پێک‌خستنی پێڵاو لەگەڵ ستایل

پێڵاوەکان یەکەمین بەشی ستایلی ئێوەن کە دەبیندرێن. ئەمە خاڵێکە کە بە ئێوە دەڵێت گرنگ نیە چ ستایلێک هەڵ‌دەبژێرن و بۆ کوێ دەچن، باش وایە جوان بیر لە پێڵاوەکان‌تان بکەنەوە. تێکڵاو کردنی ڕەنگەکان و هەڵبژاردنی مۆدێلی دروستی پێڵاوی پیاوانە، دەتوانێت لە دروست کردنی ستایلێکی سەرنج ڕاکێش یارمەتیتان بدات. هەروەها دەتوانن شێوازێکی تایبەت بە خۆتان بەس بە پێک‌خستنی پێڵاو لەگەڵ ستایل دیاری بکەن و بیناسێنن، با هەمووکەس سەرنجی ئێوە بدات و هەموو چاوەکان ئێوە ببینن.

پێک‌خستنی پێڵاو

پێک‌خستنی پێڵاو لەگەڵ ستایلی جل و بەرگەکەت

ئەوەی کە مۆدێلی کەوشەکەت جوان بێت، بەقەد ئەوەی کە کوالێتی زۆری ببێت گرنگە و هەڵبەت دەبێت بە دروستی لەگەل جل‌و بەرگەکان‌تان ڕێک کەوێت.

 پانتۆڵی کەتان(لۆکە) بۆ ستایلی هەمیشەیی

نزیک‌ترین بەشی ستایلی ئێوە بە پێڵاوەکان‌تان شەلوارەکەتانە. کەواتە گرنگ‌ترین بەش کە دەبێت لەگەڵ پێڵاوەکان‌تان ڕێک‌بکەوێت مۆدێلی پانتۆڵەکەتانە. پانتۆڵی کەتان یان لۆکە لە ناو تێکڵاوەی ستایلی نیوەفەرمی‌دایە و زۆر بە ئاسانی لەگەڵ سێتی ستایلی ڕۆژانەی ئێوەدا یەک دەکەوێت.

پانتۆڵی کەتانی پیاوانە دەتوانێت بە ئاسانی شێوازی تایبەت بە ئێوە بناسێنێت. ئەو پانتۆڵانە لەگەڵ ئەوەی کە زۆر سووک و خۆشن، جۆری زۆریشیان هەیە. بۆ هەر شوێنێک کە دەتانەوێت بڕۆن، دەتوانن پانتۆڵیکی لۆکە بدۆزنەوە کە لەگەڵ بەشەکانی تری ستایلی ئێوە وەکو تی‌شێرت (T-shirt) و پۆلۆشرت یان تی‌شێرتی یەخەدار (polo shirt) و کراسی پیاوانە یەکی بخەن.

کەوایە ئێوە هەڵبژاردەی زۆرتان بۆ ڕێک خستنی ئەم مۆدێلە پانتۆڵە لەگەڵ جۆرەکانی پێڵاوی کۆلێج و پێڵاوی کالەی پیاوانە هەیە. هەروەها دەتوانن لەگەڵ نیو بووتی پیاوانە یەکیان بخەن.

پێڵاوی کالە

لە بواری پێڵاوی کالە، تەنیا هەڵبژاردەی ئێوە پێڵاوی کالە(کەتانی) کلاسیکە. کالەیەک کە چوارچێوەیەکی ئاسوودە، تەخت و دیزاینی سادە و مینیماڵی ببێت. ئادیداس (adidas) باش‌ترین پێڵاوە کلاسیکە کەتانیەکانی هەیە.

پێک‌خستنی پێڵاو

هەڵبژاردەیەکی دیکە کە دەتوانین لە بەرچاوی بگرین، پێڵاوی ئاسوودەی بەن‌دار یان بێ‌بەنی پیاوانەیە. ئەو پێڵاوانە چوارچێوەیەکی نیوە فەرمی‌یان هەیە و ئەوەی کە لە ناو ستایلی ئێوە چۆن ببیندرێت، بە تەواوی پەیوەندی بە بەشەکانی تری ستایلی ئێوەوە هەیە. ئەم پێڵاوانە زۆرتر لە جنسی چەرم یان جیرن.

پێک‌خستنی پێڵاو لە جۆری ئاسودە و کۆلێج

دەبێت لە نێوان پێڵاوی ئاسودە و کۆلێج کەمێک جیاوازی دابنێین. پێڵاوی کۆلێج چوارچێوەیەکی تەواو ڕۆژانەی هەیە و زۆربەی کاتەکان بە پانتۆڵ ناکەوێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ پانتۆڵی کورت ڕێکی بخەن. لە بیرتان نەچێت کە لە ناو پێڵاوی کۆلێج‌دا هەرگیز نابێت گۆرەویەکان‌تان ببیندرێت. دەبێت پێڵاوی کۆلێج لەگەڵ گۆرەوی کورت بکەنە پێ‌تان.

لە کۆتایی‌دا شەلواری لۆکە، باش‌ترین تێکڵاوە لەگەڵ نیو بووتی کلاسیک و بەن‌دارە پیاوانەکان. لە ڕاستی‌دا ئەم تێکڵاوە بۆ ڕۆژە سارد و باراناویەکان زۆر باشە.

هەروەها یەک خستنی پێڵاو و جل‌وبەرگ دەتوانێت یارمەتی دەری تۆ بۆ باشتر کردنی ستایڵکەت بێت.

گرنگ‌ترین تایبەتمەندی پانتۆڵی لۆکە، جۆری جیاوازی ڕەنگەکان‌یانە. لە بواری ڕەنگەکان‌دا بە تایبەت ئەو کاتەی کە دەتانەوێت چەند ڕەنگ لە ناو ستایلتان‌دا دابنێن، دەبێت زۆر هۆشتان ببێت. جگە لەوەی کە ڕەنگەکان دەبێت بە یەک بکەون، دەبێت بزانن کە باش‌ترین ڕەنگەکان بۆ هەر ڕەنگی پێست، کام ڕەنگە.

بەکارهاتووترین پێڵاوی پیاوانە بۆ ستایلی کەژوال (Casual)

یەکێک لە پانتۆڵە پیاوانەکان کە زۆرتر بەکار دەهێندرێت، پانتۆڵی کابۆیە. دەتوانن ئەم پانتۆڵە هەم بۆ ستایلێکی ڕۆژانە، هەم لەگەڵ جل‌و بەرگێکی نیوە فەرمی و هەم بۆ پیاسەکانی ئاخری حەوتە لەبەر بکەن.

پێک‌خستنی پێڵاو لەگەڵ کابۆ دەبێت کام پێڵاو لە پێ بکەن؟

دەبێت بزانن کە لەگەڵ کابۆ دەبێت کام پێڵاو لە پێ بکەن؟ بۆ ڕێک خستنی ستایلێکی ڕۆژانە، یەکەمین هەڵبژاردەی پیاوان، پێڵاوی پیاوانەی کالەیە. لەبەر ئەوەی کە پێڵاوی کالە ئاسوودەیە و ڕواڵەتی جوان و سادەی هەیە و بەکارهاتوە. بەڵام کام مۆدێلی پێڵاوی کالە باش‌ترین هەڵبژاردەیە؟

دەتوانن پێڵاوی کەتانی تایبەت بە ڕێگە ڕۆیشتن هەڵبژێرن. ئەو پێڵاوانە هاوکات کە ڕواڵەتی جوان‌یان هەیە، بە لەپێ کردن‌یان هەست بە ئاسوودەیەکی بێ‌وێنە دەکەن. ئەم پێڵاوانە بە نێوی کالەی چانکی (Chunky) ناسراون.

جۆرەکانی پێڵاوی بەن‌داری جیری پیاوانە بە ڕەنگی قاوەیی ڕۆشن و چوارچێوەی نیوەفەرمی بۆ پێک‌خستن لەگەڵ پانتۆڵی کابۆ شیاو و گونجاون. جگە لەمانەی کە باسمان کرد، ئەگەر دەتانەوێت ستایلێکی جیاواز و تایبەت‌تان هەبێت، دەتوانن کالەی ساق بەرز یان بووت بە ڕەنگی سوور، شین یان زەرد بکەنە پێتان. لەم بوارەدا کەتانی کانڤێرس (Convers) بەردەوام باش‌ترین هەڵبژاردەیە.

باش‌ترین هەڵبژاردە بۆ ستایلی فەرمی و پانتۆڵی قوماش:

ئەگەر پانتۆڵی فەرمی پیاوانە هەڵدەبژێرن و دەتانەوێت ستایلێکی فەرمی‌تان هەبێت، جگە لە پێڵاوی بەن‌داری پیاوانە، هەڵبژاردەی دیکە‌تان نیە. بەڵام پێڵاوی بەن‌داری پیاوانەی فەرمیش جۆری جیاوازیان هەیە. پێڵاوی ئاکسفۆرد (oxford) بە ڕووی پەرچ کراوەوە، پێڵاوی دێربی (Derby) بە پەنجەی باریکەوە، پێڵاوەکانی cap toe بە پەنجەی گرد و ڕواڵەتی جوان، نیوبووتە فەرمیە پیاوانەکان و مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی دیکە دەتوانن بە حەزی ئێوە ستایلێکی تایبەت ساز بکەن.

تەنیا پێویستە ڕەنگی تەواوی وردەکاری چەرمی ستایل‌تان وەکو: پێڵاوی فەرمی، دەسبەنی سەعات، قایش و بەشەکانی تر وەکو جانتا، هاوچەشن بن و بەیەک بکەون.

پێک‌خستنی پێڵاولە کۆتایی‌دا دەبێت ئەم خاڵانە بزانن

پێک‌خستنی پێڵاو لە جۆری کالەی کلاسیکی سپی، زۆر سادە و ساکار لە هەر ستایلێکی ڕۆژانەدا جێ دەگرن و زۆرتر لە هەر بەشێک لە ستایلی ئێوە دەبیندرێن. بەڵام لە بیری مەکەن کە بەردەوام ئەو پێڵاوانە پاک ڕابگرن.

ئەگەر دەتانهەوێت تەواو ڕێک‌و پێک دەرکەون، بەشی سەرووی جل‌و بەرگەکەتان لەگەڵ پێڵاوەکان‌تان ڕێک بخەن. واتا ئەگەر پێڵاوی ڕەنگی دەکەنە پێ‌تان، باش وایە لە تی‌شێرت یان پۆلۆشێرتی هەر لەو ڕەنگە کەڵک وەربگرن. ئیزن بدەن پێڵاوەکان‌تان ببیندرێن. بەس دەبێت ئەو بەشانەی تری ستایلی ئێوە ڕەنگی سروشتی و سادە و چوارچێوە و تەرحی کلاسیک‌یان هەبێت.

دەتوانن هاو ئاهەنگیەکی تەواوتان هەبێت. ئەگەر پێڵاوی کۆلێجی شین هەڵدەبژێرن، دەتوانن شەلواری کابۆی شینی تاریک و کراسی شینی سادەی لەگەڵ ڕێک بخەن. تەنیا ئەم خاڵە گرنگەتان لەبەرچاو بێت کە نابێت خەستی هەموو ڕەنگەکان کە لە ستایلتان بە کارتان بردوە یەکسان بێت. بەڵکو ئەو ڕەنگانەی کە لەیەک دەچن بە ڕادەی تون و ڕۆشن بەکار بەرن.

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close