٦ ڕەنگی جل کە پیاوان بە کەمی بە کاری دەهێنن

ڕەنگی جل و بابتەکەی بە تایبەت لە ناو پیاوان زۆر گرنگە. تۆش داتوانی بەم وتاری کانیاو رەنگی شیاو بۆ خۆت هەڵبژێری و زۆر بە ئاسانی تۆش لە کۆمەلگا شاز بەرچاو کەوی.

ڕەنگی جل بۆ پیاوان

ئێمە دەزانین کە ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە، لەوە بیر دەکەنەوە کە بۆچی دەبێت لەو ڕەنگانە کەڵک وەرگرین کە بە سەختی یەک دەکەون؟ بەڵام ئەم جۆری بیرکردنەوە لە جیهانی مۆد و فاشن‌دا وەکو گاڵتە وایە. لەبەر ئەوەی کە لە ئێستادا، لە جیهانی مۆد و فاشن‌دا تایبەت بوون گرینگە. ئەوەی کە بە چ شێوازێک یان بە چ ڕەنگێک جل‌و بەرگ لەبەر دەکەن، هەر گرینگیش نیە. بەڵکو گرینگ ئەوەیە کە چۆن بەرچاو دەکەون. ئێستاش با بچینە سەر بابەتەکەی خۆمان.

ڕەنگی جل

ڕەنگی سەوز

لەم ڕۆژانەدا ڕەنگی سەوز بە هەموو تۆناژە بەربڵاوەکەی، لە زۆر کاڵەوە بۆ ڕەنگی تۆخ، لە پێشەسازی مۆد و فاشن‌دا زۆر بەکار دێت. بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم ڕەنگە یەک نەکەوتن لەگەڵ ڕەنگە شاد و ڕۆشنەکان بێجگە لە سپیە. گرینگ نیە کە چ ڕەنگێکتان بە دڵە، بۆ یەک‌خستنی ئەم ڕەنگە سەرنج ڕاکێشە هەمووکات ڕەنگی شین، بەتایبەت شینی تاریک، خۆڵەمێشی و سپی، باش‌ترین تێکڵاوەی ڕەنگ بۆ هەڵبژاردنە. لە ناو ئەم ڕەنگانەدا، ڕەنگی سەوز لەگەڵ زۆربەی تۆناژی ڕەنگەکان، زۆر سادە یەک دەکەوێت.

هەروەها دەتوانی بابەتی تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان ببینی .

بەڵام دەبێت سەرنج بدەن کە ڕەنگی پێستیش زۆر پەیوەندی هەیە. واتە هەرچی پێستی ڕۆشن‌ترتان هەبێت، لە ڕەنگی سەوزی یەشمی و سەوز بە تۆناژە جۆراوجۆرەکانی تاریک، زۆرتر کەڵک وەربگرن. ئەو کەسانەش کە پێستی تاریک‌تریان هەیە، هەوڵ بدەن کە تێکڵاوەی ڕەنگی سەوز لەگەڵ شین بە کار بهێنن.

لە خوارەوە لە ساکارەوە بۆ دژوار، ئەو ڕەنگانەی کە لەگەڵ ڕەنگی سەوز جۆر دەبن‌، داندراون: (جوان سەرنج بدەن کە هەرچی سادەتر بێت، ستایل‌تان جوان‌تر و سەرنج ڕاکێش‌تر بەرچاو دەکەوێت.)

ئەو ڕەنگانەی کە لە یەک دەچن: سەوز و زەرد (سەوزە ڕۆشنەکان)

ئەو ڕەنگانەی کە دژوار یەک دەکەون: سوور و گشتی شەبەنگەکانی و مۆر و شەبەنگەکانی.

ئەو ڕەنگانەی کە هەرگیز یەک ناکەون: پەمەیی و شەبەنگەکانی

پێشنیاری ئێمە: سپی و خۆڵەمێشی.

ڕەنگی جل

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close