ستایلی منداڵان و خاڵە گرینگەکانی

لەوانەیە وابزانن پەروەردە کردنی منداڵ پەیوەندی بە ڕواڵەت و شازبوونی منداڵەکە نیە. بەڵام بتانەوێت یان نەتانەوێت باوک و دایک ڕۆڵی سەرەکیان لە ستایلی منداڵان و زەوق و سەلیقەی داهاتووی منداڵەکاندا هەیە. باش وایە بزانن جل لەبەر کردنی منداڵەکەتان لە داهاتوودا، لەسەر ژیانی کاریگەری دەبێت. هەروەها کاتێک کە ستایلی منداڵێک دەبینین، ئەزانین کە باوک و دایکی چۆن بیر دەکەنەوە. ئەو شتانەی کە سەلیقە و سەرنجی باوک و دایک نیشان ئەدەن، ئەو خاڵانەی ژێرەوەن.

خاڵە گرینگەکانی تایبەت بە ستایلی منداڵان

  • هەڵبژاردنی ڕەنگی شاد لە بەشەکانی جل‌و بەرگدا و بەیەک کەوتن.
  • سەرنجدانی ڕەنگی پێستی منداڵەکە و یەک خسنی لەگەڵ جل‌و بەرگ.
  • سادەیی تەرح و مۆدێلی جل‌و بەرگ، بە جۆرێک کە منداڵەکە بەرچاو کەوێت نە جل‌و بەرگەکەی.
  • سەرنجدانی قەبارەی جل‌و بەرگ.
  • ئاگاداری لە جیاوازی نێوان مۆدێلی جل‌و بەرگ و پێڵاوی منداڵ لەگەڵ گەورەکان.

باش وایە جوان سەرنجی جل‌و بەرگی منداڵە نازدارەکەمان بەین و بزانین چ جل‌و بەرگێک لە کوێ بکەینە بەری. کانیاو ئاواتەخوازە بتوانێت لە ڕێگای شازتر کردنی منداڵەکەتاندا یارمەتیتان بدات و بیرۆکەی باش‌ترتان پێ بدات.

ستایلی منداڵان

یەکەمجار لە ڕەنگەوە دەست پێدەکەین

لە ستایلی منداڵان بۆ بەشەکانی خوارەوە باش وایە لە ڕەنگە تاریکەکان وەکو خۆڵەمێشی، ڕەش، قاوەیی، خاکی و سورمەیی کەڵک بگرن. بۆ بەشی سەرەوەی لەش، هەتا دەتوانن لە ڕەنگی شاد کەڵک بگرن.

 ستایڵی شیاو بۆ منداڵان

بۆ ستایلی منداڵان لە هەڵبژاردنی ڕەنگ مەترسن

لە هەڵبژاردنی ڕەنگدا سەرنج بدەن بزانن کام ڕەنگ لە سروشت، ماڵ یان لە جیهانی مۆد بەرچاوتان دەکەوێت. بزانن ئێوە ئەم ڕەنگەتان بە دڵە؟ ئەگەر زۆربەی کاتەکان لە ڕوانگەی زانستەوە سەیری شتەکان دەکەن، سەرنجی پەیوەندی نێوان ڕەنگەکان بدەن.

ئەو ڕەنگانە کە دژی یەکن، یەکترین تەواو دەکەن. ئەم ڕەنگانە لەگەڵ ئەو ڕەنگانەی کە زۆر ڕوونن هەڵبژێرن. بۆ دروست کردنی ڕواڵەتێکی هێمن دەتوانن خەستی ڕەنگەکان بگۆڕن. ئەو جل‌و بەرگانەی کە لەسەر بنەمای ڕەنگەکانی نزیکن، دەتوانن هێور کەرەوە بن. ڕواڵەتی بێلایەن و یەک‌ڕەنگیش، شادە.

ستایلی منداڵان

بۆ نموونە باش‌ترین هەڵبژاردە بۆ کچەکان، چاکەتی کورتە کە دەتوانن لەسەر کراسەکەیان بیکەنە بەریان. کەڵک گرتن لە یاسای تەواو کردن، یەکێک لە فێڵە سەرنج‌ڕاکێشەکانە. بە مانای ئەوە کە ڕەنگێکی دژی ڕەنگی کراسەکەیان بۆ هەڵبژێرن. لەبەر ئەوە کە هەردووکیان باش‌تر دەرکەون. بۆ نموونە لە یاسای ڕەنگەکاندا، شین دژی زەردە.

بۆ کوڕەکانیش لەبەر کردنی دوو کراس بەسەر یەکدا زۆر جوانە. بۆ نموونە تێکڵاوەی کراس لەسەر تی‌شێرت، سێتێکی جیاواز لە جل‌و بەرگی کوڕانە دروست دەکات. بۆ ئەم تێکڵاوە دەبێت یاسایەکی گشتی بزانن. ئەگەر تی‌شێرتەکەتان تەرحی هەیە، کراسێکی سادە بکەن بەسەریا. هەروەها لە ژێر کراسی چوارخانە، تی‌شێرتی سادە بکەنە بەریان. لە بەر ئەوەی کە منداڵەکان پیان خۆش نیە کاتی کایە قۆلی کراسەکەیان ڕێگەیان لێ بگرێ، با کراسەکەیان سپۆرت بێت و قۆلەکانی هەڵکرێ. ئەم ستایلە نیوەفەرمیە و بە داکەندنی کراسەکە زوو دەبیت بە جل‌و بەرگێکی گونجاو بۆ کایە کردنی منداڵەکەتان. گۆڕانی خێرای ئەم ستایلە، زۆر بەکەڵک و دڵخوازی کردوە.

 ستایڵی شیاو بۆ منداڵان

پانتۆڵی جینز باش‌ترین پانتۆڵ بۆ منداڵانە. ئەم پانتۆڵە بۆ کایە کردن زۆر قایمە و درەنگ ئەدڕێ. بۆ ئاسوودە بوونی منداڵەکان، باش وایە جۆرە تەنگ و زاپدارەکان (دڕاوەکان) نەکەنە بەریان. ئەگەر شەلوارەکە کەمێکیش درێژ بیت کێشەیەک نیە، چونکا هەڵکردنی دەرقولی شەلواری جینز خۆی مۆدە و جوانە.

گونجاوترین و شیاوترین هەڵبژاردە بۆ کچە نازەنینەکەتان، کراسێک بە تەنوورەی چین چینەوەیە. ئەگەر چینەکانی جلەکەی هەتا سەر ئەژنۆ بێت، ئیزنی دەدات هەتا هەرکاتێک پیخۆش بێت کایە بکات.

ستایڵی شیاو بۆ منداڵان

دەتوانن گونجاو لەگەڵ جل‌و بەرگی کچەکەتان، پێڵاوێکی هاوڕەنگ و هاوتەرحی بۆ دابین بکەن. لەبیرتان نەچێت کە پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ مندالان باش نیە و پێڵاوی بووکە شووشەیی گونجاوترین پێڵاو بۆ منداڵانە.

ئەگەر منداڵەکەتان، چ کچ بێت چ کوڕ، هێشتا پای نەگرتوە و گاوڵکێ دەکات، لە هەڵبژاردنی کراس و پانتۆڵەکەیدا زۆرتر سەرنج بدەن. ئەو کراس و تی‌شێرتانە کە لە ژێرەوە دوگمەیان هەیە و بە ڕۆشتن، نایەنە دەرەوە، دەتوانێت زۆر باش بێت. لەبەر کردنی ئەم جۆرە جل‌و بەرگە دەبێتە هۆی ئەوە کە ئازیزەکەتان شپرز دەرنەکەوێت.

بۆ هەڵبژاردنی ستایلی فەرمی بۆ منداڵی بچوک، ئەوەندە سەختی مەگرن. منداڵی ساوا تەنانەت بە جل‌و بەرگێکی جینز، شاز بەرچاو دەکەوێت. بەتایبەت کاتێک کە ئەم جلە لەگەڵ پاپۆشێکی ئاسوودە و جوان و کڵاوێکی خۆش ڕەنگ ڕێک بخرێت.

سەرنجی وردەکاریەکان بدەن

دوگمەی جل، قایشی ناوقەدی پانتۆڵ، ڕەنگی بەنی دوورینەوەی سەر قوماشەکە و وردەکاری هاوچەشنی دیکە وەکو ئەمانە، دەتوانێت لەسەر شاز بوونی منداڵەکەتان کاریگەر بێت. مەڵێن کەس نایبینێت و بەم شتانە نازانێت. ئەگەر ئێوە ئەم شتانە ئەبینن، بە دڵنیایەوە خەڵکیش سەرنجی ئەم وردەکاریانە دەدەن.

تەواوی بەشەکان نابێ یەک‌ڕەنگ بن

هاوڕەنگی و کەڵک گرتن لە ڕەنگێک دەتوانێت منداڵەکەتان جوان کات. بەڵام ئەمە تەنیا ڕێگا بۆ شاز بوون نیە. لەوەیکە لە تێکڵاوەیەکی جل‌و بەرگدا کە یاسای ڕەنگی تێیدا بەکاربراوە، ڕەنگێکی شاد بەکار بەرن مەترسن. بۆ نموونە ئەگەر لە ڕەنگی شین کەڵکتان گرتوە، دەتوانن ڕەنگی ئاڵ بەکار بەرن و بەردەوام منداڵەکەتان شاز بناسێنن.

گرنگ‌ترین خاڵ ئاسوودەیی منداڵەکەمانە

جوانی زۆر گرنگە بەڵام ئاسوودەیی گرنگ‌ترە و نابێ لەبەر جوانی و شاز بوون، ئاسوودەیی لە مندالەکەمان بگرین. منداڵیک کە پێڵاوەکانی ئازاری دەدات، خڕە خڕی خڕخاڵەکانی سەر کراسەکەی بۆی ناخۆشە و بۆینباخەکەی ملی ئازار دەدات، ناتوانێت لەناو میوانیەکەدا پێبکەنێت. منداڵێکی ناڕاحەت و تووڕە کە جل‌و بەرگێکی زۆر جوانی لەبەردایە، سەرنجی کەس بۆخۆی ڕاناکێشێت.

 ستایڵی شیاو بۆ منداڵان

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە