پیاوان و جل و بەرگ. پیاوان چۆن جل لەبەر بکەن؟

پیاوان و جل و بەرگ فەرمیکان یا خود نافرمیکان بابەتێکە کە بێگومان هموان بیری لە دەکەنەوە. دەڵێن گەر بە شێوەیەکی شیاو جل لە بەر نەکەیت، هه‌رگیز ناتوانی بچیتە سەر ئەو ئیش و کارەی کە حەزی پێ دەکەی. لە ڕاستی‌دا بۆ هه‌ر ئیشێک بە پێی شوێنی خۆی، دەبێ جل و بەرگی تایبەت و گونجاو هه‌ڵبژێریت. ئەگەر بیردەکەیتەوە یەک جۆری جل و بەرگ بۆ هه‌موو شوێن و دەڤەرێکی کاری شیاوە، بە هیچ شێوەیەک ئەم وتارەی کانیاو لە کیسی خۆت مەدە.

دۆخی شوێنی ئیشەکەت بناسە:

بابەتی پیاوان و جل و بەرگ شیاو دەبێت وات لەبکات بەو بروایە بگیت کاتێ دەچیتە شوێنێ بۆ ئەوەی وەرت بگرن، ستایلی جل‌و بەرگ تا ڕادەیەکی زۆر دیاری کراوە و ڕوونە کە چی لە بەر بکەیت. بەڵام پاش ئەوەی کە دامەزرایت، گەر ستایلی هه‌ڵە هه‌ڵبژێریت بە مانای ئەوەیە کە تۆ ڕێزت لە ئیشەکەت نەگرتوە یان یاساکان بێ بایەخ دەگریت. ئێمە لێرەدا شوێنی ئیشەکان(Workplace) بۆ ٣ بەش جیا دەکەینەوە؛

  1. ئیشی فەرمی و جدی
  2.  ئیشی نیوە فەرمی یان ئاسایی
  3. ئیشی ڕەفیقانە

پیاوان و جل بەرگ

ستایلی جدی بۆ شوێنی جدی:

پێش هه‌موو شتێک دەبێت بە جوانی کار یان وۆرک پلەیس (Workplace) فەرمی‌ و جدی بناسین. بەڕێوەبەر یان مەنێجەری ئەم جۆرە ئیشانە زۆربەی کاتەکان ژێر دەستەکانی خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات. لەم شوێنەدا بەڕێوەبەر بە کەمی وەکو ڕێبەر و لیدەر خۆی دەخاتە بەرچاو. واتە زۆر بە کەمی ورە دەڕژێنێتە دەمارەکانی کار بە دەستانی کۆمپانیاوە. وتمان کۆمپانیا! بەڵێ، ئەم جۆرە ئیشە بە زۆری لە کۆمپانیا گەورەکان دەبیندرێت.

ئەگەر لە شوێنێکی وەها ئیش دەکەن، قاتی پۆشتەو پەرداخ لە بیر مەکەن. بۆ ئەوەی ڕەنگی کەسێکی جدی و بە ئەمەک بە خۆتان بگرن، ڕەنگی بۆر یان ڕەنگی نزیک بە ڕەش لە بەر بکەن. هه‌روەها هەموو کات بۆینباغ بە کار بهێنن. گرنگ تر لە ڕەنگ، سایز و ئەنازی جلەکانتانە. هەرگیز قاتی تەنگ و توون لەبەر مەکە چونکە ئەم ستایلە جدی بوونی تۆ دا ئەبەزێنێت. هەروەها جلی هەراویش تۆ وەکو کەسێکی سەر سەری دەناسێنێت.

هەوڵ بدە ٢ بۆ ٤ کراسی تایبەتی بۆ قات بکڕی تا بەردەوام بتوانی بە جوانی لە نێوان ڕەنگی قاتەکانت هەڵبژێری. ئاگات لێ بێت ئەو کاتەی لە شوێنی ئیشەکەتی هەرگیز ملیوانی کراسەکەت مەکەرەوە. بۆ ستایلێکی ڕەسمی زۆر گرنگە ڕەنگی پێڵاوەکانت هاو ڕەنگی قایشەکەت بێت.

پیاوان و جل بەرگ

پیاوان و جل و بەرگ بۆ شوێنی نیوە فەرمی:

لە کاری نیوە فەرمی‌دا تاکەکان لەگەڵ هەندێ لە هاوکارەکانیان هاوڕێن و لەگەڵ هەندێکی دیکە بەس هاوکارن. واتە فەزایەکی ئاسایی و ناوەندی لەم شوێنە هەیە. ئەگەر لە وەها شوێنێک ئیش دەکەن پێویست نیە بەردەوام قات لەبەر بکەن. چەن پانتۆڵی کەتان یان قوماش لەگەڵ چەن کراسێک (قەمیس) بۆ ئێوە باشە. ئەم ستایل  لەنێو پیاوان و جل و بەرگ ئەمرۆیی بە گشتی پەسەند دکرێتیە و با یەک چاکەتی سپۆرت بە تەواوی دێتە بەرچاو و تۆ دەکاتە کەسێکی زۆر شاز. لەم ستایلەدا پێویست نیە چاکەت و پانتۆڵەکەت لە یەک ڕەنگ بن. بەڵام یەک ڕەنگی لێرەدا شازی پیاوان زۆر زیاتر دەکات.

پیاوان و جل بەرگ

شوێنی نافەرمی یان ڕەفیقانە:

تۆ لە شوێنی کارەکەت هاوکارەکانت بە نێوی خۆیان بانگ دەکەی؟ یان لە دەرەوە هاوکار یان بەڕێوەبەرەکەت بە گەرمی دەبینی؟ زۆربەی هاوکارەکانت هاو تەمەنی تۆن؟ ئەگەر وڵامی ئەم پرسیارانە لای تۆ بەڵێیە، ئەوە تۆ ئیشێکی نا فەرمیت هەیە. لە وەها شوێنێک‌دا بێجگە لە دانیشتنە جدیەکان پێویست بە جل و بەرگی قورس و ڕەسمی ناکات. بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نیە هەر جلێک حه‌زی پێ‌دەکەی لەبەری بکەی.

پیاوان و جل بەرگ

بۆ نمونە لە گروپێکی نزیک و هاوڕێیانە تۆ دەتوانی پانتۆڵی جین لە پێ بکەیت. بەڵام هەرگیز نابێ بیر لە لەپێ کردنی پانتۆڵی زاپی بکەیتەوە. لە هاوین‌دا ڕەنگە لەبەر کردنی تی شێرت (T-Shirt) خۆشترین هەواڵ بێت. بەڵام تی شێرتی سادە و ساکار لەبەر بکە. پێڵاوی سپۆرت یان کەتانی هیچ کیشەیەکی نیە و ڕاحه‌تی تۆ گرینگە.

بۆ ئەوەی ببنە جێنتێلمانێکی ڕاستەقینە، لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close