چۆن ستایلی وەرزشی‌مان ببێت؟

جل‌و بەرگی ستایلی وەرزشی زۆر ئاسوودەیە و لەناو ئافرەتاندا لایەنگری زۆرە. تەنانەت ئەگەر هەموو کات ستایلی وەرزشی لەبەر ناکەن، ئەو کاتانەی کە دەچن بۆ کێو یان یانە و وەرزشگاکان، پێویست‌تان بە جل‌و بەرگ و ستایلی وەرزشی هەیە. بەڵام چۆن دەتوانن لە هەڵبژاردنی ستایلی وەرزشیدا شارەزا بن؟ چۆن چۆن ستایلی وەرزشی‌مان ببێت؟ و لەهەمان کاتدا شاز دەرکەوین؟ بۆ دۆزینەوەی وڵامی ئەم پرسیارانە، ئەم بابەتەی کانیاو بخوێننەوە.

چۆن ستایلی وەرزشی‌مان ببێت؟(7 ستایل)

لەوانەیە کەسایەتیە ناسراوەکان‌تان بینیبێت کە لە دەرەوەی ماڵ بە جل‌و بەرگی سپۆڕتەوە هاتووچۆ دەکەن و زۆر شاز دەردەکەون. بەڵام نهێنی ئەمە لە چیدایە؟ ئەم جۆرە کەسانە چەن جل و بەرگی سپۆڕتیان هەیە کە بۆ دەرەوەی ماڵ کەڵکی لێدەگرن؟ کانیاو پێشنیارتان پێدەکات کە ئەگەر گەرەکتانە لە ماڵەوە و دەرەوەی ماڵ جل‌و بەرگی سپۆڕت لەبەر کەن و شاز دەرکەون، ئەم جل‌و بەرگانە بۆ خۆتان دابین بکەن:

  1. پێڵاوی سپۆڕت

پێڵاوی سپۆڕت یەکێک لە گرنگ‌ترین بەشەکانی ستایلی وەرزشیە. ئەم پێڵاوانە مۆدێل و ڕەنگی زۆریان هەیە. بۆ نموونە ئەگەر گەرەکتانە ستایلەکەتان سەرنجڕاکێش‌تر و بەرچاوتر بێت، جووتێک پێڵاوی سپۆڕتی ڕەنگی مێتالیک هەڵبژێرن.

  1. پانتۆڵی یوگا

پانتۆڵی یوگا بۆ جل‌و بەرگی ماڵەوە و باشگای ئێوە زۆر بەبایەخ و گرنگە. وەرزش کردن لەم پانتۆڵانەدا زۆر ئاسوودە و خۆشە. کەوایە بەدڵنیایەوە پێویست‌تان بە چەنددانە لەم پانتۆڵانە هەیە.

  1. تیشێرت

هەروەکو پانتۆڵی یوگا، تیشێرتیش بۆ جل‌و بەرگی ماڵەوە و باشگای ئیوە گرنگە. کەوایە پێویست بە وتن ناکات کە هەر خانمێک دەبێت چەند دانە تیشێرتی ببێت.

  1. جانتای پشت

ئەگەر بۆ ستایلی وەرزشی خۆتان پێویست‌تان بە جانتا هەیە، باش‌ترین هەڵبژاردە جانتای پشتە. بەڵام ئەگەر گەرەکتانە شازتر بەرچاو کەون، لە مۆدێلە کچانەکانی وەکو چەرمیەکان و مێتالیکەکان کەڵک بگرن.

  1. چاویلکەی بەرخۆر

چاویلکەی بەرخۆر ئێوە لە جل‌و بەرگە سپۆڕتەکەتاندا جوان‌تر دەکات و لە چاوەکان‌تان  لەبەر تیشکی خۆر و لە تەپووتۆز پارێزگاری دەکات.

  1. سویشێرتی زیپدار

بۆ ڕۆژە فێنکەکانی بەهار و پاییز کە بە جل‌و بەرگی هاوینەوە سەرماتان دەبێت و کاتی جل‌و بەرگی زمسانیش نیە، سویشێرتی کڵاودار و زیپدار زۆر بەکارتاندێت و زۆریش شازە.

  1. جانتای وەرزشی

بۆ ئەو کاتانەی کە گەرەکتانە بچن بۆ مەلەوانگە و کەلو پەلی زۆرتان پێیە، جانتایەکی وەرزشی گەورەتان پێویستە. بە کڕینی جۆرە شازەکانی ئەم جل و بەرگانە، دەتوانن ستایلی سپۆڕتی شاز بۆ خۆتان دروست بکەن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە