ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو بۆ شوێنە جیاوازەکان

ئەتانزانی زۆرتر لە 25 جۆر جانتا بۆ شوێنە جیاوازەکان هەیە؟ زۆرجار بیندراوە خانمەکان بە جانتایەک کە دەکرێتە شان، ڕۆشتون بۆ کافە یان بە جانتای دایرەوە ڕۆشتوون بۆ وەرزش کردن. تەنانەت هەندێک لە خانمەکان هەن کە بۆ میوانی فەرمی جل‌و بەرگی زۆر جوانیان کردوەتە بەریان بەڵام هەڵبژاردنی جانتای نەگونجاو ستایل‌یانی خراپ کردوە. کانیاو لەم بابەتەدا بۆ هەڵبژاردنی جانتای خانمانەی گونجاو بۆ شوێنە جیاوازەکان، ڕێنومایی‌تان دەکات. ئەگەر ئەتانەوێت لە میوانیە جیاوازەکان، جانتای گونجاو و شیاوتان پێ بێت، لەگەڵمان هاوڕێ بن. بەر لەوەی کە لەسەر مۆدی جانتای ژنانە قسە بکەین، ئیزن بدەن جانتاکانی تایبەت بە ڕۆژ و شەو باس بکەین. لە ئێرەدا ڕیزێک لە جانتاکان کە بۆ ڕۆژ و شەو دروست کراون، دەبینین. ئەم باس کردنە ئەتوانێت ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو بۆ ئێوە ببێت.

ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: جانتای ڕۆژانە

ئەگەر خانمێکن کە کاتێکی زۆر لە دەرەوەی ماڵەوە ئیش دەکەن، باش وایە جانتایەکی بەکارهاتوو بەڵام جوان‌تان ببێت. ئەو جانتانە کە لە دواییدا باسی دەکەین، بۆ کاری ڕۆژانە دەبن. ئەم جۆرە جانتانە بۆ تەواوی شوێنەکان و کارەکان، لە سەر ئیشەوە بیگرە هەتا بازاڕ و کڕینی شت بۆ ماڵ، گونجاون.

جانتای دایرە

ئەم جانتا بە جۆرێک دروست کراوە کە زۆر گەورەیە و دوودانە دەسکی هەیە. ئەم جانتا بابەتی ئەو خانمانەیە کە ئیش دەکەن. بەڵگە، قاپی چێشت، کەرەستەی جوانکاری، جانتای پارە، مۆبایل و ئکسسوارتی خانمانە، گشتی لەم جۆرە جانتادا جێی دەبێتەوە.

جانتای باری

لە زۆربەی کاتەکاندا وەکو جانتای قەراغ دەریاش دەیناسن. ئەم جانتا دەتوانێت تەواوی ئەو شتانە کە لە جانتایەکی ئەساییدا جێی نابێتەوە، لە خۆیدا جێ بکاتەوە. جانتای باری بەو کەسانەی کە مەلەوانگە و قەراغ ئاویان پێ خۆشە ئیزن دەدات کە خاولی و کرێمی دژەخۆرەکەیان زۆر سادە هەڵگرن. هەروەها لەبەر باز و گەورە بوونی درگاکەی، دەتوانن زۆر سادە سەیری ناوەکەی بکەن.

جانتای کیسەیی

هەروەها کە لە ناوەکەی دەردەکەوێت، ئەم جانتا وەکو کیسەیەکی گەورە دروست کراوە. ئەم جانتانە لەبەر ئەوەی کە بتوانن بیکەنە شانتان و هەروەها بیگرن بە دەستانۆ، تەنیا یەک دەسکی هەیە.

جانتای هۆبۆ

جانتای هۆبۆ (hobo) جانتایەکی ڕۆژانە و کلاسیکە. ئەم جانتا بۆ پیاسەی ناوشار و پشووی ئاخری حەوتە باشە.

جانتای یەک شانی

ئەم جانتا لە نێوان گەنجەکان و خوێندکارانی زانکو لایەنگری زۆرە. ئەم جانتا دەکرێتە شان و ستایلێکی جوان‌تان پێ دەدات. جگە لە تەواوی ئەمانە، مۆدێل و بەکارهێنانەکەی جۆرێکە کە دەستەکان‌تان تەواو ئازادە.

جانتای پشت

کاتێک کە لەپ‌تۆپ داهات، ئەم جانتانە زۆر خۆشەویست‌تر بوون. جانتای پشت کە وەکو چەمەدانیش بەکاری دەبەن، دەکرێنە شان. ئەگەر بۆ تەرحێکی باش بۆ کار دەگەڕێن کە بە جل‌و بەرگەکەشتان بخوات، جانتای پشتی چەرمی هەڵبژاردەیەکی باشە.

جانتای دەستی

شێوازی جانتای دەستی جۆرێکە کە دەسکەکەی ئەکەوێتە دەوری مەچەکتان. ئەتوانن جۆرە تەرحدارە جیاوازەکانی لە براندە جیاوازەکان ببینن و کەڵکی لێ بگرن. باشیەکەی ئەوەیە کە ڕەنگی زۆرە. ئێوە دەتوانن لە نێوان ڕەنگەکانی پەمەیی، نارنجی، سەوز، بەنەوش، زەرد و … ڕەنگێکیان هەڵبژێرن کە بە ستایل‌تان بکەوێت.

جانتای شەو

جانتای شەو بۆ میوانیە فەرمی و فەنتەزیاکان دەبێت. لەبەر ئەوەی کە ئەم جانتانە تەنیا بۆ میوانی و جەژنەکان بەکار دەبرێن، قەبارەیان لە جانتا ئاساییەکان چکولە‌ترە. جانتای شەو دەبێت جل‌و بەرگەکەتان بڕازێنێتەوە. جانتای شەویش جۆری جیاوازی هەیە کە لە ژێرەوە دەیانبینن.

کلاچ

ئەم جانتا هەروەها کە لە ناوەکەی دیارە، دەگیرێت بە دەستەوە. تەنیا دەبێت ئەو شتانەی کە زۆر پێویست‌تان پی هەیە، وەکو: مۆبایل، کەرەستەی جوانکاری یان شتی دیکەی تایبەت بە خۆتان بخەنە ناوی. جانتای کلاچ جۆری جیاوازی هەیە و کەسایەتیە بەناوبانگەکان کەڵکی لێدەگرن.

جانتای پاکەتی

ئەم جانتا پاکەتیە فەرمیانەش چکولەن و تەنیا شتی چکولە و کەم لە ناویاندا جێ دەبێتەوە. ئەم جانتا چکولە کە دەسکی نیە بۆ بینینی فیلم و میوانیە فەرمیەکان گونجاوە.

جانتا بۆ جوانی

جۆرێک لە جانتای کلاچ کە بە بەردی بەنرخ و ئکسسوارتی جوان ڕازاوەتەوە.

ئێستا ئەڵێین چۆن بۆ شوێنە جیاوازەکان، جانتای جیاواز و گونجاو هەڵبژێرین؟ بە دڵنیایەوە ئەم گشتە جانتا جۆراوجۆرە سەرتان لێ ئەشێوێنێت. ئێمە بۆ ئەوەی کە ئاسوودە بن، 5 جۆر جانتا بۆ جل‌و بەرگ و شوێنی جیاوازتان پێ دەناسێنین.

  • ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: بزانن بۆ چ جۆر شوێنێک دەچن

ئەگەر ئەتانەوێت جانتای خانمانەی جیاواز هەڵبژێرن، لەبیرتان نەچێت کە هەمووکات بەر لە ‌هەڵبژاردن، دەبێت بزانن بۆ چ جۆرە میوانی یان کۆبوونەوەیەک دەچن. ئەم شێوەی هەڵبژاردنە وەکو یاسای گشتی لەبەرچاو بگرن. ئەگەر بۆ شوێنە جیاوازەکان وەکو کۆبوونەوەیەکی دایرە، کۆبوونەوەی شەوانە، نیوەڕۆیەکی فەنتەزیا یان زەماون، جانتایەکی جوان هەڵنەبژێرن، هیچ ستایل‌تان خراپ دەبێت، خۆشتان زۆر هەست بە ناڕاحەتی دەکەن. بۆ نموونە بەرلەوەی کە کلاچێکی بێ‌دەسک هەڵبژێرن، ئەرخەیان بن کە دەتوانن تەواوی شەو بیگرن بە دەستانەوە. هەروەها لەبیرتان نەچێت کە ناتوانن لە جانتایەک کە بۆ جوانی بەکاردەبرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی دۆستانە کەڵک بگرن. بەڵام جانتایەک کە دەسبەنی هەیە بۆ ئەو شەوانە کە کۆبوونەوەی ڕازاوەی دۆستانەتان هەیە زۆر باشە.

  • ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: دیزانی جانتاکە لەبەرچاو بگرن

ئەگەر وادەزانن هەر جانتایەکی ڕۆژانە بۆ میوانی بەکار دێت، یان هەر جانتایەکی شەو بۆ پیاسەی ئاخری شەو دەبێت، باش وایە دیسان ئەم بابەتە بخوێنەوە. بۆ ناسینی باشتری جانتاکان، چەن مۆدێل لە تەرحە جیاوازەکان‌تان پێ دەناسێنین.

ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: جانتای وەرزشی

جانتایەکی نەرم و گەورە کە دەتوانن شتە وەرزشیەکان‌تان بخەنە ناوی.

ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: جانتای باگت

جانتایەکی درێژ و باریک کە زۆر لە نانی فەڕانسی دەچێت.

ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: جانتای دافل

ئەم جانتا وەکو جانتایەکی دەریایی دەیناسن. جانتایەکی گەورە کە زۆربەی کات بۆ سەفەر و وەرزش کەڵکی لێ دەگرن.

جانتای بولینگ

هەروەها کە لە ناوەکەی دەردەکەوێت، جانتایەکی گەورە بۆ هەڵگرتنی تۆپی بولینگە کە لە ئەمرۆدا بۆ کاری دیکەش بەکاری دەبەن.

جانتای کەرەستەی جوانکاری

جانتایەک لە قەبارەی جیاوازدا کە بۆ هەڵگرتنی کەرەستەی جوانکاری بەکار دەبرێت و بە زیپێک دەبەسترێت.

جانتای پزیشکی

ئەم جانتا مۆدێلێکی کلاسیکی تەختە کە دوگمە و قەراغی گردی هەیە و ئەمڕۆکە بۆ مۆد بەکاری دەبەن.

  • بزانن پێویست‌تان بەچی هەیە

ئەگەر ئەتانەوێت تەواوی ئەو شتانە کە لە ڕۆژدا پێویست‌تان پی دەبێت هەڵی بگرن، جانتای ڕۆژانە زۆر باشن. بەڵام جانتای شەو چکولەن و تەنیا هەندێک شتی پێویست تێیدا جێ دەبێتەوە. هەموو کات بزانن چیتان پێویستە و دوای ئەوە جانتا هەڵبژێرن.

  • جانتاکەتان دەبێت بە ستایل‌تان بکەوێت

ئەم خاڵە لە هەڵبژاردنی جانتایەکی گونجاوی خانمانە زۆر گرنگە و دەبێت بزانن بۆ چ شوێن و مەراسمێک دەچن. بۆ ئەوەی کە ستایلێکی کاریگەرتان ببێت، دەبێت جانتاکەتان بە جل‌و بەرگەکەتان بکەوێت. بەڵام واش نەبیت کە بۆ جانتایەک بگەڕێن کە یەکسەر لە جل‌و بەرگەکەتان بچێت. بۆ نموونە هەمووکات دەتوانن لەو جانتانە کە پێستی ئاژەڵن، بۆ جل‌و بەرگی دوانیوەڕۆ و شەو کەڵک بگرن. هەڵبەت پارێزگاری لە مافی ئاژەڵان‌تان لە بیر نەچێت.

  • ڕێنومای هەڵبژاردنی جانتای ژنانەی گونجاو: بەشوێن تەرحێکی هەمووکارەوە بن

ئەو کەسانەکە هەمووکات لە میوانین و ناویان لە ڕیزی بانگهێشت کردنی تەواوی میوانیەکاندا هەیە، پێویستیان بە کانتۆرێکی پڕلە جانتایە. ئەم ئایدیا زۆر خۆشە، بەڵام پارەی باشی پێویستە. لەبەر ئەوەش باش وایە بەشوێن مۆدێلێکی هەمووکارەدا بگەڕێن. مۆدێلێک وەکو جانتایەکی چکولەی ڕەش کە بە جل‌و بەرگی فەرمی و ڕۆژانە بکەوێت. کلاچێک کە بۆ جوانی بەکار دەبرێت هەمووکات بۆ زەماون یان نانی ئێوارەیێکی فەنتەزیا باشترین هەڵبژاردەیە.

کانیاو ئاواتەخوازە کە ئەم بابەتە بتوانێت لە هەڵبژاردنی جانتایەکی گونجاو بۆ شوێنە جیاوازەکان یارمەتی‌تان بدات.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close