئەگەر بهێڵن بە هەوای ئازاد وشک بێتەوە زۆر بەرزتر و لوول‌تر دەبێت. بە کەمێک ژێل دەتوانن تەواوی ڕۆژ قژی منداڵەکەتان کۆنترۆل بکەن.

مۆدێلی قژی شاجوان

ئەگەر کچەکەتان قژی درێژی هەیە و گەرەکتانە بچن بۆ مەراسمێکی فەرمی، ئەم مۆدێلە بەباشی گشتی قژی دەبات بۆ دواوە. لەسەرەتادا هەندێک لە قژەکان نزیک بە هێڵی دەرهاتنی قژ لابدەن. باقی قژەکان بەرن بۆ سەرۆ و بیبەستن، بەڵام لەملاولای دەمووچاو چەند تیکەی بهێڵنەوە. بەشەکەی بەرۆ بەرن بۆ لایەک و ئەگەر زۆر درێژە بیخەنە پشت گوێچکە، بەڵام ئەگەر درێژ نەبوو بە شتێک ڕاگیری کەن.

مۆدێلی قژی سوپەر ستار (ئەستێرەی بەناوبانگ)

لە منداڵەکەتان بگەڕێن با بۆ قوتابخانە قژی درێژتری ببێت و دوای ئەوە بۆ مەراسمەکان لەم مۆدێلە کەڵک بگرن. ئەم مۆدێلە لەوانەیە زۆر سادە بێت. بۆ دروست کردنی ئەم مۆدێلە تەنیا شانەیەک و کەمێک ژێل یان پژێنەک‌تان (سپرێی) گەرەک دەبێت. ئەگەر قژەسەری وشکە، لەسەرەتادا کەمێک بۆی تەڕکەن و دوای ئەوە هێڵێکی گەورەی تێ‌بخەن. ژێل یان پژێنەک (سپرێی) لێ‌بدەن و بۆلای دواوە لای بدەن. ئەگەر قژەسەری ئەستوور بێت لەوانەیە ژێلی زۆرتری گەرەک بێت. شانەکە بخەنە ناو جانتاکەتان و هەرکات قژەکانی شێوا، بە شانە بۆی ڕێک کەن.

مۆدێلی قژی شۆخ

منداڵێک بە قژی بەەستراو، هەمووکات جوانکیلەیە. ئەم مۆدێلە بۆ قژی کورت و درێژ گونجاوە و بۆ لادانی قژ لەسەر دەمووچاو زۆر باشە. لە سەرەتادا قژەسەری زۆر ئاسایی ببەن بۆ پشت سەری و دایبێنن. دوای ئەوە لە ناوەڕاستەوە بە هێڵێک بیکەن بە دووبەش و هەر بەش لە پشت ملی ببەستن. ئەگەر پێتان خۆش بوو کەمێک لوولی بکەن با زۆرتر دەرکەوێت و بە ئکسسوارت بیڕازێننەوە.

مۆدێلی قژی تەواو ئەمریکی

ئەم مۆدێلە کورت و ڕێک و پێکە، مۆدێلێکی کلاسیکە کە منداڵەکەتان ئەگەر دوایی تماشای وێنەکانی کات پی جوان دەبێت. ئەم مۆدێلە کورتە بۆ جۆرە جیاوازەکانی قژ بەتایبەت قژە پڕەکان گونجاوە. پارێزگاری لەم مۆدێلی قژە سادەیە. بۆ ئەو منداڵانە کە وەرزش دەکەن لەبەر ئەوەی کە بەرچاویان ناگرێت و دوای ئەوە کە چەند سەعات کڵاو ئەکەنە سەریان ناشیرین نابێت، زۆر ئایدیالە. قژی کورت بۆ مانگە گەرمەکانی ساڵ زۆر باشە و فێنک دەبێت. ئێوەو کوڕەکەتان ئەم مۆدێلەتان پێ باش دەبێت، لەبەر ئەوەی کە بۆ جوان بوونی قژ هیچ زەحمەتێک‌تان نابێت. منداڵەکەتان دەتوانێت لەخەو هەڵسێت، دەست و دەمووچاوی بشوات و بۆ هەرکوێ پێتان خۆشە بڕوات.

بەڕێزان لێرادا 8 مۆدێل لە 18 مۆدێلێک وا بەڵێنمان دابوو، باس کرا. بۆ بینینی 10 مۆدێلی دیکە دەتوانن بابەتی ناساندنی 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ و جوانکیلە بۆ منداڵان بەشی2 بخوێننەوە.

ئەم بابتەی کانیاو لە دەست مەدە: ستایلی کچانە و کاریگەری لە سەر کەسایەتی

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە