لەناوبردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ

لەم نووسراوەدا شێوازە خۆما‌ڵیەکان بۆ لە ناوبردنی چرچ و لۆچی نێوچاو یان تەوێڵ باس کراوە. چرچ و لۆچی تەوێڵ هەمووکات بە مانای چوونە سەرەوەی تەمەن نیە. دڵەڕاوکێی ڕۆژانە و مانوویی زۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی چرچ و لۆچی نەخوازراوی پێست کە ناتوانن بەرگیری لێ بکەن. بە دڵنیایەوە بینینی یەکەمین چرچ و لۆچی تەوێڵ بۆ ئەو کەسانەی کە چاوەڕێی ئەو شتە نەبوون زۆر ناخۆشە و بە ئەکیدەوە بۆ ڕێگایەک دەگەڕێن کە بە زووترین کات لە ناوی بەرن. لە ژێرەوە ئەو شێوازە ساخە خۆماڵیانەتان پێ دەناسێنین و بێ ئازار گەیاندن بە پێست، شێوازی لەناوبردنی چرچ و لۆچی تەوێڵتان پە دەلێین.

لەناوبردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ بە ستایلی ژیان (لایف ستایل)

دەبێت لە خۆتان بپرسن، دڵنیان کە ستایلی ژیانی باش‌تان هەیە؟ خۆراکی ساخ ئەخۆن؟ لە کاتی خۆی‌دا دەخەون؟ لە ئاخری ڕۆژدا هەست بە مانوو بوون دەکەن؟ هەندێک شت، هەرچەند کەمیش بن ئێوە ئازار دەدەن؟ وڵام دانەوە بەم پرسیارانە بۆتان شی دەکاتەوە کە ئێوە ستایلی ژیانی باش‌تان هەیە یان خراپ. لە سەرەتای تەمەنی ٤٠ ساڵی‌دا پێویستە گۆڕان‌کاری باش لە خواردن و کردەوە ڕۆژانەکان‌تان پێک بهێنن. بۆ ئەم گۆڕان‌کاریە دەبێت سەوزی و دژە ئۆکسیدان لە ناو خواردنەکانی ڕۆژانەی خۆتان دابنێن. هیچ نەبێ نیو سەعات لە ڕۆژ وەرزش و پیاسە بکەن. ئەگەر بەردەوام بۆ یەک مانگ ئەم کارە بکەن، بە دڵنیایەوە لە دەم‌و چاوی خۆتان‌دا هەست بە گۆڕان دەکەن.

لەناوبردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ بەماساژی ڕۆنی زەیت

لەناوبردنی چرچ و لۆچی

لە ئێستادا ڕێگای خێراتر بۆ جوان مانەوەی پێستی تەوێڵ پێشنیار دەکەین. بۆ ئەم کارە لە ڕۆنی زەیتی ڕەسەن کەڵک وەربگرن. ئێوە تەنیا پێویست‌تان بە چەند تکە ڕۆن هەیە. بە ڕۆنی زەیتی گەرم (گەرم نەوەک کوڵاو)، بۆ ماوەی 10 خولەک، شوێنی چرچ و لۆچیەکان بە ئارامی و بە جووڵەی ڕوو بە سەر و خوارەوە مەساج بدەن. بۆ ئەوەی کە کەڵک و ئەنجامی باش‌تر وەربگرن دەتوانن چەند تکە ڕۆنی نارگیلیشی تێکڵاو بکەن. ڕۆنی زەیت و ڕۆنی نارگیل بە یەکەوە زۆر بە باشی پێست شێدار دەکەنەوە.

مەساج بە مزرەمەنی

بڕێک لە میوەکان وەکو پڕتەقاڵ و لیمۆترش، پڕن لە ڤیتامین C و E. ئەم ڤیتامینانە بۆ تەندروستی پێست زۆر باشن. هەروەها ئەگەر دەتانەوێت پێست‌تان نەرم بێتەوە، ئەم میوانە زۆر باشن. ئێوە دەتوانن لە ماسکی ئەم میوانە لە شوێنە چرچ و لۆچەکانی دەم‌و چاو و بۆ زیپکە سەر ڕەشەکان، کەڵک وەربگرن.

مەساج بە ماسکی دەم‌و چاوی خۆماڵی

ماسکی دەم‌و چاوی خۆماڵی ئەگەر مادەی کیمیاوی تێدا نەبێت، بۆ لەناو بردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ زۆر باش و کاریگەرە. ئێوە دەبێت هەندێک شتی‌تر کە بۆ شێدار کردن و جوانی پێست بە کەڵکە، تێکڵاوی ئەم ماسکە بکەن. لەگەڵ ئەوەی کە ئەم ماسکەتان لە سەر دەم‌و چاوتان دانا، ئیتر ماسوولکەکانی دەم‌و چاوتان مەجووڵێنن. لە کاتێک‌دا کە ماسکەکە لەسەر دەم‌و چاوتانە، ئەگەر ماسوولکەکانی بجووڵێنن دەتوانێت بۆ چرچ و لۆچەکانی دەم‌و چاوتان خراپ بێت.

 ناوبردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ بە ڕۆنی دانی کەتان (Flaxseed)

ڕۆنی کەتان یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکان بۆ لابردنی چرچ و لۆچی تەوێڵ بۆ ماوەیەکی کورتە. ئێوە پاش ئەوەی کە 2 یان 3 کەوچکی چێشت خۆری لەم ڕۆنەتان هەر دوو حەوتە جارێک بە کاربرد، لەوەی کە چرچ و لۆچی تەوێڵ‌تان لە ناو دەچێت سەرسوڕ دەمێنن. هەروەها دەتوانن ڕۆنی کەرچەک بۆ گۆڕانی خێرا لە چرچ و لۆچی تەوێڵ‌تان بە کار بەرن.

جێلی ئالۆڤێرا لەگەڵ سپێنەی هێلکە

لەناوبردنی چرچ و لۆچی

ئالۆڤێرا لەگەڵ سپێنەی هێلکە، هەردووکیان پڕن لە ڤیتامین E. ڤیتامین E بە ناوی ڤیتامینی گەنجی دەناسن. لەم دوو مادە کرێمێک دروست بکەن و بە ئارامی و هێواشی لە تەوێڵ‌تانی بدەن. ئەم کرێمە با 15 خولەک لەسەر تەوێڵ‌تان بێت و بۆ ئەوەی کە ئەنجامی باش‌تری ببێت لە کۆتایی‌دا بە ئاوی گەرم بیشۆن.

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە