هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ دەست و قامکەی ئێوە

هەر مۆدێل ئەڵقەیێک، لەسەر مۆدێلێکی تایبەتی قامک، جوان دەبینرێت. ئەم کێشە بوەتە هۆی ئەوەکە هەڵبژاردنی ئەڵقەیێکی دەزگیرانی یان هاوسەرگیری گونجاو، بۆ بووکە گەنجەکان ببێت بە چەلێنج. هەر بەو هۆیە ئێمە گەرەکمانە، لە وتاری ئەمرۆ، هاوکاریتان کەین بۆ قامکی کورت، درێژ، ناسک یان گەورە ئەڵقەیێکی گونجاو هەلبژێرن. لەگەڵ کانیاو بنەماکانی هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ شێوەی دەستان، بخوێننەوە!

هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو

لە یەک لایەنۆ، هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ قامکتان، زۆر هاوشێوەی هەڵبژاردنی جل‌وبەرگی گونجاو بۆ شێوەی جستەتانە. لە کاتی تاقی کردنەوەی ئەڵقە جیاوازەکان، ئێوە خێرا تێدەگەن کە هەر مۆدێل ئەڵقەیێک بەو جۆرە کە لە پشتەوەی ویترین جوانە، لەسەر قامکتان جوان نایێتە بەرچاو. بەڵام خەمبار مەبن، بۆ هەر مۆدێلی دەست و قامکێک، ئەڵقەیێکی بێ عەیب و گونجاو هەیە کە جوانی دەست و قامکتان بر چاوتر دەکات. لە هەمان کات‌دا ئەوشتانە کە لەبارەی دەست و قامکتان خۆشتان ناوێ، بە کەم‌ترین ئاستی دەگەیێنێت.

بەختەوەرانە بە هێندێ رێنومایی و تاوتوێ، پێویست ناکات کاتژمێرێکی زۆر لە کاتی بەنرخی خۆتان بۆ تاقی کردنەوەی ئەڵقەی جیاواز، بە مەبستی کەم کردنەوەی بەربژێری لە بەردەست، بەسەر بەرن. ئەتوانن لەم خاڵانە بۆ دەسپێکردنی خێرای گەڕان کەڵک ببەن و جوانترین و لێهاتووترین ئەڵقەی گونجاو بۆ شێوەو قەبارەی قامکتان بدۆزنەوە.

فورمولی هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ شێوەی دەست:

درێژی قامک٭پانی قامک+شێوەی ئەڵقە+ستایل=هاوتایی تواو

باشترە کاتێک تماشای ئەڵقەی جیاواز دەکەن، قەبارەی درێژی و پانی قامکەتان لەگەڵ قەبارەی تەواوی دەستان و هەروەها سەرنجی چەند شتی گرینگی دیکە بدەن:

  • شێوە و قەبارەی بەردی بنەما
  • پانی و ستایلی ئەڵقە

هەروەها درێژی و شێوەی نینۆکتان لە حاڵەتی ئاسایی لەبەرچاو بگرن: نینۆکتان زۆر جار درێژە یان کورتە؟ نینۆکتان ڕەنگ دەکەن و شێوەی پێ ئەدەن؟ نینۆکی درێژ شێوەی قامکەکانتان درێژتر نیشان دەدات. کەواتە بەشێکی گرنگە کە دەبێت سەرنجە بدەن. بێگومان، قامکی ئێوە و شێوەی دەست‌تان تەنیا چن بابەتە لە هۆکارەکانە کە لە هەڵبژاردنی ئەڵقەی بێ‌عەیب و شیاو، بەکەڵکە. ستایلی تایبەتی خۆتان هەر بەوڕادە، لە قۆناغی هەڵبژاردنی ئەڵقەی شیاو گرینگە.

ئێمە لە درێژەی ئەم بابەتە, رێکاری بەسوودمان بۆ ئێوە خستوەتە ڕوو، بۆ ئەوەی کە بتوانن ئەڵقەی شیاو بۆ شێوەی دەست تان بدۆزنەوە. لەوانەیە دڵتان لەلای ئەڵقەیەکی تایبەت بێ، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام ڕەنگە باشتر بێت دوای ئەم رێکارانە کەون، تا بە هەڵبژاردنی باشترین و گونجاوترین ئەڵقە، کارێ بکەن کە دەست و قامکەکانتان بە جوان‌ترین شێوە ببینرێت. هەروەها پێشنیار دەکەین، کە ستایلە جیاوازەکان تاقی بکەنەوە. لەبەر ئەوەی کە بزانن کام مۆدێل ئەڵقە بۆ شێوەی دەست و قامکەکانتان گونجاوە.

هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ شێوەی دەستی درێژ

زۆرتری مۆدێلەکانی ئەڵقە لەسەر قامکە باریک و درێژەکان جوان دێنە بەرچاو، بەڵام باشترە بەم خاڵانە لە کاتی هەڵبژاردنی ئەڵقەی هاوسەرگیری سەرنج بدەن:

  • بەردی خڕ و ئەڵقەکانی مۆدێلی “پرەنسێس کات” لەسەر دست‌تان زۆر جۆان دەبینرێت.
  • ئەڵقە پان‌ترەکان، جوانی قامکە درێژەکان‌تان دووئەونە دەکەنەوە.
  • ئەڵقەیەکی تایبەت بە مۆدێلێکی ناباو دەتوانێت لەسەر قامکە درێژەکانتان جوان ببینرێت، بەڵام تەنیا لە حاڵیکدایە کە ئەم مۆدێل ئەڵقە بۆ ستایلی ئێوە گونجاو بێت.

ئەڵقەی گونجاو بۆ قامکە باریک و دێژەکان

کاتێک ئەڵقەیەکی هاوسەرگیری بۆ قامکەی باریک و درێژی خۆتان هەڵبژێرن، گرینگە کە  ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرن:

  • بەردی بچۆک‌تر دەتوانێت بۆ پڕ دەرکەوتنی قامکە باریکەکان یارمەتیدەر بێت.
  • هەروەها ئەڵقە ئەستوورەکانیش دەتوانن بۆ پڕ دەرکەوتنی قامکە باریکەکان یارمەتیدەر بن.

هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ قامکەکورتەکان

ئەڵقەیێکی هاوسەرگیری گونجاو بۆ قامکە کورتەکان، دەبێ کارێک بکات کە قامکەکان‌تان درێژتر ببینرێت. گرینگ نیە کە پانی ئەڵقەکە تا چ رادەیەک بێت.

  • بەردە بەیزیەکان یان ئەوانە کە بە شێوەی هەرمێن، دەتوانن قامکەکان درێژتر بخەنە بەرچاو.
  • بەردە درێژۆکەکان و زمڕووت هەتا کاتێک لەڕادەبەدەر گەورە نەبن و چاو هێلاک نەکەن، دەتوانن قامکەکان درێژتر دەرخەن.
  • ئەڵقەی باریک و ناسک، قامکەی درێژ و کێشراوە درووست دەکات.

کلکەوانە و ئەڵقەی شیاو بۆ قامکە پانەکان

فێڵی هەڵبژاردنی ئەڵقەیەکی گونجاو بۆ قامکە پانەکان، دۆزینەوەی ستایلێکە کە لە دوولای ئەڵقەکە پێستی قامکەتان، لەڕادەبەدەر نیشان نەدات. ئەگەر ئاگادار نەبن، لەوانەیە قامکەکانتان تەنانەت پان‌تر لە شێوەی ئاسایی بێنە بەرچاو. لە لایەکی دیکەوە، ئەوەی کە قامکەی پان‌تان هەیە، دەبێتە هۆی ئەوەکە بتوانن ئەڵقەی جێاواز تاقی بکەنەوە. بۆ نموونە دەتوانن بۆ ئەڵقەی تایبەت و کلاسیک بگەڕێن. لە کاتی هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ قامکە پانەکان، سەرنجی ڕێنوماییەکانی خوارەوە بدەن:

  • بە دوای ئەڵقەیەک بگەڕێن کە بەردی بەیزی و پان یان درێژوک و زمڕووتی ببێت. ئەڵقە باریک و ناسکەکان دەبێتە هۆی ئەوەکە قامکەکانتان تەنانەت لە شێوەی ئاسایی پان‌تر ببینرێت.
  • بەردە هۆشەییەکان و بەردە خڕەکان لە قەبارەی گەورەتر، قامکەی پان جوان‌تر نیشان دەدەن.
  • هەوڵ بدەن ئەڵقەیەکی ئەستوور یان نیوە ئەستوور هەڵبژێرن.
  • بەردی گۆشەدار و ناهاوسەنگ، هەر دووکێان پانی قامکەتان بە کەم‌ترین ئاست دەگەیێنن.

هەڵبژاردنی ئەڵقەی گونجاو بۆ دەستی بچوک

  • ئەگەر دەستتان بچوکە، باشترە کە قەبارەی گشتی ئەڵقەکەتان بچوکە بێت.
  • باشترین ئەڵقە بۆ دەستە بچوکەکانی ئێوە بریتیە لە: ئەڵقەی بچوکە بە بەردی خڕەوە، ئەڵقەی مۆدێل پرەنسێس کات، ئەڵقەی شیوەی بەیزی و ئەڵقەی شێوەی دڵ.

ئەڵقەی گونجاو بۆ دەستی گەورە

  • ئەگەر دەستتان گەورەیە، باشترە ئەڵقەی گەورەتر تاقی بکەنەوە، کە بۆ ستایلی ئێوە شیاو بێت. ئێوە بۆ بە کار بردنی خولقێنەری، ئەوەی گەرەکتان بێت هەتانە.
  • ئەگەر دەستی گەورەتان هەیە ، بە ئاسانی دەتوانن، لە ئەڵقەیەکی گەورە و ئەستوور کەڵک ببەن.

لە گشتی گرینگ‌تر ئەوەیە کە هەوڵ بدەن ئەڵقەی جیاواز تاقی بکەنەوە و چاوی لێ بکەن کام مۆدێل و ستایلی ئەڵقە لەسەر قامکەکانتان جوان‌تر دێتە بەرچاو. لە کۆتایی‌دا ئێوە تەنیا کەسایەتیەکن کە بە باشی دەزانن ئەڵقەی هاوسەرگیری و ئەڵقەی شیاو بۆ شێوەی دەستتان کامەیە.

ئەم بابەتەی کانیاو لەدەست مەدە: فرێمی گونجاو بۆ دەمووچاوی خۆمان

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە