پێستی سپی و شێوازی جوانکاریەکانی

لەم بابەتەی کانیاو جۆرەکانی جوانکاری پێستی سپی دەبینن. هیوادارم ئەم مۆدێلانەتان بە دڵ بێت و بتوانن بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانە، بە جوان‌ترین شێوە دەم‌و چاوتان مکیاج بکەن.

شێوازی جوانکاری پێستی سپی دەم‌و چاو

ئەوەی کە پێست سپی بێت، ئاواتی هەر خانمێکە. هەر لەبەر ئەوە باش وایە ئەگەر ئێوە پێستی سپی و جوان‌تان هەیە، لە مۆدێلی جوانکاری شیاو کەڵک بگرن. بەم کارە ڕوخسارێکی سەرنج‌ڕاکێش و جیاوازتان دەبێت. جوانکاری دەم‌و چاو بە پێستی سپیەوە هەتا ڕادەیەک سەخڵەتە. ئەو خانمانە کە پێستی دەم‌و چاویان ڕۆشن و سپیە، باش وایە لەبەر ئەوەی کە جوانکاری دەم‌و چاویان بێ‌عەیب‌تر بێت، سەرنجی هەندێک خاڵ بدەن.

جوانکاری دەم‌و چاو بۆ پێستە جۆراوجۆرەکان جیاوازە. بۆ نموونە ئەو خانمانە کە ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە نابێت لە جوانکاری گونجاوی ڕەنگی پێستی سپی کەڵک بگرن. لەبەر ئەوەی کە ئەم مۆدێلی جوانکاریانە تەنیا بۆ ڕەنگی پێستی سپی دەبێت. مۆدێلی جوانکاری بۆ پێستی ئەسمەر لەگەڵ مۆدێلی جوانکاری پێستی سپی و ڕۆشن جیاوازە.

مۆدێلە نوێکانی جوانکاری دەم‌و چاو بۆ پێستی سپیەکان

ئەو خانمانەی کە پێستی سپیان هەیە، دەبێت لە کاتی مکیاج کردن کرێم پودرێکی گونجاو بەکار بەرن. کرێمی دژەخۆری سادە و سروشتی بو ڕوون کردنەوەی پێستە سپیکان هەڵبژاردەیەکی گونجاوە. ئێوە دەتوانن دوای کرێمی دژەخۆری سادە، لە کرێم پودری دوو پلە تاریک‌تر بۆ دروست کردنی سێبەر لەسەر پێست‌تان کەڵک بگرن. ئەم کارە دەبێتە هۆی کانتۆرینگ لەسەر پێست و ڕوخسار و ڕەنگی پێست‌تان سروشتی‌تر دەخاتە بەرچاو.

جوانکاری دەمووچاو بە پێستی سپیەوە

لە جوانکاری دەمووچاو بە پێستی سپیەوە، بەشی جوانکاری چاوەکان زۆر گرنگە. هەر لەبەر ئەوە باش وایە لە شەیدی ڕەنگی وەکو شین، پەمەیی و سەوز بۆ مکیاجی چاوتان کەڵک بگرن. هەروەها باش وایە بۆ کێشانەوەی خەتی چاو، بریقەدار بوون بکەنە هەڵبژاردەی یەکەم. هەروەها لە خەتی چاوی ڕەنگی ڕەش و قاوەیی و سپی و خەڵووزی کەڵک بگرن. بەم شێوازە جوانی چاوەکانتان زۆرتر دەبێت.

پێستی سپی

ڕەنگی لێو و سەر ڕومەتی کاریگەری زۆری لەسەر سەرنج‌ڕاکێشی مکیاجی دەم‌و چاوتان هەیە. سەر ڕوومەتی بە ڕەنگی سوور و پەمەیی و سووری بڵاڵووکی بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەنگی پێستی سپی و ڕۆشن‌یان هەیە، هەڵبژاردەیەکی شیاو و لە هەمان کات‌دا گونجاوە. هەروەها باش وایە ئەو خانمانە کە ڕەنگی پێستیان سپیە لە سەر ڕوومەتی ڕەنگی ڕۆشن وەکو پەمەیی و بڕۆنزی بۆ مکیاجی دەم‌و چاویان کەڵک بگرن.

لەبیرتان نەچێت ئەو خانمانەی کە ڕەنگی پێستی سپیان هەیە، نابێت لە مۆدێلی جوانکاری خەست و تۆخ کەڵک بگرن. لەبەر ئەوەی کە ئەم جۆرە جوانکاریانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جوانکاریەکەتان دەستکرد دەرکەوێت.

هەر مۆدێلی مکیاجێک بۆ هەر ڕەنگی پێستێک بەکار نایەت. دەبێت خانمەکان لە مۆدێلی جوانکاریەک کەڵک بگرن کە بە پێستیان بکەوێت. لەم بابەتەی کانیاو لە جۆرەکانی جوانکاری دەم‌و چاو بۆ پێستێ سپیکان ئاگادار بوون. ئاواتەخوازم ئەم مۆدێلانە لە جوانکاری جوان‌تری خۆتاندا یارمەتیتان بدات.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وەڵامێک بنووسە