چاڵی ژێر چاو باش‌ترین شێوازی لە ناو بردنی

بەگومان هەنەکات هەیە لەژیانمان کە تووشی ڕەشی و چاڵی ژێر چاو دەبین. باش نەخوتن، گریانی زۆر یاخۆد کمد خوێنی لەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژێر چاو ڕەش و چاڵ ببێت. لەم وتاری کانیاو فێر ئەبی چارەسەری بکەیت.

چارەسەر کردنی چاڵی ژێر چاو

چارەسەر کردنی چاڵی ژێر چاو داتوانێ رەنگی رخسارت جوانتر بکات و گەنج تر بتهەنەتە بەرچاو. بەم شێوازانی وا پێشنیارمان کردە بەئاسانی ڕەشی و چاڵی ژێر چاوت چارەسەر بکە.

موعجیزەی چایی سەوز و بەیبوون:

دوو دانە چایی سەوز یان چایی بەیبوونی کیسەیی دەخەینە ناو ئاو. دوایی بە ماوەی ١٠ خولەک لە ناو سەلاجەی دادەنین و دوای ئەوە چاومان دەبەستین و لە سەر چاومانی دادەنێین. دوای 10 تا 15 خولەک، لە سەر چاومان لای دەبەین. چایی سەوز یان بەیبوون، هێزی زۆر و بێ‌وێنەیان لە جوان کردنی پێست و لە ناوبردنی چاڵی دەوری چاو و چاک کردنەوەو روون کردنی پێست‌دا هەیە.

چاڵی ژێر چاو

موعجیزەی خەیار:

هیچ شتێک وەکو خەیار ناتوانێت یارمەتی چاو بدات. تەنیا دەبێت هەفتەیەک 3 تا 4 ڕا لە دوو ئەڵقە خەیار بە پێستۆ یان لە پێستی خەیار وەکو نەوارێکی پان کەڵک وەربگرن و بە ئارامی لە کاتێک‌دا کە پاڵ کەوتون، لەسەر چاوتان داینێن. دوای 10 خولەک هەڵیگرن و بە ئاوی سارد چاوتان بشۆن. هەڵبەت ئەگەر گەرەکتانە چاوتان بە تەواوی جوان بکەن، لە ماسکی خەیار و گوڵاو کەڵک وەربگرن.

بۆ ئەوەی پێستی جوان و گشاوەت ببێت، ئەم نووسراوەی کانیاو سەبارەت بە  پێستی گەشاوە و زیندووم چۆن هەبێت؟ لە دەست مەدە.

بۆ دابین کردنی ئەم ماسکە، تەنیا دەبێت خەیارێک بە پێستەکەیەوە، یان بێ پێست جوان ورد بکەن و بیکەنە ناو 3 یان 4 کەوچک گوڵاو. لە دوایی‌دا لەسەر دەور و بەر، پەلک و چاڵی چاوتان دای بنێن و لی بگەڕێن بە ماوەی 15 خولەک لەسەری بمێنێتەوە. خاڵە گرنگەکان لەم کارەدا ئەوەیە کە خەیارەکە جوان بشۆنەوە و پەلکی چاوتان تەواو ببەستن با ئاوی ئەم ماسکە نەچێتە ناو چاوتان. لە کۆتایی‌دا ماسکەکە بە دەسماڵێکی شێدارکەرەوە لەسەر چاوتان بسڕن و دەمووچاوتان بە ئاوێکی فێنک بشۆن.

چاڵی ژێر چاو

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە