هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ بۆ شوێنه جۆراو‌جۆره‌کان

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ به شێوێکی شیاو بۆ شوێنه جۆراوجۆره‌کان یه‌کێک له  گرفتە‌کانی خه‌ڵک به‌تایبەت خاتوونەکانە. له بەیانیه‌وه که له ‌خەو هه‌ڵ‌دەستین و ده‌چین بۆ ده‌وام هه‌تاکو شەو که له‌وانه‌یه بۆ میوانیەک بانگهێشت کرابین یان ته‌نانه‌ت کاتێک که له ماڵه‌وه‌ین به‌رده‌وام گیرۆ‌ده‌ی ئه‌م بابەتەین که “کامه جل له‌بەر بکه‌ین”؟ “کامه ‌پێلاو‌ شیاوه”؟ ستایلی فه‌رمی یان ئاسووده و دۆستانه؟ و زۆر پرسیاری دیکە کە بوونه‌ته هۆی دوودڵی هه‌موو رۆژێکی ئێمە.‌

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

جۆری له‌به‌‌ر کردن و هه‌ڵبژاردنی جل‌و ‌به‌رگ نه ‌ته‌نیا کاریگه‌ری له سه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئێوه هه‌یه، به‌ڵکو نیشان‌ده‌ری که‌سایەتی ئێوه‌یه. له‌وانه‌یه خۆتان ئاگاداری ئه‌م بابەتە نه‌بووبێتن به‌ڵام ئێوە به ‌هەڵبژاردن و شێوازی جل‌و به‌رگەکەتان، بۆ خه‌ڵک نامه‌ ده‌نێرن و له که‌سایەتی خۆتان باس ده‌که‌ن. بۆیه گرینگه که بزانن له چ شوێنێک و له چ ئاستێک چۆن جل‌و به‌رگ له‌به‌ر بکه‌ن.

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

جل‌و‌ به‌رگی شیاو بۆ ماڵەوە

به وته‌ی یه‌کێک له کۆ‌مه‌دیێنه‌‌کان: “له‌ به‌رچاوی ژنه‌کانتان له‌م ژێر‌پانتۆڵه شینانه له ‌پێ‌مه‌که‌ن”، به ڕاستی زۆر جوان وتوویه‌تی. زۆر که‌س هه‌ن که به‌س به ڕواڵه‌تی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ بایەخ ئەدەن و قۆزی و ته‌ڕپۆشی به‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ دەزانن. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه بزانن که گرینگی له ‌به‌رکردنی جل‌و به‌رگی شیاو و ڕێک‌و پێک له ماڵه‌وه‌دا که‌م‌تر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نیه. له ڕاستی‌دا ئێوه بۆ خه‌ڵک جل له‌بەر ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر جل‌و به‌رگی خاوێن و ڕێک‌و پێک له‌به‌ر ده‌که‌ن، بۆ رێزگرتن له خۆتانه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر کردنی جل ‌وبه‌رگی ئاسووده‌ی جوان و ڕێک‌و پێک ده‌توانێ له چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کانتان کاریگه‌ریه‌کی ‌زۆری هه‌بێت. دەی ئێستا بۆچی ناتانەوێت له ته‌نیایی‌دا بۆ خۆتان و ئازیزه‌کانتان  رێز دابنێن؟

جوانی و ڕێک‌و پێکی په‌یوه‌ندی به چیە؟

له‌وانه‌یه هەندێ که‌س به خۆیان بڵێن له‌بەر کردنی جل‌و‌به‌رگی جوان و ڕێک‌و پێک پێویستی به پاره‌یەکی زۆره، له‌م بابه‌ته ئێمە دەڵێین: وا‌نیه. جوانی و ڕێک‌و پێکی په‌یوه‌ندی به له‌بەر کردنی جلی مارکه نیە. ته‌نها پێویسته جلی شیاو هه‌ڵبژێرین و به پارەیەکی که‌میش ده‌توانن زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێش بێنه ‌به‌رچاو. زۆر جار شاهیدی بانگهێشتی وه‌زیران یان که‌سانێکی هەره گرینگ بۆ پڕۆگرامه جۆراو‌جۆره‌کانی تی‌وی بووین. هه‌ندێک جار شێوازی له‌ به‌رکردنی جل‌و بەرگی ئەم کەسایەتیانە بوه‌ته هۆی گاڵته‌ی تۆڕه ‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. ئه‌وانه به مانای بێ پارەیی نیه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به نه‌ناسینی جۆری ستایلەکانە. ئەم کەسانە دەخەینە تاقمێکی جیا. واتە تاقمێک کە که قه‌ت نازانن کامه جل‌و به‌رگ شیاوی کامه شوێنه. ئێمه لێره‌ین هه‌تاکو له‌م وتارەی کانیاو بۆ له‌به‌ر کردنی جل‌و به‌رگی شیاوی شوێنه‌کان یارمه‌تیتان بده‌ین.

جل‌و‌ به‌رگی شیاو بۆ میوانیه فه‌رمیه‌کان

سه‌رنج‌دان به‌م خاڵه زۆر گرینگه که کاتێک بۆ میوانیەک بانگهێشت ده‌کرێن و وه‌عد وایه له‌گه‌ڵ که‌سانێکی زۆر ڕووبەڕوو ببنەوە ئه‌م خاڵه گرینگەتان به‌رده‌وام له بیر بێت که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باشترین و جوان‌ترین جل‌و ‌به‌رگتان له‌بەر کردبێت، دیسان به‌ڵێن نیه به دڵی هه‌مووان بێت. بۆیه به هه‌ر شێوازێک که خۆتان ئاسووده‌ن و هه‌ستێکی تایبه‌ت‌تان هه‌‌یه، جل له‌بەر بکه‌ن. بەڵام ئەمە‌ به ‌مانای له‌به‌ر کردنی بیجامەش نیه.

چۆنیتی هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ بە شێوازی شیاو بۆ میوانی

پێش ئه‌وه‌ی بچنه نێو میوانیەکی فه‌رمیەوە گرینگه‌ له ‌پێش‌دا به که‌سانێک که وه‌عد وایه له‌و میوانیه ببن، سه‌رنج بده‌ن و جلێک لە‌بەر بکه‌ن که متمانە بە خۆتان بداتێ. ئه‌گەر ڕه‌سمه‌کانی ئاهەنگی سه‌ڵته‌نه‌تی به‌ریتانیا وا به‌م زووانه گێڕدرا ببینن، هەموو پیاوانی ئەو حه‌فله مۆدێلی تازەی ڕۆژیان به‌کار هێنابوو. پێلاو، بۆینباخ، جلیسقه، چاکه‌ت، قه‌میس و… تا ڕادەیەک پێک دەهاتن. چونکە زۆربه‌ی خه‌ڵک دوای ئه‌م حه‌فلانه ده‌که‌ون، شێوازی جل‌و به‌رگ له‌به‌ر کردنی تاکەکان له‌م حە‌فلانه‌دا ده‌بێته هۆی بەره‌و پێش چوونی مۆد و دیزاین له به‌ریتانیا و ته‌نانه ت سەرانسه‌ری دونیا.

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

جل ‌وبه‌رگی شیاو بۆ میوانیه دۆستانه‌کان

کۆ‌بوونه‌وه دۆستانه‌کان یان ته‌نانه‌ت خواردنی نانی شه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ت باشترین شوێنه بۆ له‌به‌ر کردنی جل‌و ‌به‌رگی سووک و سادە.

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ بە شێوازی شیاو بۆ ده‌وام

هه‌ندێک که‌س هه‌ن که میوانی له‌گه‌ڵ ده‌وام به هه‌ڵه ده‌گرن و جلی ته‌سک‌و ناله‌بار به‌کار دەهێنن. ئه‌م کاره نەوەک ده‌بێته‌ هۆی عەزاب دانی خۆتان، خه‌ڵکیش له پێوەندی گرتن لەگەڵ ئێوە ده‌خه‌نه شەرم و مەترسیەوە. بۆیه بۆ ده‌وام جلی شیاو به‌کار بهێنن که له هەم خاۆین و ڕێک‌و پێک بێت هەم هه‌ستێکی ئاسوودەتان پێ ببه‌خشێت. خاتوونه‌کان تکایە له‌پێ کردنی قۆنه‌ره‌ی پاژنه ‌به‌رز هه‌م بۆ ده‌وام هه‌م بۆ سه‌فه‌ر له مێشکتان بکه‌نه‌ ده‌ره‌وه. چونکه ته‌نیا خاتوونه‌کان ده‌زانن لە پێ کردنی قۆنەرەی پاژنە بەرز چه‌نده عه‌زابه.

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

جل‌و ‌به‌رگی شیاو بۆ سه‌فه‌ر

له سه‌فه‌ردا به هۆی درێژایی کات و هیلاکی زۆر که به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیه‌تی بۆ ئاسوده‌یی خۆتان حه‌ول بده‌ن جل‌و ‌به‌رگی ئاسووده و سووک و سۆڵ به کار ‌بهێنن. ئه‌گه‌ر له‌و جۆرە که‌سانه‌ن وا حەز بە سروشت و وێنه‌گرتن لە دڵی سروشت‌دا دەکەن، جل‌و به‌رگ به ڕه‌نگی شاد له‌به‌ر بکه‌ن با وێنه‌کانتان سه‌رنج ڕاکێش‌تر بێت.

هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ

کانیاو ئەم بابتەتان پێ دەناسێنێ: یەک خستنی جل و بەرگ بۆ پیاوان بە ٥ شێوە

Show More

پوری کانیاو

کاتێک کانیاو بچوک بو دایمه حه‌زی ڵه جڵی جوان بو، دایکی کانیاو پیڕ ببو نه‌یده‌توانی ئه‌و جۆڕه‌ی کانیاو ئه‌یه‌وێت بیڕازێنێته‌وه، بۆیه‌ به‌ڕده‌وام داوای یاڕمه‌تی ڵه من ده‌کڕد. ئێستا منو کانیاو پێمان خۆشه رێنمایی ئێوه ئازیزان بکه‌ین هه‌تاکو هه‌ست با ته‌نیایی نه‌که‌ن

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close