ڕێنمایی کڕین و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ

بەشی ڕێنمایی کڕین و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ، بەر لە کڕین و پاش ئەو زۆر یارمەتی‌تان دەدات. ئەمە لە وانەیە بۆ ئێوەش ڕووی دابێت، کاتێک کە جلێک دەکڕن پاش جارێک شۆردن جوانی یەکەم جاری نەمابێت و ئێوەش جارێکی دیکە لەبەرتان نەکردبێتەوە. یان جاری وایە ڕەنگی جلەکەت دەڕوات و بۆ لەبەر کردن گونجاو نامێنێت. یەکەم کار کە بە مێشکت دەگات ئەوەیە کە لە ئینتەرنێت بەدوای چارەسەری ئەم کێشەیە بگەڕی. بەڵام بەداخەوە زۆر بەکەمی گۆڤارە ئێنتەرنێتیەکان بایەخ بە ئەم بابەتە ئەدەن. هەر ئەمە وای لێ کردین بۆ کۆتایی هێنان بەم کەم‌و کورتیە، بەشێک لە گۆڤارەکەمان بۆ ئەم بابەتە تەرخان بکەین. ڕێنمایی کڕین‌و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ بەزۆری لەکانیاو باس دەکرێت. بەڵام بۆچی کڕین و ڕاگرتنی جل‌و بەرگ تا ئەم ڕادەیە گرنگە؟ وڵامەکەتان ئاوا ئەدەمەوە که له ئێستادا هەر تاکێک پێویستە به شێوازێکی لانی کەم شیاوەوە بچنە نێوان خەڵک و کۆمەڵگا. بۆ ئەمەش دەبێ جۆری ستانداردی قەبارە و جنسی قوماش و ئەو جۆره جلەی کە بۆ هەر کام لە ئێمه گونجاوتره بناسین.

پاش ئەمە دەبێ جۆری پاراستن و ڕاگرتنی تایبەت بە هەرکام لە جلەکانمان بزانین که ناچار نەبین پاش ماوەیەکی کورت پارەیەکی زیاتر بۆ جلی تازە بدەین. کانیاو بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە ببێ بە ئەو ڕێنمایه بۆ تۆ. هەر ڕۆژ چەندین وتاری سەرنج‌ڕاکێش لە سەرانسەری دونیا له کانیاو دەبینی. لێرە ئاگادارت دەکەینەوە کە کام ڕەنگ بۆ پێستی تۆ گونجاوە، کام ئەکسوارات وەکو خانمێک دەتوانی بەکار بێنی. هەندێ کات جلێکت کڕیوە و نازانی چۆن دەتوانی ئاگاداری لێ بکەیت و چۆن دەتوانی بیشۆیت. کانیاو هەموو قوماشەکانت پێ دەناسێنێ و شێوازی ڕاگرتنی هەموو جۆرە جیاوازەکانی جل‌و بەرگت پێ دەڵێت. هەر وەها لە کانیاو شێوازەکانی شۆردنی جل‌و بەرگت پێ دەناسێنین. زۆر بەئاسانی ئەو جلە وا حەزت لیەتی بیکڕە و رێنمایەکانی کانیاو بۆ ڕیک خستن لەگەڵ جلەکانی دیکه بخوێنەرەوە و شاز دەرکەوە.