هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بۆ خانمان

ئکسوارت جگه له‌وه‌ی زەوقی ئێوە نیشان دەدات، به‌شێک لە که‌سایەتی ئێوەش نیشان ده‌دات. سە‌عاتی دەست یه‌کێک لە گرینگ‌ترین ئکسوارتەکانە که دە‌توانێ کاریگه‌ریەکی زۆری له ‌سه‌ر ستایلی ئێوه و بۆچوونێک که خەڵک لە کەسایە‌تی ئێوە هه‌یانه، دابنێت. سه‌عاتی دەست ده‌توانێ نیشانده‌ری ناسکی و زۆر‌به‌ی تایبەتمەندیەکانی دیکەی کەسایەتی ئێوە بێت. که له‌وانه‌یه خۆتان به‌وه‌تان نه‌زانیبێت. لە‌م وتاره خاڵە سەرەکیەکانی هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بۆ خانمان تان پێ ده‌ڵێین. له هه‌مان کات‌دا سه‌رنج‌تان بۆ هه‌ندێک دانسته‌ که له‌وانه‌یه سه‌عاته‌که‌تان له‌باره‌ی ئێوه‌وە دەری‌بخەن، ڕاده‌کێشین.

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بۆ خانمان

یەکەم: بەشکردن بە چەن تاقمی ئاسایی بە‌ڵام به‌کار‌هاتوو.

وه‌رن ڕێنمایی کڕینی سەعاتی دەستی ژنانە بەیەک بەشکردنی ئاسایی دەست پێ بکەین.

بەش کردن بە پێی جنسی قایشی (دەسبەن) سەعات

سەعاتی دەست بە قایشی چەرم

ئە‌گە‌ر بە‌ دوای کڕینی سە‌عاتێکه‌وه‌ن کە زۆر گران نه‌بێت و له ‌‌هه‌مان‌کات‌دا بتوانێت لە هه‌موو شۆینه‌ نیوه‌ فه‌رمییه‌کان و ڕۆژانە لەسەر دەستان بێت، هە‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بە قایشی چەرمی عاقڵانه دەبێت.

سەعات دەست بە قایشی ویرە(ئاسن)

ئه‌و سەعاته ژنانە وا قایشی ئاسنی هە‌یە لە هه‌موو کاتێک به‌ کەڵک‌تان دێت. سەعاتی ژنانە وا قایشی ئاسنی هە‌یە دە‌توانێت لە سێ کاتی ڕۆژانە، نیوه‌ فه‌رمی و فه‌رمی لەگەڵ‌تان بێت و لە هەر کۆبوونەوەیەک‌دا بدرەوشێتەوە.

سەعاتی دەست بە قایشی جەواهێر

بڕێک لە سەعاتەکانی دەست هە‌ن بە هۆی قایشی جەواهێره‌که‌یانه‌وه یان به هۆی بوونی بەردێکی به‌بایه‌خ، دەسبەنەکەی زۆر بەرچاو دەکەوێت. ئەم سه‌عاتانه کە له جواهێر درۆس کرابێت بۆ شۆێنێکی زۆر فه‌رمی ده‌بێت. نرخی سەعاتی وەها لە چەشنەکانی دیکە گران‌ترە.

سه‌عاتی دەست به به‌نی قوماش

که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌عاتی دەست به به‌نی قوماش بۆ ماوه‌یەک له نێوان گەنجه‌کان باو بوە. ئه‌م سه‌عاته بۆ به‌کار‌هێنانی ڕوژانه شیاوه بەڵام بۆ شوێنه فه‌رمی و نیوه‌فه‌رمیه‌کان زۆر شتێکی گونجاو نیە.

سه‌عاتی دەست به قایشی ئه‌جزاوه

یه‌کێکی‌ تر له جۆره‌کانی سه‌عا‌تی دەست، سه‌عاتی سپۆرته. نرخی هه‌موو‌ جۆره‌کانی سه‌عاتی دەستی‌ سپۆرتی ئه‌سڵ بە پێی مارکه‌ و جۆری ماتۆڕ و باقی که‌ل‌و‌په‌له‌کانی به کار هاتوو له سه‌عا‌ت‌دا جیاوازە. سه‌عاتی سپۆرت هه‌روا که له نێوه‌که‌ی دیاره بۆ شۆێنه ‌نا‌فه‌رمییه‌کان‌شیاوه و بۆ درووس کردنی قایشه‌که‌ی به‌شێکی‌ زۆرتر ئه‌جزا به کار گیراوه.

دووهه‌م: هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست به پێی جۆری سەفحە

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست

جۆری سەتحەی ڕووی سه‌عاته دەستیەکان پێکەوه جیاوازن. هه‌ندێک که‌س‌ بڕوایان هەیە کە هه‌ڵبژاردنی جۆری سەفحە په‌یوه‌ندی به هەستی ئینسانەوە هەیه .

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بە سەفحەی بازنەیی یان جەغز

سەفحەی خڕ یان بازنەیی یه‌کێک له باو ترین جۆری ڕووی سه‌عا‌تی دەستە. ئه‌و که‌سانه‌ی وا حه‌زیان له جۆری ڕووی خڕه، به‌ زۆری خاوه‌ن هه‌ستێکی لخیزن.

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بە سەفحەی چوار گۆش

له‌وانه‌یه دووهه‌مین ڕووی سەفحەی ناسراو، جۆری چوار گۆش بێت. که‌سانێک وا جۆری سەفحەی چوار گوش به‌کار دێنن، زۆربه‌ی کاته‌کان له ژیان‌یان‌دا چوارچێوه‌ی تایه‌به‌تیان هه‌یه، زۆر رێک‌و ‌پێکن و خاوه‌نی هه‌ستێکی ‌ناسکن و لخیزیان له خوارەوەیه.

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست بە سەفحەی ناڕێک

هه‌ندیک له سەعاتەکان سەفحەیەکی ناڕێک‌یان هەیە. بۆ نمونه مارکه‌ی کارتیه کە یه‌کێک له باشترین مارکه‌کان له نێوان داهێنه‌ره‌کانی سه‌عاتی دەستی ژنانەیە. جۆرێک لە سه‌عاتی هەیه که به ناوی کڕاش دەناسرێت. سەفحەی ئەم سه‌عاتە بە جۆرێک دیزاین کراوە که وەکو ئەوە وایە لە ژێر پێ یان تایه‌ی سەیارە کەوتوە. ئه‌م مۆدێله لە مۆدێلە بەردڵەکانی ئەم براندەیە. کەسانێک بە دوای ئەم شێوانە دەکەون زۆرتر هەستی نائاسایی و ئاڤانت‌گاردیان هەیە و هەستی دوبەختەکی یان لە سەرەوەیە.

سێهەمین:کامه ڕەنگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست شیاوە؟

هه‌ڵبژاردنی سەعاتی دەست

یەکێک لە گرینگ‌ترین کارە‌کان لە کاتی کڕینی سه‌عاتی دەستی ژنانه ئەوەیه کە ڕەنگی پێستتان بناسن. دوای ئەوە کە تێگەیشتن ڕەنگی پێستان گەرم، سارد یان بێ‌لایەنە، ئاسوده‌تر دەتوانن هەڵبژێرن.

ئەگەر پێستان ساردە به ‌دوای سه‌عاتی دەست بە بەنی ڕەنگی زێو(سیلوێر) بکەون.

ئەگەڕ پێستان گەرمە به دوای سه‌عاتی دەست به بەنی ڕەنگی گۆڵد بکەون.

ئەگەر حەز دەکەن به جێی ئەم دوو ڕەنگە، ڕەنگێک هەڵبژێرن که هەم بە پێست‌تان بکەوێت، هەم زۆر جوان بێت و له زۆر کاتیش‌دا چ فه‌رمی و چ نا‌فه‌رمی بتوانن بەکاری بهێنن، به دوای بەنی تێکەڵ بکەون.

سه‌عاتی مارکه‌ی ناسراو وەکوو ئۆمێگا (Omega)  زیاتر تێکەڵێکە له زێو، زێڕ و ڕۆزی گوڵد یا مسی. ئەم تێکەڵ کردنه دەتوانێت به هەر جل‌و بەرگێک بکەوێت.

دوای بەنی ئاسنی، باسی سه‌عات به بەنی چەرمی دەکەین. بە‌داخەوە ئەو سەعاتانه وا بەنی چەرمی‌یان هەیه، به ئاسانی لە‌گەڵ هە‌موو جل‌و بەرگێک جۆر نابن. مەگەر ئەوەی ڕەنگی بەنەکەیان ڕەش بێت.

بەسەر ئەوه‌‌ش‌دا بۆ ڕەشیش دەبێت سەرەنج بده‌ین کە لەوانەیە بە جلەکانمان نەکەوێت. باشترین کار ئەوه‌یه که ئەگەر به‌ته‌مای کڕینی سه‌عات به بەنی چەرمیه‌وه‌ن، ڕەنگی ڕەش هەڵبژێرن. دەتوانن بۆ سه‌عاتەکەتان چەندین جۆر بەن به ڕەنگی جیاواز بکڕن. باشتر دەبێت ئەگەر سەفحەی سپی بکڕی بۆ ئەوەی کە له لای بەنی شین، ره‌ساسی و سپیش جوان‌تر دێته بەر چاو.

چوارم: سەرنج دان به شازی و ناسک بوونی سه‌عات

له کاتی کڕینی سه‌عات سەرەنج به مەچەکی دەست‌تان بده‌ن. ئەگەر مەچەکتان زەعیف و لەڕ بوو، باش‌تر وایه سه‌عاتێکی شاز به سەفحەی بچوک و بەنی ناسک بکڕن. و ئەگەر مەچەکتان پتەو بوو سه‌عاتێک به سەفحەی گەوره و پان بەکاربهێنن. ئەگەر پێچه‌وانەی ئەم  یاسا بن، ئەوە یاسای یەک کەوتن و هەماهەنگیت لە بەرچاو نەگرتوە. لە ئاکامیش‌دا ناتوانی ستایلێکی شاز ساز بکەیت.

Show More

پوری کانیاو

کاتێک کانیاو بچوک بو دایمه حه‌زی ڵه جڵی جوان بو، دایکی کانیاو پیڕ ببو نه‌یده‌توانی ئه‌و جۆڕه‌ی کانیاو ئه‌یه‌وێت بیڕازێنێته‌وه، بۆیه‌ به‌ڕده‌وام داوای یاڕمه‌تی ڵه من ده‌کڕد. ئێستا منو کانیاو پێمان خۆشه رێنمایی ئێوه ئازیزان بکه‌ین هه‌تاکو هه‌ست با ته‌نیایی نه‌که‌ن

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close