نینۆکی تەندروست و پتەوتا چۆن ببێت؟

زۆربەی کاتەکان ئەبینین کە نینۆکەکان‌تان زۆر درەنگ درێژ دەبێتەوە و زۆر زوو دەشکێت. یان ئەوەی کە نینۆکەکان‌تان ئەو جوانە نین کە ئێوە بە دڵتان بێت. نینۆکی تەندروست و بریقەدار، دەستەکان‌تان دەڕازێننەوە کە بۆ ئەم کارە دەبێت ئەو خاڵانەی کە پێتان دەڵێین لەبەرچاو بگرن. کانیاو بۆ ئەوە کە نینۆکی تەندروست و پتەوتان بێت هاورێتان ئەبێت.

نینۆکی تەندروست و خۆراکی نینۆکەکانتان بۆ گرنگ بێت

پێویستە ئاوی زۆر بخۆنەوە و ڕجیمی خواردنی باش‌تان ببێت. بۆ بەهێز کردنی نینۆکەکان‌تان گرنگ‌ترین خاڵ ئەوەیە کە نینۆکەکان‌تان هیدراتە ڕابگرن.

بەهێزکەرەوەکانی نینۆک بناسن

یارمەتیدەری بیوتین دەتوانێت لە نینۆکەکان‌تان بەرامبەر بە شکاندن پارێزگاری بکات. پسپۆڕانی بواری پێست و جوانی پێشنیار دەکەن کە بۆ گەورە بوونی موو و نینۆک لە حەبی فایتۆفەنێر (Phytophanere) کەڵک بگرن. بەڵام لەبیرتان نەچێت کە بەر لە خواردنی حەب و هەر جۆرە دەرمانێک، لەگەڵ پزیشکەکەتان قسە بکەن.

لەبەر ئەوەی کە نینۆکەکان لە ژێر کاتیکلەکان( ئەو تۆخەی کە بۆ پارێزگاری لە نێنوخ، لە سەر نێنوخە) دروست دەبن، مەساجی دەوری نینۆک دەتوانێت هات‌و چۆی خوێن بۆ ئەوێ و لە کوتاییدا گەورەبوونی نینۆکەکان زۆر بکات.

لە کاتیکلەکان‌تان پارێزگاری بکەن

پێشنیار دەکەین کە دڵنیا بن کە کاتیکلەکان‌تان تەنیا بۆ دواوە مەساج دەدەن. نابێت لیان بکەنەوە. هەروەها شێدارکردنەوەی قامکەکان و نینۆکەکان، زۆرتر لە جارێک لە ڕۆژدا زۆر باش دەبێت.

پێشنیار دەکەین کە هەمووکات لەناو جانتاکەتاندا کرێمی دەست و کاتیکل‌تان پێبێت. هەروەها باش وایە کە هیچکات دەست و دەم‌و چاوتان بێ کرێمی شێدارکەرەوە نەشۆن.

بەرگری لە شکاندنی نینۆکەکان‌تان بکەن

هیچکات لە نینۆکەکان‌تان وەکو ئامرازێک کەڵک مەگرن. ئەگەر وەها بکەن، نینۆکەکان‌تان زووتر دەشکێت. بەشی سپی نینۆکیش کە وەکو شوێنی سترێس دەیناسن، سست دەبێتەوە و دەشکێت.

بڕبەنی گونجاو بۆ نینۆکی تەندروست؟

جۆری ئەو بڕبەندەی کە کەڵکی لێدەگرن زۆر گرنگە. دکتۆر دێبرا جالیمەن دەڵێت کە هەمووکات لە بڕبەنی کریستاڵی بۆ نینۆک کەڵک بگرن. ئەم جۆرە بڕبەندە لەگەڵ نینۆک‌تان بە نەرم و نیانی هەڵس‌و کەوت دەکات.

لە وانەیە بابتی چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە بۆ ئێوە بەسوود بیت.

چەند ڕۆن بۆ نینۆکی تەندروست

ڕۆنی زەیت

ڕۆنی نارگیل

رۆنی ئاواکادۆ

ڕۆنی ناوکی ترێ

ڕۆنی جوجوبا

شێوازی دروست کەڵک گرتن لە ڕۆن بۆ نینۆکی تەندروست

نینۆکی تەندروست

  1. نیوە پیاڵەیەک لە ڕۆنەکەتان بکەنە نێو قاپی تایبەت بە مایکرۆڤەیڤ و بیخەنە نێو مایکڕۆڤەیڤ. بۆ ماوەی 1.5 خولەک ڕۆشنی بکەن و دوای تێپەڕبوونی ئەو کاتە، دەری بهێنن.
  2. ئیزن بدەن با ڕۆنەکە سارد بێتەوە، هەڵبەت زۆر ساردیش نا.
  3. نینۆک‌تان بکەن بە ناو ڕۆنەکەدا و لیبگەڕێن با بۆ مەوەی 15 بۆ 30 خولەک جوان تەڕ بێت. بەم کارە یارمەتی نینۆکەکان‌تان دەدەن کە لە ڕێگای هەڵمژینی خێرای ڕۆنەکە، جوان خۆی شێدار بکاتەوە.
  4. دەستان لە ڕۆنەکە دەربهێنن و ڕۆنەکە بە جووڵەی دەست بە شێوەی جووڵەی ئارامی بازنەیی بدەن لە سەردەست و نینۆکەکان‌تان و مەساجی بدەن.
  5. ئەگەر دەس بە زۆری چەور بووبوو، دەستان بشۆن.
  6. ئەگەر بتوانن هەر حەوتە ئەم کارە دووپات بکەنەوە، زۆر باش دەبێت.
  7. بۆ شێدار کردنەوەی ڕۆژانە، تکەیەک لە ڕۆنەکە بکەنە سەر هەرکام لە نینۆکەکان‌تان و لەسەر نینۆک و پێستی دەوروبەر مەساجی بدەن با جوان هەڵیمژێت.

بەر لە خەوتن، نینۆکەکان‌تان لە تێکڵاوەیەکی ئاولیمۆ و ڕۆن بە هاوڕێژەیی 1 بە 3 شێدار بکەنەوە. 5 خولەک ڕابوەستن، دوای ئەوە دەستکێش بکەنە دەستان و ئیزن بدەن با تەواوی شەو ڕۆنەکە لەسەر نینۆکەکان‌تان بمێنێتەوە. ئەگەر بە پێویست‌تان زانی، بەیانی دەستان بشۆن.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە