پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنی پیاوانە بە پێی ڕاپۆرتی فەرمی وێب سایتی ئامازۆن

هەندێ کات بۆ دۆزینەوە و هەڵبژاردنی گونجاوترین عەترو بۆنی پیاوانە، دەبێت سەیری پیاوەکانی دیکەی جیهان بکەین بزانین ئەوان چ عەترێک ئەکڕن. عەترو بۆنی بۆن‌خۆش لە بازاڕدا زۆرە و بە دڵنیایەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو عەترەی کە بە دڵتان بێت، ناتوانن دانە دانە تاقیان بکەنەوە. پێویستە چەن عەترێک کە زۆر دڵخوازن یان بۆنی گونجاوی وەرزی هەیە بدۆزنەوە و لە نێوان ئەوانەدا هەڵبژێرن. یەکێک لەم ڕێگانە ئەوەیە کە بزانن لە گشتی جیهاندا پڕفرۆش‌ترین عەتر و بۆنی پیاوانە کامەیە. پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنەکان بە دڵنیایەوە نرخی گونجاویان هەیە. لەبەر ئەوەی کە زۆربەی خەڵک کەڵکی لێدەگرن. لەم بابەتەی کانیاو لە ئاماری بەناوبانگ‌ترین فرۆشگەی ئینتەرنێتی جیهان واتە ئامازۆن کەڵکمان گرتوە و ڕیزی پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنەکان‌مان بۆ هێناون.

ڕیزی پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنی پیاوانە

 

  • پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنی پیاوانە: بۆنە پێاوانەی ناتیکا ویێج

عەتری Nautica Voyage پڕفرۆش‌ترین عەتر و بۆنی پیاوانە له ئامازۆنە. هەروەها کە پێش‌تریش وتوومانە، کڕینی هەرزان‌ترین عەتر، هەمووکات باش‌ترین هەڵبژاردە نیە. زۆر کەم پێش دێت کە کەسێک لە کڕینی عەتری هێور کەرەوە و شینی Nautica Voyage پەشیمان بێتەوە. لەبەر ئەوە کە پڕفرۆش‌ترین عەتر و بۆنی پیاوانەی جیهان کە زۆربەی پیاوەکانی جیهان پیان خۆشە، وادەرئەکەوێت کە ئێوەش خۆشتان لی بێت.

ئەم عەتر و بۆنە بە هەستی فێنک و سەوزی سێو و گەڵا دەست پیدەکات و دوای ئەوە لەگەڵ بۆی گوڵی هەورێشم و نیلوفەری شین و کەتان تێکڵاو دەبێت. هەر ئەڵێی هاوینەو لەسەر دەریایەکی سوێر بە بەلەمێک بۆ سەفەر دەچن و بۆنی ئەم عەترە هەست دەکەن. لە تۆنی بنەمای ئەم عەترە، تێکلاوەی بۆنی داری سێدر، موسک، قەوزە و کارەبا بۆنی Nautica Voyage پیاوانە‌تر و ڕەسەن‌تر دەکەن. دەتوانن لە بەهار و هاویندا لە بۆنی ئەم عەترە پیاوانە و هێور کەرەوە و نافەرمیە کەڵک بگرن. ئەم عەترە بۆ ئەو پیاوانە دروست کراوە کە پیان خۆشە بەدوور لە ئاڵوزی ناوشار بچن بۆ قەراغ دەریا و لەسەر زیخ و خۆڵی قەراغ دەریا درێژ ببنەوە.

  • بۆنی پیاوانەی ئاکوا ٢دی جیۆ

سەرسام هێنەر نیە کە عەتری Acqua Di Gio لە پلەی دووهەمی ڕیزەکەی ئێمەدا بێت. لەبەر ئەوەی کە ئەم عەترە هەتا ئێستا یەکێک لە خۆشەویست‌ترین و پڕفرۆش‌ترین عەترەکان لە ئەمریکادا بوە. ئەم بۆنە، بۆیەکی زۆر نەرم و خۆشی هەیە کە تیژ نیەو هەمووان زۆر بە دڵیانە. بۆنی ئەم عەترە بۆ ئەو کەسانەی کە پێان خۆشە بۆی عەترەکەیان بۆ خەڵک ناسراو بێت زۆر باشە. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە پیان خۆشە بۆی عەترەکەیان لەناو خەڵکدا تایبەت بێت، هەڵبژاردەیەکی باش نیە.

  • بۆنی پیاوانە کول واتێر دەیویداف

زۆرکەس دەڵێن کە عەتری کول واتێر هەر ڤێرژێن و ڕوونووسێکی هەرزانترە لە عەتری Green Irish Tweed، بەڵام وانیە. لەبەر ئەوەی کە بۆنی Green Irish Tweed تا ڕادەیەک بۆی گژوگیا ئەدات، بەڵام بۆنی Cool Water بۆی ئاوی دەریای هەیە. ئەم بۆنە نەرم و نیان و خۆشە کە بۆ هاوین زۆر گونجاوە، زۆرتر بۆ پیاوانی تەمەنی 15 هەتا 25 ساڵ پێشنیار دەکرێت.

  • بۆنی پیاوانەی گێس سێدئەکتیو

بۆنی پیاوانەی گێس سێدئەکتیو، تا ڕادەیەک بۆی دیاری هەیە کە گەنجە 17 هەتا 25 ساڵەکان زۆرتر بەدڵیانە. ئەگەر زۆر متمانەتان بە خۆتان هەیە و ناترسن کە بۆیەکی سەرنج‌ڕاکێش‌تان ببێت، ئەم عەترە تاقی بکەنەوە. بۆی عەتری گێس سێدئەکتیو زۆر شیرینە و هەرلەبەر ئەوەش گونجاوی پاییز و زستانە، بەڵام زۆر نامێنێتەوە.

  • پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنی پیاوانە: بۆنی پیاوانەی ناتیکا بلو

عەتری Nautica Blue عەترێکی هەرزانە، بەڵام بەو مانا نیە کە خراپ بێت. کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست کراوە و بۆی ئارۆماتیک و دەریای هەیە. بۆی ئەم عەترە کەمێک دەسکرد دەرئەکەوێت، بەڵام لەچاو نرخەکەی بۆیەکی دەریایی خۆش و دڵخوازی هەیە. بۆی ئەم عەترە بە تەواوی باشە، بەڵام کەم ئەمێنێتەوە و باش بڵاو نابێتەوە.

  • بۆنی مونت بلان لێجێند

ئەگەر بەشوێن عەترێکدا دەگەڕێن کە بتوانن لە هەموو شوێنێک کەڵکی لێ بگرن، عەتری Mont Blanc Legend هەڵبژاردەیەکی باش دەبێت. ئەم عەترە میوەییە ئارۆماتیکە پیاوانە تۆنی دڵخوازی لاوێندێر، ئاناناس، کومارین و پومازی هەیە. بڵاو بوونەوە و مانەوەی بۆی ئەم عەترە زۆر نیە، بەڵام ئەوەندە هەیە کە بەکاری کەڵک گرتنی ڕۆژانە بێت. دەتوانن لە بەهار و هاویندا Mont Blanc Legend بدەن لە خۆتان. هەروەها کە زۆرکەس وتوویانە، بۆی ئەم عەترە لە بۆی Abercrombie Fierce دەچێت کە بە دڵنیایەوە شتێکی خراپ نیە، بەتایبەت کە نرخەکەی نیوەی ئەوە.

  • بۆنی پیاوانەی ناتیکا کلاسیک

بۆی ئەم عەترە نەرم و سادەیە و بۆ کەڵک گرتنی ڕۆژانە گونجاوە. لەبەر ئەوەی کە بۆی ئەم عەترە سەهۆڵایی و زۆر نەرمە، بۆ ڕۆژە هاوینی و گەرمەکان پێشنیار دەکرێت.

  • بۆنی وان ملیۆن پاکا ڕابان

عەترو بۆنی 1 Million دروست کراوە هەتا سەرنجەکان بۆلای خۆی ڕاکێشێت. ئەم عەترە بۆ ئەو پیاوانە دەبێت کە ئەگەر هەزاران کەس سەیریان بکەن بۆیان گرنگ نیە و بڕوایان بە خۆیان هەیە. بۆنی Million 1 گەرم، شیرین و خۆشە و بۆ هەرکام لە وەرزەکان دەبێت. لەوانەیە کە ڕادەیەکی زۆر کەم لە عەترە پیاوانەکان، زۆر بمێنێتەوە و هاوکاتیش زۆر بڵاو بێتەوە. بەڵام ئەم عەترە ئەم دوانەی پێکەوە هەیە، بۆیە ئەوەندە خۆشەویستە.

  • پڕفرۆش‌ترین عەترو بۆنی پیاوانە: بۆنی پیاوانەی ئادیداس تیم فۆرس

ئەم عەترە بۆی نەرمی هەیە و چونکە بۆی تون نیە کەس ئازار نادات. بۆی ئەم عەترە بە بۆی دار و گوڵ دەست پێدەکات. لەدواییدا بۆی دار زاڵ دەبێت و لە کۆتاییدا بۆی داری لێ بەجێ دەمێنێت. بۆی عەتری Adidas Team Force بۆ پیاوە گەنج و وەرزش‌وانەکان گونجاوە. بەسەر ئەوەدا کەم دەمێنێتەوە و تەنیا سێ سەعات بۆنی هەیە.

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە