هەڵەکانی ستایڵ بناسە

بەدڵنیاییەوە هەموو پیاوێک پی‌خۆشە جل و بەرگی رازاوە لە بەرکات و جوان بێت. بەڵام زۆر جار پارێز نەکردنی بڕێک خاڵ، ئەبێتە هۆی کەوتنە مەترسی گشتی ستایڵی ئێوە. ئەمڕۆ بۆتان هەڵەکانی ستایڵ ناو ئەبەم کە زۆر پەرەی سەندوە و ئەگەری ئەوەی کە ئێوە یەکێک لەم هەڵانەتان کردبێت زۆرە.

٥ دانە لە هەڵەکانی ستایڵ

٥ دانە لە هەڵەکانی ستایڵ کە لە وانەیە لەلایەن ئێوەش روبدات تان بۆ باس ئەکەین. بۆ ئەوی کە تووشی ئەم هەڵانە نبن، ئەم نوسراوەی کانیاو لە دەست مادە. یەک خستنی جل و بەرگ بۆ پیاوان بە ۵ شێوە ببینە وە کەڵکی لە وەربگرە.

هەڵەکانی ستایڵ

هەڵەی ستایڵی ژمارە یەک: جلی هەراو

یەکەم هەڵەی ستایڵ تایبەت بە پیاوانی باریک و هەموو ئەو کەسانەیە کە قەبارەی لەشیان باریک و لاوازە. هەندێک جار ئەم بەشە لە مرۆڤەکان لەبەر ئەوە کە باڵا بەرز، ئەستوور و قەڵەو دەرکەون جل و بەرگی هەراو ئەکەنە بەریان. بەڵام لەبەر کردنی جلی هەراو یارماتیان نادات. بە پێچەوانەوە لەوەی کە بوون باریک و ناسک تر نیشان‌یان دەدات. هەر لەبەر ئەوە پێشنیار ئەکەین لە قەبارەی خۆتان جل و بەرگ بکەنە بەرتان.

هەڵەی ستایڵی ژمارە دوو: جلی تەسک و تەنگ

هەڵەی دیکە تایبەت بە پیاوانێکە کە لەچاو تاقمی پێشوو قەڵەوترن و تێئەکۆشن بە لەبەر کردنی جلی تەنگ و تەسک خۆیان باریک و لاواز بنوێنن. ئەم پیاوانەیش بەم چەشنە کارانە نەک هەر باریک تر نابیندرێن، بەڵکوو قەڵەوتر بەرچاو ئەکەون. بۆ ئەم جۆرە پیاوانەیش پێشنیار ئەکەین کە جلی تایبەت بە قەبارەی لەشی خۆیان بکەنە بەریان. نە زۆر تەنگ بێ و نە زۆر هەراو. ئەگەر دۆزینەوەی جلی لەبار و بەکەڵک بۆ قەبارەی خۆتان بۆتان ئاستەم و دژوارە، لە بەرگدورێ یارمەتی بگرن.

هەڵەکانی ستایڵ

هەڵەیەک کە قەت نابێ پێش بێت

هەڵەی ستایڵی ژمارە سێ: لەپێ نەکردنی پێڵاوی بووت

لەوانەیە بیرکەنەوە لەپێ کردنی بووت تەنانەت تایبەت بە رۆژی باراناوی و بەفریە و یانوەک تایبەت بە ستایڵێکی جیاواز و تایبەتیە. بەڵام لەگەڵ تەواوی ئەمانەدا هەر پیاوێک بە هەر ستایڵ و قەبارەیەک دەتوانێ بووت لەپێ بکات. جووتێک پێڵاوی بووتی باش ئەتوانێت جلێکی ئاسایی (کابۆیە + تی شێرت) بکات بە ستایڵێکی سەیرو سەمەر. کەوایە گرنگی بووتەکان لەبیر مەکەن و ئەکید جووتیک بووتی باش پێک بهێنن.

هەڵەکانی ستایڵ

بووتێکی باش، کابۆیە و تی شێرت رازاوەو سەیر دەکات.

هەڵەکانی ستایڵ

بووت رواڵەتێکی زۆر شاز و رێکوپێک بە ستایڵی ئێوە دەدات.

هەڵەکانی ستایڵ

تەمەنی بەکار هێنانی بووت بێ سنوورە.

هەڵەی ستایڵی ژمارە چوار: هەڵبژاردنی کابۆیەی نالەبار

پێموابێ ئەگەر بڵێین پانتۆڵی کابۆیە یەکێک لە گرینگ ترین شتەکانی ناو کانتۆرە، بەهەڵەدا نەچوین. بەو هۆیەوە ئەبێ لە هەڵبژاردنی کابۆیەیا زۆر سەرنج بدەین. هەڵەی ستایڵی تایبەت بە پانتۆڵی کابۆیە، ئەوکاتە روودەدات کە بەلای کابۆیەی زۆر دڕاوا ئەچن یانوەک پانتۆڵی زۆر تەنگ ئەکڕن. هەردووکیان زۆر خراپن و رواڵەتی باشیان بۆ ستایڵی ئێوە نیە. کەوایە تا دەتوانن لەم دوو جۆری جل کردنەبەرە پارێز بکەن.

هەڵەکانی ستایڵ

پانتۆڵە زۆر دڕاوەکان قەد سەیر و جوان نین.

هەڵەکانی ستایڵ

پانتۆڵە کابۆیەکان نابێ زۆر تەنگ یان هەراو بن.

هەڵەی ستایڵی ژمارە پەنج: نەبوونی کەوشی بەکەڵک بۆ کەوا پاتۆڵ

لەپێ کردنی کەوشی سپۆڕت لەگەڵ کەوا پاتۆڵ رەنگە بۆ ئەوەی کە نیشان بدەن ئەتوانن ریسک بکەن، یانوەک نیشان بدەن هێشتا بە پێڵاوی سپۆرتیشۆ کەوا پاتۆڵ‌تان پێ ئەکەوێت باش بێت. بەڵام لە کۆبوونەوەو جەژنەکانا هەڵەیەکی زۆر خراپە. سا نەبێ بەئەکیدەوە جووتێک کەوشی پیاوانەی کلاسیک‌تان ببێ.

هەڵەکانی ستایڵ

کەوشێکی ئاوا لەگەڵ کەوا پاتۆڵ لەپێ مەکەن.

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close