جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە 2019 بۆ هەر شێوازێکی دەمووچاو

وەکو پێشنیارێک لە لایەن کانیاو بۆ ئێوە، باشترە بەرلە دابینی کات بۆ سالۆنی جوانکاری، سەرەتا باشترین جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە  2019 کە بۆ شێوازی دەمووچاوتان گونجاوە و حەزتان لێیەتی دیاری بکەن و وێنەی ئەو مۆدێلانە‌تان پێ‌بێت. ئەم قۆناغە لەبەر ئەوەیە کە جوانکار هان‌دەدات تا باش‌تر تێبگات کە ئێوە بە چ مۆدێلێکی قژ بایەخ ئەدەن و دەرفەتێک بۆ پێشنیار بە ئێوە دەدات.

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە  بۆ شێوازی دەمووچاویی دڵ

قژی تەنک‌کراوی درێژی کلاسیک یەکێک لە باش‌ترین مۆدێلەکانی قژی خانمانەیە بۆ دەمووچاوێک کە بە شێوازی دڵە. ئەستێرە بەناوبانگەکان وەکو ریس ویترێسپون، جێنیفێر ئانیستۆن و سوپێر مۆدێل جۆردان دان، نموونەی جێواز لەم مۆدێلی قژی خانمانەیان تاقی کردوەتەوە. قژی تەنک‌کراوی درێژی کلاسیک زۆرجار تا چەناکە یان راست لە ژێر چناکە کورت دەبێتەوە. ئەمە زۆر باشە. لەبەرئەوەکە چوارچێوەی ئێسکی چەناکە نەرم و شانەکان سەخت دەردەخات. هەروەها دەتوانن بە کەڵک گرتن لە قژی پێشەوەی سەر، هاوتایی لە بەشی پانی تەوێل جێگیر کەن.

ئەو خانمانە کە دەمووچاویان بە شێوەی دڵە، دەبێت لە هەڵبژاردنی مۆدێلی قژی زۆر کورت پارێز بکەن. لەبەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی ئەوە کە چەناکە لەڕادەبەدەر بێتە بەرچاو.

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە  بۆ شێوەی دەمووچاوی هەرمێیی

ئەگەر شێوەی دەمووچاوتان وەکو هەرمێیە، ئەمە بەو مانایە کە چەناکەی ئێوە لە تەوێل، پان‌ترە. لە ئاکام‌دا مۆدێلی قژی خانمانەی تەنک‌کراوی درێژی کلاسیک بۆ کەم کردنەوەی پانی ڕوومەت و چەناکە و دانانی هاوسەنگی لە شێوەی دەمووچاوتان زۆر کارسازە.

ئێوە لەوانەیە بتانەوێ قژی چەتری بەرچاوتان، بێتە بەر تەوێڵتان. بەم کارە تەوێل بەربڵاو دێتە بەرچاو و هاوتایی زیاتر لەگەڵ شێوەی دەمووچاوتان دەکات. لە کۆتایی‌دا، لوول کردنی موو شێوەیەکی هەرە باش بۆ داشاردنی گەورەیی چەناکە و ڕوومەتە.

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە  بۆ شێوەی دەمووچاوی کێشراو و درێژ

بەرزی دەمووچاوی کێشراو، درێژترە لە پانی دەمووچاو و نێوەی خوارۆ بەرچاوترە. ئەستێرە بەناوبانگەکان وەکو سارا جێسیکا پارکێر و لیو تایلێر، خاوەنی دەمووچاوی کێشراو و درێژن. مووی کورت تا ژێر چەناکە بۆ کەسانێک کە دەمووچاویان کێشراو و درێژە هەرە باشە. چۆنکە گومانێک دروست ئەکات کە دەمووچاوتان پڕترە. لە هەڵبژاردنی مۆدێلی قژی زۆر کورت یان زۆر درێژ پارێز بکەن. لەبەر ئەوەی کە دەتوانێ کێشراوەیی دەمووچاوتان زۆرتر بکات. ئەگەر تەوێلتان بەرزە، مۆدێلێکی چەتردار هەڵبژێرن. بەمجۆرە، دەتوانن کێشراوەیی دەمووچاوی خۆتان کورت‌تر لەو شتە کە هەیە نیشان بدەن. مۆدێلی قژی لوول و شەپۆلاویش پێشنیارێک بۆ ئێوەیە. قژی شەپۆل‌دار پانی پێویستی دەمووچاو بۆ دروست کردنی هاوتایی لە ڕوخسارتان دابین دەکات.

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە  بۆ شێوەی چوارگۆشە

ئەگەر شێوەی دەمووچاوتان چوارگۆشەیە، گرینگ‌ترین شت ئەمەیە کە بە هاوکاری مۆدێلی مووی خۆتان نەرمی بە دەمووچاوتان بدەن. مۆدێلێکی قژی کورتی تەنک‌کراو لەگەڵ هێڵی لار، گونجاوترین مۆدێل بۆ کەم کردنەوەی قورس و قۆڵی ناو رواڵەت‌تانە.

 نوێترین مۆدێلی ستایلی قژ

جۆرەکانی مۆدێلی قژی خانمانە  بۆ شێوەی درێژۆک

زۆر لە خەڵک دەمووچاوی چوارگۆشە و درێژۆک بە هەڵە ئەگرن، بەڵام جیاوازیەکی سەرنجڕاکێش لەم دوو شێوەی دەمووچاوەدا هەیە. ئەگەرچی هەردووکیان بە ئێسکی چەناکەی گۆشەدار و شوێنی سەوز بوونی موو دیاری دەبن، بەڵام دەمووچاوی درێژۆک، کێشراوەترە. بۆ تێگەیشتنی باشتر لەم بابەتە، دەمووچاوی کەسانی بەناوبانگ وەکو ساندێرا بوولاک، کریستین ویج و گینت پالتێر تماشا بکەن. باشترین مۆدێلی قژی ژنانە بۆ هاوسەنگی لەگەڵ ئەم شێوە دەمووچاوە، مۆدێلی قژی تەنک کراو بە چین و شەپۆلە.

تا ئەو شۆێنە دەتوانن، لە مۆدێلی قژی زۆر کورت یان گۆشەدار پارێز بکەن. چۆنکە گۆشەداری دەمووچاوتان زیاتر دەکات. باشترە مۆدێلێکی قژی نەزۆر کورت و نەزۆر درێژ هەلبژێرن. هێڵی قژی لار بە هێواشی لە هەردولای دەمووچاو بەش دەبێت و هڵبژاردنێکی هەرەباشە بۆ دەمووچاوی درێژۆک. چۆنکە نەرمی و خڕی زۆر بە دەمووچاوتان دەدات.

 نوێترین مۆدێلی ستایلی قژ

مۆدێلی قژی خانمانەی2019 بۆ شێوەی سێ گۆشە

ئێوە دەتوانن دەمووچاوێکی سێ گۆشە لە ئەستێرە بەناوبانگەکان وەکو کریستینا ریچی و جوولیانا رانچی ببینن. ئەم شێوە دەمووچاوە خاوەنی تەوێڵێکی پان و ئێسکی چەناکەی زۆر باریکە. مۆدێلی هەرباش بۆ ئەم کەسانە ئەوەیە کە قژیان تا سەرشان درێژ بێت. ئەم مۆدێلە بە کێشانی سەرنج بۆ لای مووەکان، سەرنج لە ئێسکی باریکی چەناکەتان دوور دەکاتەوە.

ئەم مۆدێلە قژی ژنانە نەتەنیا جوانە بەڵکو زۆر جۆراوجورە. دەتوانن بە سافی یان شەپۆلدار بە کاری بەرن. جگەلە ئەمانە، زۆر کردنی چەترێکی لار، خاڵێکی جۆانە بۆ کەسانێک کە تەوێڵیان پانە.

 نوێترین مۆدێلی ستایلی قژ

مۆدێلی قژی خانمانەی2019 بۆ شێوەی بەیزی

خاڵێکی خۆش کە لە بواری شێوەی دەمووچاوی بەیزی هەیە، ئەوەیە کە دەتوانێ لەگەڵ مۆدێلی قژی یەکجار زۆر گونجاو بێت. لەبەرئەوە کە شێوەی دەمووچاوتان بێ کەمووکۆرتیە، پێویست ناکات هاوسەنگی درووست بکەن. بڵام دەبێت هەموو شتێک هاوتا ڕابگرن.

ئەستێرە بەناوبانگەکان وەکو: ئێما واتسۆن، جێسیکا ئالبا و مێگان فاکس ئەم شێوەی دەمووچاوەیان هەیە. لەم ساڵانەی دواییدا، بە جۆرەکانی قژی کورت و درێژ ڕۆڵیان گێڕاوە.

کاتێ کە باسی مۆدێلی قژی گونجاو بۆ شێوەی دەمووچاوی بەیزی دیتە بەرۆ، بەربژێرێکی زۆر بۆ هەڵبژاردن هەن. یەکێ‌ لەم مۆدێله گونجاوانە بۆ ئەم شێوەی دەمووچاوە، مۆدێلی پێکسیە، ئەم مۆدێلە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کورت‌ترە لە کورت‌کردنی A و ڕێژەی مووەکان لە بەشی سەرۆ زیاترە لە خوارۆ.

 نوێترین مۆدێلی قژ

مۆدێلی قژی خانمانەی2019 بۆ شێوەی خڕ

مۆدێلێکی قژی خانمانەی درێژ، هەڵبژاردەیەکی گۆنجاوە بۆ شێوەی دەمووچاوی خڕ. ئەمە یارمەتی‌تان دەدات پانی دەمووچاو بە کەم‌ترین ئاست بگات و زیاتر درێژ بەرچاو کەوێت. چەتری تەواو و ناوین بە هیچ شێوەیەک پێشنیار ناکرێت. لەبەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی ئەوە کە دەمووچاوتان پان‌تر بێتە بەرچاو.

یەکێک لە باشترین مۆدێلەکانی قژ، کە بۆ شێوەی دەمووچاوی خڕ گونجاوە، مۆدێلی قژی کورت یان کورت‌کردنی Aیە. لەم مۆدێلە مووەکانی بەرۆ لە پشتەوە درێژترن. ئێوە دەتوانن لە قژی چەتری بە هێڵی لاریش کەڵک ببەن. لە هەڵبژاردنی ئەو مۆدێلانە کە دەوری دەمووچاوتان خڕ یان لوول یان پانتر دەکەن، پارێز بکەن. کێریستن دۆنێست و کێلی کلارێکسۆن، دوو نموونەی بەرچاو بەم شێوەی دەمووچاوەن.

 نوێترین مۆدێلی قژ

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە