یەک خستنی جل و بەرگ بۆ پیاوان بە ٥ شێوە

کاتێک باسی جل و بەرگی فەرمی (Formal) و یەک خستنی جل و بەرگ دەکرێت، زۆریەک لە پیاوان ئەرخەیان نین چی لەبەر بکەن. و نازانن میوانیەک کە بۆی بانگهێشت کراون، فەرمیە یان نیوەفەرمی؟ ئەگەر ئێوەش وەکوو ئەم پیاوانەن وا باسمان کرد، لەگەڵ کانیاو بن با پێنج شێوەی یەک خستنی جل و بەرگی پیاوان بۆ کۆبوونەوە فەرمیەکان‌تان پێ بناسێنین.

یەک خستنی جل و بەرگ بۆ پیاوان

ئەم نووسراوە پێتان دەڵێت کە چۆن بزانن میوانیەک تا چ ڕادە فەرمیە و هەروەها بیرۆکە بۆ یەک خستنی جل و بەرگ بۆ میوانی عەرزی پیاوانەتان، پێ دەناسێنێت. هەروەها دەتوانن نووسراوکانی دیکەی کانیاو وکوو تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان کە هەر لەسەر ئەم بابەتەیە بخوێننەوە.

یەک خستنی جل و بەرگ

یەک خستنی جل و بەرگ بۆ کام کۆبوونەوە فەرمیە؟

چوونەتە ناو میوانیەکە، چاوێک بە میوانەکان‌دا دەگێڕن و لە چەند چرکەی یەکەم دەزانن ستایل‌تان بۆ ئەم میوانیە باش نیە. ئەکید لەم کاتەدا هەستێکی باش‌تان نابێت. پێم وابێ سەرگێژ ئەبن کە چی بکەن. ئەگەر ئێوەش واتان لێ هاتوە، باش وایە بزانن لە کام ڕێگاوە دەتوانن بزانن میوانیەک چەندە فەرمیە و میوانیەکی فەرمی چۆنە؟

ئەگەر زۆر بە کورتی بۆتان باس بکەم، میوانی و زیافەتی فەرمی شوێنێکی جدیە کە دەبێت لەوێ بە باشترین و جدی‌ترین شێواز دەربکەوی. دەبێت له جنسی جل ‌و بەرگ هەتا مۆدێل و شێوەکەی شیاوی میوانی، خاوەن میوانی و تەنانەت خۆشتان ببێت. بڕێک لە خاوەن میوانیەکان بەر لە میوانی جۆری میوانیەکە و ڕادەی فەرمی بوونی دیاری دەکەن. بەڵام هەندێ کات لەوانەیە لەبەر میوانێکی تر ئێوەش بانگهێشت کرابێتن یان بە هەر سەبەب خاوەن میوانی و جۆری میوانیەکە نەناسن. ئەوا پێویست ئەکا بە ئەکیدەوە ڕادەی فەرمی بوونی میوانیەکە لە هاوڕێکەتان بپرسن. ئەگەر هاوڕێتان نیە، بە یەکێک لە میوانەکانی ترەوە پێوەندی بگرن و پرسیاری لێ بکەن کە بۆ ئەم میوانیە چ جۆرە جل و بەرگێ لەبەر بکەن باشترە.

کۆبوونەوەی فەرمی و جل و بەرگی شیاو

هەر کات نەتانتوانی لەو شێوازانەی سەرەوە کە وتمان بۆ زانینی ڕادەی فەرمی بوونی میوانیەکە کەڵک وەر بگرن، فێڵێکی زۆر باش هەیە کە دەتوانن بە کاری بهێنن. ئەویش ئەوەیە کە جل و بەرگی فەرمی بکەنە بەرتان. واتا بە جێی جۆرەکانی پانتۆڵی جین، لۆکەیی و قوماش یان چاکەتێکی سپۆرت، چاکەت و شەلواری فەرمی بکەنە بەرتان. قەمسەڵەی فەرمی لەبەر کەن و لە پێڵاوی چەرمی و بۆینباخ بۆ تەواو کردنی جل و بەرگە فەرمیەکەتان کەڵک وەر بگرن.

ئەگەر دوای ڕۆیشتن بۆ میوانیەکە زانیتان لە ڕادە بەدەر فەرمی جلتان لە بەر کردوە، دەتوانن بە دڵنیاییەوە بۆینباخەکەتان باز بکەن، چاکەتەکەتان دابکەنن و دوو دووگمەی لای ژوورووی کراسەکەتان باز بکەن و تۆزێک قۆڵەکانی هەڵکەن. ئاوا زۆر بە ساکاری دەتوانن ستایلی تەواو فەرمی خۆتان بکەن بە ستایلی نیوە فەرمی. بێ‌گومان بەم شێوەیە لە هەموو کاتێک‌دا لەبەر کردنی جل و بەرگی فەرمی باشتر لە نیوە فەرمیە؛ لەبەر ئەوەی کە دەتوانن جل و بەرگی یەک خراوی فەرمی بکەن بە نیوە‌فەرمی، بەڵام پێچەوانەوەکەی ناکرێت.

 یەک خستنی جل و بەرگ بە شێوەی فەرمی بۆ پیاوان

یەکەمین و گرینگ‌ترین شت لە یەک خستنی جل و بەرگی فەرمی پیاوان، چاکەت و شەلوارە. هەڵبەت دەبێت بەم خاڵە گرینگە سەرنج بدەن کە چاکەت و شەلواری پیاوانەی عەرزی و سپۆرت جیاوازی هەیە. دەبێت جۆری عەرزی لەبەر بکەن. زۆربەی ئەم چاکەت و شەلوارانە ڕەشن، یاخود بەرەو ڕەنگە بێلایەنە تاریکەکان دەڕۆن. چاکەتی تاکسیدۆ و بۆینباخی ڕەش یەکێک لە فەرمی‌ترین شێوازەکانی ستایلی پیاوانەن و بەکار هێنانی پاپیۆنیش زۆر فەرمیە. لەبەر کردنی جلیسقە و قایش و پێڵاوی چەرمی ساکار و فەرمی، لە شتە هەرە گرینگەکانی تری ستایلی تەواو فەرمی پیاوانەن. لە داهاتوودا پێنج شێوازی تەواو فەرمی پیاوانەتان پێ‌دەناسێنین.

یەک خستنی جل و بەرگ

ستایلی یەکەم: کاتێک بۆ زەماوند یان ئاهەنگ بانگهێشت کراون

ئەو جل و بەرگانە وا پێویست‌تان پێی دەبێت: قات و شەلوار + قەمیسی سپی + بۆینباخی سەوزی تەواو تاریک + پێڵاوی فەرمی ڕەش.

وابزانن بۆ جەژنی زەماونی دۆستێک‌تان بانگهێشت کراون و پێتان خۆشە ستایلێکی ڕازاوەتان ببێت. بەڵام لە هەمان کات‌دا تەمەن‌تان زۆر نەباتە سەرەوە. بێ‌گومان چاکەت و شەلوارێکی جوان و ڕێک‌و پێکی خاکی ڕەنگ دەتوانێت بیرۆکەیەکی باش بێت. ئەم چاکەت و شەلوارە لە پەنای قەمسەڵەیەکی سپی کە رەنگێکی بێلایەنە، خۆی جوان‌تر دەنوێنێت و بەکار هێنانی بۆینباخی سەوزی تاریک تەمەن‌تان کەم‌تر دەکات. لە کۆتایی‌دا بە کەڵک‌ وەرگرتن لە ڕێنمایی کڕینی پێڵاوی پیاوانە، بڕۆن جووتێک پێڵاوی چەرمی ڕەش بکڕن کە سادە و ساکار بەڵام فەرمی بێت.

ستایلی دووهەم: کۆبوونەوەی کاری گرینگ

جل و بەرگی پێویست: قاتی سورمەای + کراسی (قەمیس) ئاوی کاڵ + بۆینباخی سورمەای + پێڵاوی پیاوانەی ڕەش.

لەوانەیە بۆ کۆبوونەوەیەکی کاری گرینگ بانگهێشت کرابێتن. بۆ ئەوەی کە بتوانن لەم کۆبوونەوەدا فەرمی بن، بەڵام جۆری جل و بەرگ لەبەر کردنتان لەگەڵ تاکەکانی دیکە جیاواز بێت، لەبەر کردنی چاکەت و شەلواری سورمەای لەگەڵ بۆینباخێک هەر بەو ڕەنگە دەتوانێت بیرۆکەیەکی باش بێت. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە بۆ شازتر و جوان‌تر کردنی ئەم ستایلە باش‌تر وایە کە کراسی سپی لەبەر نەکەن. لەجێی کراسی سپی کراسی(قەمیس) ئاوی کەم‌ڕەنگ لەبەر بکەن. هۆکاری ئەم کارە ئەوەیە کە ئەو ڕەنگانەی وا بە یەک نزیک‌ترن لە پەنای یەک‌ترین باش تر دەربکەون.

ستایلی سێهەم: نان خواردنێک لەگەڵ هاوکارەکانتان

جل و بەرگی پێویست: چاکەت و شەلواری سورمەای + کراسی (قەمیس) سپی ڕێ ڕێی ئاوی کاڵ + قایش و پێڵاوی ڕەنگی مسی تاریک.

هەندێ جار دەبێت لەگەڵ هاوکارەکان‌تان لەسەر مێزی نان خواردن کۆ ببنەوە. دەبێت نان بخۆن و سەبارەت بە گێرە و کێشەی کارەکان‌تان یەک کەون. لەم کاتەدا ستایلی تێکەڵاو لە چاکەت و شەلواری سورمەای، کراسی ڕێ ڕێ و پێڵاوی ڕەنگی مس، دەتوانێت بیرۆکەیەکی باش بێت بۆتان. بەتایبەت ئەگەر هاوکارەکان‌تان دۆست‌تان ببن.

یەک خستنی جل و بەرگ

ستایلی چوارەم: کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە هاوین‌دا

جل و بەرگی پێویست: چاکەت و شەلواری رەساسی + کراسی سپی فەرمی+ پێڵاوی قاوەیی تاریک + جلیسقەی رەساسی

لەبەر کردنی چاکەت و شەلواری ڕەنگی رەساسی کاڵ بۆ شوێنە فەرمیەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵ‌دا کە هەوا گەرمە، باشترە. لەبەر ئەوەی کە وادیارە رەساسی کاڵ لە تاریک فێنک‌ترە. ئەگەر کۆبوونەوەی گرینگی کاری یان میوانیە فەرمیەکە کە بۆی بانگهێشت کراوی، لە نیوەی ئەوەڵی ساڵ‌دایە، دەتوانن لە یەک‌خستنی ئەم جۆرە جل و بەرگە کەڵک وەربگری.

خاڵی کۆتایی:

لە بیرتان ببێت کە هەڵبژاردنی ڕەنگە‌کان جگە لەوەی کە دەبێت لەگەڵ ئەو جێگای وا بۆی بانگهێشت کراون، یەک بخرێت، دەبێت بە ڕەنگی پێست و چاو و مووەکانیش‌تان بکەوێت. هەر لەبەر ئەوە دەبێت بەر لە کڕینی جل و بەرگ، لە بنەمای ڕێک خستنی جل و بەرگ و یەک کەوتنی ڕەنگەکان ئاگادار بن. دوای ئەوە بەشوێن ڕێک خستنی جل و بەرگێکی پیاوانەوە بن کە زۆرتر لە جل و بەرگەکانی دیکە لێتان دێت.

دەتوانن ئەم بابتەی کانیاو بەکار بێنن: پیاوان و جل و بەرگ. پیاوان چۆن جل لەبەر بکەن؟

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close