چۆن لە پێستی چەور ڕزگار بین؟

ئەگەر ئاڵگەکانی چەوری لەڕادەبەدەر چەوری بڕژێننە دەرەوە، دەبێتە هۆی بون بە خاونی پێستی چەور. چەوری دێتە سەر پێست و بریقەدار و چەوری دەکات. هەروەها لەبەر ئەوەی کە کونەکانی سەر پێست گەورەن، پێست زبر دێتە بەرچاو.

پێستی چەور چۆنە؟

پێستی چەور بە پێچەوانەی پێستی وشک، ئەستوورە و کونی بازی زۆرە. ئاڵگەکانی چەوری پێست زۆر بەکارن و لە ڕادەبەدەر چەوری دەڕژێنە دەرەوە. لە زۆربەی کاتەکان‌دا ئەم پێستە لەبەر ئەو چینە چەوریە کە لەسەریەتی بریقەدار دەردەکەوێت. ئەم پێستە لە پێستی وشک قایم‌ترە و درەنگ‌تر چرچ و لۆچی تێ‌دەکەوێت. بەڵام لەبەر ئەوەی کە پێستە چەورەکان تەپ‌و تۆزی زۆر بە خۆ دەگرن، زووتر پیس دەبن و دەبێت لە رۆژدا چەند جار بیانشۆن.

چەوری ژێر پێستی دەم‌و چاو:

ئەو کەسانەی کە پێستیان زوو زیپکە دەردەکات، هەندێ کات لەبەر ئەوەی کە کونەکانی پێستیان چەوری تیدا کۆبوەتەوە، زیپکەی ژێرپێستی دەردەکەن. پزیشکەکان لەم کاتەدا بۆ لەناو بردنی زیپکەکانی ژێر پێست، پاک کردنەوەی پێست پێشنیار دەکەن.

بە پێی وتەەی دکتۆر داوودی، لە پزیشکیدا پڕۆسەی کەڵک وەرگرتن لە چاک کەرەوە بێ هێرشەکان هەتا ئەو شوێنەی بکرێت بەکار دەبرێت. بەو شێوەی کە یەکەم جار لە چاک کەرەوەی دەوایی کەڵک وەربگرین. ئەگەر پێست بە چاک کەرەوەی دەوایی چاک نەبووەوە، لە قۆناغی دوایی‌دا کەڵک گرتن لە چاک کەرەوەی پێشکەوتووتر دەست پێدەکەین. هەڵبەت شێوازەکانی دیکە، لەچاو چاک کردنەوەی دەوایی و بێ هێرش، زۆرتر ئازار و ئەنجامی خراپی هەیە.

بە پێی وتاری دکتۆر ئەمیر هوشەنگی ئێحسانی، دەنکە سپیەکان بە 3 شێواز دەناسرێن و دەتوانن یان کیسی چڵکی وردی چەوریەکانی ژێر پێست بن، یان لە ئاڵگەکانی ئارەق بن. کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی جوانکاری چەور، تیشکی خۆر و تەمەن دەتوانن هەندێ کێشەی پێستی سپی لە ژێرچاو دروست بکەن. بۆ چاک کردنەوەی ئەم جۆرە شتانە دەوای گیایی کاریگەر نیە و تەنیا ڕێگەی چاک بوونەوەی ئەم دەنکانە، لەیزەر یان سوتاندنە. ئەم دەنکانە بە خاڵی کردنەوە چارەسەر نابن، بەڵکو زۆرتر لە ژیر پێستدا گەورە دەبن.

سابوون بۆ پێستی چەور:

هەندێک لەو کەسانەی کە پێستی وشکیان هەیە، قەت نابێت پێستی دەمووچاویان زۆرتر لە جارێک لە ڕۆژدا بە سابوون بشۆن. لە هەندێک کاتدا، هەر پێویست ناکات ڕۆژانە پێستی دەم‌و چاویان بە سابوون بشۆن. بە پێچەوانەوە بۆ کەسانێک کە پێستیان چەورە، پێشنیار دەکرێت بەلانی کەم دوو جار لە ڕۆژدا پێستی دەم‌و چاویان بە سابوون بشۆن.

پسپۆڕانی پێست بڕوایان هەیە ئەو کەسانەی کە پێستی چەوریان هەیە، واتا پێستیان لە ڕادەبەدەر چەوری دەڕژێنیتە دەرەوە، زۆرتر زیپکە دەردەکەن. ئەم کەسانە دەتوانن لەو سابوونانە کەڵک وەربگرن کە دەوای دژە زیپکە و دژە میکڕۆبیان تێکلاوە، یان سابوونە دژە بەکتریایەکان بەکاربەرن.

هەروەها بابەتی لەناوبردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ لە کانیاو ببینە.

سابوونی دەوایی دژە زیپکە بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان زیپکە زۆر دەردەکات زۆر باشە، بەڵام نابێ لە رۆژێکدا زۆرتر لە دوو جار بەکاری بەرن. هەروەها ئەو کەسانەی کە زۆر ئارەق دەکەن و بۆی ئارەقەکەیان پێ ناخۆشە، دەتوانن لەو سابوونانە کە مادەی یان دژە ئارەقیان تێدایە کەڵک وەربگرن.

پسپۆڕەکانی پێست بڕوایان هەیە کە ڤیتامینەکان و مادە کانزاییەکانی ناو هیچ سابوونێک ناچێتە ناو پێستەوە. کەوایە پێوەری هەڵبژاردنی سابوون بۆ شۆردنی دەم‌و چاو، تەنیا دەبێت جۆری پێست و پێکەوتنی سابوونەکە بێت. تێکڵاوەکانی ناو سابوونەکە کە بەسەریەوە نوسراوە هیچ گرینگ نیە.

دەوای گیایی بۆ پێستی چەور:

بۆ باشتر بوونی پێست بە شیوازێکی ئاسایی و گیایی دەتوانن لەو مادانەی خوارەوە کەڵک وەربگرن.

  • ڕۆژانە کەوچکێکی چێشت خۆری ڕۆنی تووی کەتان بخۆن. خواردنی ڕۆنی تووی کەتان دەبێتە هۆی شێداربوونەوە و باش بوونی کۆئەندامی هەرس کردن.
  • یەکێک لە دەوا خۆماڵیەکان بۆ کونتڕۆڵی چەوری پێست، شیرە. دەتوانن شیر بە تەنیایی یان تێکڵاو لەگەڵ ئاوی لیمۆترش بدەن لە دەم‌و چاوتان. شیر پێست‌تان نەرم و شێدار دەکاتەوە، بێ ئەوەی کە چەوری پێست زۆر بکات.
  • خواردنی جۆرە جیاوازەکانی میوە و سەوزی چەوری پێست دەهێنێتە سەر ئاستی شیاوی خۆی. بۆ هەڵماو دانی پیست دەتوانن لە گیاو گژەکان وەکو: ڕازیانە، هەمیشە سەوز یان هەمیشە بەهار، بەیبوون و ئوستۆخۆدوس کەڵک وەربگرن. کەڵک وەرگرتن لەو ماسکانە کە پاشماوەی خانەکانی پێست لە ناودەبات، بۆ ئەم جۆرە پێستانە زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی کە کونە گیراوەکانی پێست باز دەکات و پاشماوەی خانە مردوەکانی پێست کە دەبێتە هۆی ئەستوور و چەور بوونی پێست، لەناو دەبات.

ماسکی پێستی چەور:

لە جۆرەکانی ماسکەکانی ژێرەوە بۆ پێستی چەور دەتوانن کەڵک وەربگرن.

ماسکی هەڵووچە

بۆ دابین کردنی ماسکی هەڵووچە تەنیا دەبێت ناوکی هەڵووچەکە دەربهێنن و دوای ئەوە هەڵووچەکە پان بکەنەوە. چەن تکە ڕۆنی بایەم بکەن بەسەریا و جوان تێکڵاوی بکەن. دوای ماوەی 20 خولەک بیساون بەسەر پێست‌تان‌دا و لە کۆتایی‌دا بە لۆکەیەک کە بە گوڵاو تەڕ بوە بیسڕن.

ماسکی لیمۆترش

بۆ دروست کردنی ماسکی لیمۆترش، ئاوی دوو لیمۆ بگرن و لەگەڵ هەنگوینی گەرم تێکڵاوی بکەن. بیساون بەسەر پێست‌تان‌دا و دوای 20 خولەک، بە لۆکەیەک کە بە گوڵاو تەڕ بوە پاکی بکەنەوە.

ماسکی گێزەر

ماسکی گێزەریش لە ئاوی گێزەر دروست دەکرێت. بۆ ئەم ماسکە کەمێک ئاوی گێزەر لەگەڵ ماست تێکڵاو دەکەن و بە قامک دەیساون بەسەر پێست‌تاندا. دوای 20 خولەک، بە لۆکەیەک کە داوتانە لە گوڵاوەوە پاکی بکەنەوە.

ماسکی کوولەکە

ئەم ماسکە زۆر خۆش و بێ زەحمەت دروست دەبێت. کەمێک کوولەکە پان بکەنەوە و بۆ هاوسەنگ کردنی چەوری پێست‌تان بیدەن لە دەمووچاوتان.

ماسکی سپێنەی هێلکە

سپێنەیەکی هێلکە جوان بشێوێنن. دوای ئەوەی کە کەفی کرد، نیوە لێوانێ لیمۆترشی تێکەن. جوان تێکڵاوی بکەن و بیدەن لەسەر تەواوی پێست‌تان. دوای 15 خولەک، بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن.

ماسکی خەیار

خەیارەکە بکوڵێنن و پانی بکەنەوە. وەکو ماسک بینێنە سەر پێست‌تان و دوای 15 خولەک، بە ئاوی شیلەوگەرم پاکی بکەنەوە.

ماسکی سێو

سێوێک بدەن لە ڕەندە و 5 کەوچک هەنگوینی تێکڵاو بکەن. بیدەن لە پێستی دەم‌و چاوتان و دوای ماوەی 10 خولەک بە ئاوی سارد بیشۆن.

شۆردنی پێستی چەور و زیپکاوی

شۆردنی بەیانیانی زوو بۆ ئەوە باشە کە ئەو بەکتریانەی کە لە ماوەی شەودا هاتوونەتە سەر پێست، لەناو بچن. شۆردنی پێست لە شەودا دەبیتە هۆی پاک بوونەوەی پیسیەکان، تەپ‌و تۆز و مادەی جوانکاری سەر پێست. ئەگەر لە ڕۆژدا هەست‌تان کرد دەبێت پێست‌تان بشۆن، تەنیا بە ئاوی شیلەوگەرم ئاوی بکێشن و قەت پاک کەرەوەی لێمەدەن.

هەرکات لە پاک کەرەوە کەڵکتان وەرگرت، پاک کەرەوەی پێستی چەور و زیپکاوی بەکار بەرن. ئەلکول و ڕۆن خۆیان دەتوانن ببنە هۆی زیپکە نوێکان. سەرنج بدەن ئەو مادە پاک کەرەوانەی کە بەکاری دەبەن، ئەلکول و ڕۆنیان تێدا نەبێت.

بۆ ئەو پێستانەی کە زوو زیپکە دەردەکەن، لە شێدار کەرەوەیەک کەڵک وەربگرن کە جگە لە کونترۆڵ و هاوسەنگ کردنی چەوری پێست، مادەی چاک کەرەوەیشی تێدا بێت هەتا ئەو ئارۆزانیانەی پێست کە لەبەر شۆردن پێک دێت، لەناو بەرێت.

خاڵەکانی‌تر بۆ چاک کردنەوەی پێستی چەور

لە کەرەستەی جوانکاری و کرێمە بێ چەوریەکان (کرێمی شێدارکەرەوە نە چەور) کەڵک وەربگرن. هەرکات دەچنە بەر تیشکی خۆر، هۆشتان ببێت. ئەگەرچی وادەزانین کە تیشکی خۆر پێست وشک دەکاتەوە، بەڵام گەرمای زۆر، دروست کردنی چەوری پێست زۆر دەکات. لە ژێر چاوەدێری پزیشکدا لە یارمەتیدەری ڤیتامین B Complex، ڤیتامین A، ڤیتامین C، زینک و ڤیتامین E و موڵتی ڤیتامین کەڵک بگرن.

دوو جار لە هەفتەدا پێستی دەم‌و چاوتان هەڵماو بدەن. ئەم کارە ڕادەی دروست کردنی چەوری پێست هاوسەنگ دەکات. بۆ ئەم کارە دەبێت کاسەیەک پڕ لە ئاوی کوڵاتوو لە سەر عەرز یان مێزێک دابنێن و خاولیەک بدەن بە سەرتانا. سەری خۆتان بۆ 10 خولەک بگرن بەسەر کاسەکەوە، بەڵام هۆشتان بێت نەسووتێن. دەم‌و چاوتان زۆر نزیکی کاسەکە مەکەنەوە. لە کۆتایی‌دا دەم‌و چاوتان بە ئاوی سارد بشۆن.

خواردنی پرۆتین زۆر بکەن. بەڵام خواردنی شیرینی و خوێ کەم بکەن. ئەو شتانەی کە پرۆتین‌یان زۆر تێدایە بریتین لە: هێلکە، شیرەمەنی، گۆشتەکان و دانەوێڵە. باش بخەون، لەبەر ئەوەی کە چاک بوونەوەی خانەکانی پێست لە خەو و ئاسایشدا باش‌تر ڕوودەدات. وەرزش کردن بۆ پاراستنی تەندروستی پێست باشە. ڕۆشتنی خوێن لە پێست‌دا زۆر دەکات، لەبەر ئەوەش، خۆراکی پێست دابین دەبێت و لە مادە خراپەکان پاک دەبێتەوە.

ئەم بابتەی کانیاوتان پێ پێشنیار ئەکەین: جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە