هەڵە لە مۆدێلی قژ کە پیرتر نیشانت دەدات

هیچ شتێک بەقەد مۆدێلی قژێکی جوان، بۆ ستایل سودی نیە. ئەو هەستەی کە ناهێڵێت لەبەر ئاوێنە لاچن و بەردەوام دەست ئەخەنە قژتان، بێ‌وێنەیە. بەداخەوە مۆدێلی قژی خراپ و هەڵە لە مۆدێلی قژ دەتوانێت هەموو ئەو متمانەی کە بە خۆتان هەتانە لەناوی بەرێت و زۆر پیرتر لەوەی کە هەن، بەرچاوتان دەخات. کانیاو خەبەرێکی خۆشی بۆتان هەیە. ئەویش ئەوەیە کە زۆر سادە و بێ ئەوە کە کات‌تان بگیرێت و پارەی زۆر بدەن، دەتوانن ستاێل‌تان نوێ بکەنەوە. ئێمە لە چەن کەس کە مۆدێلی قژیان بە دڵمان بوو داوامان کرد بە وردی گەورەترین هەڵەیەک کە خانمێک دەتوانێت لە بواری قژ بیکات شرۆڤە بکەن.

درێژایی قژ و هەڵە لە مۆدێلی قژ

جوانکەرەکانی ئێمە ڕایان وابوو کە هەر خانمێک دەتوانێت هەتا ڕادەیەک قژی درێژی ببێت. بە پێی وتەی ئەوان، قژی زۆر درێژ هەمووکات تەمەن دەباتە سەرەوە. جوانکەری بەناوبانگ، میچ ئێستۆن، دەڵێت: “درێژایی زۆری قژ هەمووکات تەمەنی خانمێک زۆر دەکات. قسەی قژی زۆر هەتا سەرشان ناکەم، بەڵکو قژی زۆر درێژ دەڵێم.” بەپێی وتەی ئێستۆن، کاتێک قژتان لە ئێسقانی پەراسوو  تێپەڕ دەبێت، تەمەنی ئێوە زۆرتر دەردەخات. ئەو پێشنیار دەکات: “درێژایی ئەگەر قژ 3 یان 5 سەنتی‌مەتر هەتا ژێر چەناکە بێت، بۆ هەر تەمەنێک گونجاو و سەرنج‌ڕاکێشە.”

ئەگەر قژی درێژتان پێ خۆشە، کێشەیەک نیە. بەڵام هۆشتان بێت مۆدێلی قژتان بە جۆرێک نەبێت کە قژتان لە بەرەوە کورت‌تر لە دواوە بێت. ئەگەر وەها بێت, پیرتان دەکات. با هەموو قژتان لە ڕادەیەکدا درێژ بێت، یان بۆ مۆدێلی مووی کورت‌تر، بەشی بەرەوە کەمێک درێژتر لە دواوە بێت.

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

هەڵە لە مۆدێلی قژ (فۆڕمی دەم‌و چاو)

بۆ دۆزینەوەی باش‌ترین مۆدێلی قژ بۆ فۆڕمی دەم‌و چاوتان، دەتوانن سەرانسەر ژیانتان بگەڕێن. بەڵام کانیاو پێشنیار دەکات، بۆ دۆزینەوەی باش‌ترین شێوە و مۆدێلی قژ بە پێی فۆڕمی دەم‌و چاوتان، لەگەڵ جوانکەرێک قسە بکەن. هەرچەندە تەمەن زۆرتر دەبێت، قژ تەنک‌تر دەبێت. کەوایە ئەگەر درێژ ڕایبگرن، لەوانەیە تەنکیەکەی زۆرتر دەربخات. ماریسا ویلا، باڵوێزی مۆد، دەڵێت: “ئەگەر قژ خەریکە تەنک دەبێتەوە، کورت کردنەوەی هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە. ئەگەر لە تەواوی تەمەن‌تاندا قژی درێژتان بوە، لەوانەیە کاتی ئەوە گەیشتبێت خۆتان نوێ و قژتان کورت بکەنەوە.”

هەر کارێک دەکەن ئاگادار بن کە مۆدێلی قژتان قووڵایی و چینی جۆراوجۆری ببێت. دێمیێن سەنتیاگۆ (Damian Santiago) کە خاوەنی کۆمپانیایەکی جل‌و بەرگ لە نیۆیۆرکدایە دەڵێت: “مۆدێلی قژێکی کلاسیک کە دەبێتە هۆی پیر و شپرز بوونی خانمێک ئەوەیە کە تەواوی بەشەکانی قژ، درێژایی هاوچەشن و چەن سەنتیمەتریان بێت و بە دەرزی قژێکی بچوک گشتی کۆکرابێتەوە.”

هەتا ئەو کاتەی کە شێوازێکی دڵخواز و پڕلە گۆڕان‌تان ببێت، بەڕاستی درێژایی قژتان گرنگ نابێت. سەنتیاگۆ بە ئێمە دەڵێت کە کڕیاری گەورەی بوە کە هەر دوو مۆدێلی قژی درێژ و چین چین و مۆدێلی کورت و فانتێزی بوە. هەر کەسێک ئەگەر متمانەی بە خۆی ببێت، دەتوانێت گشتی مۆدێلە سەرنج‌ڕاکێش و مۆدێڕنەکانی ببێت.

نەگۆڕینی شێوازی خۆتان

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

لە لای جوانکەری قژ، جێنا، گەورەترین هەڵەی خانمەکان لەو کاتەیدا کە پیرتر بەرچاو دەکەون ئەوەیە کە بۆ چەن ساڵ، یەک مۆدێلی قژیان هەیە. ئەگەر 50 ساڵتان بێت، لەوانەیە لە 25 ساڵی ڕابردودا بۆ لای یەک جوانکەر چووبێتن و مۆدێلی قژتان، مۆدێلی 20 ساڵی پێشوو بێت. ئەو کاتەی کە کزتر بوون و جل‌و بەرگێکی سوورتان بۆ زەماونی خزم و قەومەکان‌تان دەکردە بەرتان. جێنا هەروەها دەڵێت کە لەوانەیە بە نیشان دانی وێنەی کۆن بە جوانکەرەکان‌تان، ئەوان هان بدەن کە ئەو مۆدێلانەتان بۆ دروست بکەن. بەڵام لە ڕاستی‌دا وەکو هەر شتێکی‌تر جوانکاری قژیش، تووشی گۆڕانی زۆر بوە.

ماریسا ویلا دەڵێت: “زۆر گرنگە کە پێشکەوین. لەبەر ئەوەی کە هەمووشتێک کۆن دەبێت و شتی نوێ‌تر دێتە جێی.”

سەرنجی ڕەنگی موو بدەن

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

ڕەنگی زۆر تۆخ دەتوانێت چەن ساڵ تەمەن‌تان زۆر بکات. ماریسا ویلا دەڵێت: “ڕەنگی قژتان دەبێت بە ڕەنگی پێست‌تان بکەوێت. ئەگەر پێستێکی تا ڕادەیەک باش‌تان هەیە، لەوانەیە ڕەنگی ڕەش باش‌ترین هەڵبژاردەی ئێوە نەبێت. هەمووکات باش‌ترین بیرۆکە ئەوەیە کە زۆرتر لە یەک ڕەنگی قژتان ببێت با ڕەهەند و قووڵایی بدات بە قژتان.”

دابەشکردنی هەڵە لە مۆدێلی قژ

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

کانیاو گۆڕانکاری چکولەتان فێردەکات کە جیاوازی گەورە دروست دەکات. لەوانەیە کە نەزانن هێڵی دابەشکردنی قژ لە سەردا، ببێتە هۆی ئەوە کە تەمەن‌تان زۆرتر دەرکەویت. ماریسا ویلا دەڵێت هێڵی ناوەڕاستی دابەشکردنی قژە سەر بۆ هەموو کەس گونجاو نیە. هەروەها مۆدێلی چەتریتان لە بیر نەچێت کە دەتوانێت بۆ چەند ساڵیش گەنج تر ببنەوە.

شامپۆی هەڵە

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

شامپۆکەتان لە سەر مۆدێلی قژتان کاریگەری هەیە. لەوانەیە شامپۆیەکی خراپ تەمەن‌تان زۆرتر نیشان بدات. شامپۆی گونجاو بۆ قژی ئاسایی لە تەواوی تەمەنەکاندا، باش‌ترین هەڵبژاردە نیە. ماریسا ویلا دەڵێت: بۆ ئەوەی کە قژێکی جوان‌تان ببێت، دەبێت کەرەستە و بەرهەمی گونجاوتان ببێت. قژی خۆڵەمێشی مرۆڤە پیرەکان، هەندێک تایبەتمەندی هەیە کە دەبێت ئاگاداری بن. یەک جار لە هەفتەدا ماسکی لێ‌بدەن، شامپۆی پارێزگاری لە قژی ڕەنگ کراو، شامپۆی پارێزگاری لە گەرما و ئاگاداری لە هەوای ساردیان پێویستە.

تەندروستی قژ

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

قژێک کە تەندروستی نەبێت، هەمووکات تەمەن‌تان زۆر نیشان دەدات. گرنگە کە جوانی ئاسایی خۆتان بە پارێزگاری لە قژتان ڕابگرن. ئەگەر قژتان مووخۆرەی گرتوە، کاتی ئەوە گەشتوە کە کورتی بکەنەوە. ئەگەر بتانەوێ قژی درێژتان ببێت و قژتان تەندروست نیە، لەبەر ئەوەی کە قژتان درێژ و بریقەدار بێت، ئێکستێنشن کارێکی زۆر عاقڵانەیە. کاتێک کە ڕواڵەتی جوان‌تان ببێت، هەست بە باشی دەکەن و هەر بەو ڕادەیە گەنج دەمێننەوە.

جوانکاریتان لەبیر نەچێت

 هەڵە کانی مۆدێلی قژ

مۆدێلی قژێکی جوان و شاد، ڕەنگ و ڕواڵەتتان زۆرچاک دەکات. بەڵام دەبێت ئاگادار بن کە بە جوانکاری زۆر، تەمەن‌تان نەبەنە سەرەوە. ئەو کاتەی کە پێست دەست بە پیر بوون دەکات، ئەگەر جوانکاری دروست نەکەن، چرچ و لۆچی دەم‌و چاو زۆرتر دەردەکەوێت. چاو و لێوتان جوان بکەن. بەڵام جوانکاری کەم بەکار بەرن و لە ڕەنگی ڕۆشن کەڵک بگرن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە