عەتر و بۆنی شیرینی پیاوانە لە 10 براندی جیاواز

عەترەکان بۆنی جیاواز بە تامی جیاوازیان هەیە. ئەم جۆرە تام و چێژانە بریتین لە تون، تاڵ، تامی دار، سروشت، شیرین و … ئێمە ناتوانین بڵێین عەترێک کە ئەو بۆن و تامەی هەیە، کوالێتی لەو عەترەی دیکە کەم‌ترە یان عەترێکی باش نیە. لەبەر ئەوەی کە هەر کەسێک بۆنی عەترێکی پێ خۆشە. ئەمە پێوەندی بەو کەسەوە هەیە و ناتوانین بڵێین باشە یان خراپە. کەوایە دەبێت بزانین و قبووڵی کەین کە هەر عەتر و بۆنێک لایەنگری تایبەت بە خۆی هەیە. ئەوەش کە دەڵێن ئەو عەترە بۆنی ناخۆشە، تەنها ڕای ئەو کەسەیە کە خۆشی لەو عەترە نایەت. کانیاو بڕیاری دا کە 10 عەتر و بۆنی شیرینی پیاوانە لە 10 براندی جیاواز کە لایەنگریان زۆرە و کوالێتی لە سەرەوەیە بە ئێوە بناسێنێت.

عەتر و بۆنی شیرینی پیاوانە و بۆنە جیاوازەکانی دیکە

لەوانەیە ئێوەش ئەم پرسیارەتان ببێت کە چۆن عەترێک چێژی تایبەت بە خۆی هەیە؟ هەروەها ئەوەی کە دەڵێن عەترێک تامی شیرین یان تاڵی هەیە، بە چ مانایە؟

بۆ وڵام دانەوەی ئەم پرسیارەتان دەتوانم بڵێم کە لە کاتی دروست کردنی عەترەکاندا مادەکان و بۆنەکان تێکڵاو دەکەن کە ئەم تێکڵاو کردنە تامێکی تایبەت پێک دەهێنێت. ئەو کاتەش کە باس لە عەتری شیرین دەکەین، شیرینیەکەی بە هۆی ئەو مادانەیە کە لە عەترەکەدا بەکاریان بردوە.

ناساندنی 10 عەتر و بۆنی شیرینی پیاوانە لە 10 براند

عەتری شیرینی پیاوانە زۆربەی کاتەکان بۆ ئەو کەسانە باشە کە پیان خۆشە زوو لەگەڵ خەڵک بەین خۆش کەن. ئەم بۆنە ئارامی و هێمنی زۆری پێوەیە و دەتوانن ئەم ئارامی و هێمنیە ببەخشن بە دەورووبەریەکان‌تان. ئێستا کە ئەم شتانە فێر بووین کام عەتر دەتوانێ ئێمە ڕازی بکات؟ بۆ وڵام دانەوەی ئەم پرسیارە، ئێمە 10 عەتری شیرینی پیاوانە لە 10 براندی جیاوازی وێرساچێ، لانکۆم، کێنزۆ، تام فۆرد و … بە ئێوە دەناسێنین. دوای ئەم ناساندنە ئیوە دەتوانن لە نێوان بۆن خۆشترین و پڕفرۆش‌ترین عەترە شیرینە پیاوانەکان، دانەیەکیان هەڵبژێرن.

  • عەتری ئازارۆ مۆدێلی Wanted EDT
  • عەتری لاکۆست مۆدێلی Lacoste Pour Homme EDT
  • عەتری کێنزۆ مۆدێلی Homme EDP
  • عەتری ئانتۆنیۆ باندراس مۆدێلی King Of Seduction EDT
  • عەتری ئێکسیس مۆدێلی Wild EDT
  • عەتری دیزێل مۆدێلی Only The Brave Tattoo EDT
  • عەتری لانکۆم مۆدێلی Hypnose Homme EDT
  • عەتری تیری ماگلێر مۆدێلی A Men Pure Malt EDT
  • عەتری تام فۆرد مۆدێلی Noir EDP
  • عەتری وێرساچێ مۆدێلی Eros EDT

عەتری ئازارۆ مۆدێلی Wanted EDT

ئەم عەترە یەکێک لە 10 عەتری ناو لیستەکەی ئێمەیە. “وانتد” ناوی یەکێک لە باشترین عەترەکانی براندی ئازارۆیە. ئەو بۆن و مادانە کە بۆ دروست کردنی ئەم عەترە تێکڵاو کراون، بۆنی شیرینیان پێ بەخشیوە. ئەم عەترە لە بۆن و بەرامەی سەرەتایی خۆیدا بۆنی لیمۆترش و زەنجەفێڵی هەیە. لە بۆنە ناوگێنەکانیدا بەرامەی هێل و داری سەروی کێوی بڵاو دەکاتەوە. لە کۆتاییشدا بۆنی ناوکی تونکا و خێس خێس دەدات و کات و ساتێکی خۆش پێک دەهێنێت.

ئەم عەترە ڕواڵەتێکی جوانی هەیە کە دەتوانێت بۆ زۆربەی پیاوەکان سەرنجڕاکێش بێت. ئێستا ئەگەر گەرەکتان بێت عەترێکی بۆن خۆشتان ببێت، دەتوانن ئەم عەترە ‌هەڵبژێرن.

عەتری لاکۆست مۆدێلی Lacoste Pour Homme EDT

عەتری شیرینی پیاوانە، ئەو کەسەی کە بەکاری دەبات، پیاوێکی ئارام و لەسەرەخۆ دەخاتە بەرچاو. بۆیە لەم عەترانە لە شوێنە خۆمانەکان کەڵک دەگیرێت. تەبعی ئەم عەترە فێنکە و دەتوانن لە ڕۆژەکانی بەهار یان ڕۆژە گەرمەکانی هاویندا کەڵکی لێ بگرن. لە سەرەتادا بۆنی گریپ فروت، هەڵووژە ڕەشە و سێوی سەوز دەدات. بەڵام لە بۆن و بەرامەی ناوگینی خۆی بۆنی بیبەری پەمەیی، هێل و دارچینی هەیە. لە کۆتاییدا بۆنی داری سەندەل و وانیلی هەیە کە بە گشتی ئێوە زۆر سەرنجڕاکێش دەکات.

عەتری کێنزۆ مۆدێلی Homme EDP

ئەم عەترە یەکێک لە تایبەتی‌ترین عەترە پیاوانەکانە و بەرهەمی براندی کێنزۆی فەڕەنسیە. ئەم عەترە تەبعی فێنک و بۆن و بەرامەی شیرینی هەیە کە ئێوە لە میوانیەکاندا زۆر سەرنجڕاکێش‌تر لە خەڵکی دیکە دەکات. هەروەها یەکیک لە باشترین عەترە شیرینەکانە کە براندی کێنزۆ دروستی کردوە. ڕەنگی عەترەکە شین و سپیە، بەڵام شینەکەی زۆرترە. عەتری خۆش‌بۆنی Homme EDP لە سەرەتادا بۆنی هێل، نەعنا و مزرەمەنی دەدات. بۆنی ناوگینی عەترەکە بۆنی گیا بۆن‌خۆشەکان، سالویا و ئاوی دەریایە و لە کۆتاییدا هەست بە بۆنی وانیل و دار و سێدر دەکەن.

عەتری ئانتۆنیۆ باندراس مۆدێلی King Of Seduction EDT

ئەکێکی دیکە لەو براندانە کە عەتری شیرینی هەیە، براندی ئانتۆنیۆ باندراسە کە کوالێتی زۆر لە سەرەوەیە. ئەم عەترە کە لە ساڵی 2014 هاتوەتە ناو بازاڕەوە زۆر هەرزانە و لە وڵاتی ئەمریکا بەرهەم دێت. ئەم عەترە ڕواڵەتێکی جوانی هەیە و دەتوانن لە شوێنە خۆمانەکان و تەنانەت لە شوێنی ئیش کردنیش کەڵکی لێ بگرن. لەبەر بۆنە شیرینەکەی ئێوە پیاوێکی گەرم و ڕووخۆش دەردەکەون.

عەتر و بۆنی شیرینی پیاوانە: عەتری ئێکسیس مۆدێلی Wild EDT

ئەگەر عەترێک‌تان گەرەکە کە شیرین و پیاوانە بیت و بە نرخێکی هەرزان و گونجاو بیسەنن، ئێکسیس وایلد دەتوانێت هەڵبژاردەیەکی باش بێت. لەبەر ئەوەی کە بە بۆنی هەرمێ و گەڵای سەوز لە سەرەتادا و ئوستوخۆدوس و ئاناناس و سالویا لە ناوەڕاست و لە کۆتاییدا بە بۆنی عەنبەر و داری سەندەلی سپی ڕازاوەتەوە. دەتوانن ئەم عەترە لە هەر وەرزیک لە سالدا بەکاربەرن. ئەم عەترە ڕواڵەتێکی چوارگۆشەو ڕەنگێکی سەوزی جوانی هەیە.

عەتری دیزێل مۆدێلی Only The Brave Tattoo EDT

دیزێل ناوی براندێکە کە هەر پیاوێک ناوی بیستوە. ئەم براندە لە پیشە‌سازی زۆردا کار دەکات کە دانەیەکیان عەترە. ئەم عەترەش لە براندی دێزیل لایەنگری زۆرە؛ بۆیە ئێمە لێرا ناوی دەبەین و بە ئێوەی دەناسێنین. شێوە و ڕواڵەتی ئەم عەترە زۆر تایبەتیە و لە مشتێکی بەستراو دەچێت. ڕەنگەکەی ڕەشە و لەسەر قامکەکانی ناوی براندەکە نووسراوە. لەسەرەتادا بۆنی سێوی سوور و پرتەقاڵی ماندارین دەدات. دوای ئەوە بۆنی بیبەری ڕەش و گوڵی مریەم و لە کۆتاییدا بۆنی تەماکۆ، بێنزین و بەرامەی دارەکان دەدات.

عەتری لانکۆم مۆدێلی Hypnose Homme EDT

لانکۆم یەکێک لە براندە بەناوبانگە فەڕەنسیەکانە کە هەموان دەیناسن. ئەگەر عەترێک‌تان دەوێت کە لە هەر وەرزێک لە ساڵدا بتوانن کەڵکی لێ بگرن دڵ‌خۆش و شادتان بکات، دەتوانن لەم عەترە کەڵک بگرن. ئەم عەترە بۆن و بەرامەی شیرینە و دەتوانن لە ناو هاوڕێکان‌تان خوێن گەرم دەرکەون.

عەتری تیری ماگلێر مۆدێلی A Men Pure Malt EDT

لەو براندانەی دیکە کە کەم‌تر پێش دێت عەتری باش بەرهەم نەهێنێت، براندی تیری ماگلێرە. ئەمجارە تیری ماگلێر توانیویەتی لە دڵی ئەو کەسانەی کە عەتری شیرین‌یان پێ خۆشە جێ بازکات. لە سەرەتادا بۆنی میوە دەدات. دوای ئەوە بۆنی ماڵت و چەرم بە لووتمان دەگات و بۆنی ڕۆژهەڵاتی و تون کۆتایی پێدەهێنێت. ئەم عەترە، تێکلاوەیەک لە بۆن و بەرامە شیرین و تونەکانە. ئەو پیاوانە کە پیان خۆشە تایبەت و شاز بن دەتوانن ئەم عەترە هەڵبژێرن. لەبەر ئەوەکە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا، بۆنی شیرین دەگۆڕێت و بۆنی تون دەدات.

 عەتری تام فۆرد مۆدێلی Noir EDP

تام فۆرد براندێکە کە عەتری گران و کوالێتی باڵا بەرهەم دەهێنێت. بەڵام ئەم عەترەی تام فۆرد هەرزان‌ترە و زۆریش بۆن خۆشە و زۆر دەمێنێتەوە. ئێوە دەتوان بە یەکجار سپرێی کردنی عەترەکە لەسەر جل‌و بەرگەکەتان بۆ ماوەیەکی زۆر کەڵکی لێ بگرن. تەبعی عەتری تام فۆرد گەرمە و لە ڕۆژە ساردەکاندا زۆر بەکەڵکە. عەتری نیۆر تامی شیرین و تونی هەیە و لە سەرەتادا بۆنی گوڵی وەنەوشە و بیبەری پەمەیی دەدات. لە دوای ئەوە بۆنی گوڵی مریەم و بیبەری ڕەش و لە ئەنجامدا بۆنی عەنبەر و وانیل و چەرم بڵاو دەبێتەوە.

عەتر و بۆنی شیرینی پیاوانە: عەتری وێرساچێ مۆدێلی Eros EDT

عەتری ئێرۆسی وێرساچێ لە وڵاتی ئیتالیا بەرهەم دێت دەخرێتە بازاڕەوە و لایەنگریشی لە ڕادەبەدەر زۆرە. ئەم عەترە بۆ ئەو پیاوانەیە کە لە وەرزی بەهار و هاویندا لەبەر تەبعی فێنک، عەتری شیرین و تون‌یان پێ خۆشە. ئێرۆس ڕواڵەتی جوانیشی وەکو بۆن و بەرامەکەی سەرنجڕاکێشە.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە