8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک

بۆ زانینی چۆنیەتی هەڵبژاردنی لاکی نینۆکی گونجاو، پێویست‌تان بە هەندێک توێژینەوە هەیە. بەڵام هەڵبژاردنی ڕەنگی شیاو سادە‌ترە. هەڵبەت سادە و ساکار بوون لەبەر بێ‌بایەخی ڕەنگی لاکی نینۆک نیە. جل‌و بەرگەکەتان، ڕەنگی پێست‌تان و شێوازی دەستان لە هەڵبژاردنی ڕەنگی لاکی نینۆکدا گرینگە. بۆ نموونە ئەگەر قامکەی کورت‌تان هەیە، نابێ لاکێ هەڵبژێرن کە قامکەتان کورت‌تر و پان‌تر دەربخات. بە پێچەوانەوە دەبێت قامکەکان‌تان درێژتر بخەنە بەرچاو. کانیاو تێدەکۆشێت 8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک پێویست‌تان پی هەیە، پێتان بناسێنێت.

8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک بۆ ئێوە:

هۆکارە کاریگەرەکان لە هەڵبژاردنی لاکی نینۆک:

ڕەنگی پێست

یەکێک لە 8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک ڕەنگی پێست‌تانە. ئەو یاسانە کە بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی لاک بە پێی ڕەنگی پێستن زۆر سادەن. بۆ نموونە: ڕەنگی تۆخ لە لاکی نینۆکدا، بەتایبەت ئەو ڕەنگانە کە بنەمای شینیان هەیە لەگەڵ پێستە ڕۆشنەکان بەیەک دەکەون. پێستە ئاسایەکان لەگەڵ ڕەنگی سووری تۆخ یەک دەکەون. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێستە تارەکەکان لەگەڵ تەواوی ڕەنگەکان جوانە.

جل‌و بەرگ

ئەم خاڵە هەندێک پێویستی زۆرتری بە سەرنجدان هەیە. بە شێوەیەک کە بڕێک لە پسپوڕانی بواری جوانی دەڵێن کە ڕەنگی لاک، هیچ کات نابێ وەکو ڕەنگی جل‌و بەرگەکەتان بێت. بە پێچەوانەوە هەندێکی دیکەیان دەڵێن هیچ کێشەیەک نیە. کاتێک کە ناوی جل‌و بەرگ دەبەین مەبەستمان تەنیا جل نیە. بەڵکو تەواوی ئەو ئکسوارتانەش کە هەتانە وەکو جانتا و کڵاو و چاویلکە و شتی دیکەش دەگرێتۆ. بە بڕوای من کاتێک گەرەکتانە ڕەنگی لاک بەپێی ڕەنگی جل‌و بەرگ و ئکسوارتەکان هەڵبژێرن، چۆن‌تان پێ جوانە وابکەن. بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگێکی تەواوکەر یان هەر لەو ڕەنگە زۆر سوور مەبن. تەنانەت ئەگەر زۆر خۆشتان لە ڕەنگێک دێت کە پێتان خۆشە لە دامەن، پێڵاو یان بەشەکانی دیکەی جل‌و بەرگەکەتاندا ببێت، بۆ نینۆکەکانیشتان دەتوانن لەو ڕەنگە کەڵک بگرن.

جوانکاری

لە جوانکاریدا خۆتان دەبێت ڕادەی تێکڵاوەی ڕەنگەکان ڕابگرن. باشترین ئایدیا بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی لاکی نینۆک بە پێی ڕەنگی جوانکاریەکەتان، هەڵبژاردنی ڕەنگێکی تەواو کەرە. ڕەنگی تەواوکەر بە مانای ڕەنگێکە کە لەناو ڕەنگێکی دیکەدا جوان دەربکەوێت. جوان نیە سەرتاپاتان لە یەک ڕەنگ بێت. هەڵبەت کاتێک کە ڕەنگی سووراوی لێوتان و لاکی نینۆکتان یەکێک بێت، زۆر سەرنجڕاکێش دەبن.

گرنگ‌ترین خاڵ

ئەگەر گەرەکتانە بزانن چۆن ڕەنگی لاکی گونجاو هەڵبژێرن، زۆر سەرنجی ئەم خاڵە بدەن.کامە ڕەنگ لە ئێستادا زۆر دڵخوازە؟ گرنگ نیە پێستی ئێوە چ ڕەنگێکە. لە شەبەنگی ئەو ڕەنگە کە لە ئێستادا مۆد بوە، ڕەنگێک دەدۆزرێتەوە کە بە پێستی ئێوە بکەوێت. جۆرەکانی ڕەنگی شین، مۆر، پەمەیی، مەرجانی و ڕەش لە مۆدێلەکانی تۆخ و ڕۆشندا هەن کە بە هەمووی پێستەکان دەکەون.

مەراسم و شوێن

کاتێک گەرکتانە ڕەنگی لاکی نینۆک‌تان هەڵبژێرن، دەبێت ڕۆژ، مەراسم و ئەو شوێنەی کە دەچن لەبەر چاو بگرن. لەو ڕۆژەدا دەبێت چی بکەن؟ ئەگەر بۆ دڵخۆشی خۆتان لاک لێدەدەن، ئاسوودە بن. ڕەنگ و دیزاینە جۆراوجۆرەکان تاقی بکەنەوە. ئەگەر بۆ سەرکار یان کۆبوونەوەیەکی کاری دەچن، ڕەنگی بێلایەن هەڵبژێرن. بەڵام ئەگەر گەرەکتانە شەوێک لەگەڵ هاوڕێکەتان لە ناوشار بەسەر بەرن، بەخیرەت بن. سوور ڕەنگێکی زۆر باشە. هەرچی دەکەن، هەوڵ بدەن ڕەنگەکەی تۆخ ڕابگرن یان بە جل‌و بەرگ و ئکسوارتەکان‌تان بکەوێت.

8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک: وەرز

وەرزیش خاڵێکە کە نابێت لە بیرتان بچێت. لە وەرزی زمساندا ڕەنگە تۆخەکان زۆر جوانن. بەڵام لە وەرزی بەهاردا کێشەیەک نیە و دەبێت بۆ خاڵەکانی دیکە بڕوانن. هاوین وەرزێکی باش بۆ ڕەنگە هاتەکان وەکو ڕەنگە ڕۆشنەکان و لاکە نێئۆنیەکانە. بۆ وەرزی پاییز هەندێک لە ڕەنگەکان وەکو بڕۆنزی، تەڵایی، سوور، خەنەیی و هەندێک لە ڕەنگە بێلایەنەکان شازن.

بزانن دەبێت لە چی دوور بکەونۆ

لە هەڵبژاردنی ڕەنگی دروستی لاکی نینۆکدا دەبێت بزانن لە چی دوور بکەونەوە. بۆ نموونە ئەگەر پێست‌تان زۆر ڕۆشنە نابێت لە ڕەنگە زۆر تۆخەکان کەڵک بگرن. ئەگەر ڕەنگی تۆخ بەکار بەرن ڕەنگی دەست‌تان سارد و مردوو دەردەکەوێت. ئەگەر نینۆکتان شێوازی چوارگۆشەی هەیە، لە ڕەنگە زۆر ڕۆشنەکان دوور بکەونەوە. ئەگەر خۆتان ڕەنگەکان تاقی بکەنەوە ئەم ئەگەرانە دەدۆزنەوە. هەندێک لە کاتەکان دەبێت شتێک تاقی بکەنەوە هەتا بزانن پێتان دەکەوێت یان نا.

8 خا‌ڵ لە بواری هەڵبژاردنی لاکی نینۆک: ڕەنگی دڵخوازی ئێوە

خاڵی ڕەنگی دڵخواز، لەوانەیە بێتە هۆی ئەوە کە خاڵەکانی دیکە لەبەرچاو نەگرن. هەر وایە! دەتوانن ئەم کارە بکەن. تەواوی ئەو خاڵانە کە وتمان تەنیا پێتان دەڵێت کە کام ڕەنگ‌تان پێ دەکەوێت. لەوانەیە بڕێک لەم خاڵانە بۆ ئێوە باش نەبێت. لەوانەیە تەنانەت ئێوە گرنگی بەم خاڵانە نەدەن. کێشەیەک نیە. لە ڕاستیدا ئەو نینۆکانە نینۆکی ئێوەیە. ئەگەر تەواوی خاڵەکان پێتان بڵێن کە ڕەنگە دڵخوازەکەتان بە نینۆکتان ناکەوێت، ئێوە دەتوانن ڕەنگی دڵخوازی خۆتان بەکار بەرن.

هەڵبەت ئێوە بە ئاسانی دەتوانن فێر بن چ ڕەنگێک بەکار بەرن. پەرۆش مەبن! کەس ناتوانێت بەزۆر ڕەنگێک‌تان پێ بدات. تەنانەت ئەگەر ئێوە ڕەنگێک‌تان پێ خۆشە کە ئەم خاڵانە دەڵێن پێتان ناکەوێت، پەرۆش مەبن. ئێوە دەتوانن ڕەنگێکی تۆخ‌تر یان ڕۆشن‌تری تاقی بکەنەوە.

ئێوە لە کاتی هەڵبژاردنی ڕەنگی نینۆک‌تان گرنگی بە چی دەدەن؟

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە