خاڵە گرنگەکان بۆ تەندروستی نینۆک بناسین

کاتێک نینۆکەکان لە بارودۆخێکی باش‌دا بن، زۆر سەرنجڕاکێشن. هەروەها نینۆکەکان خووی خاوەنەکەیان، باش یان خراپ دەردەخەن. جگە لە جوانی و جوانکاری نینۆکەکان یارمەتی‌دەری هەڵگرتنی شتەکان و پیشاندەری بارودۆخی تەندروستی گشتی لەشن. نینۆک لە پڕۆتینێک بە ناوی کڕاتین دروست بوە و کڕاتین لە موو و پێستیشدا دەدۆزرێتەوە. بۆیە بەباشمان زانی تا لەم بابتەی کانیاو باسی خاڵە گرنگەکان بۆ تەندروستی نینۆک بۆ ئێوە بکەین.

خاڵە گرنگەکان بۆ تەندروستی نینۆک: خێرایی گوەرە بوونی نینۆک

خێرایی گوەرە بوونی نینۆک هۆکاری زۆری وەکو: تەمەن، خۆراک، نەخۆشینەکان، هۆرمۆن و وەرزەکانی ساڵی هەیە. جوان سەرنجی ئەم زانیاریانەی خوارەوە بەن:

  • نینۆک بە شێوازی سروشتی لە ڕۆژدا 0.1 میلیمەتر و لە مانگدا 3 میلیمەتر دریژ دەبێت.
  • خێرایی درێژ و گەورە بوونی نینۆکی دەست لە نینۆکی پا زۆرترە.
  • خێرایی درێژ بوونی نینۆکەکان لە هاویندا زۆرتر لە زستانە.
  • خێرایی درێژ بوونی نینۆک لەو کەسانەدا کە ڕاست دەستن، لە دەستی ڕاستیان و لەو کەسانەدا کە چەپ دەستن، لە دەستی چەپیان زۆرترە.
  • خێرایی درێژ بوونی نینۆکی پیاوان لە خانمەکان زۆرترە (جگە لە ژنە دووگیان و بەتەمەنەکان)
  • ئەگەر نینۆک بە تەواوی ‌هەڵکەنیێت، بۆ نینۆکی دەست 3 هەتا 6 مانگ و بۆ نینۆکی پا 12 هەتا 18 مانگی پێدەچێت بڕوێتەوە.

لە ئێستادا گەرەکمانە هەندێک خاڵ بۆ پارێزگاری نینۆکتان پێ بڵێین.

لەبیرمان نەچێت:

  • خۆراکی باش بخۆین، بەجۆرێک کە لە ڕادەیەکی زۆر لە میوەکان، سەوزەواتی تازە، دانەوێڵە و گۆشت کەڵک بگرین.
  • لەکاتی خاوێن کردنەوەی ماڵ بەتایبەت شۆردنی قاپەکان، ئاگاداری نینۆکمان بین.
  • نینۆکەکانمان بەتایبەت دوای کار خاوێن بکەینەوە.
  • لە نینۆکەکانمان وەکو کەرەستەیەک کەڵک نەگرین.
  • نینۆکەکان وشک و خاوێن ڕابگرین. ئەم کارە یارمەتی دەدات کە بەکتریاکان و قارچکەکان لەسەر نینۆکەکان کۆ نەبنەوە.
  • ئەگەر نینۆکی پاکان زۆر ئەستوور بوە و کورت کردنەوەیان دژوارە، بۆ ماوەی 10 هەتا 15 خولەک لە ناو تێکڵاوەیەکی ئاوەخوێ ڕایانبگرن (کەوچکێک خوێ لە نیوە لیترێک ئاودا). بەم کارە نینۆکەکان نەرم دەبێتەوە.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

  • بۆ ئەوەی کە نینۆکەکان قایم بن، دەبێت ڕاست کورتیان کەنەوە و کەمێک لە قارەغەکانی خڕ کەنەوە.
  • هیچ کات کوتیکولی نینۆک لێنەکەینەوە، چونکە ئەم کارە دەبێت هۆی چڵک کردنی نینۆکەکان.
  • نابێت نینۆک بجاون. ئەم کارە هەم نەشازە و هەم نینۆکەکان خراپ دەکات.
  • مادە پاککەرەوە کیمیاویەکان دەبێتە هۆی وشک بوون و شکاندنی نینۆکەکان. لەبەر ئەوەیە کە دەبێت دەستان لە مادە کیمیاویەکان بپارێزن.
  • زۆرتر لە جارێک لە هەفتەدا لە پاککەرەوەی لاک کەڵک مەگرن، لەبەر ئەوەی کە ئەو پاککەرەوانە نینۆک وشک دەکەن. ئەگەریش کەڵکی لێدەگرن هەوڵ بدەن لە پێکهاتەکانیدا ئەسێتۆن نەبێت.
  • لە کاتی ئیشی باخداریدا دەسکێش بکەنە دەستان با نینۆکەکان‌تان پیس نەبن.
  • لە 1 مانگەوە هەتا 3 مانگ پشوو بدەن بە نینۆکتان و بۆیە یان نینۆکی دەسکرد مەدەن لە نینۆکتان. بەم شێوەیە دیسان نینۆکەکان‌تان تەندروست دەبنەوە.

8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک

  • ئاوی زۆر بخۆنەوە.
  • بە خواردنی ڕۆژانە 2.5 گرام بتوتین لە نێو هەندێک خۆراک وەکو هێلکە و جەرگ دەتوانن یارمەتی تەندروستی نینۆکەکان‌تان بدەن. هەڵبەت خانمە دووگیانەکان ناتوانن ئەم کارە بکەن.
  • هەرچی ڕۆژە دەست و نینۆکەکان‌تان بە مادە شێدار کەرەوەکان شێدار بکەن. هەروەها خۆراکی دەوڵەمەند لە سولفور و سیلیکۆن وەکو ماسی و گوڵی کەلەم بخۆن.
  • ئاوی گێزەری تازە بخۆنەوە. لەبەر ئەوە کە لە کالسیۆم و فۆسفۆڕدا دەوڵەمەندە و نینۆکەکان قایم و پتەو دەکات.
  • بریقەدار کەرەوەی لێو بۆ نینۆک زۆر باشە.
  • بەرلەوە کە بۆیەی نینۆک بدەن لەسەر نینۆکتان، پاککەرەوەی بۆیەی لێبدەن. بەم شێوەیە چەوری و پیسی سەر نینۆک‌تان لادەچێت و نینۆکتان باشتر بۆیەکە بە خۆیەوە دەگرێت.
  • دوای ئەوە کە بۆیەی نینۆک‌تان بەکارهێنا، بریقەدار کەرەوەی بۆیە بدەن لەسەری. بەم شێوەیە نینۆکەکان قایم‌تر دەبن و درەنگ‌تر دەشکێن. هەروەها ئەگەر بریقەدار کەرەوە بێ بۆیە بدەن لە نینۆک‌تان، نینۆکەکان وشک نابن.

نینۆکی تەندروست و پتەوتا چۆن ببێت؟

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە