ئادیداس (adidas) و ڕابردووی داهێنەرەکەی

زۆربەی خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە ئادیداس adidas کورت کراوەی ئەم وتارە ئنگلیزیەیە (All Day I Dream About Sport). ئەم وتارە بە مانای ئەوەیەکە (هەرچی ڕۆژە لەبارەی وەرزشەوە خەیاڵ دەکەم.) بەڵام لە ڕاستیدا، ئادیداس (adidas) لە ناوی ئادۆڵف داسلێر گیراوە. کانیاو باسی بەسەرهاتی ئەم براندەتان بۆ ئەکات.

ڕابردووی ئادیداس (adidas) 

ئادیداس کۆمپانیایەکی گەورەی ئەڵمانیە کە توانی لە ساڵەکانی ڕابردوودا خۆی وەکو بەنرخ‌ترین براندی وەرزشی جیهان بناسێنێت. لە سەرەتادا ئادیداس لە ساڵی 1942 بە دەستی کابرایەکی ئەڵمانی بە ناوی ئادۆڵف داسلێر دامەزرا. لەسەرەتادا ناوی کۆمپانیاکە گبرودێر داسلێر شوفابریک بوو. بەڵام دوای ماوەیەک لە ساڵی 1948دا ناوی ئادیداس‌یان لەسەری دانا. ئەو شتانەی کە ئادیداس دروستی دەکردن بریتی بوون لە:

دیزاین و دروست کردن و بڵاو کردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی جل‌و بەرگ، پێڵاو، پێڵاوی وەرزشی، کەلووپەلی وەرزشی، سەعات، عەینەک، کەلووپەلی پارێزگاری تاکەکەسی و کەلووپەلی لۆکس. ئەم کۆمپانیا گەورە، کۆمپانیای دروست کردنی جل‌و بەرگی ڕیباک، کۆمپانیای کەلووپەلی گۆڵفی تەیلۆرمێید و کۆمپانیای راک پۆرتی لە ژێر چاودێری خۆی گرتبو و بەڕێوەی دەبردن.

دووهەمین براندی وەرزشی گەورەی جیهان و یەکەمین براندی گەورەی ئەوروپا بە دەستی کەسێک دامەزرا کە لە بنەماڵەیەکی کاریگەر بەدنیا هاتبوو. باوکی کاریگەری کارگەی بەرهەمهێنانی پێڵاو بوو. دایکیشی بەڕێوبەری کارگەیەکی جل شۆردن بوو. قوتابخانەی کە تەواو کرد، چوو بۆ لای باوکی بۆ کارگەی بەرهەمهێنانی پێڵاو. لەپاش شەڕی جیهانی یەکەم، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری چینی دامەزراند و دوای ماوەیەک چووە ناو بازاڕی بەرهەمهێنانی چەرم.

هێرتزۆگن ئاوراخ، شوێنی لەدایک بوونی ئادۆڵف داسلێر بوو کە لەوێ بە ناوی ئادی بانگیان دەکرد. ئادۆڵف دوای ماوەیەک بۆ ئەوەی کە لەگەڵ براکەی بێ بە شەریک و پەرە بە کارگەکەی دایکی بدات، گەڕاوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی. بەڵام نەبوونی بەردەوامی کارەبا لە ڕۆژدا ئەوانی زۆر ئازار دەدا. هەتا ئەوجێگەی کە زۆربەی کاتەکان بە ئامێری بەرهەمهێنانی کارەبا، کارەبای پێویستی خۆیان دابین دەکرد. لە ساڵی 1936، ئادی بە جانتایەکی پڕ لە بەرهەمەکانی چوو بۆ ناوچەی کایەکانی ئۆلەمپیک. ئەو گەرەکی بوو جێسی ئۆوێنز کە یەکێک لە قارەمانەکانی ئۆلەمپیکە ڕازی بکات پێڵاوەکانی کە بەرهەمی هێنابوو، بسەنێت. ئۆوێنز ڕازی بوو و سەندی و ئەو پێڵاوانە ژیانی داسلێری گۆڕی. ئۆوێنز 4 مێداڵی تەڵای بردەوە و لە گشتی میدیاکان وتی کە ئەو پێڵاوانە کاریگەری زۆری لەسەر قارەمانی ئەو بوە. داسلێر زۆر بەناوبانگ بوو. بەشێوەیەک کە هەتا بەر لە شەڕی جیهانی، لە ساڵێکدا 200 هەزار پێڵاوی وەرزشی دەفرۆشت.

جیابوونەوەی کۆمپانیای ئەو جووتە برا

چیرۆکی جیابوونەوەی ئەو جووتە برا بە دووجۆر دەگێڕنەوە. هەندێ کەس دەڵێن بەر لە شەڕی جیهانی دووهەم، داسلێرەکان چوونە ناو حێزبی نازی. ڕادۆڵف خۆی لە گەورەکانی حێزب نزیک کردەوە و ئادۆڵف لە داهاتووی شەڕ دەترسا لەم نزیک بوونەوە دڵخۆش نەبوو. ئەمە بوو بە هۆکاری ناکۆکی ئادۆڵف و ڕادۆڵف. لەکاتێکدا کە لە ساڵی 1943 ڕادۆڵف بە دەستی ئەمریکیەکان گیرا، گومانی کرد کە ئادۆڵف ئەوی فرۆشتوە. چەن ساڵ دوای ئەوە ڕادۆڵف ئەمەی وەکو هۆکاری جیابوونەوە و دامەزرانی کۆمپانیای پوما باس کردوە.

بەڵام هەندێ کەسی دیکە دەڵێن کە لە ساڵی 1943 و لە کاتی بۆمبارانی هەندێک شوێنی ئەڵمان، کاتێک ئادۆڵف لەگەڵ بنەماڵەکەی لە پەناگەیەک خۆیان حەشار دابوو، ڕادۆڵف و بنەماڵەکەشی دەچن بۆ ئەوێ. لەم کاتە دا ئادۆڵف دەڵیت حەرامزادەکان هاتن. بەسەر ئەوەدا کە ئادۆڵف مەبەستی براکەی نەبوو، بەڵام براکەی ئەم قسە بەدڵ ئەگرێت. 8 ساڵ دوای ئەوە، ڕادۆڵف هەر ئەو قسەی لەبیر ئەمێنێت و لە براکەی جیا دەبێتەوە. یەکێک لەم دوو چیرۆکە، چیرۆکی جیابوونەوەی ئەم جووتە برایە.

ئەم دوو برا لە ساڵی 1947 بە گشتی لە یەک جیا بوونەوە. لە سەرەتادا ڕادۆڵف کۆمپانیایەکی بە ناوی ڕودا دامەزراند کە پاشان ناویان بە پوما گۆڕی. ئادۆڵفیش لە 18ی ئاگۆستی ساڵی 1949 کۆمپانیای ئادیداسی دامەزراند کە لە ناوی خۆی یادی داسلێر گیرابوو.

لە ساڵی 1987، هۆرێست داسلێر، کوڕ و جێگری داسلێر بە شێوەیەکی گوماناوی مرد. کۆمپانیاکە بەڕێوەبەرێکی شیاوی نەبوو. هەر بەو هۆیەوە لەوانەبوو لەناو چێت. لەم کاتەدا، بێرنارد تاپی کە پیشەسازێکی فەڕەنسی بوو، کۆمپانیای ئادیداسی بەو مەرجەی کە ناوەکەی نەگۆڕێت بە نرخی 243 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار سەند. تاپی ئەم پارەی لە بانک قەرز کردبوو، بەڵام لە ساڵی 1992 نەیتوانی قەرزەکانی بە بانک بداتەوە. هەرلەبەر ئەوەش تاپی کۆمپانیای ئادیداسی بۆ فرۆش دانا کە دەسڕەنجی ساڵیانێکی زۆر زەحمەتی ئادۆڵف داسلێر بوو.

ئەنجامی ئادیداس (adidas) چی بوو؟

لەئەنجامدا لە ساڵی 1993 کۆمپانیای ئادیداس (adidas) بە نرخی 683 ملیۆن و 514هەزار دۆلار بە ڕۆبێرت لوئی دێریفوسی فەڕەنسی فرۆشرا. ئەم نرخە چەن ئەونەی قەرزی بانکەکە بوو کە دابووی بە تاپی. بانک سوودێکی زۆری کرد و تاپی کە تێشکابوو کەوتە بەندیخانە. لەوەدوا کۆمپانیای ئادیداس و دێریفوس و بەرپرسیارەتیەکی گەورە لەسەرشانی مانەوە.

دێریفوس سەلماندی کە بەڕێوبەرێکی شیاو و لێهاتووە. لەوانەیە بتوانین بڵێین کە دێریفوس کۆمپانیای ئادیداسی لە تێشکان رزگار کرد. ئەگەرچی چەلێنجی زۆری لە بابەتی کێبەرکێ و کۆپی کردنی بەرهەمەکانی لەسەر ڕێدا بوو، بەڵام ئەو ئادیداسی زیندوو کردەوە. هەڵبەت ئەو شکاتی زۆری کرد و بە ئامانجەکانیشی گەیشت. لەوکاتەدا کۆمپانیای نایکی ئەمریکی بەناوبانگ بوو. ئادیداس بە سەندنی چەند کۆمپانیا وەکو سالامۆن و ڕیباک و دامەزراندنی باشترین پسپۆڕانی دیزاینی جل‌و بەرگی وەرزشی، خۆی بە نایک گەیاندەوە. لەم ناوەدا پوما توانای بەربەرەکانێ لەگەڵ ئادیداسی نەبوو. لە ئەمڕۆشدا پێشبڕکێ هەر لە نێوان نایک و ئادیداسە و پوما لەم ناوە دیاری نیە.

لە ئێستادا ئیگۆر لاندا سەرۆکی لێژنەی بەڕێوبەرانە و هێربێرت هاینێر کارگێڕی گشتی کۆمپانیای ئادیداسە.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە