مێرلین مۆنرۆ بە کام شێوە جوانکاری دەکرد؟

بە دڵنیایەوە هەتا ئێستا ناوبانگی جوانی مێرلین مۆنرۆتان بیستوە. بەشێک لەم جوانیە لەبەر شێوەی جوانکاریەکەی بوە. لەوانەیە بۆ ئێوەش سەرنجڕاکێش بێت بزانن ئەو چۆن جەوانکاری دەکرد. مێرلین مۆنرۆ marilyn monroe بە شێوازێکی زۆر سادە جوانکاری دەمووچاوی دەکرد.

مێرلین مۆنرۆ

کەڵک گرتن لە ڤازلین وەکو پرایمێر و هایلایتێر

مێرلین مۆنرۆ بە پێچەوانەی ئەم ڕۆژانە کە لە جۆرەکانی شێدارکەرەوە کەڵک دەگرن لە ڤازلئین کەڵکی دەگرت. یەکەم‌جار بەرلە بناغەی جوانکاریەکەی لە ڤازلین کەلکی دەگرت. ئەو ڤازلینی بە مەعجوونی جەوانی دەزانی. بۆ سەر ڕوومەتی ڤازلینی لەگەڵ ڕەنگی پەمەیی تێکڵاو دەکرد و شێوازێکی لووس و بریقەدار و پەمەیی پێدەدا. هەر وەها بۆ سەر و ژێر برۆکانیشی ئەم کارەی دەکرد.

 شێوە جوانکاری مێرلین مۆنرۆ

مێرلین مۆنرۆ: لە 5 ڕەنگ بۆ کانتۆر کردنی لێو کەڵکی دەگرت

هەروەها کە لە وێنەکەدا دەبینن بۆ بەرچاوخستن و خۆش‌حاڵەت کردنی لێو لە کانتۆرینگ کەڵک دەگیرێت. لەم کارەدا ڕەنگی تۆخ‌تری سوور ئەخرێتە سەر قەراغەکانی لێو. هەروەها مێرلین مۆنرۆ لە ڕۆنێک بۆ بریقەدار کردنی لێوەکانی کەڵکی دەگرت کە یان ڤازلین بوە یان ڕۆنی نارگیل.

 شێوە جوانکاری مێرلین مۆنرۆ

لە شێوەی تاریک و ڕوونی گرێتا گاربۆ کەڵکی دەگرت

ئەم ئەستێرەی فیلمە بێدەنگەکان واتا گرێتا گاربۆ Greta Garbo بۆ زۆربەی ئەکتەرەکانی دیکە وەکو مێرلین مۆنرۆ شێوەئاسا بوە. واتا لەو ئیلهامیان گرتوە. ئەو لە شادۆی (shadow) ڕوون بۆ سەر چاو و شادۆ یان سێبەری قاوەیی بۆ پشت چاو کەڵکی دەگرت. بۆ ئەوەی کە چاوەکان قووڵ‌تر بێت دەبێت قەراغەکانی تاریک‌تر بێت.

تێکڵاوەیەک لە قەڵەم‌چاوی ڕەش، سپی، قاوەیی و سوور

بۆ جوانکاری ڕۆژانە زۆربەی خانمەکان لە قەڵەم‌چاوی ڕەش و قاوەیی کەڵک دەگرن. ئاڕایشگەری مێرلین مۆنرۆ لە 4 ڕەنگی ڕەش، قاوەیی، سپی و سوور بۆ هێڵی چاو کەڵکی دەگرت.

ئێستا چۆن وای دەکرد؟

ئەو لە کۆتایی چاوەکاندا لە ڕەنگی سپی کەڵکی دەگرت، بەڵام هەر بە قەبارەی سێگۆشەیەکی چکولەی بەکار دەبرد. هەروەها کەمێک لە خوارتر و لە بەشی ناوەی چاو لە خاڵێکی چکولە کە بە ڕەنگی سوور بۆ روون‌تر بوونی چاوەکان کەڵکی دەگرت.

 شێوازی جوانکاری مێرلین مۆنرۆ

مێرلین مۆنرۆ: کانتۆر کردنی لووت

ئاڕایشگەرەکەی هەر بە ڕەنگی پەمەیی کە لەسەر ڕوومەتی کەڵکی لێدەگرت، لووتی کانتۆر دەکرد. بەم شێوەیە لووتێکی جوان‌تری بۆ مێرلین دروست دەکرد.

 شێوازی جوانکاری مێرلین مۆنرۆ

مێرلین مۆنرۆ: برژانگی بەرز و پڕ

marilyn monroe زۆر حەزی لە برژانگی بەرز و پڕ بوو. لەبەر ئەوە لە برژانگی دەسکردی نیوە، بۆ قەراغەکانی چاوی کەڵکی دەگرت.

 شێوازی جوانکاری مێرلین مۆنرۆ

برۆی کەوانەیی

جۆر و شێوازی برۆ لە مرۆڤەکاندا بە تەواوی جیاوازە. بەڵام ئەگەر گەرەکتان بێت جوانکاریەکی بەوێنەی مێرلین‌تان ببێت، دەبێت برۆکان‌تان کەوانی بێت. بەڵام سەرنج بدەن کە نابێت لای ژوروی تیژ کەن، بەڵکو دەبێت کەوانی بێت.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وەڵامێک بنووسە