چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل: براندی لۆکسی جیهانی

بەگومان ژەمەی ئەو براندە سەرکەوتوانی دنیا چیرۆکی بەسەرهاتی خۆیان هەیە. لەم بابتەی کانیاو هەوڵمان دا چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل تان بۆ باس بکەین، تا کۆتایی ڵەگەڵمان بن.

چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل: گابریەل شەنێل کێیە؟

ئاسوودەیی و جوانی

گابریەل شەنێل کە دواتر بە ناوی کوکو شەنێل بەناوبانگ بوو، لە ساڵی 1883ی زایینی لە شاری سوموری فەڕەنسا لە دایک بوو. لە تەمەنی 12 ساڵی‌دا دایکی مرد و کەنیسەیەک بەرپرسیارەتی و سەرپەرەشتی ئەوی گرتە ئەستۆ.

گابریەل دواتر بۆ ڕابواردنی ژیان ڕووی کرد لە ئیشی جل دووری و هەر لەم ساڵانەدا بە ناوی کوکو بەناوبانگ بوو. لەو کاتەدا زۆرتری جل‌و بەرگی ژنان، کراسی درێژ و تەنگ بوو کە ئاسوودە نەبوو.

ئەو کە ئەم جل‌و بەرگانەی بۆ ژنان شیاو و گونجاو نادەزانی، بڕیاری دا جل‌و بەرگێکیان بۆ دروست بکات کە جگە لە ئاسوودەیی و لۆکس بوون، لە ڕوانگەی هونەریشەوە جوان بێت.

چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل

چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل: یەکەمین فرۆشگە

شەنێل یەکەمین فرۆشگەی خۆی لە ساڵی 1910ی زایینی، لە شاری پاریس دانا. هەندێک کڵاو بە ناوی شەنێل مۆدز، لە یەکەمین بەرهەمەکانی ئەم فرۆشگە بوو کە ئەکتەرە ژنە بەناوبانگەکانی فەڕەنسا، زۆر زوو بوون بە لایەنگری ئەم کڵاوانە. تەرحە سادە و جوانەکانی شەنێل، زۆر زوو لە پاریس‌دا بەناوبانگ بوون و خەڵک خۆشیان لێیان هات.

لە ساڵی 1913ی زایینی و هاوکات لەگەڵ بازکردنی لقی نوێی فرۆشگەی شەنێل لە فەڕەنسادا، کۆمەڵێک لە جل‌و بەرگی شێوازی سپۆڕتی شەنێل هاتە ناو بازاڕ و هەر ئەودەم سەرکەوتوو بوو. ئەم جۆرە جل و بەرگانە گۆڕانێکی گەورە لە جۆر و چۆنیەتی پەیوەندی ژنان لەگەڵ ئەندام و شێوازی ژیانیان بوو.

چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل

عەتری ژمارە 5، خۆشەویستی هەموو سەردەمەکان

یەکەمین خانوی دیزاینی جل‌و بەرگی شەنێل، لە ساڵی 1919ی زایینی لە فەڕەنسا ڕێکەوت. لە ساڵی 1921ی زایینی، یەکەمین عەتری ئەم براندە بە ناوی شەنێلی ژمارە 5 درایە دەرەوە. ئەم عەترە کە یەکێک لە هێما ڕەسەنەکانی ناوی بازرگانی شەنێلە، بەردەوام هەر بەرهەم دێت.

دەوڵەتی فەڕەنسا ڕایگەیاندوە کە لە یەک خولەکدا دوو بوتڵ لەم عەترە کە بە بڕوای زۆرکەس هێمای ڕەسەنی ژنە، دەفرۆشرێت. لە ساڵی 1924ی زایینی، هێڵی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جوانکاری و تەندروستی شەنێل دەستی بەکار کرد و هەر لەم ساڵانەدا بوو کە شەنێل دیزاین و دروست کردنی جل و بەرگی چەند شانۆی بەناوبانگی گرتە ئەستۆ.

ئەو لە گەشتەکانی خۆی بۆ سکۆتلەندا، قوماشی تویدی (TWEED) ناسی کە لە جل و بەرگی پیاوان‌دا بەکار دەبرێت. ئەو بەم قوماشە جل‌و بەرگی ژنانەی بەرهەم هێنا کە دوایی بوو بە یەکێک لە هێماکانی براندی شەنێل.

جوان و مەزن وەکو سەیارەکانی فۆرد

شەنێل لە ساڵی 1926ی زایینی، بە دانە دەرەوەی کراسی ڕەش، پیشەسازی مۆدی جل‌و بەرگی ژنانی تووشی گۆڕانێکی گەورە کرد. ئەم کراسانە ئەونە شاز، مەزن و داهێنەرانە بوون کە گۆڤاری “ووگ” لەگەڵ سەیارە بەنرخەکانی فۆرد بەراوردی کردن. لە ساڵی 1931ی زایینی، شەنێل دیزاینی جل و بەرگی ئەستێرە ژنەکانی هۆڵیودی گرتە ئەستۆ.

ساڵی 1935ی زایینی، بەرزایی ناوبانگ و سەرکەوتوویی شەنێل بوو. بەڵام 10 ساڵ دوای ئەوە، بە دەست پێکردنی شەڕی جیهانی دووهەم، پڕۆسەی ڕوو لە سەرکەوتنی ئەم براندە وێستا و زۆربەی لقەکانی بەسترا. هەڵبەت 9 ساڵ دوای ئەوە، گابریەل شەنێل لقە بەستراوەکانی دیسان باز کردەوە و هاوکات دووهەمین گۆڕانی گەورەی پیشەسازی مۆدی پێک هێنا.

چیرۆکی سەرکەوتنی شەنێل

خۆتان بن بۆ ئەوە جوان بن

ساڵی 1971ی زایینی کۆتایی ژیانی داهێنەری کۆمپانیای بازرگانی شەنێل بوو. لە ساڵی 1983 هەتا ئێستا کە کارل لێگێرفێلد بەڕێوەبەری ئەم کۆمپانیایە، ئەم براندە بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی نوێ وەکو عەتری پیاوانە، سەعات و ئکسوارت بەردەوام کار دەکات.

شەنێل بڕوای وایە کە جوانی ئەو کاتە دەست پێ‌دەکات کە مرۆڤ بڕیار بدات خۆی بێت. کەوایە ئەودەم کە بڕیارتان دا خۆتان بن و بڕواتان بە خۆتان ببێت، جوان دەبن. شەنێل بڕوای بە جوانی ڕەسەن هەیە و لەگەڵ بڕوا بە خۆتان پەیوەندی دەدات.

لە ئێستادا فرۆشگەکانی شەنێل کە یەکێک لە ناوە بازرگانیەکانی مێژووی جیهانە، لە زۆرتر لە 129 وڵاتی جیهان بەرهەمی لۆکس، ئاسوودە، جوان و هونەری دەفرۆشێت.

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە