کرێمە دژەخۆرەکان بۆ جۆرەکانی پێست

پیشەسازی کرێمە دژەخۆرەکان ڕوولە پێشکەوتن و بەربڵاو بوونەوە دەڕوات. لەو خاڵە گرنگانە کە دەبیت بە ئەکیدەوە بیزانن، زانیاری دروست لەم جۆرە بەرهەمانە و پارێزگاری کردنیان لە پێستە. هەموومان دەزانین کە خۆر تیشکی ژوور وەنەوشەیی هەیە. بەسەرئەوەیا کە زۆرکەس لە بوونی ئەم تیشکە ئاگادارن، بەڵام لە کرێمی دژەخۆر کەڵک ناگرن. ئەوان دەڵێن بە کەڵک گرتن لە کرێمی دژەخۆر، ڤیتامین D خۆریان پێناگات. ئەم وتەیە ڕاستە. بەڵام باش وایە بزانن کە ئەگەر بۆ ماوەی 5 خولەک لەبەر خۆر بن، تیشکی خۆر، لەسەر جلەکانیشتانۆ بە لەشتان دەگات. کرێمە دژەخۆرەکان تەنانەت ئەگەر تیشکی خۆریش لێتان نەدات، دەبێت کەڵکی لێ بگیرێت.

وشەی SPF مانای چیە؟

لەوانەیە لەکاتی کڕینی کرێمە دژەخۆرەکان وشەی SPF تان بینیبێت، یان لە فرۆشەرەکەتان بیستبێت. SPF لە ئێوە لە بەرامبەری تیشکی ژوور وەنەوشەیی خۆر پارێزگاری دەکات. تیشکی ژوور وەنەوشەیی خۆر لەسەر چینی سەرەوەی پێستی دەمووچاو کاریگەری هەیە. ئەگەر ئەم جۆرە تیشکە بدات لە پیست‌تان، دەیسووتێنێت.

زانیاری لەبارەی SPF یان پارێزگاری بەرامبەربە تیشکی خۆر

خۆشبەختانە کەرەستەی جوانکاری زۆر پیک هاتون. بە کەڵک گرتن لەم کەرەستەی جوانکاریانە دەتوانن بە دروست کردنی چینێک لەسەر پێستی دەمووچاوتان، پارێزگاری لێبکەن. بەڵام کەرەستەی جوانکاری قەت ناتوانیت جێگای کرێمی دژەخۆر بگرێت. کرێمی دژەخۆر لە تیشکەکانی UV و UVB (درێژی شەپۆلی بەرزتری لە تیشکی ژوور وەنەوشەیی هەیە) پێست‌تان دەپارێزێت. بەڵام لە پەنای کرێمی دژەخۆردا جل و بەرگی درێژ و کڵاوێک کە لێوارەی ببێت، ئەم پارێزگاریە زۆرتر دەکات. لە ژێرەوە دەتوانن چەن دانە لە جۆرەکانی SPF ببینن.

  • SPF15: دەتوانێت لە 1.15 تیشکەکانی خۆر بەرگیری بکات. پێشنیار دەکرێت چەنڕا لە ڕۆژدا لەم کرێمە کەڵک بگرن. ئەگەر زۆر ئارەق دەکەن و زۆر لەبەر خۆرا دەبن، 2 سەعات ڕایەک بیدەن لە دەمووچاوتان.
  • SPF30: لە کرێم بۆ تیشکەکانی UV و UVB بەهێزترە و کەڵک گرتن لەم کرێمە، پارێزگاری لە پێست بەرامبەربە UVB تا 97٪ دابین دەکات.
  • SPF50: هەر وەکو SPF30 وایە، بەڵام 1٪ زۆرتر پارێزگاری دەکات.

کرێمە دژەخۆرەکان بۆ جۆرەکانی پێست کامانن؟

هەروەها کە دەزانن بەرگە گرتنی هەر پێستێک لەبەر تیشکی خۆردا جیاوازە. لەبەر ئەوەش کرێمە دژەخۆرەکان بۆ پێستەکان جیاوازن. لە کاتی کڕینی کرێمدا دەبێت سەرنجی جۆری پێستی خۆتان بدەن. تەنانەت کەڵک گرتن لە کرێمەکە بۆ پێستە جۆراوجۆرەکانیش جیاوازە.

کرێمە دژەخۆرەکان بۆ پێستە وشکەکان

کرێمی دژەخۆری گونجاو بۆ پێستە وشکەکان، لەبەر ئەوەی کە پێست شێدار ڕابگرێت، دەبێت ڕۆن، لانۆلین و سیلیکۆنی تێدا بێت. تەواوی کرێمە دژەخۆرەکان هەتا ڕادەیەک مادەی شێدار کەرەوەیان تێدایە. بەڵام ئەم شێدار کەرەوە بۆ پێستە وشکەکان دەبێت زۆرتر بێت. جگە لە کرێمەکان دەتوانن لە گیراوە شلەکان (لووسیەنەکان) و پۆمادەکان کە تایبەتمەندی دژەخۆر و شێدار کەرەوەیان هەیە کەڵک بگرن.

کرێمە دژەخۆرەکان بۆ پێستە چەورەکان

لە پێستی چەوردا، کونەکانی پێست بازن. لەبەر ئەوەش بۆ ئەوەی کە زیپکەی سەرڕەش دەرنەکات، دەبێت لەو کرێمانە کە بنەمای ئاوەکیان هەیە کەڵک بگیرێت. هەروەها نابێت کرێمەکە بریقەدار کەرەوە بێت.

کرێمی دژەخۆر بۆ پێستە هەستیارەکان

تێکڵاوەکانی کرێمی دژەخۆر بۆ ئەم پێستانە تایبەت‌ترە و نابێت عەتر، چەوری و مادەی ڕاگیری تێدا بێت. کانیاو بە ئێوە کرێمی دژەخۆری SPF30 پێشنیار دەکات. ئەگەر دەمووچاوتان زیپکەی هەیە، لەو کرێمە دژەخۆرانە کە ئەلکولی تێدایە و وشک‌ترە کەڵک بگرن.

چەن خاڵ لەبارەی کرێمی دژەخۆر

  1. دژەخۆریش وەکو کەرەستەی جوانکاری تر خراپ دەبێت و کاتی تاو بونی هەیە. کەڵک گرتن لە دژەخۆرێک کە خراپ بوە لە پێست‌تان پارێزگاری ناکات.
  2. هۆشتان بێت کرێمی دژەخۆر نزیکی چواتان نەکەوێت و نەچێتە ناوچاوتان. هەڵمێک کە لە کرێمی دژەخۆر بەرز دەبێتەوە، چاوتان دەسووتێنێت.

هەوڵ بدەن بە ڕادەیەکی گونجاو لە کرێمی دژەخۆر بدەن لە دەمووچاوتان. ئەگەر کەمتر بێت لەوانەیە پارێزگاری لە پێست‌تان نەکات و کاریگەر نەبێت.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە