چیرۆکی براندی گوچی لە سەرەتاوە هەتا ئێستا

براندی گوچی (Gucci) پێشینەیەکی نزیک بە یەک سەدەی لە پیشەسازی مۆد هەیە و لە کۆن‌ترین براندە بەنرخەکانی جیهانە. گوچی لەم پیشەسازیەدا بوە بە هێمای وڵاتی ئیتاڵی. ئەم براندە لە ناو پیشەسازی مۆددا، بە بەرهەمە شاز و چەرمیە تایبەکانی دەناسرێت. لە نزیک بە یەک سەدە پێش‌تر ئەم مارکە لە ئیتاڵی داهێنرا و لە ئەمڕۆدا بوە بە یەکێک لە بەناوبانگ‌ترین ناوەکانی پیشەسازی مۆد. گوچی لە مێژوودا پێشینەیەکی زۆر باشی بوە. لە ساڵی 1921 وەکو فرۆشگەیەکی بەرهەمە چەرمیەکان دەستی بە کار کرد و هەتا ئێستا کۆمەڵێک دیزاین و بەرهەمی تایبەت بە خۆی خستوەتە بازاڕەکان کە هێمای مۆدی لاکچێری و کوالێتی بەرز و دیزاینی تایبەتن.

براندی گوچی
کۆمپانیای براندی گوچی: فلۆرانس

مێژووی براندی گوچی

مێژووی براندی گوچی لە کاتی یەکەمین دیزاینەرەکەی واتا “گوچیو گوچی” کە داهێنەری ئەم مارکە بوە، هەتا ئێستا کە ئەلێکساندرۆ میشێل بەڕێوەبەری دیزاینی گوچیە، پڕ بوە لە ڕووداو و کارەساتی جۆراوجۆر. ئەگەر پێتان خۆشە لەم ڕووداوانە ئاگادار بن، لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن.

چۆنیەتی پێکهاتن:

گوچیو گوچی گەنجێکی ئیتاڵی لە دایک بووی ساڵی 1881 بوو کە دوای کۆچ کردن بۆ لاندن، لە ساڵە سەرەتاییەکانی سەدەی بیستەم‌دا کاری خزمەتکاری و باربەری هۆتێلی بەناوبانگی ساوی دەکرد. دوای چەند ساڵ چوو بۆ پاریس و لەوێش هەر خەریکی ئەم کارە بوو. گوچیو زۆر خۆشی لە جانتا و چەمەدانە تایبەتەکانی مسافیرەکان دەهات. هەر لەو ساڵانەدا کە خزمەتکار بوو بیرۆکەی زۆر بۆ دروست کردنی بەرهەمی چەرمی هاوچەشن کەوتە مێشکیەوە.

براندی گوچی
گوچیو گوچی داهێنەری براندی گوچی

گوچیو لەو ساڵە ئاخرانەدا کە لە لاندن بوو، چوو بۆ بینینی کارگەی بەرهەمهێنانی چەرمی H.J cave. ئەو دەیویست پرۆسەی ساز کردنی ئەم بەرهەمە بناسێت. براندی H.J cave لە مێژوودا وەکو داهێنەری جانتای لاکچێری دەناسرا. بە نزیک بوونەوە لە تەمەنی 40 ساڵی، گۆچی بۆ ڕێ‌خستنی کاری خۆی، لاندنی جێ‌هێشت و چوو بۆ شاری فلۆرانس، واتا شوێنی لە دایک بوونی لە ئیتاڵی. شاری فلۆرانس بۆ مادە بە کوالێتی بەرز و هەروەها هونەرمەندی لێهاتووی دەست‌ڕەنگین بەناوبانگ بوو. یەکەمین فرۆشگەی گۆچی لە شاری فلۆرانس بۆ فرۆشتنی جل و بەرگ و ئکسوارات دانرا.

براندی گوچی
یەکەمین کارگەی چەرمی گوچی

لە سەرەتادا کڕیارەکانی گوچی ئەسپ سوارەکان بوون کە جل و بەرگ و ئکسواراتیان دەکڕی. دیزاینی پێڵاوە ئاسودەکان و هەروەها ڕەنگە سوور و سەوزە بەناوبانگەکانی گوچی لێرەوە دەستی پێکرد کە هێشتا هێمای ڕەسەنی گوچیە. پێڵاوی loafer گوچی تاقە پێڵاوی کۆلێکسیۆنی هونەری مۆدێڕنی نیۆیۆرکە.

منداڵەکانی گوچی بە ناوی ئالدو، واسکۆ، ڕۆدۆلفۆ و ئوگۆ دوای چەند ساڵ هاتنە سەر کاری باوکیان و هەتا ڕۆم و میلان کارەکەیان بڵاو کردەوە.

براندی گوچی
ڕۆدۆلفۆ، ئالدو و واسکو گوچی

داهێنەری و پەرەسەندنی براندی گوچی:

تەنانەت لە شەڕی جیهانی دووهەم‌دا، گوچی بە کەرباس و داری بامبۆ بەرهەمەکانی خۆی دروست کرد کە دوایی بوو بە پێناسەی گوچی. هێمای گوچی لە دوو پیتی G بە ڕەنگی سەوز و سوور لە کاتی شەڕ، هەتا تاج لە دوای شەڕ گۆڕدرا.

سەرنج‌ڕاکێش‌ترین شت ئەوەیە کە کەم بوونەوەی مادە سەرەتایەکان لە شەڕی جیهانی دووهەم‌دا، هێزی داهێنەری گوچی زۆرتر کرد. تەنیا 15 ڕۆژ دوای دانانی فرۆشگە لە نیۆیۆرک، گوچیو گوچی ئەفسانەیی لە 72 ساڵی‌دا کۆچی دوایی کرد. دوای ئەو کوڕەکانی لە فلۆریدا، لاندن و بورلی هیلز فرۆشگەیان دانا.

براندی گوچی
گوچی لە کارگەی کۆمپانیا لە کاتی شەڕی جیهانی دووهەم

لە ساڵانی 1950 و 1960، ئەستێرەکانی سینەما و مسافیرە دەوڵەمەندەکان کە پیان دەوتن مسافیرانی جێت (Jet Set) بۆ کڕینی بەرهەمە تایبەتەکانی ئەم براندە دەچوون بۆ فلۆرانس. یەکێک لە یارمەتیدەرانی ئەم برەندە ئەستێرەکانی سینەما بوون کە بۆ ڕێکلامە جۆراوجۆرەکان بەرهەمەکانی ئەم براندەیان دەکردە بەریان. بەناوبانگ‌ترین کەسێک کە گوچی بەناوبانگ کرد، ژاکلین کێنێدی، ژنی جان ئێف کێنێدی بوو. ئەو جانتای گوچی بۆ شوێنە جۆراوجۆرەکان دەکردە شانی. بۆیە دوای ماوەیەک، خەڵک بەو جانتایان دەوت، جانتای ژاکلین ئو.

گوچی لە دیزاین و دروست کردن‌دا زۆر داهێنەر بوو. بۆ بەرهەمەکانی لە پێستی بەراز و ئاژەڵی تایبەتی دیکە و هەروەها کەرباس و قوماشی ساتن کەڵکی وەردەگرت.

براندی گوچی
ژاکلین کێنێدی و جانتای ژاکلین ئو

ئاڵدۆ گوچی لە ساڵی 1960، دوو پیتی G کرد بە لۆگۆی براندی گوچی کە نیشانەی ناوی داهێنەری براندەکە واتا گوچیو گوچی بوو. جگە لەوە لەپەنایا نووسراوەی Made in Italy لە بەرهەمەکان دەدرا و گوچی خۆی کردبوو بە هێمای ئیتاڵی. پرەنسێس گریس هاوسەری شازادەی مۆناکۆ سەردانی فرۆشگەی گوچی کرد. رۆدۆلفۆ بە دیزاینەرە بەناوبانگەکەی ویتوریو ئاکورنێرۆی وت جوان‌ترین لەچکی گوڵداری بەناوی فلۆرا Flora بۆ دروست بکات کە دوایی زۆر بەناوبانگ بوو.

پێڵاوە ئاسوودەکانی گوچی: یەکێک لە هێماکانی ئەم مارکە

لە ساڵی 1970، گوچی بە بەرهەم‌هێنانی چەمەدانی ڕۆلز ڕۆیس، سەعات، ئکسوارت، بۆینباخ و چاویلکە خۆی بەناوبانگ‌تر کرد.

چیرۆکی براندی گوچی
پێڵاوە ئاسوودەکانی گوچی: یەکێک لە هێماکانی ئەم مارکە

دیزاینی سەیارە:

ئالدۆ لە ساڵانی 1970 هەوڵی دا هەتا بەشەکانی دیکەی بازاڕیش بگرێتە دەس براندی گوچی. ئەو لەگەڵ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی AMC ڕێکەوت و ناوەوەی سەیارەی مۆدێلی Hornet ئەوان دیزاین‌یان کرد. لە ساڵی 1971 هەتا 1973 سەیارە ئەمریکیەکان، بەتایبەت Sportabout ئەوان دیزاین‌یان کرد و هاتنە بازاڕ.

گوچی لە دیزاینی ناو ئەم سەیارانە لە ڕەنگی سەوز و سووری کلاسیکی خۆی کەڵکی وەرگرت. ئەم دیزاینە 142 دۆلاریە لە 2584 سەیارەی ساڵی 1972 و 2252 سەیارەی ساڵی 1973دا بەکار برا.

جگە لەمانەی کە باسمان کرد، کادیلاکی سێویل، فیاتی 500 و فیاتی 500C بە هاوکاری گوچی دروست کران.

چیرۆکی براندی گوچی
فیاتی 500 بە هاوکاری گوچی

قەیران و گەڕانەوەی بڕوا و ڕێز:

گەورەترین قەیرانی گوچی لە ساڵی 1980 بوو. ماریتزیو گوچی، کوڕی ڕۆدۆلفۆ دوای مردنی باوکی، لە ساڵی 1983 بوو بە بەڕێوبەری براندی گوچی و ئالدۆ واتا مامەی خۆی دەرکرد. ئالدویان لەبەر نەدانی ماڵیات خستە بەندیخانە و ماریتزیو هەرگیز سەرکەوتوو نەبوو. لە کۆتایی‌دا ماریتزیو بەشەکەی خۆی لە ساڵی 1988 فرۆشت بە کۆمپانیایەکی بەحرەینی بە ناوی Investcorp.

ێژوی براندی گوچی
بنەماڵەی گوچی

ماریتزیو بە بۆنەی تەماح و بەڕێوەبەرایەتی هەڵە لەوانەبوو کۆمپانیاکە لەناو بەرێ. بەڵام لە کۆتایی‌دا بە دەستی بکوژێک کە ژنە پێشوەکەی بە کرێی گرتبوو، کوژرا.

سێلێبریتیەکان
پاتریزیا رجینا ژنی پێشوی ماریتزیو

دۆمێنیکۆ دێسولێ کە پارێزەری بنەماڵە بوو، بوو بە بەڕیوبەری کۆمپانیا. ئەو “دان مێلۆی” بۆ دیزاینی جلە ئامادەکان بەکار گرت. مێلۆ لە ساڵی 1990 تام فۆردی بۆ بەڕێوە بردنی بەرهەم‌هێنانی جلە ئامادەکان خستە سەرکار و پاشان بوو بە بەڕێوەبەری داهێنان. کارەکانی ئەم دوانە دیسان گوچی سەرکەوتوو کرد. گوچی بوو بە ساحێبی براندەکانی “ئیو سەن لۆران”، “بوتگا وێنتا”، “بوشرون”، “سێرجیوی ڕوسی”، “ئێستێلا مەک کارتنی”، “ئەلێکساندر مەککوین” و “بلینسیاگا”.

سێلێبریتیەکان
بینای مۆزەخانەی گوچی لە فلۆرانس

چەن ساڵی پێشوو و دۆخی ئێستای براندی گوچی:

پینۆ-پرینتێمپس-ڕێدۆت(Pinault-Printemps-Redoute)ی فەڕەنسی کە لە ئەمڕۆدا بە ناوی کێرینگ (Kering) دەیناسن، گوچی کڕی و لە ساڵی 2004، دێسولێ و تام فۆرد بە تەواو بوونی گرێبەستەکەیان لە گوچی هاتنە دەرەوە. خەڵک بۆ میراتی کاری فۆرد دڵەڕاوکێیان بوو هەتا ئەوەی کە کۆمپانیا ڕایگەیاند دووکەس لە دیزاینەرە گەنجەکان بە ناوی جان ڕێی و ئەلێکساندر فاچینی هاتوونەتە جێی فۆرد.

سێلێبریتیەکان
تام فورد دیزاینەری بەناوبانگی گوچی

لە ئێستادا گوچی یەکێک لەو براندانەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان‌ زۆرترن لایەنگریان هەیە. گوچی لە فەیس‌بووک، تویتێر، ئینستاگرام، یوتیوب و تەنانەت لە گوگڵ پلاسیش‌دا لە ساڵی 2017 وەکو باش‌ترین براندی لاکچری هەڵبژاردرا.

 ناسینی براندەکان

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە