ناسینەوەی عەتری ڕەسەن و ساختەیی

ناسینەوەی عەتری ڕەسەن و ساختەیی کارێکی هەتا ڕادەیەک سەخت و هەروەها زۆر گرینگە. زۆرکەس وادەزانن کە تەنها ڕێگای ناسینی عەتری ڕەسەن و ساختەیی، ماوەی مانەوەی بۆن و بەرامەکەیەتی. بەڵام ئەم بیرۆکە هەڵەیە. کانیاو لە درێژەی ئەم بابەتەدا بۆ ناسینەوەی عەتری ڕەسەن و ساختەیی ڕێنمایی‌تان دەکات.

بە سەندنی عەتری ڕەسەن و کەڵک گرتنی، خەڵک هەست بە باشی، شاز بوون و بۆن‌خۆشی ئێوە دەکەن. بەڵام لە کڕینی عەتر، چ پیاوانە و چ خانمانە، دەبێت بە تەواوی هۆشیار بن. لەبەر ئەوەی کە ناسینەوەی عەتری ڕەسەن و ساختەیی زۆر سەخت بوەتەوە.

لە ڕابردوودا، ئەگەر بۆنی عەترەکە ماوەیەکی زۆر بمایەتەوە دەیانوت ئەو عەترە ڕەسەنە و هەرواش بوو. بەڵام لە ئەمڕۆدا بەرهەمهێنەرانی عەتری ساختەیی، ڕێگای مانەوەی زۆری بۆنی عەترە ساختەییەکانیش‌یان دۆزیوەتەوە. جگەلە تەواوی ئەم شتانەش، ڕادەی مانەوەی بۆی عەترەکان پێوەندی لەگەڵ ڕەنگ، جۆری پێست و شێوەی مێتابۆلیسم جەستەی هەرکەس هەیە.

ئەنجامی نەزانینی چۆنیەتی ناسینەوەی عەتری ڕەسەن و ساختەیی

هەتا ئێستا عەتری ساختەیی‌تان دیوە کە خراپ بووبێت؟ هەر عەترێک 12 هەتا 15 ساڵی پێدەچێت هەتا خراپ بێت. کاتێک کە خراپ بوو چینێک وەکو ڕۆن دەکەوێتە سەر عەترەکە. عەترێک کە خراپ بووبێت، هەندێ کات دەبێتە دوو ڕەنگ. کەوایە لە کاتی سەندنی عەتر دەبیت سەرنجی ئەم دوو خاڵە بدەن.

یەکیک لە گەورەترن هەڵەکانی سەندنی عەتر، کڕینی عەتر لە شوێنە بڕوا پێ‌نەکراوەکانە. کڕینی عەتر لە قەراغ شەقامەکان و مۆڵ و فرۆشگە بڕوا پێ‌نەکراوەکان بۆ کەسێک کە دەیەوێت شاز بێت دروست نیە. لە ڕاستیدا فرۆشیاریش هۆکارێکی گرینگە لە سەندنی عەتری ڕەسەندا. ئەگەر عەترێکی ساختەیی بسەنن، جگەلەوەی کە پارەکەتان لە دەست چووە، عەترێک‌تان هەیە کە لەوانەیە هەر نەتوانن بیدەن لە خۆتان یان نەتوانن بیدەن بە دیاری بە کەسێک.

عەترە ساختەییەکان کامانەن؟

یەکێک لە ڕێکارە سادەکان بۆ ناسینەوەی عەتری ساختەیی، هەبوونی بۆی ئەلکول لە عەترەکەدایە. لەم حاڵەتەدا بێ‌گومان ئەو عەترە ساختەییە. ‌هەڵبەت لەم ڕۆژانەدا، ئەو کەسانەی کە عەتری ساختەیی دروست دەکەن ئەوەندە زۆرزان بوون کە ئیتر ئەلکولی تێناکەن. بەڵام ئێوە بزانن کە ئەگەر عەترێک بۆی ئەلکولی دا، ئەو عەترە ڕەسەن نیە.

چۆنیەتی ناسینەوەی عەتری ڕەسەن و ساختەیی لە ڕووی قاپەکەیەوە

لەکاتی سەندنی عەتر، دەبێت سەرنجی عەترەکە بدەن کە نەکرابیتەوە. هەروەها دەبیت سەرنجی شیشەی عەترەکە بدەن. لە یەکەمجاردا نازانن شیشەکەی دەبێت چۆن بێت، بەڵام دوای ماوەیەک دەتوانن لە ڕووی شیشەی عەترەکە بیناسنەوە. بۆ ئەوەی کە بتوانن شیشەی ڕەسەن بناسنەوە، دەبێت بەرلەوە چەند جارێک لەبەر تیشکی خۆر تماشای شیشە و عەتری ڕەسەن‌تان کردبێت. هەروەها دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بچنە سەر سایتی کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەکەی و بزانن ئەو عەترە چۆنە. لەکاتی سەندنی عەترەکەدا، ئەگەر وانەبوو، نەیسەنن. شیشە و جێگای عەتری ساختەیی کوالێتی لە خوارەوەیە و پلاستیکی تێدا بەکاردەبەن کە هەندێ کات هەر بە نینۆک ڕەنگی پلاستیکەکە لێدەبێتەوە.

زۆر سەرنجی نووسراوەکان و فۆنتی نووسراوەکانی سەر شیشە و قابی عەترەکە بدەن. هەمووکات نووسراوەکانی سەر عەترە ساختەییەکان جیاوازی لەگەڵ عەترە ڕەسەنەکان هەیە. هەندێ کاتیش عەترە ساختەییەکان، لەوانەیە لە نووسینی ناوی براندەکە تووشی هەڵە بن.

وتمان دەتوانن بۆ ناسینەوەی ڕواڵەتی عەترەکان سەری سایتی کۆمپانیای بەرهەمهێنەریان بدەن. ئەم ڕێنوماییە زۆر باشە بەڵام تەنیا سایتی ئەو کۆمپانیا بەکەڵکە کە عەترەکە بەرهەم دەهێنێت نە سایتی فرۆشگەکانی دیکە.

ئاگاداری نرخە هەرزانەکان بن. هەروەها کە دەڵێن پەنێری مفتە بەسەر تەڵە مشکۆیە، لەوانەیە نرخە هەرزانەکان فێڵ بێت. لە کڕینی عەتردا، ڕەسەن بوونەکەی زۆر گرینگ‌تر لە هەرزان بوونیەتی.

بەرهەمهێنەرانی عەترە کۆپیەکان

هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکان هەن کە فورمولی عەترەکەی خۆیان بە شێوەیەکی یاسایی دەفرۆشن بە کۆمپانیا بچوک و بێ ناوەکان. ئەو کۆمپانیا بچوکانەش هەر ئەو عەتر و بۆنە بە مادەی هەرزان‌تر بەرهەم دەهێنن و ئەینێرن بۆ وڵاتە دواکەوتووەکان. بۆ نموونە کۆمپانیاکانی Smart ، Ajma ،Rio ساختەیی بەژمار نایەن (بەتایبەت لەبەر ئەوە کە ناوی خۆیان بەسەر بەرهەمەکەوە دەنووسن). بەڵام دەبێت بزانن کە کوالێتی بەرهەمە ڕەسەنەکەیان نیە و هەرزان‌ترن.

ڕێگایەکی سادە بۆ کڕینی عەتری ڕەسەن

لەوانەیە بەدوای شتێکا گەڕابێتن و لە خەڵک‌تان بیستبێت کە فڵانە دووکان تەنها شتی ڕەسەن دەفرۆشێت. لە عەتریشدا بە هەمان شێوە، ڕێگایەکی سادە بۆ کڕینی عەتری ڕەسەن دۆزینەوەی فرۆشگەیەکی بڕوا پێکراوە. ئەمیشە بە هیچ شێوەیەک پێوەندی بە گەورە و بچوک بوونی فرۆشگەکەوە نیە. زۆر جار دووکانێکی زۆر بچوک عەتری ڕەسەن دەفرۆشێت لە کاتێکدا فرۆشگە گەورەکان، ساختەییەکەی دەفرۆشن. کەوایە دەبێت جوان توێژینەوە بکەن جا ئەمجار بڕیار بە کڕینی عەتر بدەن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە