چۆن بۆی عەترەکەمان زۆرتر بڵاو بێتەوە؟

بەیانیان کە لەخەو هەڵدەستن دەست و دەمووچاوێک دەشۆن، شتێک دەخۆن و خۆتان بۆ چوونە دەرەوە لەماڵ ئامادە دەکەن. عەترەکەتان دەهێنن و کەمێک لە عەترەکەتان لە خۆتان دەدەن. دەچن بۆ شوێنی ئیش کردن و دەتانەوێت هەموان سەریان بۆ لای ئێوە وەرگێڕن و پرسیاری عەترەکەتان لێ بکەن. بەڵام لە ڕاستیدا وانابێت. بە خۆتان دەڵێن لەوانەیە ئەم عەترە بۆنخۆش و باش نەبێت و بەیانی عەترێکی دیکە تاقی دەکەنەوە، بەڵام هەمان شتی دوێکە ڕوودەدات. لە ئێرادا بە خۆتان دەڵێن کە بۆچی عەتری خەڵک ئەونە بۆی دەڕوات، بەڵام عەترەکەی من بۆی ناڕوات. بڵام بە بڕوای ئێوە چۆن بۆی عەترەکەمان زۆرتر بڵاو بێتەوە؟

لەم بابتەی کانیاو باسی ئەمە ئەکەین کە چۆن بۆی عەترەکەمان زۆرتر بڵاو بێتەوە؟ هەتا کۆتای لەگڵمان بن و ئەم بابتەش بە دۆستانتان بناسێنن. ئێمە لێرە ٧ رێنماییمان بۆتان هەیە.

  1. عەتریش هەروەکوو جل‌و بەرگ ڕێوڕەسمی لەبەر کردنی خۆی هەیە. لەوانەیە وابزانن “لەبەر کردن” بۆ عەتر نابێت و هەڵەیە. بەڵام ئنگلیزی زبانەکان لەم وشە (wearing a perfume) بۆ عەتر کەڵک دەگرن. کەوایە ئێوە دەبێت عەتری گونجاو و شیاوی خۆتان بدۆزنەوە. پێستی ئێوە، ڕەنگی پێست‌تان، وشک یان چەور بوونی پێست، جۆری کەش وهەوای شوێنی ژیانی ئێوە و وەرزەکانی ساڵ، لەوەی کە ئەو عەترە چۆن خۆی دەرخات کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە. دەبێت بزانن عەترە دڵخوازەکەتان بۆ گونجاو بوون لەگەڵ پێستی ئێوە، دەبێت چەنێک خەست بێت.
  2. هەوڵ بدەن بەر لە کەڵک گرتن لە عەتر، لەشتان بە تەواوی پاک و خاوێن و وشک بێت. بەم کارە بۆنی عەترەکەتان بە باشێ خۆی دەردەخات و شتی دیکە بۆنەکەی خراپ ناکات. هەروەها هەوڵ بدەن لە دوای حەمام کردن لوسیون بدەن لە لەشتان با جوان پێست‌تان بیمژێت و دوای ئەوە عەترەکە بدە لە خۆتان. ئەگەر بتوانن لە لوسیونێکی هاوبۆنی عەترەکەتان کەڵک بگرن زۆر باش دەبێت.
  1. عەترەکەتان لە مەودایەکی 20 سەنتیمەتریەوە بپژێنن لەو شوێنانەی لەشتان کە ترپەی هەیە. لەوە مەترسن کە بڵێن عەترەکە بە فیڕۆ دەڕوات. لەبیرتان نەچێت کە عەتر نابێت لەشتان تەڕ بکات، بەڵکوو تەنیا دەبێت بپژێت لەسەر پێست‌تان. مەچەکی دوو دەستەکەتان، مل، ئەنیشک و ترپەی پشت کەڵەکە ئەژنۆ باشترین شوێنەکان بۆ لێدانی عەترە. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە عەترەکە مەدەن لە دەست‌تان و دوو دەستەکەتان مەساون بەیەکدا. لەبەر ئەوەی کە بەم شێوەیە پیس و چەپەڵیەکانی سەر پێست‌تان لەگەڵ عەترەکە تێکڵاو دەبێت و بۆنەکەی دەگۆڕێت.
  2. ئێوە خۆتان تەنیا لە 10 خۆلەکی سەرەتای لێدانی عەترەکەتان، هەست بە بۆکەی دەکەن. دوای ئەوە لووت‌تان خووی پێدەگرێت و ئیتر بۆکەی هەست ناکەن. بەڵام دڵنیابن کە بۆی عەترەکەتان ماوەو تەنیا ئێوە هەستی ناکەن. خەڵکی دیکە بۆی عەترەکەتان هەست دەکەن و بۆ دڵنیا بوونی خۆتان دەتوانن دوای 5 کاتژمێر دیسان عەترەکەتان دووپات کەنەوە. ئەمجار دڵنیا بن لە هەموو شوێنێک بۆی عەترەکەی ئێوە دێت.
  1. لەدوای کەڵک گرتن لە عەتر، لە جێگای وشک و فێنک و بەدوور لە تیشکی هەتاو ڕایبگرن. بەم شێوەیە عەترەکەتان بۆ ماوەی 10 ساڵ هەر بە کوالێتی رۆژی یەکەم دەمێنێتەوە. ئاگادار بن کەهەمووکات سەری عەترەکەتان بنێنەوە و ئەو عەترانە کە درەنگ کەڵکی لێدەگرن لە قوتوە سەرەتاییەکەیان ڕابگرن.
  2. هەر عەترێک تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەبێت لە وەرزێکی تایبەت کەڵکی لێ بگیرێت. کەوایە هەوڵ بدەن کاتی کەڵک گرتن لە عەترەکان بزانن. بۆ نموونە عەترە قورسەکان بۆ میوانیەکان و شوێنە فەرمیەکان گونجاون. عەترە تون و تیژەکان بۆ دەرەوەی ماڵ دەبن و هەروەها عەترە فێنکەکان بۆ لای هاوڕێکان‌تان باشن.
  3. ئەم خاڵە تایبەت بە خانمەکانە. خانمەکان دەتوانن بۆ بڵاو بوونەوەی زۆرتری عەترەکەیان، کەمێکیش بدەن لە قژ و پرچیان. کاتێک کە پرچتان بجووڵێتەوە، بۆی عەترەکە زۆرتر بڵاو دەبێتەوە.
Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە