ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست بە شێوەی ڕۆژانە

پێم وابێ ئەم پرسیارەتان هەیە کە پێویستە هەرچی ڕۆژە چی بکەین لەبەر ئەوە کە دوای ماوەیەک پێستێکی جوان‌تر و تەندروست‌مان ببێت. هەبوونی پێستێکی جوان، یەکێک لەو شتانەیە کە بۆ جوانی سەرنجی دەدرێت و دەبێت ساڵیانێکی زۆر بۆ دروست کردنی پێستێکی جوان هەوڵ بدەن. لەم بابەتەدا کانیاو گرنگی جوانی و تەندروستی پێست‌تان بۆ باس دەکات و پێتان دەڵێت چیبکەن پێستێکی جوان‌تان ببێت لە راستیدا ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست بە شێوەی ڕۆژانە بۆ هەمڤان بە سوود ئەبیت.

من پێویستم بە پارێزگاری پێست هەیە؟

هەمووکەسێک لەدوای تێپەڕاندنی تەمەنی منداڵی پێویستی بە پارێزگاری لە پێست هەیە. بەتایبەت ئەگەر لە شاری گەورە دەژین و هەواکەی پیسە، یان هەمووڕۆژێک مکیاژ دەکەن، دەبێت پێست‌تان پاککەنەوە و هەمووڕۆژێک مادەی بەسوودی پێبگەیەنن. ئەگەر ئەو پیسیانە لەسەر پێست‌تان بمێنێتەوە، دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی زیپکە لەسەر پێست‌تان دروست بکات.

ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست بە شێوەی ڕۆژانە: ڕۆتینێکی تایبەت

ئەوەی کە تەنیا بە بەکاربردنی بەرهەمێک تەواوی ناحەزیەکانی پێست لەناو بچێت، بیرۆکەیەکی هەڵە و درۆیە. بە کەڵک گرتن لە تەنیا یەک شت لە ماوەیەکی کورتدا، ناتوانن بەوەی کە پێتان خۆشە بگەن. لەبەر ئەوەی کە ڕۆتینی پێستی ئێوە دەبێت بەڵانی کەمەوە چەند بەرهەمی تێداببێ. لەبیرتان نەچێت، ئەو شتانەی کە ڕۆژانە بەکاری دەبەن، دەبێ بە پێی پێداویستی پێست و تایبەتمەندیە تاکەکەسیەکان وەکو تەمەن، جۆری پێست، شوێنی ژیان، دەوڵەمەندی و شێوەی ژیان هەڵبژێردرێت. هەرلەبەر ئەوەیە کە ناتوانین بڵێین ئەم شتانە بۆ هەمووکەس پێویستە.

خۆڕاگر بن

بەهیوای موعجیزە مەبن! هەروەها کە وتمان هیچ بەرهەمێک ناتوانێت موعجیزە بکات. گەیشتن بەو ئامانجەی کە گەرەکتانە، کاتی زۆر دەخایەنێت. نابێت بەهیوا بن بە هەفتەیەک جیاوازیەکی زۆر بەرچاو ببینن. بۆ ئەوەی کە پێستێکی جوان‌تان ببێت کاتی زۆری پێویستە و ئێوە دەبێت خۆڕاگر بن و کۆڵ نەدەن.

ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست بە شێوەی ڕۆژانە: توێژینەوە بکەن

یەکێک لەو هۆکارانە کە دەبێت لە هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی بەشدار لە ڕۆتینی پێست لەبەرچاوی بگرن، تایبەتمەندیە تاکەکەسیەکانە. هیچ کەسێک باشتر لە ئێوە پێست‌تان ناناسێت. بەر لەوەی کە شتێک بسەنن، دەبێت پێستی خۆتان بە باشی بناسن. ڕادەی چەوری پێست، ڕادەی هەستەوەری، ڕادەی هیدراتاسیۆن و … لە هەڵبژاردنی بەرهەمی گونجاو بۆ ئێوە زۆر گرینگن. بێ ئەوەی کە ئەم شتانە بزانن، کەس ناتوانێت بەرهەمێکی باشتان پێ بناسێنێت.

پێداویستیە گرینگەکان

لەوانەیە یەکەمجار وابزانن کە بۆ پارێزگاری ڕۆژانە لە پیست‌تان پێویست‌تان بە پارەیەکی زۆر هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا وانیە. لەنێوان هەمووی بەرهەمەکانی پارێزگاری لە پێست، تەنیا دەبێت چەند دانەیان بسەنن. تەنانەت هەڵبژاردنی جۆر و براندی ئەوانەش بە دڵی ئێوەیە. بەگشتی پاریزگاری ڕۆژانە لە پێست سێ قۆناغی هەیە:

  1. پاک و خاوێن کردنەوەی پێست
  2. ڕێک کردنی ترشی پێست
  3. ئاو گەیاندن بە پێست

ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست

قۆناغی یەکەم: پاککەرەوە

ئەگەر ئێوە مکیاژتان کردبێ، هەبوونی ئەم قۆناغە زۆر گرینگە. جیاوازی نێوان پاک کردنەوە و شۆرین لە پێویستی بە ئاودایە. بەرهەمە پاککەرەوەکان، جۆرەکانی ڕۆنەکان، میسلارواتێرەکان و کرێمە پاک کەرەوەکان لەبەر دەگرن. لەم قۆناغەدا ئێوە بە پاک کەرەوەیەک و لۆکە یان پەدی جوانکاری، مکیاژ لە پێست‌تان پاککەنەوە با پێست‌تان بۆ قۆناغی دوهەم ئامادە بێت.

قۆناغی دوهەم: شۆرینەوە

ئەو مادانە کە بۆ شۆرینی دەمووچاو کەڵکیان لێدەگیرێت، هەندێک بەرهەمن کە بە تێکڵاو بوون لەگەڵ ئاو دەتوانن دەمووچاو لە پیسی و چەپەڵیەکان پاک کەنەوە. ئەم بەرهەمانە دەتوانن لە جۆری کرێم‌ژێل، ژێل یان جۆری تر بن. ئەگەر مکیاژتان ببێت و قۆناغی یەکەم‌تان تێنەپەڕاندبێت، شۆرینەوە بە تەنیایی ناتوانێت بە تەواوی گشتی پێست پاک کاتەوە. تەنانەت لەوانەیە مادەکانی مکیاژەکەتان لەگەڵ مادەکانی شۆرینەوەکە تێکڵاو بێت و لەکاتی مەساجدانی پێست، ببێت بە هۆی زیپکە. سەرنج بدەن کە هەڵبژاردنی پاک کەرەوەی گونجاو بۆ پێست‌تان، کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی پێست‌تان هەیە.

ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست

قۆناغی سێهەم: تونێر

تونێر شلاوێکی تراوە کە دەتوانێت بە شێوازی سروشتی یان بە مادەی دەسکرد دروست کرابێت. لەدوای شۆرینی پێست نۆبەی تونێر دێت. تونێرێکی گونجاو بۆ پێستی ئێوە پاشماوەی پیسیەکان لەسەر پێست پاکدەکاتەوە و ترشی پێست ڕێک دەکات. بەڵام جگە لەم شتانە، تونێر زۆر کاری بەسوودی دیکەش دەکات. تونێرەکانە جۆری زۆریان هەیە و زۆربەیان بە مادە بەسوودەکان بۆ پێست دەوڵەمەند کراون. هەروەها ئەم بەرهەمە دەتوانێت لەسەر بچوک کردنەوەی کونەکانی سەر پێست کاریگەر بێت. دوای بەکارهێنانی تونێر، بەهۆی ئەوە کە پێست شێدار دەکاتەوە، ئامادەی دەکات مادە بەسوودەکانی دیکە بگرێت. هەم دەتوانن تونێرەکان بپرژێنن لە پێست و هەم دەتوانن بە پەدێکی کەتانی بیدەن لە پێست‌تان.

ڕێنومایی بۆ پارێزگاری لە پێست

قۆناغی چوارەم: سرۆم

سرۆمەکان خۆراکی پێستن. ئەگەر پێستی ئێوە کێشەیەکی تایبەت وەکو لێڵی و ناڕوونی، زیپکەی زۆر، پەڵە یان هەر کێشەیەکی دیکەی هەیە، لەوانەیە پێویست‌تان بە یارمەتی سرۆم ببێت. سرۆمەکان زۆر جۆراوجۆرن و لە وردەمولکولی زۆر دروست بون. هەر کامێک لە سرۆمەکان بۆ ئامانجێکی تایبەت دروست کراون. وردەمولکولەکان زۆر بە سادەیی لە ڕێگای پێستەوە وەردەگیرێن و دوای چەن خۆلەک قورسیان لەسەر پێست نامێنێت. هەندێکات پێویست ناکات ئەم قۆناغە بەڕێوە ببرێت.

 ئاگاداری لە پێست

قۆناغی پێنجەم: شێدارکەرەوە

دوای قۆناغی چوارەم نۆبەی شێدارکەرەوەیە. گرنگ نیە پێست‌تان چۆنە. تەواوی پێستەکان پێویستیان بە شێدارکەرەوەیە. پێستی شێدار، بریقە و جوان بەرچاو دەکەوێت. شێدارکردنەوەی پێست، لە درێژخایێندا لێڵی و ناڕوونی پێست لەناو دەبات. وریا و هوشیار بن، ئەگەر پیست‌تان چەورە، تێکڵاوەی شێدارکەرەوەکەتان نابێت چەوری تیابێت.

 ئاگاداری لە پێست

قۆناغی شەشەم: کرێمی دەوری چاو

پێستی دەوری چاوتان هەستیارترین پێستی ڕوخسارە. ئەم بەشە لە پێست ناسکترە و پێویستی بە پارێزگاری زۆرتر هەیە. لەم قۆناغەدا دابین کردنی کرێمێکی دەوری چاو کە بۆ تەمەن و پێستی ئێوە گونجاو بێت، زۆر گرنگە. ئێوە هەر تەمەنێک‌تان ببێت چ پیر و چ گەنج، دەبێت لە کرێمی دەوری چاو کەڵک بگرن. دوای ئەوە کە کرێمەکەتان دابین کرد، بۆ دەوری هەرکام لە چاوەکان‌تان تەنها بەقەد دنکە نیسکێک کرێم‌تان پێویستە.

 ئاگاداری لە پێست

قۆناغی حەوتەم: کرێمی دژەخۆر

گرنگی کەڵک گرتن لە دژەخۆرتان لەبیر نەچێت. تیشکی ژووروەنەوشەیی خۆر زیانی زۆر بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت. ئەو پەڵە قاوەییانە کە لەسەر پێست دەردەکەون، زۆربەیان بەهۆی زیانەکانی خۆر لەسەر پێست دروست دەبن. بۆ ئەوەکە پێستێکی ڕوون و بەدوور لە پەڵەتان ببێت، لە پارێزگاری ڕۆژانەدا لە کرێمێکی دژەخۆر کەڵک بگرن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە