فرێمی گونجاو بۆ دەمووچاوی خۆمان

ئەگەر ئێوەش لە چاویلکە بە مەبەستی مۆد، فەشێن یان پێداویستی تەندروستی کەڵک دەگرن، ئەبێت باشترین هەڵبژاردن بکەن. هەڵبژاردنی چاویلکەیێکی باش دەتوانێت وردەکاریە جوانەکانی ڕوخسارتان بخاتە بەرچاو و ئێوە سەرنجڕاکێش‌تر بکات. هەروەها دەتوانێت عەیبەکانی دەمووچاوتان داپۆشێت. بۆ هەڵبژاردنی چاویلکە ئەبێت چەند خاڵی گرینگ لەبەرچاو بگرن. ستایل، شێوە، قەبارە، ڕەنگ و کەمێکیش جنسی عەینەک یان چاویلکە، لەو خاڵانەیە کە دەبێت سەرنجی بدەن. سادەترین ڕێگا بۆ خێراترین هەڵبژاردن و لەبەرچاو گرتنی گشتی ئەم خاڵانە، ناسێنی شێوە و فۆڕمی دەمووچاوە هەتاکو فرێمی گونجاو بۆ دەمەووچاوت هەڵبژێری.

فرێمی گونجاو و تایبەتمەندی دەموچاوە بەیزیەکان

دەموچاوە بەیزیەکان، لەبەر ئەوە کە تەواوی بەشەکانی دەموچاو بەیەک ئەکەون، باشترین شێوەی دەموچاون. ئەو مرۆڤانە کە ئەم جۆرە دەموچاوەیان هەیە زۆر بەختەوەرن. زیاتری مۆدێلەکانی عەینەک یان چاویلکە بەم دەموچاوە دەکەوێت.

ئەم دەموچاوانە لەجێی ئەوە کە پان بن، درێژن

ڕوومەتی ئێسکی گەورەیان هەیە

چەناکە هەندێک لە تەوێڵ باریکترە.

کاتێک عەینەک بۆ ئەم جۆرە کەسانە هەڵدەبژێرن، ئەبێت ئامانجتان پاراستنی هاوڕێژەیی و شێوازی سروشتی ڕوخساریان بێت. ڕوخسارە بەیزیەکان ئەبێت لەو عەینەکانە کەڵک بگرن کە شێوازی سروشتی دەموچاویان تێک نادات.

فرێمی گونجاو بۆ دەمووچاوی خۆمان

فرێمی گونجاو و تایبەتمەندی دەموچاوە خڕەکان

دەموچاوە خڕەکان هیچ هێڵ و نەگونجاویەکی تێدا نیە و بە تەواوی خڕە. هەندێک لە تایبەتمەندی ئەم دەموچاوانە بەم شێوەیە:

درێژایی و پانی دەموچاو وەکو یەک وایە.

ڕوومەتی خەپە و خرپن

بێ هیچ هێڵی شکانەوە لە دەموچاودا

تەوێڵی بەرز

چەناکەی خڕ

کاتێک بۆ ڕوخسارە خڕەکان عەینەک دەسەنن، ئەبیت هەوڵ بدەن عەینەکێک بسەنن کە دژی شێوازی سروشتی دەموچاو بێت. لە هەڵبژاردنی ئەو عەینەکانە کە دەموچاو خڕتر دەکات پارێز بکەن. بە دروست کردنی دژایەتی لەناو بەشەکانی دەموچاودا دەتوانن ڕوخسارێک بەرزتر و درێژتر بخەنە بەرچاو.

فرێمی گونجاو بۆ دەمووچاوی خۆمان

 تایبەتمەندی دەموچاوە چوارگۆشەکان

دەموچاوە چوارگۆشەکان زۆربەیان چەناکەی گەورەیان هەیە و ئەم دەموچاوانە گۆشەیان زۆرە و جوان دیارە. هەندێک لە تایبەتمەندی ئەم دەموچاوانە بەم شێوەیە:

درێژایی و پانایی دەموچاو وەکو یەک وایە

چەناکە و ڕوومەتی گەورەو پانیان هەیە

تەوێڵی گەورەیان هەیە

کاتێک بۆ ئەم کەسانە عەینەک هەڵدەبژێرن، ئەبێت هەوڵ بدەن تایبەتمەندیە سروشتیەکانی دەمووچاویان درێژتر کەوێتە بەرچاو. لەو عەینەکانە کە گۆشەکانی دەموچاو زۆر دەردەخات، پارێز بکەن. بە کەڵک گرتن لە فرێمێ کە هێڵی لار و چەماوەی هەیە، دەتوانن ئەم ڕوخسارانە درێژتر دەربخەن.

فرێمی گونجاو بۆ دەمووچاوی خۆمان

تایبەتمەندی دەموچاوە دڵیەکان

بەشی سەرەوەی ئەم ڕوخسارانە گەورە و بەشی خوارەوەی بچوکترە. ئەم مرۆڤانە ئێسکی فەکیان پانە و هەتا چەناکە هاتوە. هەندێک لە تایبەتمەندی ئەم دەموچاوانە بەم شێوەیە:

تەوێڵی بەرز

ڕوومەتی ئێسکی گەورە

چەناکەی بچوک

کاتێک بۆ ئەم مرۆڤانە عەینەک هەڵدەبژێرن ئەبێت ئامانجتان بچوک کردنەوەی پانایی بەشەکانی سەرەوەی دەموچاو بێت. کەوایە ئەبێت تەوێڵ و ڕوومەت بچوک کەن و هەروەها چەناکە گەورەتر بکەنەوە. ئەو کەسانە کە ئەم جۆرە دەموچاوەیان هەیە، ئەبیت لەو عەینەکانە کە تەوێڵیان گەورەتر و چەناکەیان بچوکتر دەکات پارێز بکەن.

فرێمی گونجاو بۆ دەمووچاوی خۆمان

کانیاو هیوادارە ئەم بەبتەی تەن بەدڵ بووبێت. تکایە بابتەکەنی کانیاو بە کەسانی کەش بناسێنن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە