18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان بەشی2

لە بابەتی پێشوودا واتا ناساندنی 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان بەشی1, 8 مۆدێلی بەکەڵک لەم 18 مۆدێلە باس بکەین. لەم بابەتەدا گەرەکمانە 10 مۆدێلی دیکەتان لە 18 مۆدێلی قژی بەڕۆژ بۆ منداڵان بۆ باس بکەن کە بە دڵنیایەوە هەر دایک و باوکیک دەبێت ئەم مۆدێلانە بناسێت. بە ناسینی ئەم مۆدێلانە دەتوانن لە زووترین کاتدا منداڵەکەتان بڕازێننەوە.

مۆدێلی قژی بلیمەت

ئەم مۆدێلە سادە بخەنە جێی مۆدێلە قژە ئاسایەکان. بۆ قژە درێژەکان لەبەر ئەوە کە ئەم مۆدێلە لەسەر شان کۆی دەکاتەوە زۆر گونجاوە. هەر بەشێکی بە کەژێک توند ببەستن، بەڵام لە دەوری ئاخریدا نیوەی قژەکە بێننە دەرەوە با ئەڵقەیەک دروست بێت. ئێوە دەتوانن ئەڵقەکە بە دەور خۆیدا بپێچن با قژە شلەکان بێنە سەرۆ. ئەڵقەی تەنگ‌تر زۆرتر دەمێنێتەوە، کەوایە دەتوانن ئەڵقەکە چکولەتر بکەنەوە.

مۆدێلی قژی پیاوی تووڕە

قژی کوڕەکەتان لە سەرەوە کەمێک درێژتر ڕابگرن با بتوانن ئەم مۆدێلە شازە دروست بکەن. ڕواڵەتی کلاسیک بۆ هەمووکەس دەبێت و زەحمەتی زۆر نیە. بە سادەیی کەمێک ئاو و سپرێی بدەن لە قژی و بە شانەیەک لایدەن و قەراغەکانی بەرن بۆ دواوە. لەم مۆدێلەدا نابێت قژ بۆ خوارۆ شانە بکەن، بەڵکو دەبێت بۆ قەراغەکان و دواوە بێت با کەمێک بەرزۆ بێت و تەخت نەبێت. دیسان کەمێک پژێنکە یان سپرێی لێ‌بدەن با باش‌تر بێستێت.

مۆدێلی قژی گوڵدار

سادەترین و خێراترین ڕێگا بۆ دروست کردنی قژی کچەکان چیە؟ گیرە قژێکی زۆر گەورە کە گوڵێکی پێوە بێت. ئەم کارە وەکوو سووراوی لێوی سوور وایە بۆ ئەو کاتەی کە زۆر هیلاکن. لەبەر ئەوەی کە سەرنجەکان بۆ خۆی ڕادەکێشێت. ئەگەر هیلاکن و بۆتان ناکرێت بیڕازیننۆ، تەنیا تێل یان گیرە سەرێکی لێبدەن و کەسێش نازانێت. بۆ ئەو قژانە کە لە دواوە کۆنابنۆ، ئکسسوارتەکان زۆر باشن. لە ڕۆژدا هەرکات توانیتان بەشێکی قژی لوول کەن با جوان‌تر بێت.

مۆدێلی قژی ڕفێق

بەشێکی کەمی قژی کوڕەکەتان لوولە؟ ئەم مۆدێلە، کوڕەکەتان جوانکیلە دەردەخات. قژی بەر تەوێڵ لابدەن و تەنیا بەقەد چەند قامک سەر برۆکان کوڵ بکەنەوە. قەراغەکانی ئەم مۆدێلە لە گوێچکەکان بەرزترە و هەتا دەچێتە دواترەوە، بەرزتر دەبێتەوە. لەم مۆدێلەدا ماوەیەکی زۆرتر دەتوانن منداڵەکەتان نەبەن بۆ سەرتاشخانە. ئەم مودێلە لە کاتێکدا کە قژەکان گەورەتریش دەبن جوان‌تر دەبێت.

مۆدێلی مۆدی ڕۆژ

بۆ قژە سافەکان کە حاڵەت ناگرن بە هیچ مۆدێلێک ناوێستن، ئەم مۆدێلە زۆر باشە. درێژی قژ هەتا ژێر چەناکە و چەتری بوون لە ژوور برۆکان بێ‌ئەوە کە لە ئکسسوارت کەڵک بگیرێت، زۆر تایبەتی دەکات. هەر کاتیش پێتان خۆش بێت دەتوانن بۆ کایە یان وەرزش چەتریەکەی لابەن و بە گیرە یان تێل بیبەستن. بەم شێوەیە سەرنجڕاکێشی مۆدێلەکە زۆرتریش دەبێت بێ ئەوە کە لە شتێکی زۆر کەڵکتان گرتبێت.

مۆدێلی قژی تاڵە زیندوەکان

ئەم مۆدێلە قژەی ڕوولە سەرۆ بۆ منداڵە ناسک و نازدارەکان نابێت. ئەگەر منداڵەکەتان حەز ئەکا لە حەمامدا کایە بە قژی بکات، ئەم مۆدێلە بۆ ئەو دەبێت. زۆر سادە بە دەلاکەکە بڵێن کە قەراغەکانی کورت بکاتەوە و سەرۆی بەرز کاتەوە. دەبێت لە ژێلێکی قەوی کەڵک بگرن و بە دەست تاڵە قژەکان بەرزکەنەوە، هەتا ڕێک بێستن. بۆ ئەو ڕۆژانەش کە هەست بە بێ‌تاقەتی دەکات و قژی دروست ناکات کڵاو بکەنە سەری.

مۆدێلی قژی تازەکار

کێ دەڵێت مۆدێلی باب تەنیا بۆ دایکەکان دەبێت؟ ئێمە پێمان وایە کە ئەم مۆدێلە کلاسیکە بۆ تەواوی تەمەنەکان، بەتایبەت کچەکان دەبێت. ئەوەی کە هەتا ژێر چەناکە دێت سادە و جوانە و پێویستی بە حاڵەتێکی تایبەت نیە. ئەم مۆدێلە بۆ تەواوی قژەکان دەبێت و بەتایبەت کاتێک کە بە ئکسسوارتێکی جوانکیلە ڕازابێتەوە زۆر شازتر دەبێت. ئێمە پێمان وایە کە لوول کردن و ئەتۆ کردنی قەراغی قژ سەرنجڕاکێش‌تری دەکات. دەتوانن بە گوڵێک کە خۆتان دروستی دەکەن یان گوڵێکی ئامادە زیاتر بیڕازێننەوە. هەروەها دەتوانن بە شتی دیکە وەکو بەردی جوان یان ئکسسوارتی دیکە زۆرتر قژەسەری منداڵەکەتان بڕازێننەوە و کەسایەتی منداڵەکەتان بخەنە بەرچاو.

مۆدێلی قژی سەرەتایی

گەرەکتانە بۆ یەکەمجار قژی منداڵەکەتان کورت بکەنەوە؟ ئەم مۆدێلە دەتوانێت بۆ دەست‌پێکردنی دەلاکەکە ئایدیایەکی باش بێت. قەراغەکانی کەمێک کورت کەنەوە و سەرۆی ئەوەندە درێژ بێت کە بتوانێت لای بدات. بەڵام نابێت ئەوەندە زۆر بێت کە بشێوێت و ناحەز بێت. ئەگەر گەرەکتانە لە یەکەمجاردا بە دڵنیایی و بێ نیگەرانی قژی منداڵەکەتان کورت بکەنەوە ئەم مۆدێلە هەنگاوێکی باشە. زۆر بە سادەیی کاتێک کە هێشتا تەڕە بۆ دواوە شانەی کەن. بەم شێوەیە کاتێک کە وشک بێتەوە هەروەها دەوێستێت. ئەگەر دەزانن کە لە کاتی کایە کردن لەوانەیە قژەسەری تێکبچێت، دەتوانن لە پژێنەک یان سپرێی کەڵک بگرن.

مۆدێلی قژی دڵخوازی مامۆستا

ئەم مۆدێلە سادە کەمێک کۆنە و لە ساڵەکانی 1980 کەڵکی لێدەگیرا. کاتێک بۆ لوول کردنی قژ درەنگە و منداڵەکەتان دەیەوێت جیاواز بێت، تێل تاقی بکەنەوە. زۆر سادە بە ئەتۆی قژ و شانە کۆتایی قژی ڕووبە دەرەوە و سەرۆ حاڵەت بدەن. ئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە درێژایی قژ هەتا سەرشان یان کورت‌تر بێت. لەبەر ئەوە کە قژە درێژەکان حەزئەکەن بێنە خوارۆ و ئەوەندە ڕاگیر ناکرێن. دەتوانن بە تێلێکی پانی ڕۆشن قژی منداڵەکەتان ڕاگیر بکەن کە بیری ڕاربردوومان دەخاتەوە.

مۆدێلی قژی گاڵتەی پۆل

ئەم مۆدێلە کە شێوەی (پولەکانی سەرەتایی) هەیە، مۆدێلێکی کلاسیکە و دەتوانێت بە کەمێک ژێل شێوازی جیاواز بەخۆی بگرێت. ئەگەر کوڕەکەتان گەرەکیەتی قژی زۆرتر درێژ بکات ئەم مۆدێلە گونجاوە. هەرکات بەشی سەرەوەی سەر، قژی زۆرتر بێت دەتوانن ئەم مۆدێلە دروست بکەن. بەقەد دنکە نۆکێک ژێل بدەن لە دەستان و قامکەکان‌تان جۆرێک بهێنن بە قژی منداڵەکەدا کە زۆرتری ژێلەکە بچێت لە نووکی مووەکانیەوە.

ئێستا کە 18 مۆدێلی جوانکیلەی قژ بۆ ڕازاندنەوەی منداڵەکەتان ناسی، جوان سەرنجی منداڵەکەتان بدەن. بزانن کام مۆدێل بۆ منداڵەکەی ئێوە دەبێت و بەو مۆدێلە مندالەکەتان شازتر کەن. ئەتوانن ئێوەش مۆدەلکەنی دیکە بە کانیاو بناسێنن؟

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close