هێماکانی چۆنیەتی شۆردن بۆ جل و بەرگ

بەهۆی جیاوازی قوماشەکان و دوورینی جل و بەرگەکان، شێوازی ڕاگرتن و ئاگاداری کردنیش لێیان جیاوازە. بەرهەم هێنەرانی جل و بەرگ، هێماکانی چۆنیەتی شۆردن بؤ جلەکەی پێوە دەدوورن. ئەم هێمایانە یارمەتی دەری ئێوە دەبێت بۆ ئەوەی کە بە دروستی جلکەتان بشۆن و وشکی بکەنەوە. سەرنج بدەن کە زانینی ئەم چەن خاڵە زۆر ساکارە دەبنە هۆی ئەوە کە ماوەیەکی زۆر زیاتر جلەکان‌تان نوێ و جوان بەرچاو کەون. بۆ ئەوەی ئەم هێمایانە بە باشی بناسن، لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن.

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن سەبارەت بە ئەتۆ کردن، سپی کردنەوەی جل و بەرگەکان و شێوازی ڕاگرتن و ئاگاداری کردن لێیان سازکراوە. بۆ باشتر ناسینی ئەم هێمانە خاڵە گرینگەکانی خوارەوە بخوێنەوە.

ئەتۆ کردن

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن

  • ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەتوانیت جلەکەت ئەتۆ بکەیت.
  • ئەم وێنەیە ئوە دەگەیێنێت کە تۆ ناتوانیت جلەکەت ئەتۆ بکەیت (نابێت ئەتۆ بەکار ببەیت).
  • ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەتوانیت جلەکەت بە پلەی ئاستی سەرەوە ئەتۆ بکەیت (ژێر پلەی 200 سەنتی گراد).
  • ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەتوانیت جلەکەت بە پلەی ئاستی ناوەندی ئەتۆ بکەیت (ژێر پلەی 150 سەنتی گراد).
  • ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەتوانیت جلەکەت بە پلەی ئاستی خوارەوە ئەتۆ بکەیت (ژێر پلەی 110سەنتی گراد).
  • ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە لە کاتی ئەتۆ کردن نابێت هەڵمی ئەتۆکە بەکار بێنن.

سپی کەرەوەکان

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن

  1. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە بۆ جلەکە هەموو جۆرە سپی کەرەوەیەک دەتوانی بەکار بهێنی.
  2. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە بۆ جلەکە هیچ جۆر سپی کەرەوەیەک ناتوانی بەکاربهێنی.
  3. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە بۆ جلەکە هەموو جۆرە سپی کەرەوەیەک بەتایبەت کلۆر دارەکان دەتوانی بەکاربهێنی.
  4. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تەنیا سپی کەرەوەیەک دەتوانی بەکار بهێنی کە ئۆکسجینی لەگەڵ‌دایە.

وشک کردنەوە

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن

  1. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەتوانی جلەکەت هەڵواسی با وشک ببێتەوە.
  2. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەبێت جلەکەت بەتەڕی هەڵواسی بێ ئەوەی پەستانی بدەن.
  3. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەبێت جلەکەت لەسەر شوێنێک وەکو سفرە بڵاو بکەیتەوە با وشک ببێتەوە.
  4. ئەم وێنەیە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەبێت جلەکەت لەژێر سێبەر وشک بکەیتەوە.
  5. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ دەتوانی جلەکانت بە شێوازە ئاسایەکان وشک بکەیتەوە.
  6. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە تۆ ناتوانی جلەکانت وشک بکەیتەوە.
  7. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە ئێوە دەتوانن بۆ وشک کردنەوە غەسالە به‌کاربهێنن.
  8. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە ئێوە ناتوانن بۆ وشک کردنەوە غەسالە بەکاربهێنن.
  9. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە ئێوە دەتوانن وشکۆکەرەوەی سوڕهێنەر بە پلەی گەرمای خوارەوە بەکاربهێنن.
  10. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە ئێوە دەتوانن وشکۆکەرەوەی سوڕهێنەر بە پلەی گەرمای ناوەندی بەکاربهێنن.
  11. ئەم هێمایە ئەوە دەگەیێنێت کە ئێوە دەتوانن وشکۆکەرەوەی سوڕهێنەر بە پلەی گەرمای سەرەوە بەکاربهێنن.
Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە