5 عەتری خانمانە بە بۆنی سووک و فێنک، گۆنجاو بۆ بەهار

گونجاوترین عەتری خانمانە بۆ بەهار دەبێت چۆن بێت؟ بۆنی عەتری خانمەنەی گونجاو بۆ بەهار لە چ بۆنێک پێکهاتوە؟ وەرزی زستان تەواو بوە و بەهار هاتوە. کاتی ئەوە گەشتوە کە جل‌و بەرگە گەرمەکانمان لابەرین و لە دڵماندا هەست بە گەرما بکەین. دڵ و بیرمان ئامادەی هەوای خۆشی بەهار دەکەین و ڕۆژە خۆشەکانی بەهار و هاوینمان لە ڕێدایە. ڕای ئێوە لە بارەی عەترەوە چیە؟ دەبێت هەر ئەو کارەی کە بۆ جل‌و بەرگەکان‌تان کردتان، بۆ عەترەکەشتان بیکەن. واتە عەتری ڕۆژهەڵاتی و گەرمی خۆتان لابەن. ئەو عەترەی کە بۆ ڕۆژە ساردەکانی پاییز و زستان بەکارتان دەبرد، بۆ بەهار و هاوین بێتاقەت‌تان دەکات. کانیاو 5 عەتری خانمانەی گونجاو بۆ بەهار بە بۆنی سووک و فێنک‌تان پێ دەناسێنێت. لە کانیاو لەسەر باش‌ترینەکان قسە ئەکەین.

5 عەتری خانمانە بە بۆنی سووک و فێنک گۆنجاو بۆ بەهار

عەتری هێرمێس Le Jardin de Monsieur Li EDT

ئەم عەترە لە ساڵی 2015 دروست کراوە و لە جیلی پێنجەمی عەترەکانی جاردینی (Jardin) کۆمپانیای هێرمێسە. جۆری بۆی ئەم عەترە سووک و نەرمە، بەڵام بۆکەی لەبیر ناچێتەوە. بۆنی ئەم عەترە لە بۆنی باخە چینیەکان گیراوە. داهێنەری عەترەکە، ژان کلەود ئێلێنا (Jean Claude Elena) نهێنی ئەم هەموە جوانی و بۆنە خۆشەیە. ژان یەکێک لە بەناوبانگ‌ترین کەسایەتیەکانی جیهانە کە عەتر دروست دەکەن.

ئەو لەبارەی ئەم عەترەوە دەڵێت: بۆنی ئەم عەترەم لە ڕووی باخچەی یاسەمەن، بەردێک کە باران لیدابێت، گوڵی کومکوات و بامبۆی چینی دروست کردوە. هەوڵم داوە ئەو جوانیەی کە لە گۆلاوە پڕ لە ماسیەکاندا دیومە، لە ناو ئەم عەترەدا بۆ هەمیشە ببێت. جگە لە قسەکانی داهێنەری عەترەکە، دەتوانین بڵێین ئەم عەترە بۆنێکی هێواش و نەرمی هەیە، بۆنێکی ناسک و سووک بەڵام تایبەت. بۆنێک کە لە کۆمەڵێک گوڵی مزرەمەنی، یاسەمەن و دارستانە باران لێدراوەکان بۆنی ئەکەین. یەکێک لەو عەترانەی کە پێشنیار دەکەین، ئەم عەترەیە.

5 عەتری خانمانە

عەتری لانوین Lanvin Eclat De Fleurs EDP

ئەم عەترە لە ساڵی 2015 بە بۆی بەهار, بە دەستی دوو کەسی داهێنەری عەتر بە ناوەکانی فلیپۆ (Anna Flipo) و نیکۆلاس بییولی (Nicolas Beaulieu) دروست کرا. بۆنی ئەم عەترە لە بۆی گوڵ و میوەی شیرین لەگەڵ تێکڵاوەیەک لە بۆی هەرمێ، گوڵی سپی و ڕۆز، موسکی سپی و داری سەندەل پێکهاتوە. تۆنی یەکەم هەرمێ، تۆنی ناوەڕاست یاسەمەن و ڕۆز و تۆنی ئاخر داری سەندەلە. براندی لانوین، بەڵێنی بۆی سێحراوی و سەرنج‌ڕاکێشی پیاسە لە ڕۆژێکی هەتاوی لە ناو گوڵ و خۆشی بە ئێوە دەدات. بە متمانەوە دەتوانین بڵێین کە ئەم عەترە یەکێک لە باش‌ترین عەترەکانە کە لە ساڵانی ڕابردوو بۆ بەهار دروست کراوە و دراوەتە دەرەوە. عەترێک کە بۆ ڕۆژێکی بەهاری و پیاسە لە ژێر تیشکی هەتاو، هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە. بۆی ئەم عەترە لە هەوای گەرمدا بە باشی بڵاو دەبێتەوە.

5 عەتری خانمانە

5 عەتری خانمانە: عەتری بوشرون Quatre

یەکێکی‌تر لە 5 عەتری خانمانە کە لایەنگری زۆرە و بۆی گوڵ و میوەی بەهاری هەیە، عەتری Quatre، بەرهەمی کۆمپانیای بوشرونە. ئەم عەترە کە بۆنی بەهاری هەیە، لە ساڵی 2015 بە ئامانجی ڕازی کردنی کڕیاران کە زەوقی مۆدێرن‌یان هەیە و هەروەها گەنجەکان هێنایانە نێو بازاڕ. ئەم عەترە کە ڕەسەنی پاریسی و جوانی هەمیشەیی هەیە، لەگەڵ بۆی گوڵ و میوەی بەهاری لەسەر بنەمای عەتری دارە. ئەم عەترە ئێوە لە سەرانسەر ڕۆژێکی بەهاریدا سەرخۆش و شاد ڕادەگرێت. ئەم عەترە ئەوەندە ئەمێنێتەوە کە سەرنجتان بۆ خۆی ڕادەکێشێت. ئەگەر عەترێکت پێویستە کە بۆی زۆر بمێنێتەوە، Quatre پێشنیاری ئێمەیە.

5 عەتری خانمانە

5 عەتری خانمانە: عەتری ڕۆبێرت کاوالی Paradiso Azzurro EDP

Paradiso Azzurro عەترێک لە براندی کاوالیە کە لە ساڵی 2016 هاتە نێو بازاڕ. ئەم عەترە کە بۆی گوڵی هێور کەرەوەی هەیە، داهێنەری بەناوبانگ، لویس تێرنێر (Louise Turner) دای‌هێناوە. باش وایە کە بزانن بەرلەوە ئەم عەترە لە ساڵی 2015 بە ناوی Paradiso هاتبووە نێو بازاڕ. لە دا‌هێنانی ئەم عەترە لە تیشکدانی تیشکی تەڵایی خۆر لەسەر ئاوی شینی دەریای ناوین ئیلهام گیراوە. ئەم عەترە وەکو جەژنێک بۆ قەراغ ئاوی جوانی دەریای ناوینە. عەترێک کە لە تێکڵاوەی بۆنی نەرم و نیانی گوڵی داپۆشراو لە شەونم و ڕۆشتنی هێواشی بای دەریا دەچێت. ئەم عەترە بۆ ژنێکی خۆشحاڵ دەبێت کە ژیانی لە لا زۆر خۆشەویستە . ژنێک کە ڕۆحێکی ئازادی هەیە و ڕێگاکانی ژیان، هێواش و هێور تێپەڕ دەکات. کەسێک کە بە تیشکی بوونی، دەورو بەریشی ڕۆشن دەکاتەوە.

5 عەتری خانمانە

5 عەتری خانمانە: عەتری کارتیر Baser Vole Lye Rose EDT

ئەم عەترە بە بۆ و تامی گوڵی بەهاری لە ساڵی 2014 هاتە نێو بازاڕ. کەسێک کە ئەم عەترەی دروست کردوە ناوی ماتیلد لەورانتە (Mathilde laurent). بۆی ئەم عەترە شیرین و نەرمە و بۆیەکی لە نێوان توڕکی شین و لیلیانی هەیە. بۆی زاڵی ئەم عەترە، بۆی بیباری ڕەش و یاسەمەنە کە هەڵبژاردەیەکی سەیر بۆ ڕۆژە گەرمەکانە. ئەم عەترە و بۆنەکەی یارمەتی‌تان دەدات کە لە گشتی ڕۆژەکاندا هەرچەنێکیش هەوا گەرم بێت، ئێوە هەست بە خۆشی بکەن.

5 عەتری خانمانە

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە