چیرۆکی براندی ڕۆلێکس

ڕۆلێکس یەکێک لە کۆن‌ترین براندەکانی بەرهەمهێنانی سەعات لە سویسرایە کە لە ئێستادا خۆی کردوە بە بەنرخ‌ترین براندی سەعات لە جیهاندا.

براندی ڕۆلێکس بناسە

ڕۆلێکس (Rolex) براندێکی سویسرایە کە لە جیهاندا سەعاتی لۆکس بەرهەم دەهێنێت. ناوەندی کارو چالاکی ئەم براندە لە جنێڤە. چالاکی ئەم براندە بۆ ساڵی 1905 و دامەزراندنی کۆمپانیای Wilsdrof and Davis لە لەندەن دەگەڕێتەوە. براندی ڕۆلێکس لە ساڵی 1908، بۆ بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیا هەڵبژێردرا و هەتا ئەمڕۆش ئەم براندە هەر بە نێوی ڕۆلێکس دەناسرێت .

مێژووی براندی ڕۆلێکس پڕە لە داهێنەری و بەرهەم کە لەبیر ناچنەوە. بڕێک لەم بەرهەمانە هەندێ شوناسی تایبەتیان هەیە، بۆ نمونە گران‌ترین سەعاتی جیهان‌ یەکێک لە بەرهەمەکانی ڕۆلێکسە. سەرنج‌ڕاکێشە کە بزانین ڕۆلێکس یەکێک لە چەند براندی بەرهەم‌هێنانی سەعاتە کە لەناو ڕیزی 100 براندی میدیای فۆربزدایە.

براندی ڕۆلێکس
ناوەندی بەڕێوەبەری ڕۆلێکس لە جنێڤ

مێژووی دامەزران:

هانس ویلسدرۆف و ئالفرێد داویس ئەو کەسانە بوون کە بناغەی کۆمپانیای ڕۆلێکس‌یان دانا، بەڵام ویلسدرۆف بەناوبانگ‌ترە. لە هەندێ شوێن ئەو وەکو دامەزرێنەری کۆمپانیای ڕۆلێکس دەناسن کە لە ساڵی 1881 لە کۆلمباخ باواریا (Kulmbach) لە دایک بوو. دوای مردنی دایک و باوکی بە ناچار چوە جەرگەی کار و لە هەمان کاتدا بیرکاری و زمانی ئنگلیزی خوێند. لە تەمەنی 19 ساڵی‌دا وەکو وەرگێڕی ئنگلیزی لە یەکێک لە بەناوبانگ‌ترین کۆمپانیاکانی سەعات لە سویسرا ئیشی پەیدا کرد.

براندی ڕۆلێکس
هانس ویلسدرۆف لە تەمەنی گەنجی

هانس ویلسدرۆف یەکەمین‌جار لە “La Chaux de Fonds”، کە یەکێک لە ناوچەکانی سویسرایە و ناوەندی بەرهەم‌هێنانی سەعات بە کوالێتی بەرزە، پیشەسازی دیزاین و دروست کردنی سەعاتی ناسی.

ویلسدرۆف دوای کۆچ بۆ لەندەن و 2ساڵ کار بۆ فرۆشگەیەکی سەعات، بە قەرز کردن لە خوشکەکەی و زاواکەی (ئالفرێد داویس) فرۆشگەی خۆی بە ناوی ویلسدرۆف و داویس (Wilsdrof & Davis) ڕێ‌خست. لەندەن لەو کاتەدا ناوەندی بازرگانی بوو، بۆیە شوێنێکی باش بۆ فرۆشگەی ویلسدرۆف بوو.

براندی ڕۆلێکس
یەکەمین سەعاتی ڕۆلێکس بە براندی Oyster

ویلسدرۆف بە خێرایی لە ٢ لایەنەوە پێش هەموو کۆمپانیاکان کەوت. بایەخی بە کوالێتی و دیزاین دەدا و بەڕێوەبەرایەتی و داهێنەری لە هەموو بەشەکان پێ گرنگ‌تر بوو. هەروەها لە بەرهەم‌هێنانی شتی تایبەتی وەکو سەعاتی دەست شارەزا بوو. سەعاتی دەست لە سەرەتادا زوو نمی دەکێشا و خراپ دەبوو و خەڵک بە دڵیان نەبوو، بەڵام ویلسدۆرف داهێنەری سەعاتی دژە ئاوی کرد و وەرزشوانەکان، گەنجەکان و دوای ئەوانیش هەموو خەڵک بوون بە لایەنگری ئەم سەعاتە دەستیانە. ڕۆلێکس لە سەرەتادا ئیشی خۆی لە لەندەن دەست پێکرد، بەڵام شتە پێویستەکانی لە سویسرا دەکڕی.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس

ڕۆلێکس لە دایک دەبێت

لە ساڵی 1908 ناوی ڕۆلێکس هەڵبژێردرا، لەبەرئەوەی کە ئەم ناوە لە سەر زمان خۆش بوو و چونکە کورتە لەسەر سەعاتە دەستیەکان بە ئاسانی دەنووسرێت. هەروەها ئەم ناوە سەعاتەکانی لە سەعاتە هاوچەشنەکان جیا دەکردەوە. ویلسدۆرف خۆی دەڵێت:

من پیتەکانم لە لای یەک دادەنا و زۆرتر لە 100 وشەم دروست کرد کە هیچکامیان مانای نەبوو. ڕۆژێک بەسەر گاریێکەوە لە لەندەن دەڕۆشتم کە دەنگێک لە گوێچکەما وشەی ڕۆلێکسی وت.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس

لە کاتێکدا کە کەس لە براندێک بۆ گشت بەرهەمەکانی کەڵکی نەدەگرت بە تایبەت بۆ سەعات، ویلسدرۆف ئەم کارەی کرد و پاش براندی ڕۆلێکس بەرهەم‌هێنەرانی دیکەش شوێن ئەم کارە کەوتن. ڕۆلێکس وشەیەکی کورت بوو کە لە گشتی زمانەکاندا بە ئاسانی وێژە دەکرا. ڕۆلێکس توانی ستانداردی کرۆنۆمێتێر (Chronometer) لە School of Horology لە سویسرا و Kew Observatory لە ئنگلیز بگرێت.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
بڕوانامەی کرۆنۆمێتێر لە سویسراوە

سەعاتە دەستیەکانی ڕۆلێکس بۆ ماوەی 45 ڕۆژ لە 5 شوێنی جیاواز و 3 پلەی گەرما تاقی دەکرانەوە. ڕۆلێکس خۆی مادەی سەعاتەکانی بۆ 7 ڕۆژ تاقی دەکردەوە کە ئەگەر بەدڵی نەبوایەت، لەوە کەڵکی نەدەگرت. بۆیە ڕۆلێکس ناوبانگی بۆ کوالێتی بەرز داخست و هەمووان بڕوایان بە سەعاتەکانی بوو.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
بڕوانامەی کرۆنۆمێتێر

کۆچ کردن بۆ سویسرا

لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم، ماڵیاتی بەرهەم‌هێنان لە ئنگلیز زۆر بوو. بۆیە ویلسدرۆف لە جنێڤی سویسرا کۆمپانیای Montres Rolex SA دانا و لقی ڕۆلێکسی لەندەنی وەکو لقی ژێرکۆمەڵی ئەم کۆمپانیا ناساند. بەکاربردنی کرۆنۆمێتێر لە دروست کردنی ڕۆلێکسدا، ناوبانگی جیهانی پێ‌بەخشی. لە ساڵی 1920، تەواوی کێشەکانی تەڕ بوون، تەپووتۆز و گەرما لە ڕۆلێکسدا چارەسەر کرابوو. ڕۆلێکس لەم ساڵانەدا سووک، دژە ئاو و قایم بوو. هەروەها بڕیار درابوو سەعاتی ئۆتۆماتیک لەم کۆمپانیا دروست بکرێت.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
9 Rolex Submariner

ڕای ڕۆلێکس بۆ بازاڕ دۆزینەوەی خۆی بە تەواوی لەسەر وەرزش و وەرزشوانەکان بوو. ئەوان لە ڕووداوە گرنگە وەرزشیەکان بۆ بازاڕ دۆزینەوەی زۆرتر کەڵکیان دەگرت. لە ساڵی 1925، هێمای بەناوبانگی تاج بۆ سەعاتەکانی ڕۆلێکس هەڵبژێردرا کە نیشان لە خۆشەویستی و ناوبانگ لە لای گرووپە تایبەتەکان و کەسە لێهاتوەکان لە بوارە جیاوازەکان بوو. ڕۆلێکس لە ساڵی 1926، گرنگترین داهێنەری خۆی بە ناوی Rolex Oyster ناساند کە دژە ئاو و تەپووتۆز و هەوا بوو. بۆ گەرم کردنی بازاڕی ئەم سەعاتە مێرسێدێس گلیتز لە کێ‌بەرکێی قارەمانی خۆی لە مەلەدا کە 15 کاتژمێر و 15خولەک بەردەوام بوو، ئەم سەعاتەی لە دەستدا بوو. هەروەها Rolex Prince بۆ پیاوە خۆش‌پۆش و شازادەکان دروست کرا.

بەردەوام بوونی داهێنەری

بە دەست پێکردنی دەهەی 1930، داهێنەری سەعاتی ڕۆلێکس زۆرتر بوو. یەکەمین بەرهەمی گرنگ لەم بوارەدا Rolex Oyster Perpetual بوو. ئەم بەرهەمە جگە لە دژەئاو بوون، ئۆتۆماتیک کاری دەکرد. سەعاتەکانی بەرلەمە ڕۆژی جارێک دەبوایەت کۆک بکرایەتن بەڵام ئەم سەعاتە بە جووڵەکانی دەستی ئەو کەسەی بەکاری دەهێنا کۆک دەبوو. بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕۆلێکس ئەم داهێنانەی کردبو کە ڕێک و پێک‌تر لە سەعاتە پێشوەکان کاری دەکرد.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
میکانیزمی کاری ئۆتۆماتیک Rolex Oyster Perpetual

هاوسەری ویلسدرۆف لە ساڵی 1944 کۆچی دوایی کرد. ئەو منداڵی نەبوو و لەسەر کارەکەی ورد دەبوو و بنکەی Hans Wilsdorf Foundation  دانا. ساڵی 1945 گۆڕانێکی گەورە ڕووی‌ دا. بە تەکنۆلۆژیای Datejust بەکارهێنەر دەیتوانی لە قەراغی سەعاتەکەیدا ڕۆژژمێریش ببینێ.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
یەکەمین سەعات بە تەکنۆلۆژیای Datejust

مۆدێلە گرنگ و بەبایەخەکانی ئەو ساڵانە بریتی بوون لە:

  • Date Just لە ساڵی 1945
  • Rolex Moonphase لە ساڵی 1947
  • Rolex Day/Date/Month لە ساڵی 1949
  • Oyster Day/Date/Month لە ساڵی 1949

خاڵێکی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە هەتا ساڵی 1989، نیوەی ئەو سەعاتانەی کە کڕۆنۆمێتێریان وەردەگرت، بەرهەمی ڕۆلێکس بوون.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
Rolex Explorer II

گرووپی بازاڕدۆزینەوەی ڕۆلێکس، زۆربەی سەرنج‌یان لەسەر ڕووداوە وەرزشیەکان بوو. سەعاتی Oyster Perpetuals لەگەڵ گرووپی دۆزینەوەی بەریتانیا هەتا لووتکەی ئێڤێرێست دەچێت و بەردەوام کار دەکات. ڕۆلێکس لە دەهەی 1950، سەعاتێکی دروست کرد کە جگە لە نیشاندانی ڕۆژ و مانگ، ڕۆژی بە 26 زمان نیشان دەدا. سەعاتی Submariner لە ساڵی 1953 دروست کرا و هەتا 100 مەتر ژێر ئاو دژەئاو بوو. هەروەها GMT Master بۆ فڕۆکەوانەکان دروست کرا کە هاوکات دوو کاتی لە دوو ناوچە نیشان دەدا.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
سەعاتی ڕۆلێکس GMT Master II

داهێنەری ڕۆلێکس هەر بەردەوام بوو. سەعاتی تایبەتی ڕۆلێکس لەگەڵ ژێردەریایەک هەتا 10 کیلۆمەتر ژێر ئاو چوو و بێ‌عەیب کاری کرد. لەو قووڵاییەدا پەستانی ئاو 7 تۆن لەسەر ئینچ بوو. هەروەها سەعاتی Dweller تا 350 مەتر ژێر ئاو دژە ئاوە.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
Rolex Deepsea

چەن ساڵی پێش و دۆخی ئێستای براندی ڕۆلێکس

لە گرنگ‌ترین داهێنەریەکانی سەدەی ٢١ی ڕۆلێکس، دەتوانین کرۆنۆگرافی 4130 ناو بەرین. ئەم بەرهەمە کە لە ساڵی 2000 دروست کرا، تەنیا 290 تیکەی بوو.

براندی ڕۆلێکس
کڕۆنۆگراف 4130

5 ساڵ دوای ئەوە ڕۆلێکس لە سیرامیکی سێراکرۆم Cerachrom لە قەراغی سەعاتەکانی و فەنەری Hairspring لە جۆری پاراکرۆم Parachrom لە ناو سەعاتەکاندا کەڵکی گرت. سەعاتی ڕۆلێکسی Rolex Sky-Dweller، ڕۆژژمێرێکی دووزەمانەی هەیە کە لە ساڵدا دەبێت یەک‌جار میزانی بکەی. ڕۆلێکس لە ئێستادا هێمای شێوازی ژیانی لۆکسە و لە وەرزشە تایبەتەکاندا وەکو: فۆرموول یەک، گۆڵف، ئەسپ سواری و … دەبینرێت.

چیرۆکی براندی ڕۆلێکس
ناوەندی بەرهەم‌هێنانی ڕۆلێکس لە سویسرا

کاریگەری دروست کردنی سەعاتی ڕۆلێکس لەسەر سروشت یەکێک لە کێشە نوێکانی ئەم براندەیە. ئەم براندە لەم بوارەدا کارەکانی خۆی جوان ڕوون نەکردوەتەوە و هەروەها شێوازی دەرهێنانی مادە سەرەتایەکانی وەکو: تەڵا لە دڵەڕاوکێکانی لایەنگرانی سروشتە. لە جیهاندا لە سەدا 50ی تەڵای دەرهاتوو، لە پیشەسازی سەعات و ئکسسواراتدا بەکار دەڕوات. دەرهێنانی تەڵا دەتوانێت سروشت پیس کاتەوە و دارستانەکان لەناو بەرێت.

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە