چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

تا ئێستا بیرمان لەمە نکردوەتەوە چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە. بەتایبەت هەندێ کەس بە هۆی هۆکاری جیاوازەوە پیان خۆش نیە نینۆکی دەسکرد دابنێن. هەر لەبەر ئەمە کانیاو شێوازە سروشتیەکانی دانان و پارێزگاری لە نینۆک بە ئێوە دەناسێنێت.

بڵام چۆن چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

زۆربەی خانمەکان و کچە گەنجەکان حەزیان لە نینۆکی درێژ و جوانە و تەنانەت هەندێک لەوان ئەوەندەیان پێ جوانە کە نینۆکی دەسکرد دادەنێن. هەندێک لە خانمەکان لەبەر بیرۆکەی دینی، تەندروستی یان شتی دیکە نینۆک دانانێن. ئەم مرۆڤانە پیان خۆشە نینۆکی خۆیان درێژ بکەنەوە و پیابگەن هەتا درێژ و جوان بێت. ڕێگای سادە بۆ درێژ کردنی نینۆک هەیە. بەردەوام لەگەڵ کانیاو بن با ئەم ڕێگانەتان پێ بناسێنین.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

هۆکار و دەرمانی شکاندنی نینۆک

لەوانەیە ئێمە بیرکەینەوە کە شکاندنی نینۆک لەبەر کەم خۆراکی و کەم بوونی مادەکان لە لەشماندایە. بەڵام هۆکاری سەرەکی شکاندنی نینۆک، کەوتنی نینۆک لە مادەی کیمیاوی و وشک بوونی پێست و نینۆکە. ئەم شتانە کە باسمان کرد، لە هەندێک لە کارەکاندا زۆرتر دەبینرێت. بۆ نموونە کەسانێک کە لە پۆمپی بەنزینەکان یان تاقیگەکان کار دەکەن، یان کاری جوانکاری و میکانیکی، لەوانەیە لە درێژایی کاتدا ببنە هۆی شکاندنی نینۆک. ئەگەرچی کالسیۆم لە نینۆکدا کاریگەری نیە، بەڵام زینک و ماگنیسیۆم دەتوانن کاریگەر بن.

بۆ دەرمانی شکاندنی نینۆک لە تێکڵاوەی جۆراوجۆر کەڵک دەگرن کە لە موڵتی ڤیتامین ئەچێت. موڵتی ڤیتامینی ئاساییش دەتوانێت کاریگەری لەسەر درێژ بوونی نینۆک ببێت، بەڵام موڵتی ڤیتامینی تایبەت بە درێژ بوونی نینۆک لە سەدا 20، نینۆک پتەو دەکات. هەندێک دەرمانیش هەن کە نینۆکەکان چەور و ڕێک دەکەن. ئەگەر کار ئەکەن، دەسکێش بکەنە دەستان.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

ئەگەر ئەم شتانە کە باسمان کرد، بیکەن و پارێزگاری لە نینۆکتان بکەن، لە درێژ خایەندا نینۆکەکان‌تان پتەو دەبێت و ناشکێت. هەموو جۆرەکانی سابوونی ئاوەکی شتێکی تێدەکەن کە دەتوانێت نینۆک وشک بکات. هەڵبەت ئەگەر لە ڕادەبەدەر دەستانی پێ‌بشۆن وشک بوونی نینۆک ڕوو دەدات. بۆیەی نینۆک لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا نینۆکتان ڕاگرێت، بەڵام لەبیرتان نەچێت کە پاک کەرەوە دەتوانێت هۆکاری شکاندنی نینۆک بێت. جنسی نینۆک لە پرۆتینی کڕاتینە کە لە سمی ئاژەڵانیشدا هەیە. کەوایە ئەوەی کە بیر دەکەنەوە نینۆک لە ئێسک دەچێت، هەڵەیە.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

بۆ گەشتن بە نینۆک و دەستی جوان، ئەو خاڵانەی ژێرەوە یارمەتیتان دەدەن.

  • پاریزگاری لە نینۆک بۆ درێژ بوونی خێرا

پارێزگاری کردن لە نینۆک یەکێک لەو کارانەیە کە دەبێت باش فێری بن. بۆ نموونە مەهێڵن گۆشەی نینۆکتان تیژ، لار یان درێژ بێت. خۆتان نینۆکتان بە بڕبەنگ ڕێک بکەن.

  • مەهێڵن نینۆکتان لە شتی کیمیاوی کەوێت

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر نینۆک‌تان لە مادە کیمیاویەکان بکەوێت، لاواز دەبێت. کەوایە مە‌هێڵن وای لێ بێت. بۆ نموونە لە کاتی قاپ شۆردن دەسکێش بکەنە دەستان.

  • دەرمانی نینۆکی خۆتان

هەندێ کات لە سەر نینۆکمان پەڵە دەرئەکەوێت. باش وایە ئێوە ڕێگەی چارەسەری ئەم پەڵانە بزانن و زووتر چارەسەریان بکەن. با نینۆک‌تان لاواز و سست نەبێت و نەشکێت.

  • نینۆکتان مەجاون

ئەگەر لەسەر جاوینی نینۆک بەردەوام بن، قەت بەهیوا مەبن نینۆکتان درێژ بێتەوە. ئەگەر ئەتانەوێ نینۆکی درێژ و جوان‌تان ببێت، خێرا ئەم کارە بنێنە ئەولاوە. ئەگەر یارمەتیتان پێویستە، هەندێک بەرهەم هەیە کە دەتوانن بۆ لابردنی ئەم کارە کەڵکی لێ بگرن و لە دەرمانخانەکان بیکڕن.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

چۆن خێراتر  نینۆکمان درێژ بکەین؟

  • شێوازی ژیان

  1. بەهێز کردنی هاتوچۆی خوێن لە جەستەدا

ئەگەر هاتوچۆی خوێن لە جەستەتاندا باش بێت، نینۆکەکان‌تان خێراتر درێژ دەبێتەوە. باش‌ترین کار بۆ باش‌تر کردنی هاتوچۆی خوێن لە لەش، زۆر کردنی حەرەکە و جووڵەی لەشە. دەتوانن لە ڕاهێنان و یاری وەرزشی کەڵک بگرن. ئێوە دەبێت کارێ بکەن کە جووڵەی دەستان زۆرتر بکات. کارێ وەکو: پیشەی باخەوانی و پینگ پۆنگ و کاری دیکە لەم چەشنە دەتوانێت یارمەتیتان بدات.

  1. ڕۆشتن بۆ ناوچە گەرمەکان

ئەو مرۆڤانە کە لەو ناوچانە دەژین کە زستانی سارد نیە و هاوینی گەرمی هەیە، درێژ بوونی نینۆکی باش‌تریان هەیە. ئەگەر ناتوانن ناوچەکەتان بگۆڕن، کاتێ کە لە زستاندا دەچنە دەرەوە، دەسکێش بکەنە دەستان.

  • کاریگەری خواردن لە درێژ بوونی خێرای نینۆک

  • کەڵک گرتن لە پڕۆتین

نینۆک بە یارمەتی پرۆتین گەورە دەبێت. کەوایە لە ناو خۆراکی خۆتاندا پرۆتین دابنێن و ئەو جۆرەی کە لەگەڵ لەشتان گونجاو بێت، پرۆتین بخۆن. هێلکە، ماسی، مریشک، گۆشتی مانگا، ئەسپەناخ و سەوزە پڕ لە پرۆتینن.

  • دابین کردنی ڤیتامینی جەستە

جگە لە پرۆتین، ڤیتامینەکانیش لە گەورە و درێژ بوونی نینۆکدا کاریگەرن. ڤیتامینی A، B و C لە گرنگ‌ترینی ئەم ڤیتامینانەن. ئەتوانن لە دەرمانخانەکان حەبی ڤیتامین بکڕن.

  • ئاگاداری خۆراکمان بین

ئەگەر جۆری خواردنەکەتان وایە کە کێشی پێ دابەزێنن، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نینۆکتان درەنگ‌تر درێژ بێت. ئەمەش بە هۆی ئەوەیە کە کالۆری کەم بە جەستەتان دەگات. نابێت لە خۆراکی کەم وزە کەڵک بگرن و دەبێت زۆری بکەن.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

(چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە)دەوای نەریتی و خۆماڵی بۆ نینۆک

ئێستا ئەمانەوێ هەندێک لە دەوا خۆماڵیەکان بۆ نینۆکتان پێ بناسێنین.

  • جۆرەکانی ڕۆن

ڕۆنی گیایی، ڕۆنی زەیت و ئاولیمۆ بۆ نینۆک زۆر باشن. دوو کەوچک زەیتوون و دوو کەوچک ڕۆنی تازە بکەنە ناو پیاڵەیەک و جوان بیشێوێنن. هەرکام لە نینۆکەکان‌تان 5جار و هەر جارێک لە دوو قۆناغدا لە نێو ئەم تێکڵاوە مەساج بدەن، با نینۆکی پتەو و درێژتان ببێت. ڕۆنی ناوکی کەتان، یەکێک لە باش‌ترین شێدارکەرەوە خۆماڵیەکان بۆ پارێزگاری لە تەندروستی نینۆکی ئێوەیە.

  • توفەرەنگی

توفەرەنگی ڕادەیەکی زۆر بیوتینی تێدایە. ئەبێ لەناو خواردنی خۆتان‌دا توفەرەنگی دابنێن. هەروەها ئەم میوە دژە ئۆکسیدانی هەیە کە یارمەتی تەندروستی‌تان دەدات.

  • هێلکە

هێلکەی مریشک کانگەی بیوتین و پرۆتینە. نینۆکەکان لە کڕاتین دروست بون. ئەمە مانای ئەوەیە کە نینۆک و قژ لە یەک شت دروست بون. هەروەها کە خواردنی پرۆتین قژ بەهێز دەکات، بناغەی نینۆکیش بەهێز دەکات. ئەگەر لە ناو خۆراکتاندا گۆشتیش دابنێن، یارمەتی بەهێز بوونی نینۆکتان دەدات.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە