ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

زۆرکەس بە پێی وەرزەکانی ساڵ، پێیان‌خۆشە جل‌و بەرگەکەیان لە ترێندەکانی مۆدی ئەو کاتە ‌هەڵبژێرن. لەم بابەتەی کانیاودا سەبارەت‌بە ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019 قسەتان بۆ دەکەین، لەبەر ئەوەی کە بتوانن باش‌تر جل‌و بەرگی گونجاو هەڵبژێرن.

ناودارترین ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019: جین

بە خۆشەویست‌ترینی ناو کانتۆری جل‌و بەرگی هەموومانەوە دەست پێ دەکەین. بەڵێ بۆچوونەکەت باش بوو، “جین” بریاری داوە ئەمساڵ زۆرتر لە هەموو کات و وەکو ساڵەکانی 1980 و 1990 لە ستایلەکاندا دەرکەویت. بۆ ئەم ستایلە لەوانەیە پێویست نەبێت بازاڕ بکەن. تەنها جل‌و بەرگە جینە کۆنەکانی خۆتان یان بنەماڵەکەتان بدۆزنەوە لەبەری کەن.!

یەک خستنی پێڵاو و جل‌وبەرگ

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019: جامپ سوویت

جامپ سوویتەکان (ئەو جل‌و بەرگانەی کە سەرتاپایە) دوو ساڵ دەبێت کە بەناوبانگ بوون و ئەمسالێش هەروەک ساڵان ناودار بوون. ئەگەر هەتا ئەمساڵەکە ئەم جۆرە جل‌و بەرگەتان تەنها بۆ ماڵەوە یان لای هاوڕێکان‌تان دەکردە بەرتان، لەمەودوا دەتوانن بۆ دەرەوەی ماڵ کەڵکی لێ بگرن.

هەڵبەت جل‌و بەرگی خانمانەی کوردی خۆی سەرتاپایە و زۆر ڕەنگین و جوان و ڕێک و پێکە. ئێوە دەتوانن لەناو جل‌و بەرگی جوان و ڕەسەنی کوردیدا جل‌و بەرگەکەتان هەلبژێرن.

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

ئەگەر تماشایەکی ناو فرۆشگە گەورەکان بکەن، دەبینن کە ئەمسال بڕیار دراوە هەموو شتێک بدرەوشێتەوە. پووڵەک، ئەکلیل و قوماشە هۆلۆگرامیەکان و هەر شتێک کە جل‌و بەرگ بدرەوشێنێتەوە، ئەمساڵ مۆدە. پێشنیارێکی زۆر باش بۆ ئەمساڵ کەڵک گرتن لە جل‌و بەرگی کوردیە. لەبەر ئەوەی کە جل‌و بەرگی کوردی زۆر بەباشی لەگەڵ مۆدی ئەمساڵ یەک دەکەوێت. جل‌و بەرگێکی بریقە‌داری جوان هەڵبژێرن و وەکو مانگە شەو بدرەوشێنەوە.

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

هەواڵی خۆش ئەوەیە کە جل‌و بەرگی یەک ڕەنگیش مۆدە. ئەمساڵەکە هەڵبژاردنی زۆرتان لە جل‌و بەرگە یەک ڕەنگەکان بۆ دەکرێت. تاپ و دامەن، بلوز و شەلوار، چاکەت و دامەن، چاکەت و شەلوار و هەر چەند تیکە پێتان خۆشە لە یەک ڕەنگ و جنس تێکڵاوی بکەن.

 style ستایڵ

ئەگەر دامەن لە پێ دەکەن، هێشتا مۆڵەتی تاقی کردنەوەی ترێندەکانی ساڵی پێشووتان هەیە. دامەنی پێلیسێ (چین چین) هەتا گەورەتر بێت، سەرنجڕاکێش‌ترە. دامەنی ساتەنیش لە ترێندەکانی بەهار و هاوینی ئەمساڵە کە دەتوانن لەبەری کەن.

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

جل‌و بەرگی سایزی گەورەتریش، هەروەها لەو ناوەدا بوون و لەوانەیە جارێ هەر ببن. بەڵام ئەمساڵ جگەلە سایزی گەورەتر زۆریش پان بوون. بۆ ئەو کەسانەی کە ستایلی ئاوانگاردیان پێ جوانە، ئەم جۆرە جل‌و بەرگە بۆ دوانیوەڕۆ و شەو زۆر گونجاوە.

 style ستایڵ

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019: جل‌و بەرگی چل تیکە

واتان دەزانی جل‌و بەرگی چل تیکە هەر لە کوردستان دەدۆزرێتەوە. جل‌و بەرگی چل تیکە یەکێک لە ترێندەکانی مۆدی 2019یە. ئەمەش یەکێک لەو مۆدانەیە کە نایەوێت بیسەنن، خۆتان دەتوانن لە ماڵۆ دانیشن و بیدوورن.

 style ستایڵ

بۆ زۆرکەس یەک‌خستنی دوو یان چەند ڕەنگی جیاواز کارێکی دژوارە و پێیان خۆشە لە یەک ڕەنگ بۆ جل‌و بەرگ کەڵک بگرن. ئەمساڵ ستایلی مۆنۆکرۆم یان سەرتاپا یەک ڕه‌نگ مۆد و ترێندە و تەنها ڕەنگە دڵخوازەکەتان بدۆزنەوە و بیکەنە بەرتان.

 ستایلی ژنانە

بەڵام ترێندی دڵخوازی جل‌و بەرگی ڕەنگینیش زۆرە. ئەمیشە ترێندێکە کە خۆت دەتوانی دروستی کەی. ترێندی تای دای (tie-dye) بەو جل‌و بەرگانە دەڵێن کە خۆتان دەتوانن بە دەستی خۆتان دروستی کەن. زۆربەی کاتەکان بۆ ڕەنگ کردن، لە چەند ڕەنگ کەڵک دەگیرێت.

 ستایلی ژنانە

لە بواری ئەو قوماشانەدا کە ئەمساڵ مۆدن، دەتوانین قوماشی گوڵداری وینتیج، ئەنیماڵ پەتێرن (شێوەی ئاژەڵان) و پەتێرنە (شێوە) تێکڵاویەکان ناو بەرین. شێوەی پێستی پڵەنگ و مار، بە ڕەنگی جیاوازەوە کە لەگەڵ شێوەی ڕێ ڕێ و شێوەی دیکەش تێکلاو دەکرێت.

 ستایلی ژنانە

ڕێشکە‌دار یەکێکی دیکە لەو ترێندانەیە کە لە بەشە جیاوازەکانی جل‌و بەرگ و ئکسسوارت دەتوانن بیبینن. تەنانەت لە پێڵاویشدا ئەم شێوە بەکار دەڕوات.

 ستایلی ژنانە

شەلواری کارگۆ یان چەند گیرفانی کە هەتا ئێستا زیاتر پیاوەکان لەبەریان دەکرد، ئەمساڵ لە مۆدی خانمانەشدا بەکار برا. ئەگەر ستایلی کەژوالی (ئاسوودە) کوڕانەتان پێ جوانە، ئەمساڵ ئەم ستایلە تاقی بکەنەوە.

 ستایلی ژنانە

کام پێڵاو و ئکسسوارت لە ساڵی نوێدا مۆدە؟

عەینەکی ناسک و درێژ، ملوانکەی ناسک و چین چین، گوارەی گەورەی فانتێزی، جانتای داری بامبۆ و حەسیر، بەنی عەینەک، کڵاوی ڕاوە ماسی و جانتای ناوقەد، لە ترێندەکانی ئکسسوارتی ئەمساڵن.

 ستایلی جل

پێڵاوی رەنگی بە ڕەنگی بەرچاو و ڕۆشن وەکو سووری ڕۆشن، زەرد، بەنەوش، شین و سەوز، پێڵاو بە رەنگ و شێوەی پێستی ئاژەڵان و پێڵاوی جۆری تەخت (Flatform) لە جۆرە جیاوازەکاندا، گشتیان ترێندن. هەڵبەت پێڵاوە بەربازەکان وەکو سەندەلە بەنیەکان لە ڕەنگی بێلایەندا بۆ هاوین، زۆر ئاسوودە و فێنکن.

 ستایلی جل

ترێندترین ڕەنگەکانی ساڵی 2019

لە بواری ڕەنگەکاندا، ئەمساڵ بۆ هەمووکەس بەربژێری جیاوازی زۆر هەیە. لەناو هەمووی ڕەنگەکاندا بەردەوام زەرد لە گشتی زۆرترە. ئەم ڕەنگە لە ئەمبەییەوە بیگرە هەتا زەردەچەوەیی، بەکاری دەبەن و پێشنیار دەکرێت.

 ستایلی جل

 ڕەنگی سەرنجڕاکێشی دیکە، بەنەوشی یاسیە. زۆربەی خەڵک بڕوایان وایە ئەم ڕەنگە بە هەموو کەس ناکەوێت و هەمووکەس نایکەنە بەریان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر ڕەنگەکە بە پێستتان بکەوێت، ئەم ڕەنگەش بۆ ئێوە گونجاوە و دەتوانن بەکاری بەرن. تەنیا دەبێت، بزانن ڕەنگەکە هەتا چ ڕادەیەک کاڵ یان تۆخ بێت.

 ستایلی جل

سەوزی جەنگەڵی یان سەوزی زمووڕتی یەکێکی دیکە لە ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی ئەمساڵە کە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەنگی پێستیان کارامێلی کاڵ یان شوکولاتیە، پێشنیار دەکرێت.

 ستایلی جل

بۆ ئەو کەسانە کە حەز بە ڕەنگە بێلایەنەکان دەکەن، ئەمساڵ ساڵی لەبەر کردنی ڕەنگی بێژ، هەتا هەر ڕادەیەک تۆخ یان کاڵە کە لەوانە دەتوانین: تافی، کارامێلی، کەرەیی و… ناوبەرین. ئەم ڕەنگە بێلایەنە بۆ گشتی تەمەنەکان دەبێت و لە هەمووکەس جوانە و لەگەڵ هەر ڕەنگێکی دیکە جوانە.

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

 بەپێچەوانەی گرووپی پێشوو، هەندێ کەس هەن کە حەزدەکەن، بەو ڕەنگە کە دەیکەنە بەریان بەرچاو کەون. ڕەنگە نێئۆنیەکان زۆربەی کاتەکان هەڵبژاردەی ئەم کەسانەیە. نێئۆنیەکان ئەمساڵ وەکو نێئۆنی بە ڕەنگی شووتی، زۆر جۆراوجۆرتر لە ساڵان بەکار دەبرێن.

 ستایلی جل

جگەلە ئەمانە سووری پرتەقاڵی، مەرجانی زینوو، شینی پرەنسێسی، پەمەیی پەڕ تاووسی، تەڵایی سنەوبەری، خاکی، سپی و ڕەنگی مات و بریقەداری زۆری دیکە لە ئەمساڵدا بەکار دەبرێن.

ترێندەکانی مۆدی بەهار و هاوینی 2019

لە کۆتاییدا کانیاو پێشنیار دەکات کە جل‌و بەرگی جوانی دەرەوە دەتوانن بەکار بەرن بەڵام جل‌و بەرگی جوانی کوردی لەبیر مەکەن. هەروەها لە پیشەسازە مۆددا لەبیرمان نەچێت کە ئازار بە ئاژەڵان و سروشت نەگەیەنین و لایەنگری سروشت بین.

ستانداردی قەبارەی جل‌و بەرگ لە فرۆشگە ئینتەرنێتیەکان

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە