10 خاڵی گرینگی تەندروستی پەیوەندی دار پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە

بە ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە و مەلە کردن، زۆربەی کێشەکانی ژیانی پڕ لە کێشەی ئەم ڕۆژگارە کەم دەبێتەوە. لەو کێشانە دەتوانین دڵەڕاوکێ، کێشەی ڕۆحی و دەرونی و ئەو کێشانەی کە بە هۆی لەش قورسی و جووڵەی کەم بەرهەم دێت ناوبەرین. بەڵام هەندێ کات دەبیستین کە لە مەلەوانگەکان‌دا ڕووداوێک ڕوودەدات کە لە جێی ئەوەی کە دڵەڕاوکێکانمان کەم کات، خراپ‌تر پەرێشان‌مان دەکات. لێرەدا ئێمە دەبێت بکشێینە دواوەو ئیتر نەچین بۆ مەلەوانگە؟ یان هەندێک خاڵی گرنگی تەندروستی هەیە کە دەتوانن بۆ ڕاگرتنی تەندروستی‌مان یارمەتی‌مان بدەن؟ لەم نووسراوەی کانیاودا دەتوانن وڵامی ئەم پرسیارانە بدۆزنەوە.

ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە

1-هەڵبژاردنی مەلەوانگەی ڕەقەم یەک پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە

لەڕاستی‌دا بۆ کەم کردنەوەی ڕیسکی گرتنی ئەو جۆرە نەخۆشینانەی کە لە ڕێی ئاوی مەلەوانگەوە بڵاو دەبنەوە، بەر لە هەموو شتێک دەبێت مەلەوانگەیەک بدۆزنەوە کە لی دڵنیا بن. ئەگەرنا ئەگەری گرتنی نەخۆشینەکانی ڕیخۆڵە وەکوو سکچوونەوە، نەخۆشینەکانی گوێچکە و قوڕگ و جۆرەکانی قارچی پێست هەیە. ئەگەر زانیتان هەرکامێک لەم کێشانەی خوارەوە لە مەلەوانگەیەک هەیە، ئیتر مەچن بۆ ئەو مەلەوانگە و بە وەزارەتی تەندروستی ڕابگەیێنن.

بۆنی ناخۆشی ئاوی مەلەوانگە

زۆربەی کاتەکان بۆی کلۆر لە ئاوی مەلەوانگە هەست دەکەین. بەڵام ئەگەر زانیتان کە ئاوەکە بۆنێکی ناخۆشی تری دێت مەچنە ناو ئاوەکە.

-زۆر بوونی ژماری مەلەوانەکان

لەڕاستی‌دا هەرچی ژمارەی مەلەوانەکان زۆرتر بێت، ئەگەری ئەوەی کە ئاوەکە پیس‌تر بێت زیاترە. ئەوا باشتر وایە بچن بۆ ئەو مەلەوانگانە کە ژمارەی مەلەوانەکانی کەم‌ترە. جگە لەوە، مەلەوانگەکانیش ناتوانن لە ڕادەیەک زۆرتر مەلەوان ڕێ‌بکەن.

نەبوونی حەوزی چکوولە

ئەگەر زانیتان مەلەوانگەیەک کە خەریکن دەچن حەوزی کلۆری نیە، هەرگیز مەچنە ناوی.

-نەبوونی چاودێری لەسەر خۆشۆردن

هەندێک لە مەلەوانگەکان هەر ئەوەیان لەبەرچاوە کە پارەکەیان بگرن و تەواو. ئیتر بۆ چاودێری کردنی خاڵە گرینگە تەندروستیەکان خۆیان تووشی کێشە ناکەن. ئەگەر زانیتان کار بەدەستەکان چاودێری خۆشۆردنی مەلەوانەکان ناکەن، مەچنە ناو ئاوەکە.

هەبوونی هێزەکانی ڕزگار کردن لە خنکان

تەنانەت ئەگەر لێهاتووترین مەلەوانیش بن، ئەو مەلەوانگەی کە دەچن دەبێت هێزی ڕزگار کردن لە خنکاندنی ببێت. ئەگەر زانیتان ئەوان لەوێ نین یان لە کارەکەیاندا باش نین، دڵنیا بن کە لە بابەتە پێوەندی دارەکان بە تەندروستی ئێوەش کەم و کورتی هەیە.

2-پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە کڕینی جل و بەرگی مەلە بە کوالێتی باش

لە کڕینی جل و بەرگی مەلە و مایۆی ئافرەتان و پیاوان نابێت کەم‌تەرخەمی بکرێت. جل و بەرگی مەلە ڕاستەوخۆ لەگەڵ پێستی ئێوە پەیوەندی هەیە. هەر لەبەر ئەوەش شتومەکێک بکڕن کە دژە ئالێرژی بێت و خۆڕاگری باشی بەرامبەر بە کلۆر ببێت.

3– زۆر ساکار، خۆتان بشۆن

ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە

چ بەرلە چوونە ناو ئاو و چ دوای ئەوە بە ئەکیدەوە ئاوێ بکەن بە خۆتان‌دا و گیان‌تان جوان بە شامپۆ بشۆن. بەتایبەت دوای هاتنەدەر لە مەلەوانگە، قژتان جوان بە شامپۆ بشۆن و لە نەرم کەرەوە بۆ بەرگری کردن لە وشکی، ناسک بوون و شکستۆکی قژتان کەڵک وەربگرن. خۆشۆردن بەرلە چوونە ناو مەلەوانگە دەبێتە هۆی ئەوە کە پیسیەکانی ژینگە لەسەر پێست‌تان بشۆردرێتەوە و دوای مەلە کردنیش ئەگەر قارچ یان میکرۆبێک ببێت لەناوی دەبات. جوان شۆردنی کۆئەندامی زاوزێ گرنگی و بایەخی زۆری هەیە.

4-کەڵک وەرگرتن لە حەوزی چکوولە پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە

بەر لە چوونە ناو ئاو، دوای ڕۆشتن بۆ یان تەوالێت و دوای هاتنە دەرەوە لە ئاو، بە ئەکیدەوە دەبێت لە حەوزە چکوولە پڕ لە کلۆرەکەوە بڕۆن. کلۆر یەکێک لە جۆرەکانی میکڕۆب کوژەکانە و لە گرتنی زۆرێک لە نەخۆشینەکان وا پەیوەندیان بە مەلەوانگەوە هەیە بەرگری دەکات.

5-گرنگی شۆردن و وشک کردنەوەی جل و بەرگەکانی مەلە

لەڕاستی‌دا چ تەنانەت یەک دانە مایۆی سادەی پیاوانەتان ببێت و چ نوێ‌ترین مایۆی مەلەی سلیپی پیاوانە، دەبێت بە خاڵە تەندروستیەکان و پاک و خاوێنی جل و بەرگی مەلەکەتان سەرنج بدەن. لەبەر ئەوەش دەبێت، دوای هاتنە دەرەوە لە مەلەوانگە، گشتی ئەو کەل‌و پەلانەی کە لە ناو ئاوەکەدا کەڵک‌تان لێ وەرگرتوە جوان بە پاک کەرەوەکان بشۆن. بۆ وشک بوونەوەش دەبێت لە هەوای ئازادی دەرەوە، لەبەر تیشکی خۆردا هەڵیان‌بخەن. ئەتۆ کردنی خاولی مەلەوانگە یان بە تایبەت بەشی شوێنی زاوزێی مایۆ، دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەو قارچ و میکڕۆبانەی کە لەوانەیە لەسەر پەڕۆکە مابێتەوە.

6– پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە ئکسوارتە تایبەتیەکانی خۆتان مەدەن بە قەرز

ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە

هەندێ کات بڕێک لە مرۆڤەکان لە ناو مەلەوانگەکان‌دا دەیانهەوێت بۆ چەن خولەکێک چاویلکەکانی ئێوە یان جۆرەکانی دیکەی کەل‌و پەل‌تان قەرز بگرن. هەرگیز کاری وا نەکەن. هیچکات نە خۆتان کەل‌و پەلی پەیوەندی‌دار بە مەلەوانگە لە کەسی‌تر قەرز بگرن و نە کەل‌و پەلی تایبەتی خۆتان بدەن بە کەسی‌تر. ئەگەر کاری واتان کرد، کێشەی دیسان کڕینەوەی ئەم کەل‌و پەلانەتان بۆ خۆتان ساز کردوە.

7– پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە ئەگەر نەخۆشن مەچنە ناو ئاو

ئەگەر نەخۆشینی پێستی‌تان هەیە، سەرماتان بوە، ئاو بە لووت‌تاندا دێتە خوار یان بە هۆی هەر نەخۆشینێک گیان‌تان چڵکی کردوە، ناو ئاوەکە مەچن. ئەم شتانەی وا وتمان بۆ ئافرەت و پیاوە. هەروەها ئافرەتان لە کاتی پۆن یان سووری مانگانە مافی چوونە ناو ئاویان نیە. ئەم شتانە لە خەڵکیش‌دا چاودێری بکەن و هەرکات شتێکی واتان دی بە کاربەدەستانی مەلەوانگەکە بڵێن.

8– پێش ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە لەش‌تان بەهێز بکەن

بەڕێوە بردنی خاڵە تەندروستیەکان لە ڕاگرتنی تەندروستی لەش‌تان زۆر یارمەتی‌تان دەدات. بەڵام بەهێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش یان سیستێمی خۆگریش شێوازێکی شیاو و جوان دێتە بەرچاو. هەرلە بەر ئەوە پێشنیار دەکەین چەن سەعات بەر لە ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە چێشتی سووک و بەهێز بخۆن و لەو خواردەمەنیانە بخۆن کە ویتامەن سی تێدایە. یان لە مادە خواردەمەنیە بەهێز کەرەکان وەکوو حەبی ڤیتامین سی کەڵک وەربگرن. خۆراکی شیاو و کەڵک وەرگرتن لە شتی وزە بەخش لەش‌تان بەرامبەر بە نەخۆشینەکان بەهێز دەکات.

9-بەر لە چوونە ناو ئاو خۆت گەرم بکە

گشتی ئەو گیروگرفتانەی کە لە ناو مەلەوانگە دروست دەبێت، پەیوەندی بەو شتانەوە نیە کە لە سەرەوە باسمان کرد. هەندێ کات کێش هاتن یان گیرانی ماسوولکەکانە کە کێشە سازدەکات. هەر لە بەر ئەوەش هەموو کات پێشنیار دەکەین کە ئامادەیی لەش‌تان ڕابگرن. بەرلە چوونە ناو ئاو و مەلە کردن بە جووڵە و کێشانەوەی ئەندامەکانتان خۆتان گەرم(ئیحما) بکەن. ئەگەر لە مێژە وەرزش‌تان نەکردوە و لەش‌تان ئامادە نیە، باش وایە زۆر لە خۆتان نەکەن. ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەرەوەیە بە جێگای مەلە کردن لە ئاودا دەتوانن دوای ئەوەی کە پزیشکەکەیان ئیزنی پێ‌دان لە جووڵە وەرزشیەکان لە ئاودا یارمەتی بگرن.

10-بچن بۆ لای پزیشک

ئەگەر تەواوی ئەم خاڵە گرینگە تەندروستیانەتان بەڕێوە برد، بەڵام بەسەر ئەوەدا دوای ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە هەست‌تان کرد لە بینین، بیستن، کۆئەندامی هەرس یان پێست‌تان گۆڕان ڕووی داوە، کات بە فیڕۆ مەدەن. بەرلەوەی کە بارودۆخەکە خراپ‌تر بێت، بچن بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ و هەتا پاش قۆناغی چاکبوونەوە مەچنەوە ناو ئاو.

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە