مۆدێلی قژی خانمانەی 2019

داخۆ ئێوە مۆدێلی قژی 2018ی خۆتان هێشتا خۆش ئەوێ؟ یان پێتان خۆش نیە قژتان لەڕادەبەدەر کورت بکەنەوه؟ پەرۆش مەبن! لە لیستی مۆدێلەکانی قژی خانمانەی 2019 بۆ هەر قژێک، هەرچەند درێژ بێت، بە هەر چەشنو و ڕەنگێک، مۆدێلی دڵڕفێن و ورووژێنەری زۆر هەیە. کەواتە باشترە پێش چوون بۆ سالۆنی جوانکاری، سەرەتا مۆدێلە گونجاوەکانی قژی ژنانەی 2019 بۆ دەمووچاوتان لە کانیاو بناسن.

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانەی 2019 تەنک کراو

جیهانی مۆد و جوانی بەردەوام لە حاڵی گۆرانکاریدایە. زۆر کەم شتێک دەبینرێت لایەنگری خۆی بۆ زیاتر لە چەند مانگ ڕابگرێ. لەگەڵ ئەوەش، مۆدێلی قژی تەنک‌کراو یەکێک لە جیاوازیە سەرنجڕاکێشەکانە. لەبەر ئەوەی کە بە ئاسانی دەتوانن لەگەڵ مۆدێلی قژی خانمانەی نۆێ بەڕۆژی بکەنەوە. ژنان زۆرجار ئەم مۆدێلی قژەیان، بە هۆی شانەکردنی ئاسان و جوانی جوڵانەوەی لە کاتی سووڕاندنی سەر هەڵبژاردوە. ئەم مۆدێلە بۆ کەڵک گرتنی ڕۆژانە ئایدیالە.

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019 :بڕینی A  یان گۆشەدار

(بڕینی A) بە دەورووبەری قژ ئاماژە دەکات. ئەمە بەو مانایە کە موو لە پشتەوەی سەر کورت‌تر و لە بەشی بەرۆ، خاوەنی درێژی زۆرترە. ئەم مۆدێلە قژە دەمووچاوتان جوان دەکات و بە هێواشی تا ژێر چناکە دێتە خوار.

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019 پێچەوانە

مۆدێلی قژی پێچەوانە، زۆر شێوەیی بڕینی A دەدات. بەو جیاوازیەوە کە لە بەشی پشتەوەی سەر، مووەکان بە تەواوی تەنک کراون و بە شێوەی قات قات و چەمانەوەی زیاتر لەسەریەک جێگیر دەبن. ژمارەی قاتەکانی و درێژیان لەوانەیە جێاواز بێت. قاتەکان لەوانەیە زۆر کورت یاخۆد کەم بن و ملی ئێوە بە تەواوی ئاشکرا بکەن. لەم مۆدێلە هەروەها، قاتەکانی مووی پێشەوەی سەر کەمێک کورت‌تر لە مۆدێلی بڕینی A یە.

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019

مۆدێلی قژی خانمانەی تەنک‌کراوی ناهاوسەنگ

مۆدێلی قژی خانمانەی تەنک‌کراوی ناهاوسەنگ دەتوانێت بڕینێکی A یاخۆد پێچەوانە بێت، بەو جیاوازیە کە قاتێک لە مووەکانی پێشەوەی سەر درێژتر لەوانی‌تر بێت. ئەم مۆدێلی قژی تەنک کراوە، تەنیا کاتێک ئەکەوێتە بەرچاو کە جنسی قژی ئێوە ئەستوور بێت. جگە لەم شێوە، نەتەنیا ناکەوێتە بەرچاو بەڵکوو ئالۆز دێنە بەرچاو.

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019

مۆدێلی قژی خانمانەی کلاسیک یان ساف

مۆدێلێکی قژی خانمانەی تەنک کراوی ئاسایی و کلاسیکە کە تا ژێر چناکە دێت. بە شێوەی یەکسان لە دەورووبەری سەر تەنک دەکرێت و درێژی بەرامبەری هەیە. بەشەکانی خۆارەوە لەوانەیە کەمێک کورت‌تر لە بەشەکانی سەرۆی خۆیان بن، کە دەبێتە هۆی ئەوە کە قژ شێوازی خڕ بگرێت. بێگومان، ئەم خڕیە دلخۆازە. کاتێک کە لێواری خوارەوەی قژ ساف کەن زۆر باشتر و جوانتر دێتە بەرچاو.

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019

مۆدێلی قژی خانمانەی چین چینی تەنک کراو

ئەم مۆدێلە قژە لە بنەڕەتدا هەر مۆدێلی تەنک کراوی کلاسیکە، بەڵام قاتەکان و پێکهاتەکانی زیاترە. ئەم ستایلە دەتوانێت شێوازی زۆر جیاوازی ببێت. هەروەها، دەتوانن بە هەر درێژی موویەک ئەم مۆدێلە تاقی کەنەوە. بەڵام ئەگەر درێژی موو تا ژێر چناکە بێت، جۆانی ئەم مۆدێلی قژی خانمانە زیاتر دەبێت.

مۆدێلی قژی خانمانەی 2019 : لۆب

ئەم مۆدێل قژە دەتوانێت هەرکام لە بابەتەکانی باسکراوی سەرەوە بێت، بەم جیاوازیە کە دەتوانێ تا ژێر چناکە یان شان بگات. ئەم مۆدێلە شۆخ‌و شەنگە و بۆ هەموو ستایلێک دەبێت.

مۆدێلی قژی خانمانە

مۆدێلی قژی خانمانەی تاشراو

ئەمە تارڕادەیەک شیکردنەویەکی تازە‌ لە تەنک‌کردنی قژە. ئێوە دەتوانن شێوازێک کە خۆشتان دێت لە لیستی سەرەوە هەڵبژێرن. پاشان بەشێکی بە حەزو ویستی خۆتان بتاشن و شێوازێکی تاقانە بە مۆدێلی قژی خانمانەی خۆتان بدەن.

مۆدێلی قژی خانمانە

مۆدێلی قژی خانمانەی درێژی ساف و لوول

ئەگەر لە قژی تەنک‌کراو و کورت وازبێنین، قژی درێژی ساف یان لوولیش بە جەخت کردن لەسەر ڕەنگی موو لە پاییز و زستانی 2019 بەرچاو دەکەوێت.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە