گونجاوترین شێوازی جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان

شێوازی جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان زۆر گرنگە بۆیە بەردەوام خەلکی بیرلەمە دەکەنوە کە کام مۆدێلی جل‌و بەرگ بۆ باڵابەرزەکان شیاوە؟ پێتان وایە هەموو جۆر ستایلێک بۆیان دەبێت؟ لەوانەیە زۆربەی خانمەکان ئاگادار نەبن کە خانمە باڵابەرزەکان بۆ هەڵبژاردنی جل‌و بەرگی شیاوی خانمانە، چ گیروگرفتێکیان هەیە.

بۆ ئەوەی کە باڵابەرزێکی شاز و جوان بن، دەبێت یاساکانی مۆد و فاشیۆن، سەبارەت بە خۆتان بزانن. لە کاتی کڕینی جل‌و بەرگ، دەبێت کامانە خاڵ لەبەرچاو بگرن و ڕێک‌خستنی جل‌و بەرگی خانمانە بە چ شێوازێکە؟

جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان

 جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان: کام مۆدێلی جل‌و بەرگی خانمانە بکڕم؟

ئەگەر پێویست‌تان بە یارمەتی هەیە، بەر لە هەموو شتێک جۆرە مۆدێلەکانی خوارەوە، لە ناو ڕیزی کڕینی خۆتان دابنێن:

  • کراسی خانمانەی ماکسی
  • پانتۆڵی جینزی(کابۆ) تەنگ
  • چاکەتی عەزی خانمانە
  • چاکەتی کورتی سپۆڕت
  • قایشی پان
  • پێڵاوی بووتی خانمانەی ژوور ئەژنۆ
  • تەنوورەی کورتی ژوور ئەژنۆ
  • ئکسسواراتی گەورە

شەلواری جینزی تەنگ باشترین هاوڕێی ئێوەیە

شەلوارێکی جینزی تەنگی خانمانە، ئەم هەلە بە تۆ دەدات کە بەرزی پێت بە جوانی دەربخەی. بۆ باڵای پانتۆڵەکەت دڵتەنگ مەبە. تەنانەت ئەگەر پانتۆڵەکەت تۆزێک کورت بێت، یارمەتیت دەدات جوانی پێڵاوەکەت باش‌تر دەربخەی.

تەنانەت ئەگەر پێڵاوەکەت پاوانەی هەیە، دەتوانن دەرقولی پانتۆڵەکەت کەمێک هەڵ‌بکەی بۆ ئەوەی پاوانە باش‌تر دەربکەوێت.

لەگەڵ پانتۆڵی جینزی تەنگ چی لەبەرکەم؟ هەرکام لە جل‌و بەرگە خانمانەکان کە بتوانێت ستایلی سپۆڕت و ڕۆژانەت بۆ دروست بکات شیاوە و دەتوانی کەڵکی لێگری.

جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان

بلوز و تی‌-شێرتی تەرحدار و ڕەنگە ڕۆشنەکان یەک بخەن

ئەگەر ناتەوێ باڵای بەرز یەکەمین شت بێت کە سەرنجەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت، تی‌شێرت یان بلوزێکی خانمانە، ئەو هەلەت پێ‌دەدات کە سەرنجەکان بۆ نیوەی سەرەوەی لەش‌تان ڕابکێشی.

لەڕاستی‌دا کچە باڵابەرزەکان ئەوەندە بەختەوەرن کە دەتوانن هەموو تەرح‌ و ڕەنگێکی سەرنج‌ڕاکێش هەڵبژێرن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بۆ پێواندنی قەد و باڵا سەیرت نەکەن، بەڵکو لەبەر جل‌و بەرگە جوان و تایبەتیەکەت ڕووت تێبکەن.

جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان

ئکسسواراتی لە ڕادەبەدەر گەورە هەڵبژێرە

ئەگەر تەنیا لە ئەنجامی کارێک‌دا تێک‌شکاندنی سنوورە ئاساییەکان باش بێت، ئەو کارە هەڵبژاردنی ئکسسواراتی گەورەیە. ئەمە شتێکی زۆر تایبەتە کە کورتە باڵاکان لی بێ‌بەشن. ئەگەر باڵات بەرزە و جانتایەکی گەورەی خانمانەت بە دەستەوەیە، دەتوانی دڵنیا بی کە وەکو کچێکی مناڵت لێ نەهاتوە.

 جل‌و بەرگی خانمە باڵابەرزەکان

بۆ هەڵبژاردنی ئکسسواراتی گەورە، زۆر سەرنج بدەن کە:

  • ئکسسواراتی گەورە دەتوانێت ستایلت شاز و سەرنج ڕاکێش بکات.
  • تەنیا یەک ئکاسوارتی گەورە، وەکو دانەیەک گوارە، ملوانکە یان جانتا هەڵبژێرە.
  • دەبێت ئێوە ئکسسواراتی گەورە بەکاربێنی، نە ئەوان تۆ لەبەر بکەن. کەوایە دەبێت هەوڵ بدەی ئکسسوارات و جانتاکەت ئەوەندە گەورە نەبێت کە تێیدا بخنکێن.

متمانەتان بە قایشێکی پانی خانمانە بێت:

چی دەتوانێت کەمێ چەم و کەوانە ببەخشێ بە جەستەت؟ قایشەکان! وەکو کچێکی باریک و باڵابەرز دەتوانی بە قایشێکی پان و خانمانە کەمێک پانایی جەستەت زۆر بکەی.

 جل‌و بەرگی خانمە باڵابەرزەکان

مۆدێلی بووتی خانمانە:

بووتی خانمانەی ژوور ئەژنۆ تاقی بکەنەوە. دڵنیا بە کە بووتی خانمانەی ژوور ئەژنۆ بۆ تۆ دیزاین کراوە. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە نابێت هەموو جۆرە بووتێک هەڵبژێری. باش وایە بۆ کڕینی بووتێکی چەرم، پلانێکت هەبێت. بووتێکی چەرم بە وردەکاری شاز و جوان. چاکەتێکی کورتی خانمانە دەتوانێت بۆ تێکڵاوی لەگەڵ مۆدێلی جل‌و بەرگی خانمانە و بووتی تۆ گونجاو بێت.

 جل‌و بەرگی خانمە باڵابەرزەکان

کراسی خانمانەی ماکسیت خۆش بوێت:

گرنگ نیە کچە کورتەباڵاکان چەنێک هەوڵ دەدەن، هیچ‌کەسێک ناتوانێت وەکو کچێکی باڵابەرز کراسی ماکسی لەبەر بکات. هەڵبەت با لە بیرمان نەچێت کە ئەم مۆدێلەی کراسی ژنانە چەندە ئاسوودەیە.

لە بەهار و هاوین‌دا لەبیرت نەچێت، کراسێکی خانمانەی ماکسی بۆ خۆت بکڕە. بە جۆرەکانی مۆدێلی یەخە و دیزاین و ڕەنگ سەرنج بدە گونجاو لەگەڵ شێوازی جەستەی خۆت کراسەکەت هەڵبژێرە.

 جل‌و بەرگی خانمە باڵابەرزەکان

 جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان: لە پێڵاوی پاژنە بەرز مەترسە:

کێ وتوویەتی کچە باڵابەرزەکان ناتوانن پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ بکەن؟ ئەم وتەیە بە تەواوی هەڵەیە. پێویست ناکات هەمووکات پێڵاوی پاژنە 12 سەنتی بەکاربێنی. سەندەلێکی پاژنە ڕێکی لێژ کورت، هەر ئەو کارەت بۆ دەکات کە پێڵاوێکی پاژنە بەرزی شاز دەتوانێێ بیکات.

جگە لە تەواوی ئەمانە، دەتوانی بە پاژنەی کورت‌ترەوە، ئاسوودەتر هەنگاو هەڵگری. پێڵاوێک کە ژێرەکەی ڕێک بێت، تەنیا هەڵبژاردەی باڵابەرزەکان نیە. لەگەڵ باڵاتان ئاسوودە بن!

 هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگی شیاو

 جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان: تەنوورەیەک هەڵبژێرە بێتە ژوور ئەژنۆ:

بە دوای مۆدێلێکی جل‌و بەرگی خانمانەی عەزی شیاو بۆ باڵاتان دەگەڕێن؟ تەنوورەی عەزی کە هەتا تۆزێک سەرتر لە ئەژنۆکانت داپۆشێت، زۆر گونجاوە. گونجاوترین درێژی تەنوورە بۆ ستایلێکی عەزی هەر ئەم جۆرە تەنوورەیە کە هەتا تۆزێک سەرتر لە ئەژنۆ دێن. لەبەر ئەوەی کە:

  1. ئێوە باریک‌تر نیشان دەدەن.
  2. یەک‌دەستی ئەندامی ئێوە زۆرتر دەکەن.
  3. زۆر شازن. هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگی شیاو

 جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان: جلی سادە لەبەر بکەن:

باڵای ئێوە زۆرترین سەرنجەکان بۆ خۆی ڕادەکێشێت. کەوایە ئاسوودە بن و هەمووکات ڕێک بڕۆن بە ڕێدا. بەڵام خاڵێک کە کچە باڵابەرزەکان دەبێت هەمووکات جوان لەبەرچاوی بگرن ئەوەیە کە ستایلیان سادە بێت. ملوانکە، گوارە یان بازنە، ئێوە لە یەک کاتدا هەمووی ئەمانەتان ناوێت.

ئێوە ئەوەتان باشە کە باڵاتان بەرزە، ئیتر پێویست نیە لە هەڵبژاردنی جل‌و بەرگی خانمانەدا یاساکان بشکێنن و ستایلەکەتان قەرەباڵغ بکەن. چەند ڕەنگی هاوچەشن هەڵبژێرن و چەند جل‌و بەرگی تەرحدارتان ببێت. ئەگەرچی بڕیارت داوە ژمارەیەکی زۆر ئکسسواراتی گەورە لەناو کانتۆرەکەت‌دا بێت، بەڵام هەر جارێک لە چەند دانەیان کەڵک بگرن.

 هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگی شیاو

بە تاقی کردنەوە باش‌ترین جوانکاری بەدەست بهێنن:

کچە باڵابەرزەکان هەندێ کات لەبەر ئەوەی کە بە باڵایان سەرنجەکان زۆر ڕادەکێشێت، شەرم دەکەن و ناوێرن بە لای مۆدێلەکانی جوانکاری و پرچی تایبەت‌دا بچن. بەڵام کانیاو پێشنیار دەکات، جۆرەکانی جوانکاری و مۆدێلی قژ، تاقی بکەنەوە و باش‌ترینەکەیان بۆ خۆتان هەڵبژێرن.

 یەک خستنی جل و بەرگ

گرنگ‌تر لە هەمووشتێک! ئەم جل‌و بەرگانە لەبەر مەکەن:

کاتی ئەوەیە کە بزانن کام مۆدێلی جل‌و بەرگی خانمانە قەت بۆ ئێوە شیاو نیە و دەبێت لی دوور بکەونەوە:

  • شۆرتی کورت
  • تەنوورەی زۆر کورت
  • پێڵاوی پاژنە بەرزی زۆرتر لە 15cm
  • ڕێ ڕێی سەرەوخوار
  • کراسی خانمانە کە چینی زۆر بێت
  • پانتۆڵی قوماشی کورت

 یەک خستنی جل و بەرگ

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close