پێستی گەشاوە و زیندووم چۆن هەبێت؟

پێستی گەشاوە و جوان چ بۆ پیاوان چ بۆ ژنان زۆر گرنگە. زۆر کەس دەبیندرێن کە بە هۆی نالەباری پێست سیقەیان بە خۆیان نەماوە. لە هەمان کاتیش‌دا ئەم کەسانە بۆ چارە سەری کێشەی پێستی خۆیان زۆر هەوڵ دەدەن بەڵام یان نازانن چی بکەن یان لە نێوان ژمارەیەکی زۆر لە پێشنیارەکان سەرگەردان دەبن. ئێستا ئەگەر تۆش دەتەوێت پێستێکی نەرم و سپیت هەبێت، ئەم وتارەی کانیاو بخوێنەوە.

بو پێستی گەشاوە خوت لە هێرشەکانی هەتاو بپارێزە:

بەر لە هەموو شت دەبێ بزانین کە بۆچی ڕەنگی پێستی گەشاوە گۆڕانکاری بە سەر دێت. هۆکاری سەرەکی ئەم بابەتە تیشکی خۆرە. بەشێک لە تیشکەکانی خۆر کە دەگەنە زەوی زیان بارن. بە تایبەت تیشکی سەرو وەنەوشەیی گەورەترین هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی پێستە. کەواتە ئێوە بە تاکید دەبێ لە کرێمی دژە خۆر کەڵک وەربگرن. بۆ ئەوەی ئەم ئیشە کاریگەر بێت و پێستی ئیوە بپاڕێزێت، پێویستە SPFی لانی کەم ٣٠ بە کار بهێنن. زۆربەی کارناسەکان دەڵێن SPFی ١٥ کاریگەر نیە. واتە هەندێ لە تیشکە مەترسی‌دارەکانی خۆر لە SPFی ١٥ دەگەنە سەر پێست. بۆ نمونە دەتوانین تیشکەکانی UVA و UVB ناو ببەین. بەڵام ئەگەر کرێمی دژە خۆر بە SPFی کاریگەر بە کار بهێنن بۆ ٩٨٪ تیشکەکانی خۆر ناگەن بە سەر پێستی ئێوە.

لابردنی زیپکە و پەڵە پێست سپی دەکاتەوە:

هەڵگرتنی توێژێک لە خانە(سێلول) مردوەکانی پێست دەتوانێ ببێتە هۆی پێستێکی گەشاوە بۆ تۆ. واتە ئەم خانە مردوانەی پێست ڕوخسار یان جەستەت ڕەش هەڵدەگرسێنێ. ئێوە دەتوانن لە کرێمە ئێسکرابەکان (Scrub Cream) کەڵک بگرن. کرێمە ئێسکرابەکان خاوەنی هەندێ زەڕەی ورد یان گەورەن کە هێزی لابردنی توێژێک لە پێست یان شوێنی زیپکە و پەڵەیان هەیە. یان دەتوانن بۆ ئێسکرابی جەستەت شانە بە کار بهێنی. بەڵام بە ئەکیدەوە بۆ پێستی هەستیاری ڕوخسارتان د ەبێ لە شانە یان فرچەی نەرم سود بگری.

پێستی گەشاوە

چەن ڕێگا و ڕەوشتی سروشتی بۆ پێستێکی گەشاوە:

لێرەدا کارناسەکانی کانیاو هەوڵیان داوە چەن ڕێگەی کاریگەر بۆ گەشاوەیی پێست ئاراستەی ئێوە بکەن. خاڵی سەرەکی ئەم پێشنیارانە ئەوەیە کە پێویست بە کات یان پارەیەکی زۆر ناکات. واتە هەر کام لە ئێوە دەتوانن لە ماڵی خۆتان بە کاری بهێنن.

هەروەها لەناو بردنی پەڵه و زیپکە بە مکیاج لەکانیاو لە دەست مەدە.

1- ئاو لیمۆ:

ئاو لیمۆ خاوەنی ئاسیدەکانی ئاڵفا-هیدرۆکسیە(AHA). زۆربەی کرێمە ئێسکرابەکانیش هەر لە ئەم جۆرە ئاسیدانە پێک دێن. ئاو لیمۆ توێژی سەرەوەی پێستت لادەبات و توێژی خوارەوە ئەکەوێتە بەرچاو. شایەنی باسە کە لە لیمۆدا ئاسید سیتریکیش دەس دەکەوێت کە ئەم جۆرە لە ئاسید دەبێتە هۆی گەشاوەیی و ڕۆشن بوونەوەی پێست. سەرنج بدەن کە دەبێت ئاولیمۆ لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەن و هەندێ تراوی بکەنەوە. ئەمە بۆ بەرگری لە کزانەوە و سووتانەوەی پێستە. لێگەڕێن بۆ ماوەی ٢٠ خولەک ئاولیمۆ بە سەر پێست‌تانەوە بمێنێت، پاش ئەم ماوەیە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. زۆر گرنگە کە بزانن ئاولیمۆ پێست بەرانبەر بە خۆر هەستیار دەکات. بۆیە دوای بە کار هێنانی ئەم شێوازە مەچنە بەر هەتاو.

پێستی گەشاوە

٢- پەتاتە:

پەتاتە چونکە بە زۆری ڤیتامین C تێدا دەبیندرێت دەبێتە هۆی گەشاوەیی پێستی ئێوە. پەتاتەیەک ببڕن و بیکەن بە دو یان سێ قاشەوە، پاشان پەتاتەکە بساون بە سەر پێستی دەم‌‌و چاوتاندا و چاوەڕوان بن هەتا ئاوی پەتاتەکە بە تەواوی وشک دەبێتەوە. دوای چەن خولەکێک دەم‌و چاوتان بە ئاوی شیلە‌وگەرم بشۆن.

پێستی گەشاوە

٣- ماسکی زەردەچەوە:

زەردەچەوە مادەیەکی هندیە کە سەدان ساڵە بۆ ڕۆشن بوونەوە و گەشاوەیی پێست بە کار دێت. زەردەچەوە دروست بوونی مێلانین کە دەبێتە هۆی ڕەشی و تاریکی پێست، کۆنترۆڵ دەکات. زەردەچەوە لەگەڵ ڕۆن زەیت تێکەڵاو بکە هەتا وەکو هەویری لێ دێت. ئەم ماسکە بساوە سەروچاوت و پاش ٢٠ خولەک دەم‌و چاوت بە ئاوی شیلە‌وگەرم بشۆ.

پێستی گەشاوە

٤- ماسکی شیر یان ماست:

ماست و شیر هەردوکیان خاوەنی ئاڵفا هیدرۆکسی ئاسیدەکانن(AHA). هەر بەو شێوە کە پێش‌تر وتمان ئەم ئاسیدانە دەبنە هۆی لابردنی توێژی سەرەوەی پێست. ماست یان شیری چەور لەگەڵ بایەمی ورد کراو تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی وەکو هەویری لێ بێت. ئەمیش وەکو ماسکی زەردەچەوە ٢٠ خولەک بخە سەر پێستت. پاش ئەم ٢٠ خولەکە دەم‌و چاوت بە ئاوی شیلەوگەرم  بشۆ.

پێستی گەشاوە

5- گوڵاو:

گوڵاو هەندێ تایبەتمەندی هەیە کە پێست ڕۆشن دەکاتەوە و چارەسەری پەڵەکان دەکات. ٢ کەوچک گوڵاو، ١ کەوچک ئاولیمۆ، ٢ کەوچک شیر و ١ کەوچک ئاردی نۆک پێکەوە تێکەڵ بکەن. ئەم ئامێزە بساون بە دەم‌وچاوتان‌دا و وەکو ماسکەکانی دیکە پاش ٢٠ خولەک بە ئاوی شیڵە‌وگەرم بیشۆ.

پێستی گەشاوە

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە