پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو بۆ خاتوونە خۆش زەوقەکان

ستایلی هەر ئافرەتێک زۆر لە زەوق و تەنانەت کەسایەتی ئەو خاتوونە قسەمان بۆ دەکات. جانتا و پێڵاوی ژنانە بەشێکی گرینگ لە ستایلن. بۆ ئەوەی کە بتوانن جانتا و پێڵاوەکەتان بە باش‌ترین شێوە هەڵبژێرن، لە سەرەتادا دەبێت 8 یاسای گرینگ بۆ پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو، لە کانیاو فێر بن. دوای ئەوە بچن بۆ بازاڕ و جانتا و پێڵاو بکڕن.

پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو

8 یاسای گرینگ بۆ پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو

1-شوێنەکان بناسن

هەر شوێنێک جانتا و پێڵاوی تایبەت بە خۆی دەوێت. بەو شێوە کە ناتوانن بە جانتای پشتی چەرمی ژنانە و سپۆڕت بچن بۆ زەماوەند، بە هەمان شێوە ناتوانن بۆ پۆلەکانی زانستگا بە پێڵاوی پاژنە بەرز و جانتای کلاچەوە (clutch bag) بچن. هەر لەبەر ئەوەش باش وایە چوارچێوەی ئەو شوێنە وا دەتانەوێت بچن، جوان بناسن. بە گشتی پێڵاوی پاژنە تەخت یان کالە لەگەڵ جانتای پشتی و جانتا گەورەکان بۆ شوێنە ئاساییەکانی ڕۆژانە باشن. و بۆ شوێنە فەرمیەکان لە پێڵاوی پاژنە بەرز و جانتای چکوولە کەڵک وەردەگیرێت.

2-بریقە دارەکان بۆ شوێنە فەرمیەکان

پێڵاو و جانتاکان جۆرەکانی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەندێکیان لە چەرمی جیرن (Suede). هەندێکیان لە چەرمی مات و بڕێکیان وێرنی و بریقە دارن. هەرکام لەم پێڵاوانە بۆ شوێنی تایبەت بە خۆیان دەبن. بۆ نمونە کەڵک وەرگرتن لە کەوشی جیر بۆ شوێنە ڕۆژانەکان، باش‌تر لە شوێنە فەرمیەکانە. پێڵاوی چەرمی مات یان تاریک دەتوانن لە شوێنە فەرمی یان نیوە فەرمیەکان بەکار بەرن. پێڵاو و جانتای وێرنی، بۆ میوانیە فەرمیە شەوانەکان باش‌ترن.

3-هۆشتان بە شوێنە فەرمیەکانەوە ببێت

پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو

وابزانن دەبێت بچن بۆ میوانیەکی زۆر گرینگ. جانتایەکی دەستی چکوولە و جوان‌تان هەڵبژاردوە و ئێستا نۆبەی هەڵبژاردنی پێڵاوی پاژنە بەرزە. دەبێت بزانن کە لە پێ کردنی پێڵاوی پاژنە بەرز، بە پشت و بڕبڕەکان‌تان ئازاری زۆر دەگەیەنێت. هەر لە بەر ئەوەش باش‌تر وایە بەر لە هەڵبژاردنی پێڵاو لە یاساکانی پەیوەندی دار بە ڕادەی پاژنەی شیاو بۆ پێڵاوی ئافرەتان ئاگادار بن و دوای ئەوە بچن بۆ بازاڕ. خاڵی گرینگی تر قەبارەی پانایی پاژنە و پەنجەی پێڵاوەکەیە. لەبیرتان بێت پاژنەی درێژۆک و قەوی، کێش بڵاو دەکاتەوە و هەرلەبەر ئەوە ئازاری کەم‌تر بە پشت‌تان دەگات. هەرچەن بەشی پەنجەکەی پان‌تر بێت، ئاسایشی پێ‌تان زۆرتر دەبێت. بڕواتان هەبێت ئەگەر جوان‌ترین پێڵاویش‌ لە پێ بکەن، کاتێک کە هەست بە ئاسایش نەکەن، میوانیەکەتان لێ ناخۆش دەکات.

4-کام پێڵاو بۆ کام شوێن شیاوە؟

جۆرەکانی پێڵاوی جوان زۆرن کە هەرکامیان بە جۆرێک بۆ شوێنێکی تایبەت شیاو و گونجاون. بۆ شوێنە نافەرمی و ڕۆژانەکان، جۆرەکانی پێڵاوی کۆلێجی ژنانە یان پێڵاوی کالە هەڵبژاردەیەکی شیاون کە دەتوانن ستایلێکی جوان و ئاسایی‌تان بۆ ساز بکەن. پێڵاوە پاژنە بەرزەکان تایبەت بە میوانیەکانن و کەڵک وەرگرتن لە سنیکێرز و کالە بۆ شوێنی خۆمانەی لای هاوڕێکانت، یان هەرشوێنێک کە ئاسایشی زۆرت پێویست بێت.

5-قەبارەی جانتا گرینگە:

ئەگەر بۆ هەڵبژاردنی مۆدێلی پێڵاوی فەرمی، هەبوونی پاژنە یەکێک لە مەرجەکانە، لە بواری جانتادا قەبارەکەیەتی کە فەرمی یان ڕۆژانە بوونەکەی دەردەخات. جانتاکانی تایبەتی میوانی کە بە جانتای دەستی یان کلاچ دەناسرێن، لە ڕابردوودا تەنیا بۆ شوێنە فەرمیەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرا. لەم ڕۆژانەدا جانتای دەستی گەورە دروست دەکەن کە بۆ سازکردنی ستایلێکی نیوەفەرمی شاز، بیرۆکەیەکی باشە. بۆ نمونە دەتوانن شەلواری جین(کابۆ)، لەچکی گەورە و پێڵاوی کالە لەگەڵ جانتایەکی دەستی گەورە یەک بخەن و ستایلێکی جوان بۆ خۆتان دروست بکەن. کەڵک وەرگرتن لە جانتا چکوولەکان دابنێن بۆ جەژن و میوانیە گرینگەکان.

باش وایە ئەو جانتا وا گەورەتر و سادەترە لە شوێنە ڕۆژانەکان‌دا کەڵکیان لێ وەربگیرێت.

6– پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو که هاوشێوازن

پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو

هەتا چەن ساڵی پێشوو هەرکات ناوی کڕینی جانتا و پێڵاو دەهات، گشتی حەزی دەکرد ئەم دوودانە ڕێک وەکو یەک بن. بەڵام بە بەختەوەریەوە ئەم یاسا ماوەیەکە گۆڕدراوە. ئەگەر لە ڕابردوودا هاوڕەنگی جانتا و پێڵاو گرینگ بوو، ستایلیستەکانی ئەمڕۆ هان‌تان دەدەن کە لە جانتا و پێڵاوی جیاواز کەڵک وەربگرن. لەم ڕۆژانەدا دەتوانن جانتایەکی سووری ئاڵ لەگەڵ پێڵاوی شینی ئاسمانی یەک بخەن. یان دەتوانن پێڵاوێکی پڵنگی لەگەڵ جانتایەکی سوور بەکار ببەن. لە کۆتایی‌دا خاڵی گرینگ ئەوەیە کە گشتی بەشەکانی جل‌ وبەرگەکانی ئێوە بەیەک بکەون و یاساکانی تێکڵاو کردنی ڕەنگەکان بزانن.

7- پێک‌خستنی جانتا و پێڵاو تەرح‌دار لەگەڵ تەرح‌دار

یەکێک لە ترێندە سەرنج ڕاکێشەکانی ئەم ڕۆژانەی جیهانی مۆد کەڵک وەرگرتن لە جانتا و پێڵاوی تەرح‌دارە. بە‌ڵام  ئەگەر دەتانەوێت ڕواڵەت‌تان بە کەڵک وەرگرتن لەم خاڵانە بە ڕۆژ بکەن، باش وایە تەرحی جانتا و پێلاوەکان‌تان لە یەک نەبێت. بۆ نمونە دەتوانن پێڵاوی بۆر و ڕەش بە تەرحی پڵنگ، لەگەڵ جانتایەکی بۆر و ڕەش کە تەرحی ڕێ ڕێی هەیە یەک بخەن. هاوچەشنی ڕەنگەکان و جیاوازی نێوان تەرحەکان‌ ستایلی ئێوە زۆرتر جوان و شاز دەکات. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە هەرکات جانتا و پێلاو تەرح‌دار بوون، باش وایە کە مانتۆ و شەلوار سادە و ساکار بن و لانی زۆرەکەی لەچکێکی تەرح‌دار هەڵبژێرن.

8-یاسایەکی سەرنج ڕاکێش بۆ گەنجەکان

ستایلیستەکان بۆ یەک‌خستنی جانتا و پێڵاوەکان‌یان بیرۆکەی جۆربەجۆریان هەیە. بەڵام یەکێک لەم بیرۆکانە لەوانی‌تر سەرنج‌ڕاکێش‌ترە. ئەوان دەڵێن بۆ ئەوەی کە ڕێک خستنێکی ئاڤانت‌گارد و جیاوازتان ببێت، دەتوانن ڕەنگی سوراوەکەی لێوتان لەگەڵ ڕەنگی پێڵاوەکەتان یەک بخەن. دوای ئەوە ڕەنگی جانتاکەتان لە ڕەنگی یەخەی جل‌و بەرگەکەتان هەڵبژێرن. ئەم کارە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پیان خۆشە وێنەی جیاوازیان ببێت، سەرنج ڕاکێشە. بە کەڵک وەرگرتن لەم شێوازە دەتوانن هەندێک ڕەنگ بخەنە یەک کە لەوە ئەچێ هیچ هاوچەشنییەکیان پێکەوە نەبێت. بەڵام جیاواز بوونە کە دەبێتە هۆی جوانی ئەوان. پێڵاوی سوور و جانتای پەمەیی لەم چەشنەن کە باسمان کرد.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە