مۆدێلی ڕیش بۆ فۆڕمی دەم‌و چاو

پیاوەکان بۆ هەڵبژاردنی مۆدێلی ڕیش و سمێڵ دەبێت سەرنجی فۆڕمی دەم‌و چاویان بدەن. ڕیش و سمێل یەکێک لە بەشە گرنگەکانی دەم‌و چاوی پیاوانە کە دەتوانێت گۆڕانکاری زۆر لە ڕوخساریاندا دروست بکات. هەندێک لە پیاوەکان ڕیش و سمێلیان پێ جوانە و هەندێکی تریان پیان جوان نیە. ئەو شتەی کە گرنگە ئەوەیە کە پیاوەکان دەبێت بۆ هەڵبژاردنی مودێلی ڕیش و سمێڵ سەرنجی شێوە و فۆڕمی دەم‌و چاویان بدەن. ئەگەر ئەم کارە نەکەن جوان و سەرنج‌ڕاکێش نابن. بەڵام تۆ دەزانی کام مۆدێلی ڕیش و سمێڵ بە فۆڕمی دەم‌و چاوت دەکەوێت؟ ئەگەر دەتەوێ بزانی باش‌ترین هەڵبژاردە بۆ تۆ چیە، لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بە.

شێوە و فۆڕمی دەم‌و چاوت چۆنە؟

سادەیە! تەنیا دەبێت سەرنجی شێوەی تەوێڵ، ڕوومەت، هێڵی چەناکە و درێژایی دەم‌و چاوت بدەی. بەم کارە شێوە یان فۆڕمی دەم‌و چاوت پەیا دەکەی. ئەمجار بەو خاڵانە کە لە دوایی‌دا پێتان دەڵێین، باش‌ترین مۆدێلی ڕیش و سمێڵ بۆ دەم‌و چاوت هەڵبژێرە و لە هەمووکات جوان‌تر بە.

مۆدێلی ڕیش بۆ دەمووچاو بە شێوەی بڕگەی ناتەواو

ئەگەر دەم‌و چاوتانُ فۆڕمی بڕگەی ناتەواوی هەیە، زۆر بەختەوەرن. لەبەر ئەوەی کە دەتوانن مۆدێلە جیاوازەکانی ڕیش و سمێڵ تاقی بکەنەوە. تەنیا دەبێت ڕیش‌تان لە هەمووکاتدا خاوێن و ڕێک و پێک ڕابگرن.

لە نێوان هەموو مۆدێلەکانی ڕیش و سمێڵ کە پێتان دەکەوێت، کانیاو پێشنیار دەکات کە مۆدێلی کلاسیک هەڵبژێرن. لەبەر ئەوە کە ئەم مۆدێلە هیچکات لە مۆد ناکەوێت. بۆ نموونە ڕیشێک کە لە هێڵی چەناکەوە دەس‌پێدەکات و هەتا سەر چەناکە و دوەری لێوتان دێت، دەتوانێت هەڵبژاردەیەکی باش بۆ ئێوە بێت. سەرنجی ئەمەش بدەن کە ڕێشتان نابێت زۆر یان کەم بێت، دەبێت لە ڕادەیەکی ئاسایی‌دا ڕایبگرن.

دەم‌و چاو بە شێوەی لاکێشە

ئەو کەسانەی کە دەم‌و چاویان بە شێوەی لاکێشەیە، فۆڕمی دەم‌و چاویان کێشراوەتر لە خەڵکی ترە. هەر لەبەر ئەوە نابێت ڕیشی درێژ هەڵبژێرن. چونکە ڕیشی درێژ، دەم‌و چاو درێژتر دەردەخات. بۆ ئەم جۆرە کەسانە باش وایە ڕیش لە شوێنەکانی خەتی چەناکە و قەراغی دەم‌و چاو زۆرتر بێت. بەم شێوە ورد بوونەوە لەسەر درێژایی دەم‌و چاو لادەچێت و پانایی دەمووچاو بەرچاو دەکەوێت. لەبەر ئەوە کە دەم‌وچاوی ئێوە درێژە، بۆ جوان کردنی دەبێت بە بەشەکانی دیکەی دەم‌و چاوتان سەرنج بدەن. کەوایە تەنیا دەبێت ئیزن بدەن هەتا ڕێش لە هەردوولای دەم‌و چاو جوان دەربێت.

مۆدێلی ڕیش بۆ دەمووچاو بە شێوەی سێ‌گۆشە

بۆ دەم‌و چاو بە شێوەی سێ‌گۆشە کە ڕێک پێچەوانەی دەم‌و چاو بە شێوەی دڵە، دەبێت سەرنج لەسەر ڕوومەت لابەرن. سادەترین ڕێگا بۆ ئەم کارە ئەوەیە کە سمێڵ دابنێن. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرنجەکان لە بەشی خوارەوەی دەم‌و چاوتان بچێت بۆ بەشی سەرەوە. بە ئەکیدەوە ڕیش لەسەر ڕوومەت‌ لەبەر ئەوەی کە پان‌تر دەربکەوێ، دامەنێن.

مۆدێلی ڕیش بۆ دەم‌و چاو بە شێوەی خڕ

ئەگەر بە فۆڕمی دەم‌و چاوی خڕەوە، ڕیشێکی درێژ و پڕ دابنێن، دەمووچاتان وەکو تۆپی لێدێت. بۆ بەرگیری لەم شتە، دەبێت لەسەر گۆشە جیاوازەکانی دەمووچاوتان ورد ببنەوە. دەم‌و چاوی خڕ لەگەڵ ڕیشی لاکێشە یەک دەکەوێت. هەرلەبەر ئەوە دەبێت ڕیشی لای ڕوومەت کەم بێت و هەتا دێتە خوارەوە زۆرتر بێت. ئەم مۆدێلە چەناکەتان پان‌تر بەرچاو دەخات.

مۆدێلی ڕیش بۆ دەم‌و چاو بە شێوەی دڵ

ئەو کەسانەی کە دەم‌و چاویان بە شێوەی دڵە دەتوانن بە ڕیشیان دەم‌وچاویان پان‌تر بکەن. بەڵام ئەم کارە سەرنجی زۆری پێویستە و بە هەڵەیەکی چکولە، دەم‌و چاوتان باریک‌تر لە جاران دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە دەبێت بۆ دوو لای دەمووچاوتان ڕیشێکی کەم و تەنک و بۆ چەناکەتان ڕیشێکی کورت هەڵبژێرن. کەمێک سمێڵ دەتوانێت قووڵایی و قەبارەی زۆرتر بە دەم‌و چاو بدات.

دەم‌و چاو بە شێوەی چوار گۆشە

ئەو کەسانەش کە دەم‌و چاویان بە شێوەی چوار گۆشەیە، دەبێت لە هەڵبژاردنی ڕیش و سمێڵ هوشیان ببێت. ڕیشی چوارگۆشە و گۆشەدار بۆ فۆڕمی دەم‌و چاوی ئێوە گونجاو نیە. بۆ سەرنج‌ڕاکێش بوونی زۆرتر دەبێت فۆڕمێکی لاکێشەیی هەڵبژێرن. بەم شێوەیە سەرنجەکان بۆ لای چاوەکان ڕادەکێشن و خۆتان جوان‌تر نیشان دەدەن.

دەم‌و چاو بە شێوەی مەعین

پیاوانێک کە دەم‌و چاویان بە شێوەی مەعینە، ڕوومەتی پان، بەڵام چەناکەی باریک‌تریان هەیە. بۆ ئەوەی کە دەم‌و چاویان جوان‌تر بێت، دەبێت بە یارمەتی ڕیش قەبارەی چەناکەیان زۆرتر بێت. تەنیا شتێک کە دەبێت زۆر سەرنجی بدەن، ڕادەی درێژایی ڕیشە. لە درێژ بوونەوەی ڕیش لە بەشی چەناکەدا بەرگیری بکەن. سمێڵیشتان لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ دەم‌و چاوتان بگونجێت، دەبێت وەکو ڕیشتان کورت بێت.

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە