چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا

دەستەکان و پاکانی ئێمە لەبەر ئەوەی کە زۆرتر بەدەرۆن، زۆر شت هەیە کە زۆربەی کاتەکان دەبێتە هۆی ڕەش‌تر بوونی پێستی ئەم شوێنانە. ئەوەی کە بەردەوام لەبەر خۆردا بیت، دەبێتە هۆی زۆرتر بوونی مێلانینی پێست. مێلانین بۆ پارێزگاری لە پێست ڕەش‌تری دەکات. بەتایبەت لە دەستەکان و پاکاندا کە جل‌و بەرگی پێوە نیە و کرێمی دژە خۆریشی لێ نادرێت. کانیاو چەند چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا و پاراستنی پێست بە ئێوە دەناسێنێت.

جگەلە خۆر، ڕەشی پێست دەتوانێت بە هۆی خۆڵ، پیسی و کەوتنی مادە کیمیاویەکان لە پێست بێت. زیاتری خەڵک، جوانی دەست پێیان بەلاوە گرنگ نیە و هەر بیریان بەلای دەمووچاویانەوەیە. بەڵام دەبێت وەکو یەک سەرنجی گشتی لەش بدرێت. با بە گشتی لەش بپارێزرێت و ڕەش نەبێت.

دەست و پای ڕەش جوان نیە و دەتوانێت ئێوە دڵ‌نیگەران کات. بەڵام خۆشبەختانە ڕێگای سروشتی زۆر بۆ سپی کردنەوەی ڕەنگی ڕەشی دەست و پا هەیە.

7 چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا

چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا

  1. لیمۆترش

لیمۆترش ڕێگایەکی سادە و هەرزان بۆ سپی کردنەوەی پێستە. تایبەتمەندی ترشی لیمۆترش وەکو سپی کەرەوەیەکی سروشتی کاریگەری هەیە. لیمۆترش پڕە لە ڤیتامین سی C و خانە مردوەکانی پێست لادەبات. ئەم کارە ڕەنگی پێست سپی و ڕۆشن دەکات و بۆ پەرەسەندنی خانە نوێکانی پێستیش زۆر باشە.

لیمۆترشێک لە ناوەڕاستەوە لەت کەن و کەمێ شەکر بکەن بە سەریا. ئەمجار پێستانی پێ مەساج بدەن با خانە مردوەکان و پیسیەکانی سەر پێست خاوێن بێتەوە. دوای 10 خولەک بە ئاو بیشۆن. لە هەفتەدا یەکجار ئەم کارە ئەنجام بدەن. هەروەها دەتوانن کەمێ ئاولیمۆی تازە لەگەڵ هەنگوین تێکڵاو بکەن و بیدەن لە پێست‌تان. با ١٥ خولەک بمێنێتەوە، جا بە ئاو بیشۆن. ئەتوانن ڕۆژێک دووجار ئەم کارە ئەنجام بدەن. لەبیرتان بێت دوای کەڵک گرتن لە لیمۆترش کرێمی شێدارکەرەوە بەن لە پێست‌تان با وشک نەبێت. بەلانی کەم یەک دوو ساعەت مەچنە بەر خۆر.

  1. ماست

ترشی لاکتیکی ناو ماست، چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا و هۆکارێکی کاریگەرە. ترشی لاکتیک دەتوانێت چینە سەروەکانی پێست لابەرێت و پێست شێدار کاتەوە. هەروەها پرۆتین و ڤیتامینەکانی ناو ماست، پێست‌تان شێدار دەکات. کەمێک ماست بدەن لە شوێنە ڕەشەکانی سەر پێست‌تان و مەساجی بدەن. لیگەڕێن با 10 تا 15 خولەک بمێنێتەوە و لە کوتاییدا بە ئاو بیشۆن. یەک دووجار لە ڕۆژدا ئەم کارە بکەن.

هەروەها دەتوانن ماست لەگەڵ بۆنی ڕۆز تێکڵاو بکەن و کەوچکێک گلیسیرینی گیایی تێبکەن. دەست و پاتان بەم تێکڵاوەیە جوان مەساج بدەن. لیگەڕێن با شەو پیۆ بمێنێتەوە و بەیانی زوو بە ئاوی سارد بیشۆن. هەرچی شەوە بەر لە خەو ئەم کارە بکەن.

  1. خەیار

خەیار دەتوانێت دەست و پاتان لە ماوەیەکی کەمدا سپی بکاتەوە. ڤیتامینی A کە هالەناو خەیاردا، بە کۆنترۆلی دروست بوونی مێلانین، پێست‌تان سپی دەکاتەوە.

ئەم میوە ئاوەکیە پێست‌تان شێدار دەکات. بە خەیاری قاش کراوی تازە بۆ ماوەی 5 خولەک پێست‌تان مەساج بدەن. بە ماوەی 15 خولەک لیگەڕێن و دوای ئەوە بە ئاوی سارد بیشۆن.

ڕێگایەکی دیکە ئەوەیە کە خەیارێکی تازە ورد کەن و لەگەڵ 2 کەوچک ژێلی ئالۆڤێرا تێکڵاوی کەن. بیساون بە دەست و پاتان‌دا و لیگەڕێن 10 خولەک بمێنێتەوە. لە کۆتاییدا بە دەسماڵێکی نەرم پاکی بکەنەوە.

  1. ئالۆڤێرا

ئالۆڤێراش دەتوانێت ڕەنگی سەرەکی پێست بگەڕێنێتەوە. ئالۆڤێرا دەتوانێت دنکە ڕەنگیەکانی ناو پێست کۆنترۆل بکات و لەبەر ئەوەش ڕەنگی پێست سپی دەکات. هەروەها شێدار کەرەوەیەکی سروشتیە و بە شێوازێکی سروشتی پێست ئەدرەوشێنێتەوە. ژێلی ئالۆڤێرا لە گەڵاکەی دەربێنن و 5 خولەک بیدەن لە دەست و پاتان. 30 خولەک بێستن و دوای ئەوە بە ئاو بیشۆن. دووجار لە ڕۆژدا ئەم کارە بکەن. هەروەها دەتوانن دوو کەوچک ژێلی ئالۆڤێرا لەگەڵ چەند تکە ڕۆنی بادەم تیکڵاو بکەن. ئەم تێكڵاوە بدن لە شوێنە ڕەشەکانی پێست‌تان و مەساجی بدەن. 15 تا 20 خولەک بێستن و ئەمجار بە ئاو بیشۆن. لەبیرتان نەچێت کە دوای کەڵک گرتن لە ئالۆڤێرا مەچنە بەر تیشکی خۆر.

چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا

  1. توێکڵی پرتەقاڵ بۆ چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا

توێکڵی پرتەقاڵ کە زۆربەی ئێمە فڕی ئەدەین، دەتوانێت ڕەشی پێست سپی کاتەوە. ئەم میوە، پڕە لە ڤیتامین سی C و پێست سپە دەکات. هەروەها ترشی سیتریکی ناو توێکڵی پرتەقاڵ چینە سەروەکانی پێست لادەبات. دوو کەوچک توێکڵی پرتەقاڵی وردکراو لەگەڵ کەمێ ماست یان شیر تێکڵاو بکەن و بیدەن لە پێست‌تان. ئەم هەویرە بۆ ماوەی 20 خولەک بدەن لە پێست‌تان. بە هێواشی بە هەویرەکە پێست‌تان مەساج بدەن با چینە بەکارنەهاتوەکانی پێست لابەرێت. دەتوانن یەک دووجار لە هەفتەدا ئەم کارە بکەن.

  1. تەماتە

مادەکانی ناو تەماتە پێست سپی دەکاتەوە. لیکۆپێن دژەئۆکسیدانێکی ناو تەماتەیە کە لە پێست بەرامبەر بە تیشکە خراپەکانی خۆر پاریزگاری دەکات. هەروەها تەماتە دەتوانێت خانە مردوەکانی پێست خاوێن کاتەوە و پێست نەرم و شێدار بکات. لەتێک تەماتە بساون بە پێست‌تاندا و لیگەڕێن با وشک بێتەوە، جا ئەمجار بە ئاو بیشۆن. هەرچی ڕۆژە بەرلە حەمام ئەم کارە بکەن.

ڕێگایەکی دیکە ئەوەیە کە بە ڕادەیەکی بەرامبەر ئاوی تەماتە و لیمۆ تێکڵاو کەن و بیدەن لە پێست‌تان. دوای 10 تا 15 خولەک بیشۆن و یەک دووجار لە ڕۆژدا ئەم کارە بکەن.

  1. زەردەچەوە بۆ چارەسەری خۆماڵی بۆ لابردنی ڕەشی دەست و پا

زەردەچەوە ڕێگایەکی زۆر باش بۆ سپی کردنەوەی پێستە. لە زەردەچەوەدا کورکومین هەیە کە دژەئۆکسیدانێکی قەویە و یارمەتی کەم کردنەوەی دروست بوونی مێلانینی پێست دەدات. دوو کەوچک زەردەچەوە لەگەڵ شیری سارد تێکڵاو کەن، بەجۆریک کە ببێت بە هەویر. بیساون بە پێست‌تاندا و لیگەڕین بە ماوەی 20 خولەک بمێنیتەوە. لە کۆتاییدا بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. دەتوانن دوو سەجار لە ڕۆژدا ئەم کارە بکەن. هەروەها دەتوانن دوو کەوچک زەردەچەوە لەگەڵ دوو کەوچک ڕۆنی زەیتوون تێکڵاو کەن و هەویری لێ دروست بکەن. چینێکی ناسکی لێ بنێنە سەر پێست و دوای 10 خولەک بیشۆن. ئەتوانن 3جار لە هەفتەدا ئەم کارە بکەن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە